ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

    ژیانی سوله‌یمان علیه‌ السلام به‌شی یه‌كه‌م

    ژیانی سوله‌یمان علیه‌ السلام به‌شی یه‌كه‌م


     

    - "سولەیمان"و زانینی قسەی مێروولە

    - ئەو نیعمەتە تایبەتی‌یانەی کە خودای گەورە بە "سولەیمان"ی بەخشیوە

    "سولەیمان"و زانینی قسەی مێروولە

    "سوله‌یمان" كوڕی "داود"ـه‌ ـــ سه‌لامی خودای گه‌وره‌یان لێ بێت ــــ ، خودای گه‌وره‌ نیعمه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و پادشایه‌تی‌ پێ به‌خشیبوون. ئه‌وانیش به‌و خێروبێره‌ زۆره‌یان ده‌زانی و به‌رده‌وام خه‌ریكی خوداپه‌رستی و له‌خوداپاڕانه‌وه‌ بوون.

    له‌ پاش وه‌فاتی "داود"، پێغه‌مبه‌ر"سوله‌یمان" بوو به‌ جێگری له‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی و پادشایه‌تیدا. "سوله‌یمان" ـــ سه‌لامی خودای گه‌وره‌ی لێ بێت ـــ، یه‌كسه‌ر سه‌رۆكه‌كانی مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی خۆى كۆ كرده‌وه ‌و باسی گه‌وره‌ییی خودا و نیعمه‌ته‌كانی بۆ كردن.

    " سوله‌یمان" گوتی: خودای گه‌وره‌ نیعمه‌تی زۆری به ‌من به‌خشیوه‌، فێری زمانی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كردووم و لێیان تێ ده‌گه‌م، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ به‌خششه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و پادشایه‌تی كه‌ هه‌مووی به‌ فه‌زڵی خودای گه‌وره‌یه‌.

    ڕۆژێك سوله‌یمان سوپاكه‌ی كۆكرده‌وه‌ بە هەموو چین و توێژو ڕەگەزەو جیاجیاکانەوە لە (مرۆڤ) و (جن) و (باڵندەکان)، هه‌موو پێكه‌وه‌ رۆیشتن هه‌تا گه‌یشتنه‌ دۆڵێک شاره‌ مێرووله‌ى تێدا بوو، لەو دۆڵەدا "سوله‌یمان" گوێ بیستی مێرووله‌یه‌ك دەبێت کە به‌ گشت هاوڕێکانی دەڵیت: وریابن ئەوە "سولەیمان"و سەربازەکانی بە ناوچەی ئێوەدا دەڕۆن و خێرا خۆتان لە کونەکانتاندا بشارنەوە تاکو پێتان پێدا نەنێن و پانتان نەکەنەوە لەکاتێکدا بەسەرتاندا دەڕۆن و هەست بە وجودی ئێوە ناکەن.

    کاتێک "سولەیمان" گوێ‌ی لە قسەکانی ئەو مێروولەیە دەبێت زۆر شادو خۆشحاڵ دەبێت، هەروەها دڵشاد بوو بەو تایبەتمەندیانەی کە خودای گەورە پێ‌ی داوە چ لە هەست کردن بە قسەو ئاخاوتنی ئەو مێروولەیەی کە هیچ کەسێکی دیکە هەستی پێ ناکات و قسەیان نابیستێت و دەستی کرد بە نزاو پاڕانەوە لە خودای گەورەو گوتی: ئەی پەروەردگار هەمیشە وام لێ‌بکە کە بەردەوام بم لە سوپاسگوزاری و شوکرانەبژێری لەسەر نیعمەتەکانت و، هەر بەو فەزڵ و سۆزو بەزەییەش بمخەرە ڕیزی ئەو بەندە چاکانەتەوە کە ڕەزامەندیی تۆیان بەدەست هیناوە.

    ئەم بڕگەیەی پێشووش واتاو شیکاری ئەم چەند ئایەتەیە کە خودای گەورە تێیاندا ئەو لایەنەی چیرۆکی "سولەیمان"ی پێ‌گێڕاونەوەو فەرموویە:

    {{وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ عِلْمًا وَقَالَا الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي فَضَّلَنَا عَلَىٰ كَثِيرٍ مِّنْ عِبَادِهِ الْمُؤْمِنِينَ ﴿١٥﴾ وَوَرِثَ سُلَيْمَانُ دَاوُودَ وَقَالَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنطِقَ الطَّيْرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَيْءٍ إِنَّ هَـٰذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِينُ ﴿١٦﴾ وَحُشِرَ لِسُلَيْمَانَ جُنُودُهُ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ وَالطَّيْرِ فَهُمْ يُوزَعُونَ ﴿١٧﴾ حَتَّىٰ إِذَا أَتَوْا عَلَىٰ وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿١٨﴾ فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًا مِّن قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ ﴿١٩﴾}} ألنَّمل.

    ئەو نیعمەتە تایبەتی‌یانەی کە خودای گەورە بە "سولەیمان"ی بەخشیوە

    جارێکیان خودای گەورە "سولەیمان" بە نەخۆشی‌یەکی سەخت تاقی دەکاتەوەو وای لێ دەکات وەک جەستەیەکی بێ‌گیان لەسەر کورسی‌یەک بکەوێت و لەدوییدا شفای بۆ دەنێرێ و چاک دەبێتەوە.

    دیارە "سولەیمان"یش دوای ئەو نەخۆشی‌یە داوای لێبوردنی لە خودای مەزن کردووەو هەر پەنای بۆ پەورەدگاری بردووە، خودای گەورەش لەم بارەیەوە فەرموویە:

    {{ وَلَقَدْ فَتَنَّا سُلَيْمَانَ وَأَلْقَيْنَا عَلَىٰ كُرْسِيِّهِ جَسَدًا ثُمَّ أَنَابَ ﴿٣٤﴾ قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لَّا يَنبَغِي لِأَحَدٍ مِّن بَعْدِي إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ ﴿٣٥﴾}} ص.

    "سولەیمان" لەگەڵ ئەوەدا کە داوای لێبوردنی لە خودا کرد لەسەر کەمتەرخەمی‌نواندنی بەرامبەر تەندروستی و جەستەی، لە هەمان کاتدا نزایەکی تریشی کردو داوای لێ‌کرد موڵک و سامانێکی وەهای پێ‌ببەخشێت کە هەرگیز بە هیچ کەسێکی دیکەی نەبەخشیبێت، خودای گەورەش دوعاو پاڕانەوەی گیراکرد و چەند نیعمەتێکی پێ‌بەخشی:

    یەکەم: خودای گەورە فێری زمانی ئاژەڵ و باڵندەکانی کردووە و لە بارەی هەموو شتێکەوە زانیاری لە خوداوە پێ‌دراوە، خوادی گەورە فەرموویە: {{ وَوَرِثَ سُلَيْمَانُ دَاوُودَ وَقَالَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنطِقَ الطَّيْرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَيْءٍ إِنَّ هَـٰذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِينُ ﴿١٦﴾}} ألنَّمل.

    دووەم: قودرەت و دەستەڵاتی لەسەر (با) پێ‌بەخشیوە و (با)ی بۆ بەیدەست کردوە کە بە فەرمانی "سولەیمان" خۆی بڕوات بۆ ئەو شوێنەی دەیەوێت.

    سێ‌یەم: بەیدەست کردن (تسخیر)ی (جن) و کۆمەڵەی (جن و شياطين)[٤٢] لە خزمەتی‌دا بۆ ڕاپەراندنی چەند کاروبارێکی گرنگ کە هەندێکیان وەستای بیناسازی‌ی کۆشک و قەڵای پتەو بوون و، هەندێکیشیانی بۆ چوونە نێو قووڵایی‌ی دەریاکان بەکارهێناوە تاکو گەوهەرو بەردی بەنرخ و دوڕو مەرجانی بۆ دەربێنن، خودا لەهەمان کاتدا جنۆکە بێ‌باوەڕەکانیشی بۆ خستبووە ژێر دەستەڵات و کۆنترۆڵی "سولەیمان"ـەوەو ئەویش هەموویانی دەبەستەوە بۆ بەرگرتن لەشەڕو خراپەیان.

    وێڕای ئەم موڵک و دەستەڵاتانەش کە خودا بە "سولەیمان"ی ڕیک خستبوو، مافی ئەوەشی پێ‌دابوو بە ئارەزووی خۆی هەڵسوکەوت و ڕەفتاریان پێوە بکات و بەشی هەرکەسێکی دیکەشی لێ‌بدا یان لەهەرکەسێکی بگرێتەوەو بەشی کەسی لێ نەدات.

    لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پلەو پایەیەکی بەرزیشی لەلای خودا لە دنیادا هەبوو، لە ڕۆژی دواییشدا باشتری پاداشت و شوێنی حەوانەوەی هەیە کە بەهەشتە، هەروەک خودا فەرموویە:

    {{قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لَّا يَنبَغِي لِأَحَدٍ مِّن بَعْدِي إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ ﴿٣٥﴾ فَسَخَّرْنَا لَهُ الرِّيحَ تَجْرِي بِأَمْرِهِ رُخَاءً حَيْثُ أَصَابَ ﴿٣٦﴾ وَالشَّيَاطِينَ كُلَّ بَنَّاءٍ وَغَوَّاصٍ ﴿٣٧﴾ وَآخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِي الْأَصْفَادِ ﴿٣٨﴾ هَـٰذَا عَطَاؤُنَا فَامْنُنْ أَوْ أَمْسِكْ بِغَيْرِ حِسَابٍ ﴿٣٩﴾ وَإِنَّ لَهُ عِندَنَا لَزُلْفَىٰ وَحُسْنَ مَآبٍ ﴿٤٠﴾ }} ص.

    قورئان لە جێگەیەکی دیکەدا بە شێوەیەکی گرنگ تر باسی چۆنیەتی بەیدەست (تسخیر) کردنی (با) بۆ "سولەیمان" دەکات کە ڕێگەی یەک مانگی بۆ ماوەی (لە بەیانی‌یەوە تا خۆرئاوابونی تاکە رۆژێک) کورت کردۆتەوە بە فەرمانی "سولەیمان" خۆی بۆ کوێ‌ی بیەوێت گواستوویەتی‌یەوەو سەفەری پی‌کردوە.

    چوارەم: هەروەها قورئان باسی نیعمەتێکی دیکە دەکا کە خودای گەورە بە "سولەیمان"ی بەخشیوە ئەویش کانیاوێک مسی تواوەی لێ هەڵقوڵاوە جگە لە بەیدەست کردنی (جن) لەبەردەستی‌دا بە فەرمانی خوداو بۆ هەر کارێک ویستبیتی، هەرکەسێکیش لە (جن) و خەڵکانی بەردەستی ڕوویان لە بەجێ‌هێنانی فەرمانی خودا وەرگێڕابێت (واتە گوێڕایەڵی‌ی "سولەیمان"یان نەکردبێت) ئەوا خودای گەورە لە ڕۆژی دوایی‌دا دەیانخاتە ناو ئاگرەبڵیسەدارەکەی دۆزەخەوە.

    بێگومان ئەو (جن)یانە لەسەر خواستی "سولەیمان" هەموو جۆرە کارێکی بیناسازییان ئەنجام دەدا وەک بنیات نانی پەرستگەو کۆشک و تەلار، داتاشینی پەیکەرو، کێشانی وێنەی ئاژەلی دڕندەو باڵندەش، جگە لە دروست کردنی قاپ و مەنجەڵی گەورە بۆ چێشت لێنان کە لەبەر گەورەیی و بارستاییان نەدەجوڵان. خودای گەورە دوای باسکردنی ئەم نیعمەتانە کە بە بنەماڵەو نەوەکانی (داود)ی بەخشیبوو داوای سوپاسگوزارییان لێ‌دەکات و پێ‌یان دەفەرموێت: ئەی خێڵی (داود) هەر گوێڕایەڵی‌ی خوداتان بکەن و بیپەرستن وەک شوکرانە‌بژیری و سوپاسگوزاری‌یەکتان لەسەر ئەو هەموو نیعمەتەی پێی بەخشیون:

    {{وَلِسُلَيْمَانَ الرِّيحَ غُدُوُّهَا شَهْرٌ وَرَوَاحُهَا شَهْرٌ وَأَسَلْنَا لَهُ عَيْنَ الْقِطْرِ وَمِنَ الْجِنِّ مَن يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ بِإِذْنِ رَبِّهِ وَمَن يَزِغْ مِنْهُمْ عَنْ أَمْرِنَا نُذِقْهُ مِنْ عَذَابِ السَّعِيرِ ﴿١٢﴾ يَعْمَلُونَ لَهُ مَا يَشَاءُ مِن مَّحَارِيبَ وَتَمَاثِيلَ وَجِفَانٍ كَالْجَوَابِ وَقُدُورٍ رَّاسِيَاتٍ اعْمَلُوا آلَ دَاوُودَ شُكْرًا وَقَلِيلٌ مِّنْ عِبَادِيَ الشَّكُورُ ﴿١٣﴾}} سبأ.

    پینجەم: نیعمەتێکی دیکەی خودا بۆ "سولەیمان" ئەو ئەسپە ڕەسەنانە بوو کە هەیبوون و جاروبار دەیخستەنە بەرچاوی خۆی.

    ڕۆژێکیان "سولەیمان" داوا لە کارگوزارانی دەکات هەموو ئەسپەکانی بۆ بهێننە بەردەستی. دوای ئەوەی کە دەیانهێنن ڕوو لەو کەسانەی چواردەوری خۆی دەکات و بەزمانی سوپاسگوزاری و شانازی‌کردنەوە دەڵێت: من بۆیە ئەم جەڵەبە ئەسپەم خۆش دەوێت تاکو یادو زیکری خودایان پێ بکەمەوەو دینی خودایان پی بەرز ڕاگرم، چونکە من لە پێناوی دنیادا خۆشم ناوێن و بۆ دەوڵەمەندی و سامانداری نێ‌یە.

    پاشان دەست کرا بە پێشاندانی ئەسپەکان و هەموویان بەبەردەمی‌دا ڕۆشتن تاکو لەبەرچاوان نەمان، بەڵام "سولەیمان" بەوەش گڕی خۆشەویستی‌ی بۆ دیتنی ئەسپەکان دانەمرکایەوە، بەڵکو بۆ جاری دووەمیش فەرمانی دا کە ئەسپەکان بە بەردەمی‌دا بهێنرێنەوە، ئەم جارەیان "سولەیمان" زیاتر لە ئەسپەکان نزیک بۆوەو دەیلاندنەوەو دەستی بە مل و سەرو گوێ‌و قاچیاندا دەهێنا.

    دەربارەی ئەم ئەسپانەش لە چیرۆکی "سولەیمان"دا خودای گەورە فەرموویە:

    {{وَوَهَبْنَا لِدَاوُودَ سُلَيْمَانَ نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّهُ أَوَّابٌ ﴿٣٠﴾ إِذْ عُرِضَ عَلَيْهِ بِالْعَشِيِّ الصَّافِنَاتُ الْجِيَادُ ﴿٣١﴾ فَقَالَ إِنِّي أَحْبَبْتُ حُبَّ الْخَيْرِ عَن ذِكْرِ رَبِّي حَتَّىٰ تَوَارَتْ بِالْحِجَابِ ﴿٣٢﴾ رُدُّوهَا عَلَيَّ فَطَفِقَ مَسْحًا بِالسُّوقِ وَالْأَعْنَاقِ ﴿٣٣﴾}} ص.


     

    ژیانی سوله‌یمان علیه‌ السلام به‌شی 1


    ژیانی سوله‌یمان علیه‌ السلام به‌شی 2

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام