ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 ئێستا له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنه‌👇 

    https://bit.ly/49og2eD

    ژیانی داوود علیه‌ السلام به‌شی سێیه‌م

    ژیانی داوود علیه‌ السلام به‌شی سێیه‌م


     

    "داود"ی خوداپەرست

    بێگومان "داود" مرۆڤێکی بە ئیمان و خوداپەرست بووە و هەرگیز ساتێک لە یادی خودا بێ‌ئاگانەبووە، هەروەک خودای گەورەش وەسفی ئەو خوداپەرستی‌و عیبادەتەی "داود"ی کردووە:

    {{اصْبِرْعَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَاذْكُرْ عَبْدَنَا دَاوُودَ ذَا الْأَيْدِ إِنَّهُ أَوَّابٌ ﴿١٧﴾ إِنَّا سَخَّرْنَا الْجِبَالَ مَعَهُ يُسَبِّحْنَ بِالْعَشِيِّ وَالْإِشْرَاقِ ﴿١٨﴾ وَالطَّيْرَ مَحْشُورَةً كُلٌّ لَّهُ أَوَّابٌ ﴿١٩﴾}} ص.

    لەم ئایەتانەدا خودای گەورە فەرمان بە دوایین پێغەمبەری خۆی محمد دەکات کە خۆ ڕاگر بێت لە بەرامبەر هەموو ئەو گوفتارە نادروست و هەڵانە کە دەیڵێن بەڵکو یادی بەندەمان "داود" بکات و وانەی بەسوودی لێ‌وەربگرێت، چونکە "داود" خاوەن هێزێکی باوەڕدارانەی بێ‌وێنە بووەو بە سیفەتی (ذا الأيد) وەسفی دەکات، واتە خاوەنی ئەو باوەڕە پۆڵایینەو ئەو دینە قایم و بەهێزە بووە کە بەرامبەر هیچ تەنگانەیەکدا لاواز نابێت و لە بەرامبەر هەر جۆرە ستەمێکیشدا سەرشۆڕو دەستەوسان نابێت.

    هەروەها خودای گەورە بەسیفەتی (أَوَّاب) وەسفی دەکات، واتە "داود" بەردەوام (تەوبە)و داوای لێخۆشبون دەکات و لەسەر بچوکترین هەڵە (تەوبە) دەکات و بۆلای خودای خۆی دەگەڕێتەوەو لەهەموو کاتێکی (ناخۆشی و خۆشی) و (نهێنی و ئاشکرا) پەنا هەر بۆ خودا دەبات.

    بێگومان خودای مەزن (بەپێی ئەم ئایەتانە) شاخەکانی بۆ بەیدەست (تسخیر) کردووەو ئەو شاخانەش لە گەڵ "داود"دا شەو و ڕۆژ بە (زمانێکی تابەتی کە مرۆڤی ئاسایی پێی نازانێت) تەسبیح و زیکری خودایان کردووەو خودایان بەپاک و پیرۆز و بێ خەوش ڕاگرتووە، شێوازی بە پیرۆزدانان و تەسبیحاتی شاخەکان کە (مرۆڤی ئاسایی پێی نەزانیوە)و کە "داود" پێی زانیوە بەهۆی ئەو (ئەندامە هەستیارانەی جەستەی) و ئەو زانست و بەهرە تایبەتی‌یەیەوە بووە کە خودا پێی بەخشیوە.

    هەروەها باڵندەکانیش لەدەوری "داود" کۆدەبوونەوە لەکاتی تەسبیحات و بەپاک و بێ‌گەرد دانانی خودا و بەشداری ئەو زیکرو تەسبیحاتەی ئەویان دەکرد. هەروەک خودای گەورە فەرموویە:

    {{ وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ مِنَّا فَضْلًا يَا جِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُ وَالطَّيْرَ وَأَلَنَّا لَهُ الْحَدِيدَ ﴿١٠﴾}} سبأ.

    "مولک و حیکمەتی "داود"

    لە جێ‌یەکی دیکەی قورئاندا خودای گەورە باسی ئەو نیعمەتانەی دیکەی دەکات کە بە "داود"ی بەخشیون و لەبارەیانەوە فەرموویە:

    {{ وَشَدَدْنَا مُلْكَهُ وَآتَيْنَاهُ الْحِكْمَةَ وَفَصْلَ الْخِطَابِ ﴿٢٠﴾ }} ص.

    واتە: ئیمە پادشایەتیەکەمان بەهێز کردو حیکمەت و دانایی و قسە و فەرمانی بەجێمان پێبەخشی.

    موعجیزەکانی "داود"

    پاشان خودای گەورە هەر سەبارەت بە چیرۆکی "داود" باسی جەند لایەنێکی گرنگ و تایبەتی‌ی دیکەی ژیانی دەکات و ئاماژە بۆ چەند کارێکای نائاسایی و سەرسوڕهێنەری دەکات کە مرۆڤی ئاسایی ناتوانێت ئەنجامیان بدات، هەروەک فەرموویە:

    {{وَأَلَنَّا لَهُ الْحَدِيدَ ﴿١٠﴾ أَنِ اعْمَلْ سَابِغَاتٍ وَقَدِّرْ فِي السَّرْدِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿١١﴾}} سبأ.

    مانای ئەو ئایەتە ئەوە دەگەیەنێت کەوا بێگومان خودای مەزن ئاسنی بۆ "داود" بەبێ ئاگر نەرم و شل کردۆتەوە کە وەک هەویری لێبێت لە دەستیدا و ئیدی بەبێ ئەوەی چەکوش یان ئاگر بەکاربێنێت ئیشی پێ‌کردووەو قەڵغانی وای لێ دروست کردووە کە بە توندو تۆڵی دایڕشتوونەتەوەو ئەڵقەکانی بەقەدەریەک و بە سەنگ و چێوەی یەکسان پێکەوە بەستوون، دیارە ئەم جۆرە قەڵغانە ڕێ‌ی جم‌وجووڵ و بزواندنی جەستە لە پۆشەرەکەی ناگرێت و وەک ئەو جۆرە قەڵغانە ئاسایی‌یەی دی نەبووە کە لەیەک پارچە ئاسن پیک هاتبوون.

    قورئانی پیرۆز لە جێ‌یەکی دیکەدا ئیشارەتی بۆ ئەوەش کردووە:

    {{وَعَلَّمْنَاهُ صَنْعَةَ لَبُوسٍ لَّكُمْ لِتُحْصِنَكُم مِّن بَأْسِكُمْ فَهَلْ أَنتُمْ شَاكِرُونَ ﴿٨٠﴾}} ألأنبياء.

    واتە: ئێمە "داود"مان فێری دروست کردنی پۆشاکێکتان کرد کە قەڵغانە و لە ئاسن دروست دەکرێت تاکو هۆی خۆپاراستنتان بێت لەو شمشێرو ڕمانەی دوژمنانتان لەکاتی جەنگ و کوشتاردا.

    کتیبەکەی "داود"

    خودای گەورە لە پێناوی زیاتر بەهێزکردنی بانگەوازەی "داود"و پاشان درێژەدان بە خەباتی پێغەمبەرایەتیی و زیاتر بەڕێزکردنی، کتیبێکی ناردۆتە خوارەوە بۆ "داود" بەناوی (زەبوور)، کە لە دوو جێگەدا خودای گەورە ئاماژی پێ‌کردووە لە قورئانی پیرۆزدا:

    {{وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا ﴿١٦٣﴾}} ألنِّساء.

    {{وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ النَّبِيِّينَ عَلَىٰ بَعْضٍ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا ﴿٥٥﴾}} ألإسراء.

    "داود" پادشای هەموو گەلی (بنو اسرائیل) بووە و ئەو ڕۆژەی کە بووە بە پادشا (بە پێ‌ی کتێبی العهد القدیم) [٤١] تەمەنی سی ساڵ بووە، ماوەی پادشای‌یەکەشی چل ساڵ بووە.

    پاشان "داود" پێش ئەوەی بمرێت (سلیمان)ی کوڕی خۆی کردووە بە جێنشینی خۆی جا کاتێک (سلیمان) چۆتە جێی باوکی و دەستبەکاربووە کاروباری باوکی تەواوکردووە و بەردەوام بووە لە (فەتحی) وڵاتان و مەملەکەتی ژێردەستەڵاتی خۆی لەسەر شێوازێکی نوێ رێک خستووەو پەیکەر (هیکل)ـەکەی بنیات ناوەو حیکمەتیشی پێ بەخشراوە.


     

    ژیانی داود علیه‌ السلام به‌شی 1


    ژیانی داود علیه‌ السلام به‌شی 2


    ژیانی داود علیه‌ السلام به‌شی 3

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام