ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 ئێستا له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنه‌👇 

    https://bit.ly/49og2eD

    ژیان نامه‌ی ذوالكیفل علیه‌ السلام

    ژیان نامه‌ی ذوالكیفل علیه‌ السلام


     

    خودای مەزن فەرموویە:

    {{وَإِسْمَاعِيلَ وَإِدْرِيسَ وَذَا الْكِفْلِ كُلٌّ مِّنَ الصَّابِرِينَ ﴿٨٥﴾ وَأَدْخَلْنَاهُمْ فِي رَحْمَتِنَا إِنَّهُم مِّنَ الصَّالِحِينَ ﴿٨٦﴾ }} [ ألأنبياء ].

    واتە: پێغەمبەرانی وەک ئیسماعیل، ئیدریس، ذوالكِفل. هەریەکەیان لەپێغەمبەرانی بە ئارام و خۆڕاگر بوون، ئێمە ئەوانمان خستۆتە بەر سایەی سۆزو ڕەحمەتی خۆمان و ئەوان لە چاکان و صالحان بوون..

    هەروەها خودا فەرموویە:

    {{وَاذْكُرْ إِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَذَا الْكِفْلِ وَكُلٌّ مِّنْ الْأَخْيَارِ ﴿٤٨﴾}} [ ص ].

    واتە: ئەو پێغەمبەرانەی دیکەش بەیاد بێنەوە، وەک ئیسماعیل و الیسع و ذوالكِفل کەهەموویان لەچاکان و هەڵبژێراوان بوون..

    إبن كثير ( خودا لێ ی خۆشبێت ) دەڵێت: لەو ئایەتانەدا وا دەردەکەوێت کە "ذوالكِفل" پێغەمبەر بووبێت ئەویش بەپێ ی ئەو ناوهینان و جۆرە ستایش کردنەی کە قورئان لەگەڵ ئەو پێغەمبەرانەی دیکەدا ناوی هێناوە، تاکە بەڵگەی بەناوبانگیش لەم ڕووەوە هەر ئەوەیە. بەڵام قورئان نە بەکورتی و نەبەدرێژی باسی چۆنیەتی بانگەوازو پەیامی ئەم پیغەمبەرەو باسی ئەو گەلەی نێرراوە بۆلایان نەکردووەو باسی ژیانیشی هەر نەکردووە. شارەزایانی مێژووش وای دادەنێن کە ئەم پیاوە کوڕی "ئەییوب" ( عليه السلام ) بووبێت و، ناویشی لەبنەڕەتدا ( بیشر ) بووبێت و خودا دوای "ئەییوب" کردبێتی بە پێغەمبەرو ناوی ( ذوالكِفل )ی لێ نابێت چونکە مەرجی هەندێک عیبادەت و فەرمانی لە ئەستۆ گرتووەو مەرجەکانی بردۆتە سەر.


     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام