ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

    چیرۆكی هوود علیه‌ السلام

    چیرۆكی هوود علیه‌ السلام


     پێغه‌مبه‌ری خوا (هود) پاش ئه‌وه‌ی منال ونه‌وه‌ی حه‌زره‌تی نوح عليه السلام په‌رته‌يان كرد له‌سه‌ر روی زه‌وی ، گه‌لێكی نوێ هاته‌ ئاراوه‌ ئه‌ويش گه‌لی (عاد) ئه‌م گه‌له‌ له‌ باكوری دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌ لای بيری ئيره‌م نيشته‌جێ بوون ئه‌م خاكه‌ی كه‌ ئه‌وان لێی ده‌ژيان ناوی (الاحقاف) بوو خوا نيعمه‌تێكی زۆری له‌گه‌ل ئه‌وان كردبوو له‌ هێزو تواناو بالاده‌ستی و خۆشی و هێمنايی له‌وپه‌ری رابواردن و شادی ده‌ژيان كانی وكانياويان زۆر بوو شينايی وده‌غل ودانيان ده‌كرد له‌گه‌ل ئه‌و نيعمه‌تانه‌ش هێزی له‌شيان پێ درابوو كه‌ زۆر به‌ هێز بون به‌م ژيانه‌ شوكر نه‌بوون به‌لكو ده‌ستيان كرد به‌ زولم وزۆرداری و ده‌ست درێژكردنه‌ سه‌ر مال و سامانی خه‌لك ، سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش اصلا سوپاسی خوايان هه‌رنه‌ده‌كرد چونكه‌ ئه‌م نيعمه‌تانه‌يان له‌ خوا حيساب نه‌ده‌كرد به‌لكو ئه‌وانيش په‌يكه‌رێكيان بۆ خۆيان دروست كردبوو كه‌ ناوی (صمود) بوو وه‌ يه‌كێكی تريشيان هه‌بوو به‌ ناوی( الهتار) ده‌يان په‌رست بۆيه‌ تاوه‌كو بێنه‌وه‌ سه‌ر راسته‌ رێگای جاران وخواپه‌رستی خوا پێغه‌مبه‌رێكی به‌رێزو نازداری نارد كه‌ ناوی پيرۆزی (هود) بوو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ خاوه‌ن حه‌سه‌ب و ناوداربوو به‌ زيره‌كی و ده‌ست پاكی وراست گۆيی بانگيانی كرد بۆ خوا په‌رستی بۆ وازهينان له‌ سته‌م كردن له‌ خه‌لكی به‌لام وه‌كو ئه‌وانی تر كه‌لله‌ ره‌ق بوون و وه‌لاميان به‌توندی داوه‌و گوتيان (من اشد منا قوه‌) پێمان بلێ كێ هه‌يه‌ له‌ ئێمه‌ به‌هێزو تواناتر؟ حه‌زره‌تی نوح سه‌رسام بوو ئه‌م وه‌لامه‌ی چاوه‌روان نه‌ده‌كرد له‌گه‌له‌كه‌ی به‌لكو زۆريش به‌نه‌رمی وه‌لاميانی داوه‌ وه‌كو پێغه‌مبه‌رانی تر كه‌ نه‌رم ونيانی سيفه‌تی ئه‌وانه‌، هه‌ستا به‌ ئامۆژگاری كردن وباشترين رێنمايی كردن به‌لام به‌داخه‌وه‌ زياتر به‌ره‌و عينادی و كه‌لله‌ره‌قی چون هه‌تا وای لێهات پێيان گووت(سواء علينا اوعظت ام لم تكن من الواعظين)) لای ئێمه‌ يه‌كسانه‌ واته‌ ئامۆژگاريمان بكه‌ی ونه‌كه‌ی وه‌كو يه‌ك وايه‌ ، هه‌ر به‌وه‌نده‌ش وازيان نه‌هێنا به‌لكه‌ پێيان گوت تۆ كه‌سێكی نه‌فامی و ناتێگه‌يشتی به‌لام حه‌زره‌تی هود زۆر به‌ له‌سه‌ر خۆيی وه‌لامی دايه‌وه‌و فه‌رمووی: ئه‌ی گه‌له‌كه‌م من نه‌ نه‌فام و نه‌ ناتێگه‌يشتيم به‌لكو من نلردراوم له‌ لايه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌ ناردراوم ، ئه‌مجاره‌ گوتيان تۆ شێتی و هه‌ر وازيان نه‌هێنا له‌ بت په‌رستی لێره‌وه‌ حه‌زره‌تی هود زۆر به‌ دلێكی پر له‌ ئيمانه‌وه‌ فه‌رمووی من خوا ده‌كه‌م به‌شاهيد و ئێوه‌ش شاهێد بن من دوورم له‌و ره‌فتاره‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن به‌لام ئه‌وان هه‌ر بروايان نه‌هێنا چه‌ند كه‌سانێكی كه‌م نه‌بی بروايان نه‌هێنا و هه‌ر زياتر تاوانيان ئه‌نجام ده‌داو رويان له‌ كوفر بوو نه‌وه‌ك ئيمان .

    پێغه‌مبه‌ری خوا (هود) -٢-

    پاش ئه‌وه‌ی گه‌لی عاد زياتر ده‌ستيان كرد به‌ مل ملانێ و عينادی زياتر و وه‌لامی پێغه‌مبه‌ری خوا(هود) عليه السلام نه‌داوه‌ وله‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا برواداران بروايان پته‌وتر ده‌بوو زياتر ئاراميان گرت به‌رامبه‌ر ئه‌و ئێش و ئازاره‌ی كه‌ له‌راست بێ برواكان ده‌يان چێژت ئا له‌و كاتی حه‌زره‌تی هود سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ ئه‌وانی ئاگادار كرده‌وه‌ وترسانديانی له‌ عه‌زابی خوا به‌هۆی ئه‌و پشت تێ كردنه‌ی و تاوان ئه‌نجام دانه‌ی و فه‌رموی(( لاتتولوا مجرمين)) به‌لام بيرو هۆشيان هه‌موی مۆر كرابوو له‌سه‌ر سته‌م و زۆرداری وه‌لامی پێغه‌مبه‌ری خوايان داوه‌ به‌ توندترين شێوه‌و گوتيان ((أجئتنا لنعبد الله وحده ونذر ما كان يعبد آباؤنا فأتنا بما تعدنا إن كنت من الصادقين )) ئايا تۆ كه‌هاتووی به‌ نيازی ئه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ ته‌نها يه‌ك خوا بپه‌رستين وواز له‌ خوايه‌كانمان بهينين كه‌ باب و باتپيرانمان ده‌يان په‌رست ؟ ده‌ ئه‌گه‌ر راسته‌ با عه‌زابمان بۆ بێت و ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ ده‌يلێيت بابێته‌ دی ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌يت ؟ به‌لێ به‌م قسه‌يه‌ی ئه‌وان كرديان هه‌موو ريگايه‌كيان له‌به‌رده‌می حه‌زره‌تی هود داخست وهيچ چاره‌ی نه‌ما ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ كه‌ پێيان رابگه‌ينێ ئه‌وا خۆتان توشی سزای خوا كرد له‌و كات و ساته‌دا باران نه‌ما و زه‌وی ووشك هه‌لگه‌را وشينايی نه‌ما ئه‌وه‌ی مه‌رو مالات بوو هه‌مووی مردن و له‌ ناوچوون و توشی گرانی و هه‌ژاری هاتن له‌ ژيانی خۆشی و هێمنايه‌تی به‌ره‌و ژيانی نه‌داری و ئازار و ئه‌زيه‌ت كه‌وتنه‌ رێ كه‌ ئه‌م سزايه‌ ماوه‌ی (سێ سالی) خايه‌ند هه‌تا نزيك بوو هه‌موويان توشی هه‌لاكه‌ت بن هێشتا حه‌زره‌تی هود داوای لێكردن كه‌ ته‌وبه‌و ئيستغفار بكه‌ن و بروا بهێنن وپه‌يمانی پێياندا كه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بارودۆخی جاران له‌ خۆشی و هێمنی به‌لام گه‌لی عاد هه‌ر له‌سه‌ر عينادی خۆيان به‌رده‌وام بوون به‌لكو زياتر ئينجا له‌و كاتدا پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌زانی هيچ رێگه‌ چاره‌

    نه‌ماوه‌ بۆ هيدايه‌تيان فه‌رمووی ئه‌ی گه‌له‌كه‌م ئێوه‌ شاهێد بن من به‌ريم له‌ ئێوه‌ له‌و شيركه‌ی ده‌يكه‌ن لێره‌وه‌ په‌يامی حه‌زره‌تی هود كۆتايی پێ دێت و له‌و ته‌نگانه‌ی بێ بارانی هه‌ورێكی ره‌ش دێت و گه‌لی عاد به‌ دلێكی خۆشه‌وه‌ واده‌زانن ئه‌وا بارانيان بۆ هات به‌لام حه‌زره‌تی هود فه‌رموی په‌له‌ مه‌كه‌ن ئه‌مه‌ نه‌ك باران به‌لكو عه‌زابی خوای له‌ژێره‌وه‌يه‌ له‌ناكاو هه‌لی كرده‌ ره‌شه‌بايه‌كی زۆرلا توند كه‌ هه‌رچی هه‌با رايده‌مالی به‌ره‌و ئاسمان به‌رزی ده‌كرده‌وه‌ و به‌زه‌ويانی دائه‌دا وئه‌م ره‌شه‌بايه‌ ئه‌وه‌ی هه‌يبوو لولی داو وێرانی كرد وئه‌م گه‌له‌ بون به‌ سه‌ربرده‌و كه‌سيان نه‌ماو ته‌فرو تونابوون .به‌م شێوه‌يه‌ كۆتايی هات به‌ باسی ئه‌م گه‌له‌ خوا بمان پارێزی له‌ توره‌بونی خۆی ان شاء الله تعالی.

     

    چیرۆكی هود علیه‌ السلام


    چیرۆكی هود سه‌لامی خوای لێبێت

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام