ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

    ژیان نامه‌ی ئیلیاس علیه‌ السلام

    ژیان نامه‌ی ئیلیاس علیه‌ السلام


     

    گەلی "ئیلیاس"یش لەنەوەکانی گەلی ( بنو إسرائيل ) بوون، کەوا دوور کەوتوونەوە بۆ ئەو شارەی کە ئەمڕۆ بەناوی شاری ( بەعلەبەک ) ناسراوە، ئەم گەلەش بتێکیان بە ناوی ( بەعلا ) دەپەرست. خودای گەورەش پێغەمبەری خۆی "ئیلیاس"ی بۆ ناردن تا بانگیان بکات بۆ پەرستنی خودای تاک و بێ هاوەڵ.

    "ئیلیاس" پەیامی خودای بە گەلەکەی گەیاندو پێی گوتن: ئەرێ بۆچی خۆتان لە سزای خوداو لە ڕق و تووڕەیی ی ناپارێزن و پەیڕەویی ـ فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە ـ ناکەن؟ ئایا ( بەعلا ) ی ـ بت ـ دەپەرستن و واز لە پەرستنی ئەو خودا پەروەردگارەتان دێنن کە هەموو جیهانی بە جوانترین شێوە دروست کردووە؟ تاکە خودای شایانی پەرستن هەر ( ألله ) یەو، پەروەردگاری خۆتان و باب و باپیرە پێشینیەکانیشتانە.

    بەڵام ئەو گەلە بانگەوازی پێغەمبەرەکەیان بە درۆخستەوەو بەدەمیەوە نەچوون. سزای ئەو کارەشیان ئەوەیە کەخودا لەدنیاو ئاخیرەتیشدا خستوونیە بەر خەشم و قینی خۆی بەهۆی بەدرۆدانانی بانگەوازی پیغەمبەرەکەیانەوەو تەنها ئەو بەندە چاک و دڵسۆزانەی لێ جیاکردوونەوە کە بەڕاستی باوەڕیان پێ هێنابوو و نەچووبوونە ڕیزی یاخی و بتبەرستانەوە.

    بێگومان خودای گەورە بەڕێزیکی زۆرەوە باسی "ئیلیاس"ی کردووەو لەسەرزاری ئەوانەی دوای خۆی هاتوون ستایشی هەول و تەقەڵلای کردووە چونکە لەباوەڕدارە دڵسۆزو چالاک و ڕەوشتبەرزەکان بووە، خودای مەزن لەم ئایەتانەدا هەر هێندە باسی ژیان و پەیام و بانگەوازی ئەم پێغەمبەرەی کردووە و فەرموویە:

    {{وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنْ الْمُرْسَلِينَ ﴿١٢٣﴾ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿١٢٤﴾ أَتَدْعُونَ بَعْلًا وَتَذَرُونَ أَحْسَنَ الْخَالِقِينَ ﴿١٢٥﴾ وَاللَّهَ رَبَّكُمْ وَرَبَّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿١٢٦﴾ فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ ﴿١٢٧﴾ إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ ﴿١٢٨﴾ وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِي الْآخِرِينَ ﴿١٢٩﴾ سَلَامٌ عَلَى إِلْ يَاسِينَ ﴿١٣٠﴾ إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿١٣١﴾ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ ﴿١٣٢﴾ }}. [ ألصّافّات ].


     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام