ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 ئێستا له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنه‌👇 

    https://bit.ly/49og2eD

    9- دابه‌زینی وه‌حیی بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم

    9- دابه‌زینی وه‌حیی بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم


     

    ده ست پێ كردنى وه حيى بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له ئه شكه وتى (حراء) بوو، ئه و كاته ته مه نى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له چل ساڵيدا بووه ، دابه زينى (وحى) له شه وى دووشه ممه دا بووه كه شه وى پيرۆزى ( ليلة القدر ) بووه ، به به ڵگه ى ئه و ئايه ته كه خواى گه وره ده فه رموێت :

    ( شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآَنُ )(البقرة: ١٨٥) ، وه هه روه ها له ئايه تێكى تردا سه باره ت به ( ١٧ )ى مانگى ڕه مه زان كه جه نگى به در تيايدا ڕوويدا خواى گه وره ده فه رموێت : (وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَى عَبْدِنَا يَوْمَ الْفُرْقَانِ )(الأنفال: ٤١) واته له ڕۆژى فورقان ، وه له ئايه ته كه ى تريش دا ده فه رموێت : ( إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ ) (الدخان: ٣ ) .

    سه باره ت به سه ره تاى هاتنه خواره وه ى وه حيى بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) عائيشه (رضى الله عنها) ده فه رموێت : ( يه كه م شت له وه حى كه بۆلاى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده ستى پێ كرد ، خه وى ڕاست بوو هه ر خه وێكى ببينيايه وه كو ڕۆژى ڕووناك ده هاته دى ، پاشان خه ڵوه و گۆشه گيرى لا خۆشه ويست بوو ، ئه چووه ئه شكه وتى (حراء ) و عيباده تى تيا ده كرد و چه ند شه وێك له وێ ده مايه وه پێش ئه وه ى بگه ڕێته وه بۆلاى خێزانى و پاشان ده گه ڕايه وه و خواردنى ده برد ، تا خواى گه وره فريشته ى بۆ نارد له ئه شكه وتى (حراء) ، فريشته كه هات بۆلاى ( واته جبريل )(علیه السلام) پآى فه رموو : بخوێنه ، فه رمووى : من خوێنده وار نيم ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى گرتمى و گوشيمى به خۆيه وه ) أخرجه :البخاري( ٣/٤٩٥٦ ، ٦٩٨٢)، و مسلم ( ١٦٠ )، و أحمد (٣/٣٧٧)، و الترمذي ( ٣٦٣٦)، ، له ڕيوايه تێكى تردا ده فه رموێت : ( قورِطى طرتم ) ) أخرجه : الطياليسي بإسناد حسن كما قال الحافظ في (الفتح)( ١/٢٤).

    ، هه تا واى لێ كردم زۆر ناڕه حه ت بووم پاشان به ريدام و دووه م جار پێى ووتم : بخوێنه ، ووتم : من خوێنده وار نيم ، گرتمى و گوشيمى به خۆيه وه هه تا زۆر ناڕه حه ت بووم پاشان به ريدام ،بۆ سێهه م جار پێى ووتم: بخوێنه ، من پێم ووته وه : خوێنده وارنيم و ئنجا گرتمى و گوشيمى به خۆيه وه پاش كه مێك به ريدام و پێ ووتم : ( اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ) (العلق: ١)، كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئه مه ى گوێ لێ بوو دڵى كه وته له رزه له رز، و گه ڕايه وه بۆلاى خه ديجه و پێى ووت : بم پێچنه وه و دام پۆشن ، هه تا تۆزێ هۆشى هاته وه سه ر خۆى پاشان هه واڵه كه ى بۆ خه ديجه گێڕايه وه و پێ ى فه رموو :

    ( لقد خشيت على نفسي ) ترسام له نه فسى خۆم كه تووشى شتێك بووبم ، خه ديجه ش فه رمووى : وه ڵاهى هه رگيزا و هه رگيز خوا ڕيسوات ناكات و تۆ سه ردانى خزمانت ده كه يت و يارمه تى هه ژاران ده ده يت و ده ستى بآ نه وايان ده گريت و و ڕێز له ميوان ده گريت ، وه له هه موو كارێكى چاكه دا ده ست پێشخه رى ده كه يت ( مژده بێت ئه وه ى هاتووه بۆ لات فريشته ى خوايه نه ك شه يتان ، تۆش خۆگربه پاشان بڕواى پێ ى هێنا و شايه تى به ڕاستى پێغه مبه راتى دا ) أخرجه : الطبراني في ( الأوسط ) (٣٤٩٧) ، وأبو نعيم ( الدلائل ) (١/٢٨٠)

    ، پاشان خه ديجه بردى له گه ڵ خۆى تا گه ياندى يه لاى وه ره قه ى كوڕى نه وفه ل كه شاره زا بوو وه نووسينى عه ره بى ده زانێ و كتێبى له عه ره بى يه وه وه رده گێڕايه سه ر زمانى عيبرى و ئينجيليشى ده نوسيه وه به عه ره بى، پياوێكى پيرو زانا بوو له و كاته دا چاوى كز بوو بوو ، خه ديجه پێى ووت : ئه ى ئامۆزا گوێ گره له ئامۆزاكه ت بزانه چيت بۆ ده گێڕێته وه . ئنجا وه ره قه گوێى لێ گرت و پێووت : ئه و فريشته يه ى كه هاتووه بۆلات هه ر ئه و فريشته يه يه كه هاتووه بۆلاى موسا (علیه السلام) ، خۆزگه من گه نجێكى به توانا و زيندوو ده بووم كاتێ كه خزمانت ده رت ده كه ن و شاربه ده رت ده كه ن تا يارمه تى تۆم بدايه و تۆم سه ربخستايه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : بۆچى ئه وانه من شاربه ده ر ده كه ن ؟ ووتى : به ڵێ هه ر كه سێ ئه و به رنامه و په يامه ى پێ بووبێت بۆ قه ومه كه ى بێگومان قه ومه كه ى دژايه تيان كردووه ، ئه گه ر بێتوو من بگه مه ئه و ڕۆژه ئه وا يارمه تيت ده ده م و سه رت ده خه م به سه ر خستنێكى سه ربه رزانه ، پاشان ئه وه نده ى پێ نه چوو وه ره قه مرد و وه حييش پچڕا ....) ، وه به ڵگه ش بۆ ئه وه ى كه وه ره قه به موسوڵمانى مردووه و باوه ڕى به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هێناوه هه ر له سه ره تاوه ئه وه يه كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت:

    ( لاتسبوا ورقة فإني رأيت له جنةً أو جنتين) واتة: قسةى نا شرين مةلَيَن بة وةرةقة ضونكة من بينيم بةهةشتيَك يان دوو بةهةشتى هةبوو ) أخرجه : البزار (٢٧٥٠)، و الحاكم ( ٢/٦٠٩) .

    وه له ڕيوايه تێكى تردا هاتووه كه (ضعيف)ه و ناكرێ به به ڵگه ئه ويش ئه وه يه : ( پاشان وه حيى پچڕا له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)) و نيگه ران بوو ئه چووه سه ر لوتكه ى شاخه كان و ده يويست له وێوه خۆى بخاته خواره وه و هه ر كاتێك ئه و بچوايه ته سه ر لوتكه ى شاخێك جبريل (علیه السلام) خۆى نيشان ئه دا و ده يووت: ئه ى محمد تۆ پێغه مبه رى خواى به ڕاستى ، ئه ويش ده هاته وه هۆشى خۆى و پاشان ده گه ڕايه وه ، به و شێوه يه ماوه يه كى زۆر وه حيى لێ ى پچرا، دواى ئه وه هه ر ده چووه سه ر لوتكه ى شاخه كان و جبريليش خۆى نيشان ده دا ....... ) ئه م ڕيوايه ته

    به هيچ شێوه يه ك ناكرێت به به ڵگه چونكه پێغه مبه ران (علیه السلام) گوناهكار نه بوون وگوناه ناكه ن چ جاى گوناهى گه وره ى وه ك خۆكوشتن و خۆ له شاخ خستنه خواره وه (١)(١)( أخرجه : البخارى ( ٦٩٨٢) مرسلاً، و به ڵام ڕيوايه ته كه (ضعيف)ه و ناكرێ به به ڵگه و ئه مه ش ڕيوايه ت كراوه له : أحمد( ٦/٢٣٢ ) (٢٥٩٥٩) وقال محققه : ليست بشيء، و عبدالرزاق( ٩٧١٩)، و البغوي في ( شرح السنة )(٣٧٣٥)، و أبو نعيم في ( الدلائل)( ص:٦٨)، و البيهقي في ( الدلائل)( ١/٣٩٣ )، و ابن سعد في ( الطبقات)( ١/١٣٠)، و ابن حبان (٣٣) و قال محققه : حديث ضعيف، و قال الحافظ في ( الفتح)( ١٢/٤٤٦): مرسل وهو من بلاغات الزهري، و ضعفه الشيخ الألباني في (السلسلة الضعيفة) ( ١٠٥٢) و في ( دفاع عن الحديث و السيرة)( ص:٤١).) .

    له جابيره وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : گوێم له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بوو ماوه ى پچڕانى وه حيى ده گێڕايه وه و ده يفه رموو : (( بينما أنا أمشي إذ سمعت صوتاً من السماء فرفعت رأسي فإذا الملك الذي جاءني بحراء جالس على كرسي بين السماء و الأرض ......) واته : له كاتێكدا كه من ده ڕۆيشتم به ڕێگه يه كدا گوێم له ده نگێك بوو له ئاسمان وه سه رم به رز كرده وه و ته ماشام كرد ئه و فريشته يه كه له حراء هات بۆلام بينيم له وێدا دانيشتووه له سه ر كورسى يه ك له نێوان ئاسمان و زه ويدا ترسام و (هه تا كه وتم به پشتا) و گه ڕامه وه بۆلاى خێزانم و ووتم: بم پێچنه وه و دامپۆشن ، پاشان خواى گه وره ئايه تى: ( يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ قُمْ فَأَنْذِرْ وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ )(المدثر: ١ - ٥) دابه زاند ،

    جابير(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : ( ئه مه ڕوويدا پێش ئه وه ى خواى گه وره نوێژى له سه ر فه رز بكات .و (ئه بوسه له مه ش ) ده فه رموێت: ئه و (رجز)ه مه به ستى له (أوثان)ة واته : خه ڵكان له هاوبه ش بۆ خوا په يداكردن دوور بخه ره وه ) (أخرجه : البخاري (٤٩٢٥ – ٤٩٢٦)، و مسلم (٢١١٦)، وأحمد (٣/٣٢٥)، و الترمذي (٣٥٦٠) ، و البيهقي في (دلائل النبوة)( ٢/١٣٨)، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي) (٢٦٤٩) .)، له ڕيوايه تێكى تردا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) سه باره ت به دووباره بوونه وه ى وه حيى ده فه رموێت : (( جاورت في حراء ، فلما قضيت جواري فاستبطنت الوادي ، فنوديت ، فنظرت أمامي و خلفي و عن يميني و شمالي فلم أر شيئاً ........)) واته : چوومه ئه شكه وتى حه راء و كاتێ مانه وه م له وێ ته واو كرد ، و هه ستام بڕۆم گه يشتمه ناو شيوه كه بانگم لێ كرا و ته ماشاى دوا و پێش و لاى ڕاست و لاى چه پى خۆمم كرد هيچم نه دى ، پاشان بانگم لێ كرايه وه و سه يرى ئاسمانم كرد بينيم ئه و فريشته يه له سه ر عه رشێكه له هه وادا له نێوان زه وى و ئاسماندا ، زۆر ترسام تا جه سته م كه وته له رزه و هاتمه وه بۆلاى خه ديجه و ووتم : دامپۆشن و ئاوى ساردم به سه ردا بكه ن ، پاشان خواى گه وره ئايه تى : ( يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ ) ى دابه زاند ) أخرجه : أحمد ( ٣/٣٠٦ )، و البخاري (٤٩٢٤ )، و مسلم (١٦١ ، ٢٥٧)، و الترمذي (٣٣٢٥)، .

    شێوه كانى هاتنه خواره وه ى وه حيى بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) چه ندين جۆر بووه ، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆر ناڕه حه ت بووه به هاتنه خواره وه و وه رگرتنى وه حيى چونكه په يوه ندى كردنى جيهانێكى نادياره وه كو مه لائيكه به تايبه تى به ڕێزترين و به هێزترين مه لائيكه ى خواى گه وره كه جبريله (علیه السلام) ، له گه ڵ ئاده ميزاددا كه خواى گه وره به لاوازى دروستى كردووه بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هاتنى وه حيى زۆر له سه رگران بووه .

    عائيشه (ڕه زای خوای لێبێت) سه باره ت به و باسه بۆمان ده گێڕێته وه و ده فه رموێت : ( ئه م بينى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له ڕۆژێكى ساردى زستاندا وه حيى بۆ ده هاته خواره وه ، كه ته واو ده بوو ناوچه وانى ئاره قى لێ ده تكا ) (أخرجه:البخاري (٢) ، ومسلم (٦٠١٣)، ومالك (١/٢٠٢)، والبغوي (٣٧٣٧)، والحميدي (٢٥٦) ، والترمذي (٣٦٣٤)، وأحمد ( ٦/١٥٨ )،)، له ڕيوايه تێكى تردا له ( سه هلى كوڕى سه عده وه ) (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : ( كاتێ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) وه حيى بۆ بهاتايه ته خواره وه زۆر قورس وناڕه حه ت ده بوو وه ناوچه وانى ئاره قى لێ ده تكا وه ك مروارى هه رچه نده له زستانيشدا بوايه ) أخرجه : أبو نعيم في ( الدلائل )( ٧٣ )، و صححه الشيخ الألباني في ( السلسلة الصحيحة )( ٢٠٨٨) . ،

    له ڕيوايه تێكى تردا ( عباده ى كوڕى صامت ) (ڕه زای خوای لێبێت)(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: ( پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) هه ر كاتێ وه حيى بۆ بهاتايه ته خوارآ زۆر ناڕه حه ت ده بوو ، ڕه نگى ده م و چاوى وه ك تۆزاويى وخۆڵاوى لێ ده هات ) أخرجه : مسلم (٦٠١٤). .

    له ڕيوايه تێكى تردا ( عبداللهي كورِى عه مر )(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : ( پرسيارم كرد له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و ووتم : ئايا هه ست ده كه يت به هاتنى وه حيى ؟ فه رمووى : ((نعم أسمع صلاصل ثم أسكت عند ذلك فما من مرة يوحى الي إلاَ ظننتُ أنَّ نفسي تقبضُ)) واتة: بةلَآ طويَم لة زةنطؤلَة دةبيَت . ثاشان بآ دةنط دةبم و هةر جارآ كة وةحييم بؤ ديَت طوومان واية كة رِؤحم دةردةضيَت ) أخرجه : أحمد (٧٠٧١) وقال محققه :اسناده ضعيف وله أصل عند (البخاري) (٢) ،ومسلم (٢٣٣٣)،.

    له ڕيوايه تێكى تردا عائشه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : ( كه وه حيى ده هات بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)) كاتى وا هه بوو به سوارى ووشتره كه يه وه بوو ئه وه نده قورس ده بوو ووشتره كه ى خۆى پێ نه ده گيرا وه خه ريك بوو ده كه وته سه ر زه وى وه ووشتره كه ى نه يده توانى هه نگاو بنێت به ره و دواوه يان به ره و پێش يان لاى ڕاستيان لاى چه پ ) أخرجه : أحمد (٦/١١٨)(٢٤٨٦٨) وقال محققه : حديث صحيح، و الحاكم ( ٢/٥١٥)، له ڕيوايه تێكى تردا (زه يدى كوڕى پابت ) ده فه رموێت : ( جارێكيان وه حيى هاته خوار پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ڕانى له سه ر ڕانم بوو كه وه حييه كه هاته خوار ڕانى ئه وه نده قورس بوو له سه ر ڕانم هه تا ووتم : ئێستا ڕانم دوو كه رت بووه له ژێر ڕانى پێغه مبه رى خوادا (صلی الله علیه وسلم) .....) أخرجه :

    البخاري (٤٥٩٢). ، له ڕيوايه تێكى تردا له ( زه يدى كوڕى پابت)ه وه (ڕه زای خوای لێبێت) كه فه رموويه تى :( من وه حييم ده نوسى بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و هه ر كاتێك وه حيى بهاتايه بۆلاى زۆر ناڕه حه تى تووش ده بوو و ناوچه وانى ئاره قى لێ ده تكا و من وه حيم ده نووسى و ته واو نه ده بووم تا وام ده زانى كه قاچم له ژێر ڕانى پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم) دوو كه رت ده بێت له قورسى قورئانه كه ، وه ده م ووت: من هه رگيز بڕواناكه م جارێكى تر بتوانم به و قاچه م به سه ر زه ويدا بڕۆم تا ته واو ده بوو ، كه ته واو ده بوو ده يخوێنده وه بۆ من و من ده منووسى بۆى و دواى ئه وه ده يفه رموو: بۆم بخوێنه ره وه ، وه منيش بۆم ده خوێنده وه ئه گه ر هه ڵه يه كم بكردايه ڕاستى ده ركرده وه بۆم) أخرجه: الطبراني في (المعجم الكبير)( ٤٨٨٩ )،وقال الهيثمي في( المجمع )(٨/٢٥٧): رواه الطبراني بإسنادين ورجال أحدهما ثقات..

    له ڕيوايه تێكى تردا ( ابن عباس ) (ڕه زای خوای لێبێت)ده فه رموێت: ) پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) زۆر ناڕه حه ت ده بوو به هاتنه خواره وه ى وه حيى بۆى و لێوه كانى ده جوڵاند بۆ ئه وه ى ئه و وه حيه ى كه هاتووه بۆى له بيرى نه چێته وه تا خواى گه وره ئايه تى بۆ هێنايه خواره وه كه ده فه رموێت: ( لَا تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآَنَهُ فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآَنَهُ ) (القيامة: ١٦ - ١٨ ) أخرجه : أحمد ( ١/٣٤٣)، و البخاري (٧٥٢٤)، و مسلم (٤٤٨)، و النسائي( ٢/١٤٩). خواى گه وره خۆى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) ئارام كرده وه ئه وه نده نه يڵێته وه و خۆى ناڕه حه ت نه كات و گفتى دا به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) كه كۆكردنه وه ى قورئان و پاراستنى له سنگى پارێزراو ده كات ، وه خۆى واده كات پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)هه رگيز بيرى نه چێته وه ، دواى ئه وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) چى هاتووه بۆى بيرى بووه و هيچ ووشه يه كى بيرنه چووه ته وه و لێ ى تێك نه چووه .

    عائشه (رضى الله عنها) ده فه رموێت : ( حارسى كوڕى هيشام پرسيارى كرد له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و ووتى: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) چۆن وه حيت بۆ دێت ؟ پێغه مبه ر ((صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: ( أحياناً يأتيني مثل صلصلة الجرس وهو أشد عليَّ ........) واته : جار جار وه ك ده نگى زه نگۆڵه دێت و ئه وه له هه موو جاره كان ناڕه حه ت و سه خت تره له سه رم و قسه م له گه ڵ ده كات و زۆر باش به ئاگام كه چى ده ڵێت أخرجه :

    البخاري (٢ ) ، ومسلم (٦٠١٣ ). ، وه جار جاريش فريشته كه به شێوه ى پياوێك دێت بۆلام [و ئه مه يان ئاسانتره وله گه ڵم ده دوێت منيش باش له ووته كانى حاڵى ده بم ]) أخرجه : الطبراني في ( المعجم الكبير ) ( ٣٣٤٣ – ٣٣٤٦ )، و قال الهيثمي في ( مجمع الزوائد ) (١٣٩٣٨):.

    خواى گه وره به دوو جۆرى تريش وه حيى بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده نارد:-

    يه كه م : به خه وى ڕاست.

    دووه م : به خستنه ناو دڵ.

    به وه ى كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) خوا وه حى بۆ ده نارد له ڕێگه ى خستنه ناو دڵه وه بۆ ئه وه ى پێغه مبه رى خواش (صلی الله علیه وسلم) بيگێڕێته وه بۆ هاوه ڵانى خۆى و بنوسرێته وه .

    ( ئه بو ئومامه ) (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : (( إن روح القدس نفث في روعي أنه لن تموت نفس حتى تستكمل الرزق ......)) واته : ڕۆحى پاك

    (جبريل ) خستويه تى يه دڵمه وه كه هيچ نه فسێك نامرێت تا ڕزقى ته واو نه كات، ئه ى خه ڵكان ئێوه ش له خوا بترسن و جوان بچن به ده م ڕزقه وه .....)( أخرجه : الحاكم ( ٢/٤) و صححه ووافقه الذهبـي ، وأبو نعيم في ( الحلية )( ١٠/٢٧)، والبزار


     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام