ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 ئێستا له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنه‌👇 

    https://bit.ly/49og2eD

    ژیانی داوود علیه‌ السلام به‌شی دووه‌م

    ژیانی داوود علیه‌ السلام به‌شی دووه‌م


     

    - بەخشینی زانست و پێغەمبەرایەتی بە "داود" لەلایەن خودای گەورەوە

    - "داود"ی دادوەر

    - حوکمدان لەسەر مەسەلەی کێڵگەکە

    - "داود"ی خوداپەرست

    - مولک و حیکمەتی "داود"

    - موعجیزەکانی "داود"

    - کتیبەکەی "داود"

    بەخشینی زانست و پێغەمبەرایەتی بە "داود" لەلایەن خودای گەورەوە

    پاش ئەوەی کە خودای گەورە لەشکری باوەڕی بەسەرۆکایەتی (طالوت) سەرخست بەسەر لەشکرو هێزی (جالوت)ی بێ‌باوەڕ و کوشتنی (جالوت) لەلایەن "داود"ـەوە، سەرەنجام موڵک و پادشایەتی و دەستەڵات درا بە "داود" ، بەمەش بەهرەیەکی گەورە لەلایان خوداوە درا بە "داود" ئەویش کۆکردنەوەی پێغەمبەرایەتی و پادشایەتی بووە لە ئەودا، چونکە دەبوایە پادشایەتی بۆ دەستەیەک بوایە و پێغەمبەرایەتیش بۆ دەستەکەی دی، بەڵام هەردووکیان لە ئەودا کۆکرایەوە، هەروەکو خودای گەورە لەم بارەیەوە دەفەرموێت:

    {{فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ اللَّـهِ وَقَتَلَ دَاوُودُ جَالُوتَ وَآتَاهُ اللَّـهُ الْمُلْكَ وَالْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُ مِمَّا يَشَاءُ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّـهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّفَسَدَتِ الْأَرْضُ وَلَـٰكِنَّ اللَّـهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿٢٥١﴾}} ألبقرة.

    واتە: ئەوسا ئیتر بە فەرمانی خودا لەشکری (جالوت)یان بەزاند و "داود" (جالوت)ی کوشت، لەوەودوا خودای گەورە پادشایەتی و دانایی پێبەخشی و هەرچی ویستی بوو فێری کرد، خۆ ئەگەر خودا هەندێک لە خەڵکی بە هەندێکی دی لەناو نەبات، هەر هەموو سەرزەوی پڕ دەبێت لە تاوان و خراپە، بەلام خودا فەزڵ و ڕێزی زۆرە بۆ هەموو گرۆی ئادەمیزاد (بە شێوەیەکی گشتی).

    "داود"ی دادوەر

    "داود" کاتەکانی بەش کردبوو بەمجۆرە: ڕۆژیک بۆ عیبادەت، ڕۆژێک بۆ دادوەری و قەزاوەت، ڕۆژێک بۆ ئامۆژگاری کردنی خەڵکی و ڕۆژێکیش بۆ کاروباری تایبەتی خۆی.

    ڕۆژێکیان کە نۆرەی کاروباری تایبەتی‌ی خۆی بوو کتوپڕ دوو کەس بەبێ ئاگاداربوونی پاسەوانانی لە هەموو دیوارو دەرگاو پەنجەرەکانی ماڵەکەی تێ دەپەرن و دەچنە ژوورەوە بۆ لای لە میحرابەکەیدا، ئەویش لەو حاڵەتە لەناکاوو کتوپڕیەدا لێییان دەترسێت و وا گومان دەبات کە نیازێکی خراپیان لێ‌ی هەبیت.

    بەڵام ئەوان بە "داود" دەڵێن: مه‌ترسه‌ ئێمه‌ كێشه‌مان هه‌یه‌ هاتوین دادگه‌ریمان بكه‌ى! جا تۆش زوڵم لە کەسمان مەکە و ڕێنموونیمان بکە بۆ سەر ڕێگەی ڕاست و ڕووناک.

    یەکێکیان گوتی: ئەم کابرایە برامە و خاوەنی نەوەدونۆ (٩٩) سەر مەڕەو، منیش تەنها یەک سەر مەرم هەیە‌و چاوی بڕیوەتە ئەو تاکە مەڕەی من و، دەیەوێت لێمی بسەنێت و بیخاتە پاڵ مەڕەکانی خۆی.

    "داود" دوای بیستنی ئەو قسانە بڕیارو حوکمی وابوو کە ئەم کابرایە ستەمی کردووە لە داواکردنی ئەو تاکە مەڕەداو ئەویش وەک چەندین هاوبەش و شەریکی دی ڕێگەی ستەمی گرتۆتە بەرو گوایە زۆر کەس ئاوا ڕەفتار دەکەن لە کاتێکدا ئەرکی ڕاستەقینەیان ئەوەیە کە بە عەدالەت بجوڵێنەوە.

    پاشان ئەوە تەنها بەسەر تۆ نەهاتووە، بەڵکو هەندێک لەوانەی کە خزم و نزیک و هاوشەریکی یەکترن لە ماڵدا دەست درێژی دەکەنە سەر هەندێکی دیکەیان، تەنها باوەڕدارانی بە ویژدان و چاکەخواز نەبێت ــــ کە ژمارەیان لە کۆمەڵگەی ئینسانی‌دا کەمە ـــ .

    هاوکات لەگەل گوتنی ئەم وشانەدا "داود" خێرا بیدار بوویەوە و بەئاگا هاتەوە لەوەی کەوا بێگومان (ئەم دوو پیاوە ناحەزەی یەکدی) خودا خۆی بەم جۆرە ناردوونی بۆلای تاکو تاقی‌ی کاتەوە ێ‌یان و ئاگاداریش کاتەوە لەو جۆرە حکم و بڕیارانەی کە لەگەڵ پلەو مەقامی ئەودا ناگونجێت و (نابێت تەنها گوێ بۆ یەکیکیان ڕادێرێت و ئەوی دی فەرامۆش کات و یەکسەر بەبیستنی سکاڵای لایەک، لایەکەی دی خەتابار کات)، هەربۆیەش کاتێک ئەم هەقیقەتە هۆشیار دەبێتەوە خێرا داوای لێ‌خۆشبوون لە پەروەردگاری دەکات و کڕنووش و سوژدە بۆ خودای گەورە دەبات تاکو خودا تۆبەو پەشیمانی‌یەکەی لێ وەرگرێت، خودای گەورەش تەوبەی لێ وەردەگرێت سەرلەنوێ لەوەش دڵنیای دەکاتەوە کە ئەو هەر نزیکە لێ‌یەوەو پاداشت و چارەنووسیشی هەر بەهەشتە:

    {{وَهَلْ أَتَاكَ نَبَأُ الْخَصْمِ إِذْ تَسَوَّرُوا الْمِحْرَابَ ﴿٢١﴾ إِذْ دَخَلُوا عَلَىٰ دَاوُودَ فَفَزِعَ مِنْهُمْ قَالُوا لَا تَخَفْ خَصْمَانِ بَغَىٰ بَعْضُنَا عَلَىٰ بَعْضٍ فَاحْكُم بَيْنَنَا بِالْحَقِّ وَلَا تُشْطِطْ وَاهْدِنَا إِلَىٰ سَوَاءِ الصِّرَاطِ ﴿٢٢﴾ إِنَّ هَـٰذَا أَخِي لَهُ تِسْعٌ وَتِسْعُونَ نَعْجَةً وَلِيَ نَعْجَةٌ وَاحِدَةٌ فَقَالَ أَكْفِلْنِيهَا وَعَزَّنِي فِي الْخِطَابِ ﴿٢٣﴾ قَالَ لَقَدْ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعْجَتِكَ إِلَىٰ نِعَاجِهِ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ الْخُلَطَاءِ لَيَبْغِي بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَقَلِيلٌ مَّا هُمْ وَظَنَّ دَاوُودُ أَنَّمَا فَتَنَّاهُ فَاسْتَغْفَرَ رَبَّهُ وَخَرَّ رَاكِعًا وَأَنَابَ ﴿٢٤﴾ فَغَفَرْنَا لَهُ ذَٰلِكَ وَإِنَّ لَهُ عِندَنَا لَزُلْفَىٰ وَحُسْنَ مَآبٍ ﴿٢٥﴾}} ص. [٤٠]

    حوکمدان لەسەر مەسەلەی کێڵگەکە

    دوو کەس دێنە خزمەتی "داود" یەکێکیان خاوەنی پارچە زەوی‌یەکی بەرهەم تێدا چینراو دەبێت (واتە ڕەزێک) ئەوی دیکەشیان خاوەنی ڕانە مەڕێک دەبێت، خاوەن زەوی‌یەکە لای "داود" سکاڵای خۆی دەکات و پێی دەڵێ: ئەی پێغەمبەری خودا، من خاوەنی پارچە زەوی‌یەکم و ئەم پیاوەش خاوەنی ڕانە مەڕێکە، من زەوی خۆم کێڵاوەو چاندووەو چاکردووە بەلام ڕانەمەری ئەم پیاوە بەشەو تێی کەوتووە و تێیدا بڵاوبوونەتەوەو هەموویان خواردووەو هیچیان لێ نەهێشتووە.

    "داود" خێرا لە پێناوی گێڕانەوەی ماف بۆ کابرای خاوەن کێڵگەکە فەرمانی دەرکردو گوتی: ئاژەڵی ئەم پیاوە ببە بۆ خۆت لەبری ئەو زیانەی کە لە کشتوکاڵەکەت کەوتووە!!

    لەو کاتەدا (سلیمان)ی کوری "داود" ئامادەی دادگایی کردنەکە دەبێت و پێشنیازێک دەخاتە بەردەمی باوکی و پێ‌ی دەڵیت: من ڕایەکم لەسەر ئەم کێشەیە هەیەو وای بە چاک دەزانم ئاژەڵەکان بدرێت بە جووتیارەکە بەو مەرجەی ئەم جووتیارە سوود لە بەرهەمەکانیان وەرگرێت، لە بەرامبەریشدا کێڵگەکە بدرێت بە خاوەن ڕانە مەڕەکە بۆ ئەوەی بیچێنێت و خزمەتی بکات هەتاوەکو وەک خۆی لێ‌دێتەوە، لە پاشان‌دا هەریەکەیان بچنەوە سەر کاری تایبەتی خۆیان و ماڵی خۆیان بە سەلامەتی وەربگرنەوە.

    جووتیارەکەو ئاژەڵدارەکە بەو حوکمە ڕازی بوون و مەسەلەکەیان پێ‌ی بڕاندەوە.

    "داود"یش کە گوێ بیستی ئەم وتە جوان و پڕدادە بوو دەست بەجێ پەسندی کردوو ڕازی بوو پێ‌ی.

    خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بۆ ئەم سەرگوزەشتەیەی مەسەلەی کێڵگەکە کردووەو لەبارەیەوە فەرموویە:

    {{وَدَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ إِذْ يَحْكُمَانِ فِي الْحَرْثِ إِذْ نَفَشَتْ فِيهِ غَنَمُ الْقَوْمِ وَكُنَّا لِحُكْمِهِمْ شَاهِدِينَ ﴿٧٨﴾ فَفَهَّمْنَاهَا سُلَيْمَانَ وَكُلًّا آتَيْنَا حُكْمًا وَعِلْمًا وَسَخَّرْنَا مَعَ دَاوُودَ الْجِبَالَ يُسَبِّحْنَ وَالطَّيْرَ وَكُنَّا فَاعِلِينَ ﴿٧٩﴾}} ألأنبياء.


     

    ژیانی داود علیه‌ السلام به‌شی 1


    ژیانی داود علیه‌ السلام به‌شی 2


    ژیانی داود علیه‌ السلام به‌شی 3

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام