ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

    ژیانی داوود علیه‌ السلام به‌شی یه‌كه‌م

    ژیانی داوود علیه‌ السلام به‌شی یه‌كه‌م


     

    - بەزینی (بنو اسرائیل) و داواکردنی پادشایەک

    - بوونی (طالوت) بە پادشا

    - مردنی "طالوت"و بوونی "داود" بە پادشا

    بەزینی (بنو اسرائیل) و داواکردنی پادشایەک

    دوای مردنی "موسا" پێغەمبەرێکی دیکە کاروباری (بنو اسرائیل)ی گرتە دەست و هەر لەگەڵ ئەویشدا چوونە ئەو خاکە پیرۆزەی کە ئەوسا بەڵێنیان پێدرابوو، واتە (خاکی فەلەستین).

    دوای ئەوەی لە جەنگێکی خوێناویدا بەزین و شکستیان هێنا و تووشی لاوازی و سەرشۆڕی ببوون، وە بۆ ڕزگاربوون لەدەست ئەو حالەتە داو لە پێغەمبەرەکەیان دەکان پادشایەکیان بۆ هەڵبژێرێت تاکو لەژیر ئاڵایدا کۆببنەوە و بتوانن جەنگ و کوشتاری دوژمنیان بکەن، پێغەمبەرەکەشیان لێ‌ی پرسین: لەوانەیە ئەگەر جەنگتان لەسەر فەرز بکرێت شەڕ نەکەن، ئایا وا نی‌یە؟

    ئەوانیش لە وەلامدا گوتیان چۆن شەڕ ناکەین لە کاتێکدا مافەکانمان زەوت کراوەو، دوژمنانمان لە وڵاتی خۆمان دەریان کردوین‌و، ڕۆلەو نەوەکانیان لێ جیا کردووینەوە؟

    پێغەمبەرەکەیان گەلەکەی خۆی چاک دەناسی و دەیزانی لە جەنگدا بێ دەستەڵات و لاوازن، بێگومان ئەو بۆچوونەی ڕاست دەرچوو، ئەوەبوو کە خودای گەورە جەنگی لەسەر فەرزکردن ڕوویان لەو فەرزە وەرگێڕا تەنها کۆمەڵێکی کەمیان نەبێت، خودای گەورەش دەربارەی ئەو حاڵەتەیان فەرموویە:

    {{أَلَمْ تَرَ إِلَى الْمَلَإِ مِن بَنِي إِسْرَائِيلَ مِن بَعْدِ مُوسَىٰ إِذْ قَالُوا لِنَبِيٍّ لَّهُمُ ابْعَثْ لَنَا مَلِكًا نُّقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِن كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ أَلَّا تُقَاتِلُوا قَالُوا وَمَا لَنَا أَلَّا نُقَاتِلَ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِن دِيَارِنَا وَأَبْنَائِنَا فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ تَوَلَّوْا إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ وَاللَّـهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ ﴿٢٤٦﴾}} ألبقرة

    بوونی (طالوت) بە پادشا

    پێغەمبەرەکەی (بنو اسرائیل) هەواڵی ئەوەی دانێ کەوا خودای گەورە داواکاریەکەیانی جێ‌بەجێ کردووەو پادشایەکی بۆ داناون بەناوی (طالوت)، بەڵام ئەو گەلە کەوتنە پرتەو بۆڵە و هەڵبژاردنی (طالوت)یان بەدڵ نەبوو، وە (بەڕای خۆیان) ئەو کەسێکی خاوەن بنە ماڵەیەکی ناودار نی‌یە، بەڵکو (هەر بەڕای خۆیان) دەبوایە کەسێکی شایستەتر لەو هەبێت چونکە ئەو (هەژار)یشبوو و ماڵ و دارایی نەبوو، لەلای جوولەکەش ماڵ و سامان بە گەورەترین هۆی پایەبەرزی‌و پیاو ماقووڵی دادەنریت.

    پیغەمبەرەکەیان لە وەڵامی بەرهەڵستکارانی‌دا گوتی: خودا (طالوت)ی بۆ هەلبژاردوون و چەند سیفەتیکی وەهاشی پێ بەخشیوە کە شایانی پادشایەتی بێت، بۆ نموونە سیفەتی زانایی زۆری پێداوەو هەروەها خودا هێزێکی جەستەیی‌ی واشی پێداوە کە بتوانێت خۆی لە جەنگدا ڕاگرێت و بەرەنگاری دوژمنان بێتەوە. وە خودای گەورە هەر خۆیشی مافی پادشایەتی بەو کەسە دەدات کە شایستەیەتی و لەبەر حیکمەتێکیشە کە جگە لە خودا هیچ کەسیک نازانێت چی‌یە:

    {{وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّـهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ قَالَ إِنَّ اللَّـهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ وَاللَّـهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ وَاللَّـهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿٢٤٧﴾}} ألبقرة.

    مردنی "طالوت"و بوونی "داود" بە پادشا

    "طالوت" گەلەکەی برد بۆ جیهاد کردن لە پێناوی خودادا و هانی‌ی دان لەسەر جەنگ و کوشتاری ئەو دوژمنانەی لەوەوپێش ژێردەستەو زەلیلیان بوون.

    (جالوت) سەرکردەی سوپای دوژمنەکەیان بوو و زۆر ئازاو چەلەنگ بوو، تەنانەت هەموو گەلانی دراوسێ‌یان بەو پاڵەوانێتی‌یەو ئازایەتی‌یەیان دەزانی و هەموویان لێ‌ی دەترسان و توخنی نەدەکەوتن.

    (بنو اسرائیل) بەرەو مەیدانی کوشتاری (جالوت) و سوپاکەی دەرچوون و لە خودای گەورە پاڕانەوە دڵیان پڕ بکات لە سەبرو ئارامی و لە مەیدانی شەڕیشدا چەسپاویان کات و، سەریان خات بەسەر دوژمنانیان‌دا.

    "داود" سه‌ربازێكی نه‌ناسراوی سوپاكه‌ی (طالوت) بوو، له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا "داود" به‌كۆمه‌كی خوای گه‌وره‌ توانی (جالوت) به‌زه‌ویدا بدات و بیكوژێت، لەشکرەکە لەوساتەدا کە دەبینن ئەوا سەرکردە بەزەبرو زەنگەکەیان کوژرا ترس و بیمێکی زۆر دەیانگرێت و ئاژاوەو پشێوی دەکەوێتە نیو ڕیزەکانیانەوە، پاشان هەڵدێن و هەریەکەی بەلایەکدا ڕادەکەن و (بنو اسرائیل)یش سەرکەوتن بەدەست دێنن.

    پاش ماوەیەک "طالوت" دەمرێت و "داود" دەبێت بە پادشای هەموو گەلی (بنو اسرائیل):

    {{وَلَمَّا بَرَزُوا لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ قَالُوا رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ﴿٢٥٠﴾ فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ اللَّـهِ وَقَتَلَ دَاوُودُ جَالُوتَ وَآتَاهُ اللَّـهُ الْمُلْكَ وَالْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُ مِمَّا يَشَاءُ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّـهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّفَسَدَتِ الْأَرْضُ وَلَـٰكِنَّ اللَّـهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿٢٥١﴾}} ألبقرة.


     

    ژیانی داود علیه‌ السلام به‌شی 1


    ژیانی داود علیه‌ السلام به‌شی 2


    ژیانی داود علیه‌ السلام به‌شی 3

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام