ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 ئێستا له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنه‌👇 

    https://bit.ly/49og2eD

    ژیانی ئه‌یوب علیه‌ السلام به‌شی یه‌كه‌م

    ژیانی ئه‌یوب علیه‌ السلام به‌شی یه‌كه‌م


     

    ئەییوب (علیه السلام) لەو پێغەمبەرانەیە کە قورئان ئاماژەی بۆ پێغەمبەرێتیان کردووە، هەروەک خودای گەورە لە ڕوو کردنە گفتاریدا بۆ محمد (علیه السلام) باسی کردووەو فەرموویە:

    {{ إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإْسْحَقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا ﴿١٦٣﴾ }}. [ ألنساء ].

    واتە: ئێمە ( وەحی ) مان بۆ تۆ ناردووە هەر وەکو چۆن ( وەحی ) مان بۆ نوح و پێغەمبەرانی دوای ئەو ناردووە، هەروەها ( وەحی ) مان ناردووە بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و یەعقوب و ( هەندێک ) لە کوڕانی یەعقوب و عیسا و ئەییوب و یونس و هاروون و سولەیمان، زەبوریشمان بە داود بە خشیووە.*

    *زەبور: کتێبێک بووە زۆربەی تەسبیحات و ستایشی پەروەردگار بووە.

    ئەییوب (علیه السلام) زۆر پارێزگار و بە تەقوا بووە و بەڕەحم و بە سۆز بووە بۆ هەژاران و ڕێزی زۆری لە میوان دەگرت و بانگی گەلەکشی بۆ پەرستنی خودای تاک و تەنیا دەکرد.

    زانایانی" تەفسیر" و "میژوو" وای دەگێرنەوە کە "ئەییوب" خاوەنی ماڵ و سامانێکی زۆر بووە لە هەموو چەشن و جۆرێک لە نیعمەت و لە ئاژەڵ و مەڕوماڵات و لەزەوی و زاری فراوان کە لەخاكی ( بثينة )ی ناوچەی ( حوران ) بووە .. لەناکاودا هە موو ئەو نیعمەت و ماڵ و سامان و کوڕ و کەس و کارانەی لێ دەستێندرێتەوە و لەش و لاریشی تووشی چەندی جۆرە دەردو بەڵا دەبێت. هیچ ئەندامێکی ساغ لەجەستەی دا نامێنێت تەنها دڵی و زمانی نەبێت کە زیکرو یادی خودای گەورەی پێ بکات، بێگومان ئەویش لەهەموو ئەو بەڵاو میحنەتانەی دا بە ئارام و خۆڕاگر بوو و باوەڕی بە پاداشتی ئەو خۆڕاگری یەی هەبوو .. شەوو ڕۆژ لەیادی خودای گەورەدا بوو و ئێوارەو بەیانی بۆساتێک خودای لەبیر نەدەکرد ..

    نەخۆشی یەکەشی بەجۆریکی وا پەرەی سەند کە هیچ کەسیک نەیدەتوانی لەلای دانیشێت. بەڵکو وەک لەریوایەتێکی مێژوویی دا هاتووە هەموان لێ ی دوور دەکەونەوەو تاکە هاونشینێک و هاو خەمێکی نەما. تەنانەت لەشارەکەی خۆی برایە دەرەوە لەسەر زبڵخانەیەکی دەرەوی شار فڕێ دراو خەڵکیشی لێ دابڕاو، کەسێک نەمابوو تا سۆزێکی بۆ بنوێنێت، تەنها هاوسەرەکەی خۆی نەبێت کە هەردەم چاودێری دەکردو بایەخی تەواوی پێ دەداو، چاکەو لەخۆبوردوویی و سۆزی لەوەبەری "ئەییوب"ی مێردی لەیاد نەکردبوو و، بەوپەڕی ڕێزو پێزانینەوە لەخزمەتی دابوو. هەروەها بەردەوام هات و چۆی دەکردو فەرامۆشی نەدەکرد کاروباری بۆ ڕادەپەڕاندو یارمەتی دەدا لەسەر بەجێ گەیاندنی پێویستی یەکانی و بەپێ ی بەرژەوەندی ئەو دەجوڵایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هاوسەرەی "ئەییوب" لەحاڵێکی هەژاری و کەم دەرامەتی دابوو و بۆ چارەسەری ئەم گرفتەش پەنای دەبردە بەر ئیش کردن و خزمەتکاریی خەڵکی بە کرێ، تاکو خۆراک بۆ مێردە نەخۆش و پەککەوتەکەی پەیداکات و بارە قورس و گرانەکانی لە ئەستۆ بگرێت، بێگومان ئەم ژنەشی( وەک خۆی ) بە ئارام و خۆڕاگر بووە لەسەر ئەو کارەساتی لەدەست چوونی مال و کوڕو نەوەیەو لەسەر ئەو هەموو دەردو پەتایەش کە تووشی مێردەکەی ببوو، جگە لەدەستکورتی و نەبوونی و خزمەتکارییش بۆ خەڵکی لەدوای ئەو هەموو نیعمەت و بەختیارییەی پێشوویان.

    دەربارەی ماوەی مەینەتی یەکەشی، زانایان وتەو بیروڕای لێک جودایان هەیە، هەندێکیان دەڵێن ( ٣ ) سێ ساڵ لەو مەینەتی یەدا بووە، هەندێکیشیان دەڵێن ( حەوت ساڵ و چەند مانگێک بووە )، هەندێکی دیکەشیان دەڵێن ( ١٨ ) هەژدە ساڵ لەو مەینەتی یەدا بووە.

    دەربارەی بەسەرهاتیشی ئەوە گێڕراوەوتەوە کە هاوسەرەکەی پێ ی گوتووە: ( ئەی "ئەییوب" گەر لە خودای خۆت بپاڕێیتەوە ئەوا ڕزگارت دەکات لەم بەڵایانە ) ..ئەویش لەوەڵامیدا گوتوویەتی: ( من حەفتا ساڵ بە ساغ و سەلامەتی ژیاوم و ئەگەر حەفتا ساڵی دیکە دوای ئەمە بە نەخۆشی و ناڕەحەتی بژیم ئەوا هەر کەمە بۆ خۆڕاگرتنم تێیدا ).

    هەر لەبارەی ئەو حاڵەتەیەوە گێرراوەتەوە کە هەر جارێک ئازارێک یان بەڵایەکی نوێ ڕووی تێ کردبێت گوتوویەتی: ( خودایە تۆ خۆت لێت سەندوومەوەو خۆت پێت بەخشیوم ).

    هەروەها مێژوونووسەکان چەندەها ڕووداوو چیرۆکیان لە "ئەییوب" گێڕاوەتەوەو لەم ڕووەوە سوودیان لە کتێبی ( کتێبی ئەییوب ـ سفر أيوب ) وەرگرتووە یان لە تەفسیری یەهود بۆ تەورات کە بە "هجادە" ناودەبرێت. ئەم سەرچاوانەش جێ ی پشت پێ بەستن و متمانەی زانایانی ئیسلام نین، چونکە چەندین شتی نابەجێ و ناڕاستیان تێکەڵ کراوە و چەندەها رووداوی هەڵبەستراویشی تێ ئاخنراوە.

    هەندێک لە ڕاڤەکاران ( مفسرین )ی قورئانیش ڕەخنەیان گرتووە لەو مێژوونووسانەی کە جۆری ئەو دەردو بەڵایانەی "ئەییوب"یان دیاری کردووە. لەم بارەیەوە مامۆستا ( أحمد ألمراغي ) لە تەفسیرەکەیدا دەڵێت: ( هەرچی گێڕراوەتەوە لە ڕادەو ئەندازەی ئەو مەینەتی یەی تووشی "ئەییوب" بووە کە گوایە گەیشتبێتە ڕادەی ئەوەی خەڵکی لێ ی دوورکەونەوە و خۆیان لێ بپارێزن و، لە پلەی و پایەی پێغەمبەرێتیان دابەزاندبێت و بردبێتیان بۆ دەرەوەی شارو، لەسەر زبڵخانە فڕێیان دابێت و ئیتر جگە لەهاوسەرەکەی خۆی کەسی دی سەردانی نەکردبێت و هەرئەویش خوراک و کەرەسەی پێویستی بۆ بردبێت، هەموو ئەو قسەو باسانە لەو هەواڵە درۆو دەلەسە هۆنراوەی جوولەکەکانە کە بە "إسرائيليات" ناودەبرێت و کەجێ ی هیچ بڕوا پێکردن و متمانە پێ بوونێک نین، چونکە هیچ بەڵگەیەکی پشت پێ بەستراوی بەهێزیان نی یە کەڕاستی یەکەی بسەلمێنێت، هەروەها جونکە یەکێک لەمەرجەکانی پێغەمبەرێتی ئەویە نابێت پێغەمبەرەکە ئەو جۆرە نەخۆشی و دەردانەی هەبێت کە دەبنە هۆی دوورکەوتنەوەی خەڵکی لەدەوری، لەبەر ئەوەی هەر کاتێک حاڵ و تەندروستیی ئاوا بێت ناتوانێت پەیوەندی بەخەڵکەوە بکات و ڕێساو حوکمەکانی خودایان پێ بگەیەنێت ).*

    *تفسير المراغي، للاستاذ أحمد مصطفى المراغي.

    ئەییوب لە قورئاندا

    قورئانی پیرۆز بەگوێرەی پێویست باسی نەخۆشی یەکەی "ئەییوب"ی کردووە و ئاماژەی بۆ شێوازی لە خوا پاڕانەوەکەشی کردووە کەچۆن لەلای خودا نزای کردووە و پاشان خودای گەورەش نزاکای گیراکردووەو چارەی نەخۆشی یەکەی کردووەو شیفای پێ بەخشیوە و ڕۆڵەو کەس و کارەکانیشی بۆ گێڕاوەتەوە، لەم بارەیەوە خودای مەزن فەرموویە:

    {{وَأَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ ﴿٨٣﴾ فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَكَشَفْنَا مَا بِهِ مِن ضُرٍّ وَآتَيْنَاهُ أَهْلَهُ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةً مِّنْ عِندِنَا وَذِكْرَى لِلْعَابِدِينَ ﴿٨٤﴾ }}. [ ألأنبياء].

    واتە: یادی "ئەییوب"یش بکە کاتێک هاناو هاواری بۆ پەروەردگاری برد ( دوای ئەوەی ماوەیەکی دوورو درێژ نەخۆش کەوتبوو، جگە لەوە پێشتریش ماڵ و سامان و منداڵەکانی تیاچوو بوون ) گوتی: پەروەردگارا، بەڕاستی من ئازارو ناخۆشیم تووش بووە، تۆش لە هەموو کەس میهرەبانتر و لەهەموو کەس دلۆڤانتریت. جا ئێمەش نزامان گیراوکرد و بەهاواریەوە چووین و هەموو ناخۆشی و نەخۆشیەکانمان لەکۆڵ کردەوە، هەموو ماڵ و منداڵیمان پێ بەخشیەوە و ئەوەندی دیکەش لەگەڵیاندا ( دەکرێت خودای گەورە هەر هەمان ماڵ و منداڵی پێشووی بۆ زیندوو کردبێتەوە، یاخود نەوەی نوێی پێ بەخشیبێت )، ئەوە ڕەحمەتێکی تایبەتی بوو لەلایەن ئێمەوە، یادەواریشە بۆ بەندە خوداپەرستەکان ( کە ئەگەر ئەوانیش تووشی بەڵاو ناخۆشی بوون وەک ئەم، لەوەودوا نزایان کرد، خودای میهرەبان بەهاناو هاواری ئەوانیشەوە دەچێت ).


     

    ژیانی ئه‌یوب علیه‌ السلام به‌شی 1


    ژیانی ئه‌یوب علیه‌ السلام به‌شی 2

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام