ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 ئێستا له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنه‌👇 

    https://bit.ly/49og2eD

    ژیانی ئه‌یوب علیه‌ السلام به‌شی دووه‌م

    ژیانی ئه‌یوب علیه‌ السلام به‌شی دووه‌م


     

    هەروەها خودای گەورە فەرموویە:

    {{ وَاذْكُرْ عَبْدَنَا أَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الشَّيْطَانُ بِنُصْبٍ وَعَذَابٍ ﴿٤١﴾ ارْكُضْ بِرِجْلِكَ هَذَا مُغْتَسَلٌ بَارِدٌ وَشَرَابٌ ﴿٤٢﴾ وَوَهَبْنَا لَهُ أَهْلَهُ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةً مِّنَّا وَذِكْرَى لِأُوْلِي الْأَلْبَابِ ﴿٤٣﴾ وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًا فَاضْرِب بِّهِ وَلَا تَحْنَثْ إِنَّا وَجَدْنَاهُ صَابِرًا نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّهُ أَوَّابٌ ﴿٤٤﴾ }}. [ ص ].

    لەم ئایەتانەی سوورەتی (ص) دا خودا ئاماژە بۆ بەسەرهاتی ( ئەییوب ) دەکات و لەزمانی ئەویشەوە بە مەبەستی لە {{ وَاذْكُرْ عَبْدَنَا أَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الشَّيْطَانُ بِنُصْبٍ وَعَذَابٍ ﴿٤١﴾ }}. ئەو وەسوەسەو خورپە ساتەوەختی یانەیە کە لەکاتی نەخۆشی یەکەیدا بەدڵی دا ڕەت بوون و پەنای بەخودا گرتووە لە ( قورسی ئەو بەڵاو مەینەتی یە ) و، لە ( بێ ئومێدی لەڕەحمەتی خودا ) و لە ( وەڕس بوون لە ژان و ئازارو نەخۆشی ) کە ئەمانە هەمووی چەند وەسوەسەیەکن بەدڵی مرۆڤدا ڕەت دەبن لەکاتی ئازارو نەخۆشی دا، هەر بۆیەش لەبەرامبەر ئەمانەدا پەنای بە خودا گرتووە کە لەوانە بیپارێزێت و بەدووری کات، سا ئیدی بەهۆی لابردنی بەڵاو مەینەتی یەکانیەوە بێت یان بە ئاسان کردنی هۆیەکانی لابردن و دەرکردنی ئەو وەسوەسەو خورپە لەناکاوانە بەسەبرو ئارامی یەکی جوانەوە.

    بۆ چۆنیەتی و شێوازی چاکبوونەوەو شیفا وەرگرتنیشی، خودا بەم شێوەیە ڕێنموونی ی کردووەو، پێ ی فەرمووە: {{ ارْكُضْ بِرِجْلِكَ هَذَا مُغْتَسَلٌ بَارِدٌ وَشَرَابٌ ﴿٤٢﴾ }} واتە: ئەی "ئەییوب" هەستە بەپێی خۆت ڕابکە، ئەوە ئاوێکی ساردە بۆ خۆشتن و خواردنەوە. ئەوە بوو هەر کە پێ ی دا بەزەوی دا خودا کانیاوێکی ساردی بۆ هەڵقوڵاندو فەرمانی پێکرد لەو ئاوە خۆی بشوات و لێ ی بخواتەوە، "ئەییوب" ئەو فەرمانانەی بەجێ گەیاندو خودای گەورەش بەو هۆیەوە هەموو ئازارو نەخۆشی یەکەی لەسەر لابرد. مامۆستا ( المراغی ) لە تەفسیرەکەیدا دەڵێت: لەم ئایەتەدا ئاماژەیەک بۆ جۆری ئەو نەخۆشی یەی کراوە کە لەنەخۆشی یەکانی پێست ( ألأمراض الجلدية ) بووە، وەک نەخۆشی یەکانی ئەکزیماو پیست خوران و هتد ... نەک نەخۆشی یەکی ناوەکی بووبێت وەک نەخۆشی یەکانی گەدەو گورچیلە و سی و هتد ... دیارە ئەو نەخۆشی یانەی پێستیش لەش ماندوو دەکەن و توندترین ئازاریشی دەدەن بەڵام نەخۆشی کوشندە نین. .

    جارێکیان "ئەییوب" لەماوەی نەخۆشی یەکەیدا دڵی لە هاوسەرەکەی ئێشا وسوێندی خوارد کە ئەگەر چاک بوویەوە چەند دارێکی لێبدات، خودای میهرەبانیش وەک ڕێزێک بۆ ئەو ئافرەتە وەفادارە فەرمانی پیدا: دەسکێک گژوگیای وشک بگرێت بەدەستەوە ( بەقەدەر ئەو ژمارەیەی کە بڕیاری دابوو ) لەژنەکەی بدات، بەم هۆیەش سوێندەکەی بردۆتە سەر بی ئەوەی ئازاری هاوسەرەکەی بدات .. هەر بۆیەش خودای گەورە بە "ئەییوب"ی فەرموو: {{ وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًا فَاضْرِب بِّهِ وَلَا تَحْنَثْ }} .. ( ئەی "ئەییوب" دەسکێکی گچکە لەگژوگیای وشک بەدەستەوە بگرە و بەیەک جار لەژنەکەتی پێ بدە و سوێندەکەت مەشکێنە )...

    چەند وانەیەک لە "ئەییوب" ـەوە

    لەچیرۆکی "ئەییوب" و ئەو میحنەتەی تووشی بووەو شێوازی لەخواپاڕانەوەو داواکردنی چاک بوونەوەیەی و ئەو نیعمەتەی خودای گەورەش لە هەڵگرتنی بەڵاو چاک بوونەوەی لە نەخۆشی ی پاشان لەو بەخشش و نیعمەتە چەندان هێندە پێ دراوانەی دوای چاک بوونەوەشی دا، لەهەموو ئەمانەدا چەندین دەرس و وانە بۆ باوەڕداران هەیە تاکو "ئەییوب" بکەن بە پێشەنگ ( قدوة ) ی خۆیان لەهەر بەڵاو ناڕەحەتی یەکدا کە تووشیان ببێت، چونکە پێغەمبەرانیش لەبەڵاو میحنەت بێ بەش نەبوون، تەنانەت هەر پیغەمبەران تووشی سەخت ترین بەلاو کارەسات هاتوون، پاشان جۆرەکانی دی لەخەڵکی، هەروەک پێغەمبەری خودای گەورە "محمد" فەرموویە: (( أشد الناس بلاءً الأنبياء ثم الأمثل فالأمثل يبتلى الرجل على قدر دينه فإن كان في دينه صلابة اشتد بلاؤه )) .. واتە: لەناو خەڵکی دا پێغەمبەران بە پلەی یەکەم تووشی توندترین بەڵاو کارەسات دەبن، دوای ئەوانیش پیاوچاکان، پاشان چاکتران و چاکتران، مرۆڤیش بەگوێرەی ئاین و ڕادەی دینداری یەکەی تاقی دەکرێتەوە، هەتا ڕادەو پلەی دینداری و ئیمانەکەی زیاترو بەهێزتربێت، ئەوا بەلاو ناڕەحەتی یەکانیش سەخت تر دەبن...

    لەم فەرموودەیە بۆمان دەردەکەوێت کە بەڵاو کارەسات مانی نەگبەتی و بەدبەختی ناگەیەنێە،چونکە چ ( بەختیاری ) و چ ( بەدبەختی )یش لەم دنیایەدا پەیوست نین بە کردەوە چاکەکان یان خراپەکانەوە، بێگومان دنیاش خانەی خەڵات و سزادان نی یە، بەڵکو خانەی تاقیکردنەوەو، کێڵگە ڕۆژی دواییشە، بەرهەم و ئاکامی خۆڕاگرتنیش بەدەست هێنانی پاداشت و خەڵاتی کردەوە چاکەکانە بە چەندان هێندە، "ئەییوب"یش کاتێک بەوە تاقی کرایەوە کە هەموو ماڵ و سامان و کەس و کاری لێ سەنرایەوەو چەندین ئازارو نەخۆشی ڕووی لەجەستەی کرد، خۆی ڕاگرت و شوکرانە بژیری خودای درەکرد، لەئاکامی ئەمەدا خودای گەورەش ڕەحمی پێ کردو بەزەیی پیدا هاتەوەو ساغی و تەندروستی ی بۆ گێڕایەوەو چەندان هێندەی دی لەسامان و ماڵ و کوڕوکەس و کاری پێ بەخشی یەوە .. هەر بۆیەش خودا لەدوای چیرۆکەکەی "ئەییوب" ـەوە فەرموویە: {{وَذِكْرَى لِلْعَابِدِينَ}}. واتە: ئەوە یادخستنەوەیەکە بۆ خواپەرستانی دی تاکو ئارام بگرن وەک "ئەییوب" و ئەو پاداشتە گەورەیەشیان وەک ئەو لەدنیاو ئاخیرەتدا دەستگیر بێت... جا ئەگەر بەندەکانی خوداو خواپەرستان مەینەتی و ئارامی "ئەییوب" بەیادی خۆیان بێننەوە کە باشترین ئینسانی سەردەمەکەی خۆی بووە، ئەوا خۆیان بە ئارامگرتن لەسەر ناڕەحەتی یەکانی دنیا ڕادەهێنن.

    هەروەها لە بەسەرهاتەکەی "ئەییوب"دا وانەیەکی بەسوود هەیە دەربارەی پەنابردنە بەر خوداو نزاو پاڕانەوە لێ ی، وەک چۆن "ئەییوب" نزای لەلا کرد ... ئینجا ملکەچ کردن بۆ خوداو دوعاکردن بەناوە جوان و پیرۆزەکانی و بەسیفەتە بەرزەکانی تاکو ئەو بەڵایەی کە تووشمان بووە لایبات لەسەرمان.

    هەروەها لە بەسەرهاتەکەی "ئەییوب" وانەیەکی دی بەدی دەکرێت دەربارەی پێویستی ی تیمارکردن و بەکارهێنانی دەرمان چونکە خودای مەزن فەرمانی بە "ئەییوب" کرد لەو ئاوە بخواتەوەو خۆی لێ بشوات، بێگومان خودا بەبی ئەوەش لە توانایدا هەبووە شیفای بو بنێرێت لەجیاتی ئەوەی داوای گرتنەبەری ئەو شێوازو ئامرازەی تیمارکردنی لێ بکات.

    هەروەها لەو داستانەدا بۆمان دەردەکەوێت چۆنیەتی هەڵسوکەوت و نەرم و نیانی لەگەڵ هاوسەردا.


     

    ژیانی ئه‌یوب علیه‌ السلام به‌شی 1


    ژیانی ئه‌یوب علیه‌ السلام به‌شی 2

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام