"ئه‌لیه‌سەع"یش له پێغه‌مبه‌رانی ( به‌نو اسرائیل ) بووه و قورئانی پیرۆز هیچ شتێکی وای له‌سه‌ر ژیانی باس نه‌کردووه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت که ناوی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک پێغه‌مبه‌ری تردا هێناوه، واته له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که ده‌بێت باوه‌ڕیان پێ بهێنرێت –هه‌روه‌ک له‌دوو شوێنی وه‌ک ئایه‌تی ژماره (٤٨۸)ی سووره‌تی (ص) و ئایه‌تی (٨٦ )ی سووره‌تی ( الأنعام ) له‌گه‌ڵ چه‌ند پێغه‌مبه‌رێکی تردا ناوی هاتووه:
{{وَاذْكُرْ إِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَذَا الْكِفْلِ وَكُلٌّ مِّنْ الْأَخْيَارِ ﴿٤٨﴾}} . [ ص ].
{{وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا وَكُلاًّ فضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿٨٦﴾}} . [ ألأنعام ].
گوتراوه ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ئامۆزای (ئیلیاس) بووه و دوای کۆچی دوایی ی (ئیلیاس) بانگه‌وازی بۆ ڕێی خودا کردووه و داوای خواپه‌رستی له خه‌ڵکی کردووه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی که ( ئیلیاس ) پێی سپێردرا بوو، له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا تاوان و گوناهکاریش زۆربووه.
به‌م ڕه‌نگه ده‌بینین قورئان به‌شێکی که‌می به‌سه‌رهاتی ـ ئیلیاس ـ دیاری کردووه‌و ئاماژه‌یه‌کیشی به پێغه‌مبه‌رێتی ی "ئه‌لیه‌سەع" داوه، له‌کاتێکدا کتێبه‌کانی مێژوو به‌شێکی زۆریان له‌به‌سه‌رهاتی –ئیلیاس- به‌شێوازی ده‌ستهه‌ڵبه‌ستی جووله‌که‌کان باس کردووه‌و پڕن له ئه‌فسانه‌ی (ئیسرائیلیات ).
به‌ڵام له‌م باره‌یه‌وه مامۆستا ( طبري ) ڕیوایه‌تێکی به‌سه‌رهاته‌که‌ی دیاری کردووه‌و ئێمه‌ش له‌نێو چه‌نده‌ها ڕیوایات و گێڕانه‌وه‌ی تردا کورته‌ی شێوه گێڕانه‌وه‌که‌ی ئه‌و ( واته:طبري ) هه‌ڵده‌بژێرین، ئه‌مه‌ش نه‌ک به‌و پێودانگه‌ی که حه‌قیقه‌تێکی پوخت و بێ گرێ و گڵۆڵ بێت، به‌ڵکو ته‌نها له‌کڵاو ڕۆژنه‌ی ئاگادار بوونه‌وه ده‌یخه‌ینه ڕوو: ـ ئیلیاس ـ "سڵاوی خوای لێ بێت" کاتێک داوای له ( بن‌و اسرائیل ) کرد که واز له بتپه‌رستی بێنن و پابه‌ندی باوه‌ڕ و خواپه‌رستی بن، به‌ڵام ئه‌وان به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یه‌وه نه‌چوون و وه‌ڵامێکی داواکاری یه‌که‌یان نه‌دایه‌وه، "ئیلیاس"یش دووعاو نزای له‌لای خودا کرد‌و گوتی: خودایه ئه‌وا ( بن‌و اسرائیل ) به‌رپه‌رچی بانگه‌وازه‌که‌یان دایه‌وه‌و ته‌نها ڕێگەی باوه‌ڕنه‌هێنان به‌تۆو په‌رستنی غه‌یری تۆیان هه‌ڵبژارد. جا تۆش ئه‌ی خودای گه‌وره و باڵاده‌ست ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی پێت به‌خشیون و ئه‌و بارودۆخی خۆشگوزه‌رانیه‌ی بۆت دابین کردوون بیگۆڕه به‌بارێکی تردا.
خودای گەورەش سروشی پێ دا‌و وه‌ڵامی وابوو که: ئێمه له‌مه‌ولا کاروباری ڕزق و ڕۆزییان ده‌ده‌ینه ده‌ست تۆ‌و، خۆشت سه‌ربه‌ست به که چۆن له‌وه‌وا فه‌رمانیان ده‌ده‌یت.
"ئیلیاس"یش گوتی: ده‌ی خوایه بارانیان لێ بگره‌وه و ئیتر هیچیان بۆ مه‌بارێنه. خودای گەورەش بۆماوه‌ی سی ساڵ بارانیان لێ ده‌گرێته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه هه‌رچی ئاژه‌ڵ و کشت‌وکاڵیان هه‌بوو له‌ناو ده‌چێت و خه‌ڵکیش ده‌که‌ونه نێو زه‌حمه‌ت و ناڕه‌حه‌تی یه‌کی زۆره‌وه.
"ئیلیاس" دوای ئه‌وه‌ی دوعای لێ کردبوون، له‌به‌رچاویان وون ببوو و له‌هه‌ر جێ یه‌کیش بوایه ڕزق و ڕۆزیی ی خۆی بۆ ده‌هات.. ته‌نانه‌ت له‌م ڕووه‌وه کار گه‌یشتبووه ڕاده‌یه‌ک له‌هه‌ر ماڵێک بۆنی ( نان )یان بکردایه ده‌یانگوت: ( ئیلیاس لێره‌یه) و به‌دوای دا ده‌گه‌ڕان و خراپه‌یان ده‌رهه‌ق خاوه‌ن ماڵه‌کان ده‌کرد.
جارێکیان "ئیلیاس" ڕوو ده‌کاته ماڵی ژنێک که کوڕێکی هه‌بوو به‌ناوی (ئه‌لیه‌سه‌ع ـ ی کوڕی ئوخطوب) و ئه‌م کوڕه‌ش نه‌خۆشییه‌کی هه‌بوو، "ئیلیاس" دووعای خێر‌و چاک بوونه‌وه‌ی له‌لای خودا بۆ ده‌کات و کوڕه‌که‌ش چاک ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تێدا نامێنێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه باوه‌ڕ به "ئیلیاس-"و په‌یامه‌که‌ی دێنێت و په‌یڕه‌وی ده‌کات و پابه‌ند ده‌بێت پێوه‌ی، بۆ هه‌رشوێنێکیش بچێت له‌گه‌ڵی دا ده‌بێت.
"ئیلیاس" ده‌که‌وێته ته‌مه‌نه‌وه‌و پیر ده‌بێت، به‌ڵام ( ئه‌لیه‌سه‌ع ) هێشتا گه‌نجه‌و له‌هه‌ڕه‌تی لاوێتی دا ده‌بێت، ڕۆژێکیان "ئیلیاس" به‌گه‌لی (بن‌و اسرائیل) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر وازتان له‌بت په‌رستی هێنا ئه‌وا منیش له خودا ده‌پاڕێمه‌وه که بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانتان خۆش بکات و له‌و ته‌نگانه‌یه ڕزگارتان بکات.
ئه‌وانیش هه‌موو بت و په‌یکه‌رو په‌رستراوه داتاشراوه‌کانیان فڕێ ده‌ده‌ن و له‌ناویان ده‌به‌ن، ئینجا "ئیلیاس" بۆیان ده‌پاڕێته‌وه و داوای خۆشگوزه‌رانیان له‌خودا بۆ ده‌کات. خودای گەورەش ته‌نگانه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت و به‌هانایانه‌وه دێت و بارانیان بۆ ده‌بارێنێت.
به‌م ڕه‌نگه وڵاتیان ده‌بوژێته‌وه‌و ده‌که‌ونه‌وه نێو خێر‌و خۆشی، به‌ڵام به‌ته‌واوه‌تی پاشگه‌ز نه‌بوونه‌وه له‌و حاڵه‌تی پێ باوه‌ڕی یه‌ی تێیدا بوون و له‌سه‌ر باوه‌ڕی ڕاست و په‌یڕه‌وکردنی شه‌ریعه‌تی خودا جێگیر نه‌ببوون، "ئیلیاس"یش که ئه‌و نه‌ریته ناله‌باره‌ی لێ بینین له‌خودا پاڕایه‌وه که ڕۆحی بکێشێت و بیباته‌وه بۆلای خۆی تاکو قوتاربێت له ده‌ستیان و چی دی به‌ده‌ستیانه‌وه نه‌تلێته‌وه. خودای گەورەش ئه‌و دووعایه‌ی گیراکردوو ڕۆحی کێشاو به‌رزی کرده‌وه‌و بۆلای خۆی. به‌ڵام دوای ئه‌و ( ئه‌لیه‌سه‌ع )ی بۆ ڕه‌وانه کردن وه‌ک پێغه‌مبه‌رێک تاکو له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌که‌ی به‌ده‌روام بێت.