ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان
    Showing posts sorted by relevance for query ٣!. Sort by date Show all posts
    Showing posts sorted by relevance for query ٣!. Sort by date Show all posts

    23- ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ شه‌وڕه‌ویه‌كه‌یدا بینی


     

    يه‌كه‌م: خواى گه‌وره‌ى بينى به‌ دڵ: ئيبن عباس (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: ( قد رأى النـبـي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ربه )(١) واته‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خواى گه‌وره‌ى بينى به‌ڵام ڕاجيح وايه‌ كه‌ به‌دڵ بووه‌ وه‌كو ئيبن و عه‌باس ديسان ده‌فه‌رموێت: ( رآه بقلبه ) (٢)واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌و شه‌وه‌دا خواى خۆى بينى به‌ دڵ، وه‌ ئه‌بو زه‌ريش(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (رآى النـبـي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ربه تبارك و تعالى بقلبه و لم يره ببصره )(٣) واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خواى خۆى بينى به‌دڵى نه‌ك به‌ چاوى، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خواى خۆى بينيوه‌ له‌ خه‌ودا له‌ جوانترين شێوه‌دا: معاذى كورِى جبل)(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (به‌يانيه‌كيان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دواكه‌وت و نه‌هات پێش نوێژيمان بۆ بكات تا زۆر دوا كه‌وتين و وه‌خت بوو ڕۆژ هه‌ڵبێت ، پاشان به‌په‌له‌ هات، و قامه‌ت كرا و پێش نوێژى بۆ كردين و به‌په‌له‌ نوێژه‌كه‌ى بۆ ته‌واو كردين، كه‌ سه‌لاممان دايه‌وه‌ هه‌ستا و فه‌رمووى: (على مصافكم كما انتم) واته‌: له‌ جێگاى خۆتان بمێننه‌وه‌ تا بۆتان بگێڕمه‌وه‌ ئنجا فه‌رمووى: ((اما اني ساحدثكم ما حبسني عنكم الغداة، اني قمت من الليل فتوضأت فصليت ما قدر لي فنعست في صلاتي فاستثقلت فاذا أنا بربي تبارك و تعالي في احسن صورة و في رواية (رايت ربي عزوجل) فقال: يا محمد، قلت: رب لبيك، قال: فيم يختصم الملاء الأعلى ..))(٤) واته‌: ئێستا بۆتان ده‌گێڕمه‌وه‌ چى واى لێكردم كه‌ دوا بكه‌وم، ئه‌مشه‌و من شه‌ونوێژم كرد ئه‌وه‌نده‌ى له‌ توانامدا بوو تا وه‌نه‌وز بردميه‌وه‌ و خه‌وم لێكه‌وت و په‌روه‌ردگارم بينى (تبارك و تعالى) له‌ جوانترين شێوه‌دا) وه‌ ( فه‌رموى: ئه‌ى محمد، ووتم: په‌روه‌ردگارم (لبيك)، فه‌رمووى: كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌ سه‌روو (الملأ الأعلى) له‌ چيدا ده‌مه‌قاڵيان ده‌بێت ....) .

    دووه‌م: چه‌ند كۆمه‌ڵێكى بينى كه‌ لێو و زمانيان لێ ده‌كرايه‌وه‌: ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌يگێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( رأيت ليلة أسري بي رجالاً تقرض شفاهم بمقاريض من نار، فقلت: من هؤلاء ياجبريل؟ فقال: الخطباء من أمتك يأمرون الناس بالبر و ينسون أنفسهم و هم يتلون الكتاب أفلا يعقلون )(٥) واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا تێپه‌ڕيم به‌لاى پياوانێكدا بينيم لێويان به‌ مقه‌ستى ئاگرين پارچه‌ گۆشتى لێ ئه‌كرايه‌وه‌، ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبريل؟ فه‌رمووى: ئه‌مانه‌ ووتار بێژه‌كانى ئومه‌تى تۆن فه‌رمان به‌ خه‌ڵكى ده‌كه‌ن كه‌ چاكه‌ بكه‌ن به‌ڵام خۆيان له‌ بير ده‌كه‌ن و ئايه‌ته‌كانى خوا ده‌خوێننه‌وه‌ و ئه‌قڵيان پێ ناشكێت ... له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: ( بينيم زمانيان پارچه‌ پارچه‌ گۆشتى لێ ده‌كرايه‌وه‌)(٦) ، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: (أتيت على السماء الدنيا ليلة أسري بي فرأيت فيها رجال تقطع ألسنتهم و شفاهم بمقاريض من نار فقلت: يا جبريل ما هؤلاء؟ قال: خطباء أمتك …)(٧) واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا گه‌يشتينه‌ ئاسمانى دونيا بينيم پياوانێك زمان و لێويان ده‌بڕرا به‌ چه‌ند مقه‌ستێكى ئاگرين، ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبريل؟ ووتى: ئه‌وانه‌ وتاربێژه‌كانى ئومه‌تى تۆن .

    سێ هه‌م: هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سزاى غه‌يبه‌ت كارانى ئومه‌ته‌كه‌ى خۆى بينى كه‌ چۆن سزا ده‌درێن له‌ به‌رزه‌خدا: له‌ ئه‌نه‌سى كوڕى ماليكه‌وه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( لما عرج بي مررت بقوم لهم أظفار من نحاس يخمشون وجوههم و صدورهم،فقلت من هؤلاء يا جبريل؟ قال: هؤلاء الذين يأكلون لحوم الناس و يقعون في أعراضهم ) (٨)واته‌: كاتێ به‌رز كرامه‌وه‌ تێپه‌ريم به‌لاى كه‌سانێكدا كه‌ نينۆكى مسيان هه‌بوو ده‌م و چاو و سنگى خۆيانيان پێ ده‌ڕنيه‌وه‌ (واته‌: خه‌ڵتانى خوێنيان ده‌كرد) ووتم ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبريل؟ ووتى: ئه‌وانه‌ كه‌سانێكن گۆشتى خه‌ڵكان ده‌خۆن و ناموسيان له‌كه‌دار ده‌كه‌ن .

    چواره‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا تێپه‌رى به‌لاى بۆنێكى خۆشدا كه‌ بۆنى قژ داهێنه‌ره‌كه‌ى كچى فيرعه‌ون بوو:- له‌ ئيبن عه‌باسه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕێته‌وه‌: ( پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ئه‌و شه‌وه‌ى شه‌وڕه‌ويم پێكرا تيايدا بۆنێكى خۆش به‌ڕووم دا هات و ووتم: ئه‌ى جبريل ئه‌و بۆنه‌ خۆشه‌ چى يه‌؟ ووتى:ئه‌وه‌ بۆنى قژ داهێنه‌ره‌كه‌ى كچه‌كه‌ى فيرعه‌ونه‌ و منداڵه‌كانيه‌تى، ووتم: چۆن بوو حاڵيان؟ ووتى: ڕۆژێكيان قژى كچه‌كه‌ى فيرعه‌ونى داده‌هێنا شانه‌كه‌ى له‌ده‌ستكه‌وته‌ خواره‌وه‌ ووتى: (بسم الله) كچه‌كه‌ى فيرعه‌ون ووتى: مه‌به‌ستت له‌ باوكمه‌؟ ووتى: نه‌خێر په‌روه‌ردگارى من و باوكت (الله) يه‌ ، ووتى: بۆى ده‌گێڕمه‌وه‌؟ ووتى: بۆى بگێڕه‌ره‌وه‌، ئه‌ويش بۆى گێڕايه‌وه‌ و فيرعه‌ون بانگى كرد و ووتى: فڵانه‌ ئافره‌ت هيچ خوايه‌كى ترت هه‌يه‌ جگه‌ له‌ من؟ ووتى: به‌ڵێ: په‌روه‌ردگارى من و تۆ (الله) يه‌، فيرعه‌ون فه‌رمانى دا يه‌ك مه‌نجه‌ڵى گه‌وره‌ پڕبكه‌ن له‌ مس و بيكوڵێنن كه‌ ئاماده‌ بوو منداڵه‌كانى ئافره‌ته‌كه‌ى بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ى دانه‌ دانه‌ بيانخاته‌ ناويه‌وه‌ ، ئافره‌ته‌كه‌ ، ووتى: من ته‌نها داواكاريه‌كم هه‌يه‌ له‌ تۆ؟ فيرعه‌ون ووتى:چى يه‌ ؟ووتى: ئه‌وه‌يه‌ كه‌ دواى مردنمان ئيسك و پروسكى خۆم و منداڵه‌كانم بكه‌يته‌ يه‌ك به‌رگ و بمانكه‌يته‌ ژێر خۆڵ به‌يه‌كه‌وه‌؟ ووتى:باشه‌ داواكاريه‌كه‌ت له‌سه‌ر من، پاشان دانه‌ دانه‌ منداڵه‌كانى له‌ پێش چاوى خۆى فڕآ ده‌دايه‌ ئه‌و مه‌نجه‌ڵه‌ گه‌وره‌يه‌ى كه‌ مسى تيا بوو، تا سه‌ره‌ گه‌يشته‌ خۆى و منداڵێكى شيره‌ خۆره‌ى ئه‌نجا دوو دڵى ڕووى تێكرد ، كه‌ خۆى فڕێدات يان نا له‌به‌ر منداڵه‌كه‌ى تا خواى گه‌وره‌ منداڵه‌كه‌ى هينايه‌ زمان و به‌دايكى ووت: خۆ ڕاگر به‌ تۆ له‌سه‌رحه‌قيت خۆت بخه‌ره‌ ناوى سزاى دونيا سوكتره‌ له‌ سزاى قيامه‌ت ئه‌نجا خۆى و منداڵه‌كه‌ى فڕێدايه‌ ناوى....) (٩).

    پێنجه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا به‌لاى گۆڕه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رموسا(علیه‌السلام) دا تێپه‌ڕى كه‌ لاى ته‌پۆڵكه‌ سووره‌كه‌ى ئه‌وبه‌رى شارى (بيت المقدس) بوو بينى له‌ گۆڕه‌كه‌يدا به‌ پێوه‌ نوێژى ده‌كرد: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( مررت بموسى ليلة أسري بي عند الكثيب الأحمر وهو قائم يصلي في قبره ....) (١٠)واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌و ڕه‌ويم پێكرا ڕۆيشتم به‌لاى موسادا(علیه‌السلام) له‌ نزيك ته‌پۆڵكه‌ سووره‌كه‌ و موسا (علیه‌السلام) به‌ پێوه‌ له‌ گۆڕه‌كه‌يدا نوێژى ده‌كرد.

    شه‌شه‌م: هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا فريشته‌كان پێغه‌مبه‌ريان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ (كه‌ڵه‌ شاخ) به‌كاربهێنێت: له‌ ئيبن عه‌باسه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌يگێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( ما مررت ليله‌ أسرى بى بمڵا من الملائكه‌ إلا كلهم يقول: عليك يا محمد بالحجامه‌ ...)(١١) واته‌: له‌و شه‌وه‌دا كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا به‌لاى هه‌ر پۆلێ له‌ پۆله‌كانى فريشته‌ داده‌ڕۆيشتم پێيان ده‌ووتم : ئه‌ىمحمد كه‌ڵه‌ شاخ بگره‌، وه‌ له‌ڕيوايه‌تيكى ى تردا ( ما مررت ليلة أسري بي بملأ إلا قالوا: يا محمد مُر أمتك بالحجامة ) (١٢).واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌وڕه‌و يم پێ كرا ، به‌لاى هه‌ر كۆمه‌ڵێ له‌ كۆمه‌ڵه‌كانى فريشته‌ داده‌ڕۆيشتم پێيان ده‌ووتم: ئه‌ى محمد فه‌رمان بكه‌ به‌ ئومه‌ته‌كه‌ت كه‌ڵه‌ شاخ بگرن و به‌كارى بهێنن .

    حه‌وته‌م: هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئاڵايه‌كى گه‌وره‌ى به‌رچاوكه‌وت كه‌ به‌رز كرايه‌وه‌ و له‌ شام داكوترا : له‌ عبدالله كوڕى حه‌واله‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێرنه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: (رأيت ليلة أسري بي عمودا أبيض كأنه لؤلؤة تحمله الملائكة قلت: ما تحملون؟ فقالوا: عمود الكتاب أمرنا أن نضعه بالشام...) (١٣).واته‌: له‌و شه‌وه‌دا كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا كۆڵه‌كه‌يه‌كى سپيم بينى وه‌ك مروارى فريشته‌ هه‌ڵيان گرتبوو ووتم: ئه‌وه‌ چى يه‌؟ ووتيان:ئه‌وه‌ عه‌موودى كتێبه‌ فه‌رمانمان پآ كراوه‌ له‌ شام دايبنێين و جێگيرى بكه‌ين.له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: (و بينما انا نائم) إذا رأيت عمود الكتاب أحتمل من تحت رأسي فظننت أنه مذهوب به فأتبعته بصري فعمد به الى الشام الا وأن الإيمان حين تقع الفتن بالشام) (١٤). واته‌: له‌و شه‌وه‌دا كۆڵه‌كه‌ى كتێبم بينى وه‌ك ئاڵايه‌ك هه‌ڵگيرا له‌ ژێر سه‌رى منه‌وه‌، و وام زانى له‌سه‌ر زه‌وى ناهێڵرێت و ده‌برێته‌ سه‌ر، چاوم به‌ دوايدا ده‌ڕوانى هه‌تا بينيم برديان به‌ره‌و شام، ئاگاداربن كاتآ كه‌ فيتنه‌ هه‌ستێ ته‌نها باوه‌ڕ (ئيمان) له‌ شام ده‌بێت .ئيبن كپير ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر ئه‌و به‌يانى يه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) گه‌ڕايه‌وه‌ له‌ شه‌وڕه‌و يه‌كه‌يدا جبريل دابه‌زى بۆلاى له‌ كاتى نزيك نيوه‌ڕۆدا وكاته‌كانى نوێژى بۆ ڕوون كرده‌وه‌ و له‌كه‌يدا ده‌كرێت، وچۆن ئه‌نجام ده‌درێت پاشان فه‌رمانى كرد به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هاوه‌ڵانى خۆى كۆبكاته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كۆى كردنه‌وه‌ و جبريل (علیه‌السلام) پێش نوێژى بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كرد و ئه‌ويش پێش نوێژى بۆ هاوه‌ڵانى ده‌كرد ) (١٥)، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: ( أمّني جبريل (علیه‌السلام) مرتين (بمكة) عند البيت ....) (١٦).واته‌: جبريل سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت دووجار پێش نوێژى بۆ كردم له‌ مه‌ككه‌ لاى كه‌عبه‌ .هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فێرى نوێژ و ده‌ست نوێژ و كاته‌كانى نوێژ كردووه‌بۆيه‌ ده‌فه‌رموێت: ( صلوا كما رأيتموني أصلي ) واته‌: نوێژ بكه‌ن وه‌ك چۆن ده‌بينن من نوێژ ده‌كه‌م

    .(١) اخرجه: الترمذي (٣٢٧٨)، والطبراني في (الكبير) (١٠٧٢٨) ، والحاكم (٢/٤٦٩) ، وابن حبان (٥٧)، وقال محققه: اسناده حسن، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي ) ( ٢٦١٤). (٢) اخرجه: مسلم (٤٣٥) ، والترمذي ( ٣٢٧٩) ،وصححه الشيخ اللألباني في (صحيح الترمذي)( ٢٦١٥). (٣) اخرجه: النسائي في (التفسير)(٥٥٦) و قال محققه : صحيح. (٤) اخرجه: أحمد (١/٣٦٨) (٥/٢٤٢)، والترمذي (٣٢٣٥)، (٥) اخرجه: أحمد (١٢٢١١) وقال محققه: حديث صحيح ابن ابي شيبة (١٤/٣٠٨)، (٦) اخرجه: ابو يعلى /٤٠٦٩,وقال محقق مجمع الزوائد(١٢١٨١) : إسناده صحيح. (٧) اخرجه: ابو يعلى (٤١٦٠) ، والبيهقي في (الشعب الإيمان) (٤٩٦٥) ، وصححه الشيخ مقبل بن هادي الوادعي في (الصحيح المسند ..) ( ٨٤). (٨) اخرجه: احمد (٣/٢٢٤) ، وابى داود (٤٨٧٨)، والبيهقي (٦٧١٦) ، (٩)اخرجه: أحمد (١/١٣٠) (٢٨٢١،٢٨٢٤) (١٠)اخرجه: مسلم ( ٦١٠٧ ، ٦١٠٨)، والنسائي (٣/٢٤) ، واحمد (٣/١٤٨) ، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح سنن النسائي ) ( ٣/٢١٥) ، (السلسلة الصحيحة ) (٢٦٢٧). (١١)اخرجه: احمد (١/٣٥٤) ، وابن أبي شيبة (٧/٤٤٢)، والترمذي ( ٢٠٥٣)، (١٢)اخرجه: ابن ماجة ( ٣٤٧٧)، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح سنن ابن ماجة ) ( ٢٨٠٢)، و (صحيح الجامع) (٥٦٧١). (١٣)اخرجه: الطبراني في (الكبير) ، وقال الهيثمي في (المجمع ) (١٦٦٤٤) :رواه الطبراني و رجاله رجال الصحيح غير (صالح بن رستم) و هو ثقة، وقال الحافظ في (فتح البارىء ) ( ٢/ ٤٩٨) : إسناده صحيح. (١٤)اخرجه: أحمد ( ٥/ ١٩٨) (٢١٧٣٣) (١٥)أنـــظر: (البداية ) ( ٣/١١٧) . (١٦) اخرجه: البخاري ( ٦٣١).


    Read More »

    9- دابه‌زینی وه‌حیی بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم


     

    ده ست پێ كردنى وه حيى بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له ئه شكه وتى (حراء) بوو، ئه و كاته ته مه نى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له چل ساڵيدا بووه ، دابه زينى (وحى) له شه وى دووشه ممه دا بووه كه شه وى پيرۆزى ( ليلة القدر ) بووه ، به به ڵگه ى ئه و ئايه ته كه خواى گه وره ده فه رموێت :

    ( شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآَنُ )(البقرة: ١٨٥) ، وه هه روه ها له ئايه تێكى تردا سه باره ت به ( ١٧ )ى مانگى ڕه مه زان كه جه نگى به در تيايدا ڕوويدا خواى گه وره ده فه رموێت : (وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَى عَبْدِنَا يَوْمَ الْفُرْقَانِ )(الأنفال: ٤١) واته له ڕۆژى فورقان ، وه له ئايه ته كه ى تريش دا ده فه رموێت : ( إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ ) (الدخان: ٣ ) .

    سه باره ت به سه ره تاى هاتنه خواره وه ى وه حيى بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) عائيشه (رضى الله عنها) ده فه رموێت : ( يه كه م شت له وه حى كه بۆلاى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده ستى پێ كرد ، خه وى ڕاست بوو هه ر خه وێكى ببينيايه وه كو ڕۆژى ڕووناك ده هاته دى ، پاشان خه ڵوه و گۆشه گيرى لا خۆشه ويست بوو ، ئه چووه ئه شكه وتى (حراء ) و عيباده تى تيا ده كرد و چه ند شه وێك له وێ ده مايه وه پێش ئه وه ى بگه ڕێته وه بۆلاى خێزانى و پاشان ده گه ڕايه وه و خواردنى ده برد ، تا خواى گه وره فريشته ى بۆ نارد له ئه شكه وتى (حراء) ، فريشته كه هات بۆلاى ( واته جبريل )(علیه السلام) پآى فه رموو : بخوێنه ، فه رمووى : من خوێنده وار نيم ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى گرتمى و گوشيمى به خۆيه وه ) أخرجه :البخاري( ٣/٤٩٥٦ ، ٦٩٨٢)، و مسلم ( ١٦٠ )، و أحمد (٣/٣٧٧)، و الترمذي ( ٣٦٣٦)، ، له ڕيوايه تێكى تردا ده فه رموێت : ( قورِطى طرتم ) ) أخرجه : الطياليسي بإسناد حسن كما قال الحافظ في (الفتح)( ١/٢٤).

    ، هه تا واى لێ كردم زۆر ناڕه حه ت بووم پاشان به ريدام و دووه م جار پێى ووتم : بخوێنه ، ووتم : من خوێنده وار نيم ، گرتمى و گوشيمى به خۆيه وه هه تا زۆر ناڕه حه ت بووم پاشان به ريدام ،بۆ سێهه م جار پێى ووتم: بخوێنه ، من پێم ووته وه : خوێنده وارنيم و ئنجا گرتمى و گوشيمى به خۆيه وه پاش كه مێك به ريدام و پێ ووتم : ( اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ) (العلق: ١)، كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئه مه ى گوێ لێ بوو دڵى كه وته له رزه له رز، و گه ڕايه وه بۆلاى خه ديجه و پێى ووت : بم پێچنه وه و دام پۆشن ، هه تا تۆزێ هۆشى هاته وه سه ر خۆى پاشان هه واڵه كه ى بۆ خه ديجه گێڕايه وه و پێ ى فه رموو :

    ( لقد خشيت على نفسي ) ترسام له نه فسى خۆم كه تووشى شتێك بووبم ، خه ديجه ش فه رمووى : وه ڵاهى هه رگيزا و هه رگيز خوا ڕيسوات ناكات و تۆ سه ردانى خزمانت ده كه يت و يارمه تى هه ژاران ده ده يت و ده ستى بآ نه وايان ده گريت و و ڕێز له ميوان ده گريت ، وه له هه موو كارێكى چاكه دا ده ست پێشخه رى ده كه يت ( مژده بێت ئه وه ى هاتووه بۆ لات فريشته ى خوايه نه ك شه يتان ، تۆش خۆگربه پاشان بڕواى پێ ى هێنا و شايه تى به ڕاستى پێغه مبه راتى دا ) أخرجه : الطبراني في ( الأوسط ) (٣٤٩٧) ، وأبو نعيم ( الدلائل ) (١/٢٨٠)

    ، پاشان خه ديجه بردى له گه ڵ خۆى تا گه ياندى يه لاى وه ره قه ى كوڕى نه وفه ل كه شاره زا بوو وه نووسينى عه ره بى ده زانێ و كتێبى له عه ره بى يه وه وه رده گێڕايه سه ر زمانى عيبرى و ئينجيليشى ده نوسيه وه به عه ره بى، پياوێكى پيرو زانا بوو له و كاته دا چاوى كز بوو بوو ، خه ديجه پێى ووت : ئه ى ئامۆزا گوێ گره له ئامۆزاكه ت بزانه چيت بۆ ده گێڕێته وه . ئنجا وه ره قه گوێى لێ گرت و پێووت : ئه و فريشته يه ى كه هاتووه بۆلات هه ر ئه و فريشته يه يه كه هاتووه بۆلاى موسا (علیه السلام) ، خۆزگه من گه نجێكى به توانا و زيندوو ده بووم كاتێ كه خزمانت ده رت ده كه ن و شاربه ده رت ده كه ن تا يارمه تى تۆم بدايه و تۆم سه ربخستايه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : بۆچى ئه وانه من شاربه ده ر ده كه ن ؟ ووتى : به ڵێ هه ر كه سێ ئه و به رنامه و په يامه ى پێ بووبێت بۆ قه ومه كه ى بێگومان قه ومه كه ى دژايه تيان كردووه ، ئه گه ر بێتوو من بگه مه ئه و ڕۆژه ئه وا يارمه تيت ده ده م و سه رت ده خه م به سه ر خستنێكى سه ربه رزانه ، پاشان ئه وه نده ى پێ نه چوو وه ره قه مرد و وه حييش پچڕا ....) ، وه به ڵگه ش بۆ ئه وه ى كه وه ره قه به موسوڵمانى مردووه و باوه ڕى به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هێناوه هه ر له سه ره تاوه ئه وه يه كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت:

    ( لاتسبوا ورقة فإني رأيت له جنةً أو جنتين) واتة: قسةى نا شرين مةلَيَن بة وةرةقة ضونكة من بينيم بةهةشتيَك يان دوو بةهةشتى هةبوو ) أخرجه : البزار (٢٧٥٠)، و الحاكم ( ٢/٦٠٩) .

    وه له ڕيوايه تێكى تردا هاتووه كه (ضعيف)ه و ناكرێ به به ڵگه ئه ويش ئه وه يه : ( پاشان وه حيى پچڕا له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)) و نيگه ران بوو ئه چووه سه ر لوتكه ى شاخه كان و ده يويست له وێوه خۆى بخاته خواره وه و هه ر كاتێك ئه و بچوايه ته سه ر لوتكه ى شاخێك جبريل (علیه السلام) خۆى نيشان ئه دا و ده يووت: ئه ى محمد تۆ پێغه مبه رى خواى به ڕاستى ، ئه ويش ده هاته وه هۆشى خۆى و پاشان ده گه ڕايه وه ، به و شێوه يه ماوه يه كى زۆر وه حيى لێ ى پچرا، دواى ئه وه هه ر ده چووه سه ر لوتكه ى شاخه كان و جبريليش خۆى نيشان ده دا ....... ) ئه م ڕيوايه ته

    به هيچ شێوه يه ك ناكرێت به به ڵگه چونكه پێغه مبه ران (علیه السلام) گوناهكار نه بوون وگوناه ناكه ن چ جاى گوناهى گه وره ى وه ك خۆكوشتن و خۆ له شاخ خستنه خواره وه (١)(١)( أخرجه : البخارى ( ٦٩٨٢) مرسلاً، و به ڵام ڕيوايه ته كه (ضعيف)ه و ناكرێ به به ڵگه و ئه مه ش ڕيوايه ت كراوه له : أحمد( ٦/٢٣٢ ) (٢٥٩٥٩) وقال محققه : ليست بشيء، و عبدالرزاق( ٩٧١٩)، و البغوي في ( شرح السنة )(٣٧٣٥)، و أبو نعيم في ( الدلائل)( ص:٦٨)، و البيهقي في ( الدلائل)( ١/٣٩٣ )، و ابن سعد في ( الطبقات)( ١/١٣٠)، و ابن حبان (٣٣) و قال محققه : حديث ضعيف، و قال الحافظ في ( الفتح)( ١٢/٤٤٦): مرسل وهو من بلاغات الزهري، و ضعفه الشيخ الألباني في (السلسلة الضعيفة) ( ١٠٥٢) و في ( دفاع عن الحديث و السيرة)( ص:٤١).) .

    له جابيره وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : گوێم له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بوو ماوه ى پچڕانى وه حيى ده گێڕايه وه و ده يفه رموو : (( بينما أنا أمشي إذ سمعت صوتاً من السماء فرفعت رأسي فإذا الملك الذي جاءني بحراء جالس على كرسي بين السماء و الأرض ......) واته : له كاتێكدا كه من ده ڕۆيشتم به ڕێگه يه كدا گوێم له ده نگێك بوو له ئاسمان وه سه رم به رز كرده وه و ته ماشام كرد ئه و فريشته يه كه له حراء هات بۆلام بينيم له وێدا دانيشتووه له سه ر كورسى يه ك له نێوان ئاسمان و زه ويدا ترسام و (هه تا كه وتم به پشتا) و گه ڕامه وه بۆلاى خێزانم و ووتم: بم پێچنه وه و دامپۆشن ، پاشان خواى گه وره ئايه تى: ( يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ قُمْ فَأَنْذِرْ وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ )(المدثر: ١ - ٥) دابه زاند ،

    جابير(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : ( ئه مه ڕوويدا پێش ئه وه ى خواى گه وره نوێژى له سه ر فه رز بكات .و (ئه بوسه له مه ش ) ده فه رموێت: ئه و (رجز)ه مه به ستى له (أوثان)ة واته : خه ڵكان له هاوبه ش بۆ خوا په يداكردن دوور بخه ره وه ) (أخرجه : البخاري (٤٩٢٥ – ٤٩٢٦)، و مسلم (٢١١٦)، وأحمد (٣/٣٢٥)، و الترمذي (٣٥٦٠) ، و البيهقي في (دلائل النبوة)( ٢/١٣٨)، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي) (٢٦٤٩) .)، له ڕيوايه تێكى تردا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) سه باره ت به دووباره بوونه وه ى وه حيى ده فه رموێت : (( جاورت في حراء ، فلما قضيت جواري فاستبطنت الوادي ، فنوديت ، فنظرت أمامي و خلفي و عن يميني و شمالي فلم أر شيئاً ........)) واته : چوومه ئه شكه وتى حه راء و كاتێ مانه وه م له وێ ته واو كرد ، و هه ستام بڕۆم گه يشتمه ناو شيوه كه بانگم لێ كرا و ته ماشاى دوا و پێش و لاى ڕاست و لاى چه پى خۆمم كرد هيچم نه دى ، پاشان بانگم لێ كرايه وه و سه يرى ئاسمانم كرد بينيم ئه و فريشته يه له سه ر عه رشێكه له هه وادا له نێوان زه وى و ئاسماندا ، زۆر ترسام تا جه سته م كه وته له رزه و هاتمه وه بۆلاى خه ديجه و ووتم : دامپۆشن و ئاوى ساردم به سه ردا بكه ن ، پاشان خواى گه وره ئايه تى : ( يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ ) ى دابه زاند ) أخرجه : أحمد ( ٣/٣٠٦ )، و البخاري (٤٩٢٤ )، و مسلم (١٦١ ، ٢٥٧)، و الترمذي (٣٣٢٥)، .

    شێوه كانى هاتنه خواره وه ى وه حيى بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) چه ندين جۆر بووه ، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆر ناڕه حه ت بووه به هاتنه خواره وه و وه رگرتنى وه حيى چونكه په يوه ندى كردنى جيهانێكى نادياره وه كو مه لائيكه به تايبه تى به ڕێزترين و به هێزترين مه لائيكه ى خواى گه وره كه جبريله (علیه السلام) ، له گه ڵ ئاده ميزاددا كه خواى گه وره به لاوازى دروستى كردووه بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هاتنى وه حيى زۆر له سه رگران بووه .

    عائيشه (ڕه زای خوای لێبێت) سه باره ت به و باسه بۆمان ده گێڕێته وه و ده فه رموێت : ( ئه م بينى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له ڕۆژێكى ساردى زستاندا وه حيى بۆ ده هاته خواره وه ، كه ته واو ده بوو ناوچه وانى ئاره قى لێ ده تكا ) (أخرجه:البخاري (٢) ، ومسلم (٦٠١٣)، ومالك (١/٢٠٢)، والبغوي (٣٧٣٧)، والحميدي (٢٥٦) ، والترمذي (٣٦٣٤)، وأحمد ( ٦/١٥٨ )،)، له ڕيوايه تێكى تردا له ( سه هلى كوڕى سه عده وه ) (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : ( كاتێ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) وه حيى بۆ بهاتايه ته خواره وه زۆر قورس وناڕه حه ت ده بوو وه ناوچه وانى ئاره قى لێ ده تكا وه ك مروارى هه رچه نده له زستانيشدا بوايه ) أخرجه : أبو نعيم في ( الدلائل )( ٧٣ )، و صححه الشيخ الألباني في ( السلسلة الصحيحة )( ٢٠٨٨) . ،

    له ڕيوايه تێكى تردا ( عباده ى كوڕى صامت ) (ڕه زای خوای لێبێت)(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: ( پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) هه ر كاتێ وه حيى بۆ بهاتايه ته خوارآ زۆر ناڕه حه ت ده بوو ، ڕه نگى ده م و چاوى وه ك تۆزاويى وخۆڵاوى لێ ده هات ) أخرجه : مسلم (٦٠١٤). .

    له ڕيوايه تێكى تردا ( عبداللهي كورِى عه مر )(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : ( پرسيارم كرد له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و ووتم : ئايا هه ست ده كه يت به هاتنى وه حيى ؟ فه رمووى : ((نعم أسمع صلاصل ثم أسكت عند ذلك فما من مرة يوحى الي إلاَ ظننتُ أنَّ نفسي تقبضُ)) واتة: بةلَآ طويَم لة زةنطؤلَة دةبيَت . ثاشان بآ دةنط دةبم و هةر جارآ كة وةحييم بؤ ديَت طوومان واية كة رِؤحم دةردةضيَت ) أخرجه : أحمد (٧٠٧١) وقال محققه :اسناده ضعيف وله أصل عند (البخاري) (٢) ،ومسلم (٢٣٣٣)،.

    له ڕيوايه تێكى تردا عائشه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : ( كه وه حيى ده هات بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)) كاتى وا هه بوو به سوارى ووشتره كه يه وه بوو ئه وه نده قورس ده بوو ووشتره كه ى خۆى پێ نه ده گيرا وه خه ريك بوو ده كه وته سه ر زه وى وه ووشتره كه ى نه يده توانى هه نگاو بنێت به ره و دواوه يان به ره و پێش يان لاى ڕاستيان لاى چه پ ) أخرجه : أحمد (٦/١١٨)(٢٤٨٦٨) وقال محققه : حديث صحيح، و الحاكم ( ٢/٥١٥)، له ڕيوايه تێكى تردا (زه يدى كوڕى پابت ) ده فه رموێت : ( جارێكيان وه حيى هاته خوار پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ڕانى له سه ر ڕانم بوو كه وه حييه كه هاته خوار ڕانى ئه وه نده قورس بوو له سه ر ڕانم هه تا ووتم : ئێستا ڕانم دوو كه رت بووه له ژێر ڕانى پێغه مبه رى خوادا (صلی الله علیه وسلم) .....) أخرجه :

    البخاري (٤٥٩٢). ، له ڕيوايه تێكى تردا له ( زه يدى كوڕى پابت)ه وه (ڕه زای خوای لێبێت) كه فه رموويه تى :( من وه حييم ده نوسى بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و هه ر كاتێك وه حيى بهاتايه بۆلاى زۆر ناڕه حه تى تووش ده بوو و ناوچه وانى ئاره قى لێ ده تكا و من وه حيم ده نووسى و ته واو نه ده بووم تا وام ده زانى كه قاچم له ژێر ڕانى پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم) دوو كه رت ده بێت له قورسى قورئانه كه ، وه ده م ووت: من هه رگيز بڕواناكه م جارێكى تر بتوانم به و قاچه م به سه ر زه ويدا بڕۆم تا ته واو ده بوو ، كه ته واو ده بوو ده يخوێنده وه بۆ من و من ده منووسى بۆى و دواى ئه وه ده يفه رموو: بۆم بخوێنه ره وه ، وه منيش بۆم ده خوێنده وه ئه گه ر هه ڵه يه كم بكردايه ڕاستى ده ركرده وه بۆم) أخرجه: الطبراني في (المعجم الكبير)( ٤٨٨٩ )،وقال الهيثمي في( المجمع )(٨/٢٥٧): رواه الطبراني بإسنادين ورجال أحدهما ثقات..

    له ڕيوايه تێكى تردا ( ابن عباس ) (ڕه زای خوای لێبێت)ده فه رموێت: ) پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) زۆر ناڕه حه ت ده بوو به هاتنه خواره وه ى وه حيى بۆى و لێوه كانى ده جوڵاند بۆ ئه وه ى ئه و وه حيه ى كه هاتووه بۆى له بيرى نه چێته وه تا خواى گه وره ئايه تى بۆ هێنايه خواره وه كه ده فه رموێت: ( لَا تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآَنَهُ فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآَنَهُ ) (القيامة: ١٦ - ١٨ ) أخرجه : أحمد ( ١/٣٤٣)، و البخاري (٧٥٢٤)، و مسلم (٤٤٨)، و النسائي( ٢/١٤٩). خواى گه وره خۆى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) ئارام كرده وه ئه وه نده نه يڵێته وه و خۆى ناڕه حه ت نه كات و گفتى دا به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) كه كۆكردنه وه ى قورئان و پاراستنى له سنگى پارێزراو ده كات ، وه خۆى واده كات پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)هه رگيز بيرى نه چێته وه ، دواى ئه وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) چى هاتووه بۆى بيرى بووه و هيچ ووشه يه كى بيرنه چووه ته وه و لێ ى تێك نه چووه .

    عائشه (رضى الله عنها) ده فه رموێت : ( حارسى كوڕى هيشام پرسيارى كرد له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و ووتى: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) چۆن وه حيت بۆ دێت ؟ پێغه مبه ر ((صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: ( أحياناً يأتيني مثل صلصلة الجرس وهو أشد عليَّ ........) واته : جار جار وه ك ده نگى زه نگۆڵه دێت و ئه وه له هه موو جاره كان ناڕه حه ت و سه خت تره له سه رم و قسه م له گه ڵ ده كات و زۆر باش به ئاگام كه چى ده ڵێت أخرجه :

    البخاري (٢ ) ، ومسلم (٦٠١٣ ). ، وه جار جاريش فريشته كه به شێوه ى پياوێك دێت بۆلام [و ئه مه يان ئاسانتره وله گه ڵم ده دوێت منيش باش له ووته كانى حاڵى ده بم ]) أخرجه : الطبراني في ( المعجم الكبير ) ( ٣٣٤٣ – ٣٣٤٦ )، و قال الهيثمي في ( مجمع الزوائد ) (١٣٩٣٨):.

    خواى گه وره به دوو جۆرى تريش وه حيى بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده نارد:-

    يه كه م : به خه وى ڕاست.

    دووه م : به خستنه ناو دڵ.

    به وه ى كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) خوا وه حى بۆ ده نارد له ڕێگه ى خستنه ناو دڵه وه بۆ ئه وه ى پێغه مبه رى خواش (صلی الله علیه وسلم) بيگێڕێته وه بۆ هاوه ڵانى خۆى و بنوسرێته وه .

    ( ئه بو ئومامه ) (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : (( إن روح القدس نفث في روعي أنه لن تموت نفس حتى تستكمل الرزق ......)) واته : ڕۆحى پاك

    (جبريل ) خستويه تى يه دڵمه وه كه هيچ نه فسێك نامرێت تا ڕزقى ته واو نه كات، ئه ى خه ڵكان ئێوه ش له خوا بترسن و جوان بچن به ده م ڕزقه وه .....)( أخرجه : الحاكم ( ٢/٤) و صححه ووافقه الذهبـي ، وأبو نعيم في ( الحلية )( ١٠/٢٧)، والبزار


    Read More »

    18- مردنی خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلد


     

    ئيبن و ئيسحاق ده فه رموێت:(خه ديجه و ئه بوطالب له يه ك ساڵدا مردن . به مردنى خه ديجه ناخۆشيه كانى له سه ر پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) زيادى كرد چونكه ياريده ده رێكى ڕاستگۆيانه بوو بۆ ئيسلام و بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ) (١).

    ئيمامى حاكم ده فه رموێت: (مردنى خه ديجه دواى ئه بوطالب بوو به سێ ڕۆژ ) (٢).

    به ڵام ئيبن وجه وزى ده فه رموێت: ((ئه بوطالب و خه ديجه مردن ماوه ى نێوانيان ته نها مانگێك و پێنج ڕۆژبوو ناڕحه تى وموسيبه ت زۆر سه خت بوو له سه ر پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) تا ناچار بو ته نها له ماڵه وه بێت و نه يه ته ده رێ وه قوڕه يش ئه وه ى كه نه يان ده وێرا پێشتر بيكه ن به رامبه رى له وه به دواوه ئه نجاميان دا)) (٣)،

    بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت: ((مازالت قريش كاعة حتى توفى ابو طالب)) واته : (قوڕه يش هه مويان ترسنۆك بوون به رامبه رم تاكو ئه بوطالب مرد)(٤).

    خه ديجه ى خێزانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ماوه يه كى زۆر ژيانى له گه ڵ پێغه مبه ر دا (صلی الله علیه وسلم) بردۆته سه ر وهيچ ژنێكى به سه ردا نه هێناوه ، وه هه موو مناڵه كانى ته نها له وئافره ته به ڕێزه يه ، بێ گومان زۆر به چاكه باسى ده كرد، وه له چاكێتى دا خواى گه وره پله ى تايبه تى بۆ داناوه ، له ئه بوهوره يره وه (ڕه زای خوای لێبێت)ده فه رموێت: (جبريل عليه السلام ) هات بۆلاى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) وه فه رمووى ئه ى موحه مه د ئه وه خه ديجه يه دێت بۆ ئێره قاپێكى پێه خواردنى تيايه (يان ئاو) ئه گه ر هات بۆ لات سه لامى پێبگه يه نه له لايه ن خواوه وه لايه ن منيشه وه (واته :خوا سه لام له خه ديجه ده كات وه سه لامى منيشى پێ بگه يه نه ) وه مژده شى به رێ به كۆشكێك له به هه شتدا كه ناڕه حه تى و غه لبه غه ڵبى تيانى يه ) (٥)، خه ديجه ش له وه ڵامدا فه رمووى : (خواى گه وره سه لامه و سه لاميش له جبريل بێت وه سه لام وڕحمه ت وبه ره كه ت له تۆش بێت ئه ى پێغه مبه رى خوا) (٦)، هه روه ها خه ديجه (رچى الله عنها) يه كێكه له هه ره ئافره ته به ڕێزه كانى ئه هلى به هه شت له دونيادا.

    له ئيبن عه باسه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: (پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) چوار هێڵى كێشا له زه ويداو ئنجا فه رموى ئه زانن ئه م چوار هێڵه چين؟ ووتمان : خواو و پێغه مبه رى خوا باشتر ده زانن . فه رمووى: ((افضل نساء اهل الجنة خديجة بنت خويلد، و فاطمة بنت محمد، و مريم بنت عمران، و اسية بنت مزاحم امراءة فرعون)) واته : (چاكترين ئافره تانى ئه هلى به هه شت خه ديجه ى كچى خوه يلد و فاتيمه ى كچى محمد ومه ريه مى كچى عمران و ئاسياى كچى مزاحمى ژنى فرعه ونه ) (٧) .

    بێگومان پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) هه رگيز باسى خه ديجه ى فه رامۆش نه كردووه و له يادى نه چووه و زۆر جاريش لاى عائيشه گێڕاويه تى يه وه ، عائيشه (رضى الله عنها ) ده فه رموێت: ((كاتێك پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) باسى خه ديجه ى بكردايه زۆر به چاكى باسى ده كرد ، منيش ڕۆژێك توڕه بووم له و قسه يه ووتم : ئه وه ئه وه نده بۆ باسى ده كه يت ئافره تێكى لێو سورى پير بوو خواى گه وره له وه چاكترى پێ به خشيويت، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : ((أبدلني الله خيراً منها؟ قد آمن بي إذ كفر بي الناس، وصدقني إذ كذبني الناس، و واستني بمالها إذ حرمني الناس، و رزقني الله أولادها و حرمني أولاد الناس)) واته : خواى گه وره له وه چاكترى پێ به خشيوم؟ باوه ڕى پێ هێنام كاتێ هه موو خه ڵكان باوه ڕيان پێ نه هێنام و به ڕاستى خستمه وه كاتێ هه موو خه ڵكان به درۆيان خستمه وه ، به ماڵ و به نه فسى خۆى پشگيرى كردم كاتێ خه ڵكان دژم وه ستان وه خواى گه وره له و مناڵى پێ به خشيم وه له هيچ ژنێكى تر مناڵى پێ نه به خشيم) (٨)، هه روه ها پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) وه ك ڕێزگرتنێك له خه ديجه ڕێزى له خزم و دۆسته كانيشى ده گرت له دواى مردنى ..

    عائيشه (رضى الله عنها) ده فه رمووێت :(دڵپيس نه بووم به رامبه ر به يه كێ له خێزانه كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئه وه نده ى كه دڵپيس بووم به رامبه ر به خه ديجه هه رچه نده نه شم دى بوو له ژيانمدا، به ڵام له به ر ئه وه ى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) زۆر جار باسى ده كرد وه هه ندێ جار ئه گه ر مه ڕى سه ر بڕيايه پارچه پارچه ى ده كرد و ده ينارد بۆ هاوڕێكانى خه ديجه وه هه ندێ جاريش پێم ده ووت: ده ڵێ ى ئافره ت نى يه له سه ر دنيادا ته نها خه ديجه نه بێت؟، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) ده يفه رموو ((خه ديجه ئاوهابوو ئاوهابوو وه هه تا مناڵيشم لێ ى هه بوو)(٩).

    دواى مردنى خه ديجه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) عائيشه ى كچى ئه بوبه كرى ماره كرد وه نه يگوێزايه وه ، به ڵام سه وده ى كچى زه معه ى ماره كردو له وێ گوێزايه وه پێش ئه وه ى عائيشه بهێنێت، وه خواى گه وره سێ جار عائيشه ى نيشانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) دا وه له خه ودا له پێش ماره كردنى يه وه فريشته يه ك له پارچه يه ك ئاوريشمدا هێناويه تى بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) .

    خاتوو عائشه ده فه رموێت: (پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) پێ ى ووتم: ((اريتك في المنام ثلاث ليال، جاءني بك الملك في سرقة من حرير، فيقول : هذه امراتك فاكشف عن وجهك (الثوب)) فاذا انت هي، فاقول : ان يك هذا من عندالله يمضه)) واته :تۆم بينى له خه و دا سێ شه و و فريشته يه ك تۆى ده هێنا بۆ لام له ناو پارچه ئاورێشمێكدا و ده يووت:ئا ئه مه خێزانه كه ته ، منيش ئاوريشمه كه م به سه ر ده م و چاوته وه لا ده برد و ته ماشام ده كرد تۆ بويت، منيش ده مووت:ئه گه ر ئا ئه مه لاى خواوه بێت ده ى هێنێته دى)(١٠)

    (١) أنظر: سيرة ابن هشام (٢/٢٦)، و الطبري في (التأريخ) ( ٢/٣٤٣).

    (٢) أنظر: ابن سعد في (الطبقات) (٨/١٨).

    (٣) أنظر: المنتظم لابن الجوزي (٣/١١).

    (٤) أخرجه: الحاكم (٢/٦٢٢) و صححه على شرط مسلم و وافقه الذهبـي ، و قال الشيخ الألباني في (صحيح السيرة ) ( ٣١): إسناده جيد.

    (٥) أخرجه: البخاري (٣٨٢٠)، و مسلم (٦٢٢٣)، و أحمد في (المسند) ( ٢/٢٣١) و في (الفضائل )(١٥٨٨) و قال محققه: إسناده صحيح، و ابن أبي شيبة( ١٢/١٣٣)، و الحاكم (٣/١٨٥) و صححه و وافقه الذهبـي، و الطبراني في (الكبير)( ٢٣/١٠)، و ابن حبان (٧٠٠٩) و قال محققه: إسناده صحيح على شرط الشيخين.

    (٦) أخرجه: النسائي في (الكبرى) ( ٨٣٥٩)، و قال الشيخ مقبل في (الصحيح المسند مما ليس في الصحيحين )

    ( ١١٦): حديث حسن.

    (٧) أخرجه: أحمد في (المسند) ( ١/٢٩٣) (٢٦٦٨) وقال محققه : اسناده صحيح ، و في (الفضائل ) (٢٥٠)، و النسائي في (الكبرى ) (٨٣٦٤)، و الطحاوي في (مشكل الآثار) (١٤٨)، و أبو يعلى (٢٧٢٢ )، و الطبراني في (الكبير ) ( ١١٩٢٨)، و ابن حبان (٧٠١٠) و قال محققه: إسناده صحيح ، و قال الحافظ في (الفتح) ( ٦/٥٨٣): إسناده صحيح .

    (ژیان نامه ی پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له قورئان و فه رمووده صه حیحه کاندا)


    Read More »

    مه‌كینه‌ی تایبه‌ت به‌ ڕێك خستنی روخسار و جسم


    پێداویستی هەموو ماڵێ 🙈

    گەیاندن بە خۆڕاییە 💯

    بۆ داواکردن نامە بنێرن 💓

    ئامێری چاککردنی برۆ و دەموچاو

     

    بەکارهێنانەکانی:

     

    بە وردی پێناسە و پاککردنەوەی برۆکان بە ئاسانی.

     

    بە نەرمی مووی نەخوازراو لە دەموچاو و شوێنە هەستیارەکان لادەبات.

     

    قژ و  موی روخسار ببڕە و نەرم بکە بە سێ سەری بڕینی جیاواز.

     

    گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ماڵەوە و سەفەر بەهۆی دیزاینە بچووکەکەیەوە.

     

     

     

    تایبتمەندیەکان:

     

    دیزاینی ٣ لە یەک ، بە ٣ سەری جیاواز بۆ ئەوەی هەموو پێداویستیەکانی پێناسەکردنی قژت و لابردنی قژت دابین بکات.

     

    شەحنکردنەوەی USB، گونجاوە بۆ بەکارهێنان بەبێ ئەوەی پێویست بە گۆڕینی پاتری بکات.

     

    تیغی پۆڵا ستانلێس کە بەرگری لە ژەنگ دەکات سەلامەتە بۆ پێستی هەستیار.

     

    کێشی سووک و ئاسانە بۆ بەکارهێنان بە دەست لێدانی دوگمەیەک.

     

    پشتگیری لە کارکردنی بێدەنگ دەکات بۆ ئاسوودەیی بەکارهێنەر لە کاتی بەکارهێناندا.

     

     

     

    ناوەڕۆکی بۆکس:

     

    - ئامێری پێناسەکردنی برۆ و دەموچاو.

    - ٣ سەری جیاواز: ١.

    - ئامۆژگاری بۆ برۆی ورد.

    - سەر ڕیش تاشین لە دەموچاو.

    - سەری نەرمکردنی پێستی دەموچاو.

    - کەیبڵی شەحنکردنەوەی USB.

    - فڵچەی بچووکی پاککەرەوە.



    گه‌یاندن به‌ خۆڕاییه‌ 

    نرخ ته‌نها 25 هه‌زاره‌

    بۆ داواكردن نامه‌ بنێرن بۆ په‌یجی ئینسته‌گراممان

    Shazidaka

    https://www.instagram.com/shazidaka 


    Read More »

    20- مردنی أبوطالب


     

    ئه بو طالب يه كێك بوو له هه ره دڵسۆزانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)، وه به رده وام په ناى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) ده دا و پارێزگارى لێ ده كرد و به هه موو جۆرێك پشت و په ناى ده گرت، به ڵام ئه بو طالب سه ر ڕاى ئه م هه مووه باوه ڕى به په يامى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) نه بوو وه به هيچ جۆرێكيش دژايه تى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) نه ده كرد و به درۆشى نه ده خسته وه به ڵكو له هه موو جێ يه ك، باسى خۆى و هاوه ڵانى وه ئاينه كه شى به چاكه ده كرد به ڵام بێ باوه ڕ بوو... له (حه به ى عه رنى) يه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: (ئيمامى عه ليم بينى له سه ر مينبه ر پێده كه نى جارێكيان ئه وه نده پێكه نى كه قه ت نه مديوه ئه وه نده پێ بكه نێت ئه وه نده پێكه نى تادانه كانى ده ركه وت، فه رمووى : قسه يه كى ئه بوگالبم بيركه وته وه جارێك من و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    له (بطن النخلة) نوێژمان ده كرد هات به ڕووماندا وبينى چۆن نوێژ ده كه ين و چى ده ڵێن وه دواى ته واوبوونى نوێژه كه مان پرسيارى لێكردين ووتى: ئه وه چى ده كه يت ئه ى برازاكه م ؟ پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)

    بانگى كرد بۆلاى ئيسلام ، وه ئيسلامى پێ ڕاگه ياند، ئه بو طالب ووتى: ئه مه ى ئێوه ده يكه ن خراپ نى يه ئه وه يشى ده يڵێن هه ر خراپ نى يه ، به ڵام وه ڵاهى هه رگيزاو هه رگيز دوامه وه به رز نابێته وه به سه رسه رم دا، ئه فه رموێت: له و قسه يه ى ئه بوطالب بوو كه زۆر پێكه نيم هات سه يرم لێ ده هات كه ئه و قسه يه ى كرد)(١).

    پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له سه ره مه رگى ئه بو طاليبدا زۆر به دڵسۆزانه داواى لێكرد بۆ ئه وه ى شايه تمان بهێنێت و به ر شه فاعه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بكه وێت و به به هه شت شاد بێت، به ڵام هه ر باوه ڕى نه هێنا .... ئه م به سه ر هاته ش موسه يه بى كوڕى حه زن(ڕه زای خوای لێبێت) ده يگێڕێته وه و ده فه رموێت: (( له كاتى سه ره مه رگى ئه بو طالب دا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هات بۆلاى و بينى ئه بوجه هلى لايه له گه ڵ عه بدوڵاى كوڕى موغيره ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) پێى فه رموو: ((يا عم انك اعظمهم على حقاً و احسنهم عندى يداً و لأنت اعظم حقاً على من والدي

    قل :لااله الا الله

    اشهد لك بها عند الله (فى رواية الحاكم)

    فقل كلمة تجب لك على بها الشفاعة يوم القيامة قل : لا اله الا الله)).

    واته : ئه ى مامه تۆ له هه موو كه س زياتر مافت به سه ر منه وه و هه يه له هه موويان چاكتر بووى بۆم تۆ زياتر له دايك و باوكم مافت هه يه به سه رمه وه بڵێ (لا اله الا الله)

    ئه و ووشه يه بڵێ تا تكاكردن بۆت له سه رم پێ ويست بێت، ئه بو جه هل و عه بدوڵا ڕوويان كرده ئه بو طالب و پێيان ووت: ئه ى ئه بو طالب ئايا ده ته وێت واز له ئاينى (عبد المطلب) بێنيت، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)

    به رده وام ئه م ووشه يه ى ده دا به گوێى دا، و ئه وانيش به رده وام ئه و ووشه يه ى خۆيان ده دايه وه به گوێى دا تا دوا ووشه ى ئه بو طالب ئه وه بوو كه ووشه كه ى ئه وانى دووباره كرده وه ) (٢).

    له ڕيوايه تێكى تردا : (ئه بو طالب ووتى: ئه گه ر له به ر ئه وه نه بێت كه قوڕه يش بيكه ن به عه يبه بۆم وبڵێن :له ترسى مردن ئه و ووشه يه ى ووتوه ئه گينا له به ر دڵى تۆ ده م ووت: به ڵام (انا على ملة عبد المطلب) واته : من له سه ر ئاينى (عبدالمطلب)م ئه وه بوو مردوو ڕازى نه بوو كه بڵێ (لااله الا الله) و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    فه رمووى ((اما والله لاستغفرن لك مالم انه عنك)) واته : به ڵام وه ڵاهى داواى لێخوش بوونت بۆ ده كه م تا خوا ئه و كاره م لێ قه ده غه ده كات و ڕێگه م پێ نادات ( (٣).

    له ڕيوايه تێك دا ئه فه رموێت: (پێ ى ووت: خوا لێت خۆش بێت به رده وام داواى لێ خۆش بوونت بۆ ده كه م لاى خوا تا خوا نه هيم لێ ده كات .موسوڵمانانيش كه وتنه داواى لێ خۆش بوون بۆ مردوانيان كه به موشريكى مردبوون ) (٤). ئينجا خواى گه وره ئه و ئايه ته ى دابه زاند كه ده فه رموێت: (مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَنْ مَوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ )(التوبة: ١١٣-١١٤) خواى گه وره ڕونى كرده وه كه هه رگيزاو هه رگيز بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    و بۆ خاوه ن باوه ڕان نى يه داواى لێ خۆش بوون بكه ن بۆ هاوبه ش په يدا كاران، ئه گه ر خزمانيشيان بن دواى ئه وه ى بۆيان ده ركه وت كه ئه وانه ئه هلى دۆزه خن وه ئه فه رموێت : ئايه ته ش سه باره ت به ئه بوطاليب دابه زى كه ده فه رموێت: (إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ )(القصص: ٥٦) . ئه بو طالب به م شێوه يه مرد و شايه تمانيشى نه هێنا به تاك و ته نهايى خوا، ئه بو طالب ده بێ دواى مردنى كێ بيشارێته وه ،چونكه ته نها ئيمامى عه لى لێره يه و جه عفه رى براى له حه به شه يه .

    ئيمامى عه لى (ڕه زای خوای لێبێت) خۆى بۆمان ده گێڕێته وه و ده فه رموێت:(كاتێ ئه بو طالب مرد هاتم بۆلاى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    وپێم ووت: مامه پيره گومڕاكه ت مرد كێ بيشارێته وه ؟ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    فه رمووى (بڕۆ بيشاره وه و هيچ مه كه تا دێيته وه بۆلام . منيش ووتم : له سه ر هاوتا بڕياردان مردووه ؟ فه رمووى : بڕۆ بيشاره وه ، ئنجا ڕۆيشتم شاردمه وه و هاتمه وه بۆ لاى و پێى ووتم: بڕۆ خۆت بشۆره و هيچ نه كه يت تا دێيته وه لام، منيش چووم خۆم شت و هيچم نه كرد تا هاتمه وه بۆلاى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ئنجا هه ندێ دوعاى بۆ كردمكه له لام خۆشه ويستر بوو له ووشتره سوور و ڕه شه قه ڵه وه كان) (٥) . له پاداشتى ئه و هه موو چاكه يه ى ئه بو طالب كه كردى سه باره ت به پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له به رگرى و به گژدا چوونه وه ى كافرانى قوڕه يش و دوژمنكاريه كانيان به رامبه ر به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) وه سه ره ڕاى شيعره جوانه كه ى كه به ناوبانگه به (القصيدة اللامية) كه له مه دحى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) دا دايناوه و له شيعره كاندا به خراپه باسى هاوبه ش په يداكاره كان ده كات وه لايه نى چاكه ى موسوڵمانان باس ده كات، وه دووپاتى ده كاته وه كه محمد ڕاستگۆيه و هه رگيز درۆى نه كردووه ، بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) تكاى بۆ ده كات له ڕۆژى قيامه ت دا كه سزاكه ى له سه ر سوك بكرێت:(عه بباسى كوڕى عبدالمطلب براى ئه بو طالب به پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ى ووت: ئايا هيچ سودێكت به ئه بو طالب گه ياندووه چونكه ئه و يارمه تى ده دايت و توڕه ده بوو له پێناوى تۆدا؟ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    فه رمووى: (نعم وجدته فى غمرات من النار فأخرجته الى ضحضاح من النار) واته : به ڵێ دۆزيمه وه له ناوه ڕاستى دۆزه خ دا بوو من ده رم هێنا بۆلاى ته نكاييى و قه راغى ئاگرى دۆزه خ ... )(٦) .

    له ڕيوايه تێكى تردا ده فه رموێت: ([لعله تنفعه شفاعتي يوم القيامة فيجعل في ضحضاح من النار يبلغ كعبيه يغلى منه دماغه (ولولا أنا لكان في الدرك الأسفل من النار)(٧) ] (٨) واته : به ڵكو تكاكردنى من له ڕۆژى قيامه ت دا سودى پێ بگه يه نێت وبكرێته پارچه يه ك ئاگر كه تا قوله پێ ده گرێته وه وده ماغى ده كوڵێنێت، وه ئه گه ر من نه بومايه له قوڵايى دۆزه خدا ده بوو، له پاداشتى ئه و هه موو چاكه يه ى كه كردى به رامبه ر به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    .سوكترين سزا ده درێت له ناو خه ڵكانى دۆزه خدا. هه ر له ئيبن و عه بباسه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده يگێڕێته وه كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    فه رمويه تى: (( ان اهون أهل النار عذابا ابا طالب و هو منتعل بنعلين يغلي منهما دماغه)) واته : (سوكترين سزا دراوى ناو دۆزه خ ئه بو گليبه كه دوو نه على ئاگرينى به قاچ دا كراوه وو ده ماغى ده كوڵێنێت ... ) (٩) .

    (١) أخرجه: أحمد (١/٩٩) (٧٧٦) وقال محققه : اسناده ضعيف ، و أبو يعلى (٤٤٧)، و البزار (٧٥١) ، والطيالسي (١٨٨) ، قال الهيثمي في (المجمع) (٩/١٠٢): رواه الطبراني في الأوسط و إسناده حسن.

    (٢) أخرجه: البخاري (١٣١٠، ٣١٦٠ ، ٤٧٧٢،٣٨٨٤ )، و مسلم (٢٤)، و النسائي (٤/٩٠) (٢٠٣٤)، و أحمد (٥/٤٣٣) ، و الحاكم (٢/٣٣٦) و صححه و وافقه الذهبـي، و البيهقي في (الدلائل) ( ٢/٣٤٢)، و الطبراني في (الكبير) (٢٠/٢٨٨).

    (٣) أخرجه: أحمد (٢/٣٣٤) (٩٦١٠) وقال محققه :اسناده صحيح على شرط مسلم ، و الترمذي (٣١٨٨)، و ابن حبان (٦٢٧٠) و قال محققه: صحيح، و صححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي) (٢٥٤٨).

    (٤) أخرجه: الحاكم (٢/٣٣٥) و صححه و وافقه الذهبـي .

    (٥) أخرجه: النسائي (١/١١٠ ، ٤/٧٩) ، و أبو داود (٣٢١٤) ، و عبدالرزاق (٩٩٣٦)، و أحمد (١/١٣٠) (٧٥٩،٨٠٧،١٠٧٤) و قال محققه الأرناؤوط: إسناده ضعيف، والطياليسي (١٢٠) ، و ابن أبي شيبة

    ( ٣/٣٤٧) ، و البيهقي (١/٣٠٤-٣٠٥) و ضعفه في (الدلائل) ( ٤/٣٤٨)، و صححه الشيخ الألباني في (صحيح النسائي) (١٨٤ ، ١٨٩٥) و في (السلسلة الصحيحة ) ( ١٦١) و في (أحكام الجنائز) (١٦٩) مسألة الدفن و توابعه.

    (٦) أخرجه: مسلم في (الصحيح )(٥١٠).

    (٧) أخرجه: البخاري (٣٨٨٥ )، و مسلم (٥١١)، و أحمد (٣/٩)، و البيهقي في (الدلائل) (٢/٣٤٧)، و ابن حبان (٦٢٧١) و قال محققه: صحيح.

    (٨) أخرجه: البخاري (٣٨٨٣)، و مسلم (٥٠٩)، و الحميدي (٤٦٠)، وأحمد في (المسند)(١/٢٠٦) و في (فضائل الصحابة )(١٧٥٨)، و عبدالرزاق (٩٩٣٩)، و أبو عوانة ( ١/٩٦).

    (٩) أخرجه: مسلم ( ٥١٥).

    (ژیان نامه ی پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له قورئان و فه رمووده صه حیحه کاندا)


    Read More »

    12- روخسار و شێواز و ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم


     

    پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم باڵاى مام ناوه‌ند بووه‌ ، نه‌ كورته‌ باڵا بووه‌ نه‌ درێژ . ده‌م و چاوى گه‌ش بووه‌ ـ سوور و سپى بووه‌ ـ ، ڕه‌شى چاوه‌كانى تۆخ بووه‌ ، سنگ و سكی توكنێكی وا نه‌بووه‌ كه‌ توك دایپۆشێت ، مووى هه‌بووه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى سنگه‌وه‌ بۆ سه‌ر ورگ .

    ڕه‌وشتى

    پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم جوانترین خوو ڕه‌وشتى هه‌بووه‌ ، ڕاستگۆترین كه‌س بووه‌ ، زۆر نه‌رم ونیان بووه‌ ، زۆر به‌ ڕێزه‌وه‌ تێكه‌ڵی خه‌ڵكى كردووه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا كردوون ، خواى په‌روه‌ردگار له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت : [ وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ ] ( القلم : ٤ ) ، واته‌ : به‌ڕاستى تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و ئاكارێكى ئێجگار به‌رز و گه‌وره‌یت .

    وه‌ زیره‌كترین و جوامێرترین مه‌رد بووه‌ ، وخاكیتیرین كه‌س بووه‌ ، وبه‌شه‌رم وحه‌یاترین كه‌س بووه‌ به‌ شه‌رمتر له‌ كچى عازه‌ب له‌ شوێنى مانه‌وه‌یدا ، دیارى وه‌رده‌گرت و پاداشتیشى له‌سه‌ر ده‌دایه‌وه‌ ، و صه‌ده‌قه‌ى وه‌رنه‌ده‌گرت و نه‌یده‌خوارد ، هه‌رگیز له‌به‌ر نه‌فسى خۆى توڕه‌ نه‌ده‌بوو ، ئه‌گه‌ریش توڕه‌ ببوایه‌ له‌به‌ر خوا توڕه‌ ده‌بوو ، هه‌رچ خواردنێك ئاماده‌ بوایه‌ ده‌یخوارد و فیزى نه‌ده‌كرد ، ئه‌گه‌ریش حه‌زى لێ نه‌كردایه‌ وه‌لاى ده‌نا و هیچی نه‌ده‌ووت ، هه‌رچیش ئاماده‌بووایه‌ و هه‌یانبایه‌ هه‌ڵى نه‌ده‌گرت ، ئه‌گه‌ریش هیچیان نه‌بوایه‌ بۆ خواردن نه‌ ده‌گه‌ڕا و سه‌برى ده‌گرت ، نه‌به‌ڕاكێشانه‌وه‌ ، ونه‌ له‌سه‌ر مێزى نانخواردن نانى ده‌خوارد ، مانگێك ودووان وسیان تێده‌په‌ڕى ئاگرێك له‌ ماڵه‌كه‌یدا نه‌ده‌كرایه‌وه‌ . هه‌روه‌ها له‌ ڕه‌وشته‌ هه‌ره‌ به‌رزه‌كانى ـ ئه‌گه‌ر چی ڕه‌وشته‌كانی هه‌مووی به‌رزن ـ دانیشتنى بوو له‌گه‌ڵ هه‌ژار و نه‌دار و لێقه‌وما وداماواندا ، وسه‌ردانى نه‌خۆشى ده‌كرد و شوێنى جه‌نازه‌ ده‌كه‌وت .

    هه‌روه‌ها گاڵته‌ و یاریشی ده‌كرد ، به‌ڵام له‌ ڕاست زیاتری نه‌ده‌وت ، وپێ ده‌كه‌نى به‌ڵام قاقاى نه‌ده‌كرد ، وله‌ خزمه‌تى ماڵ و مناڵ و خێزانه‌كه‌ى خۆیدا بوو ، هه‌روه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێت :" خيركم خيركم لأهله ، وأنا خيركم لأهلي" (١) ، واته‌ : باشترینتان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خێزان و ماڵ و منداڵى خۆیدا باشترین بێت ، وه‌ من باشترینتانم له‌گه‌ڵ خێزان و ماڵ ومنداڵى خۆمدا .

    ئه‌نه‌س ڕه‌زاى خواى لێ بێت ده‌ڵێ : " خدمت رسول الله صلى الله عليه وسلم عشر سنين فما قال لشيء فعلته : لم فعلته ، ولا لشيء لم أفعله ، ألا فعلت كذا ! " (٢) ، واته‌ : ده‌ ساڵ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوام كرد صلى الله عليه وسلم ، هه‌رگیزاو هه‌رگیز ڕۆژێك له‌ ڕۆژان له‌سه‌ر شتێك كه‌ كردبێتم پێى نه‌ووتم : بۆ وات كرد ؟! وه‌ له‌سه‌ر شتێك كه‌ نه‌مكردبێت : بۆ وات نه‌كرد .. !!

    هه‌میشه‌ نه‌رم ونیان بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ، وموعجیزه‌ى پیشان ده‌دان ، خواى گه‌وره‌ مانگى بۆ دووكه‌رت كرد (٣) ، وئاو له‌ به‌ینى په‌نجه‌ موباره‌كه‌كانیه‌وه‌ هه‌ڵقوڵا(٤) ، ودار خورما له‌ بۆ شه‌وقى ئه‌و نازداره‌ ده‌ستى كرد به‌ نوزه‌ نوز (٥) ، وه‌ ووشتر سكاڵاى بۆى هێنا ، وباسى هه‌ر شتێكى نادیارى بكردایه‌ ، به‌و شێوه‌یه‌ى ئه‌و باسى ده‌كرد پێشده‌هات .

    جا توخوا دارخورمایه‌ك ده‌گرى ، كه‌ ده‌بینێ خۆشه‌یست لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ . ڕووه‌كه‌كانیش موشتاقی وین ، ته‌نانه‌ت شاخه‌كانیش ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت : " أُحُدٌ جَبَلٌ يُحِبُّنَا وَنُحِبُّهُ " (٦) ، واته‌ : ئوحود شاخێكه‌ ئه‌و خۆشی ده‌وێین و ئێمه‌ش خۆشمان ده‌وێ . ده‌ى ئه‌ى ئێمه‌ بۆ نه‌گرین و موشتاقى بینینى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌ نه‌بین صلى الله عليه وسلم ـ به‌ ڕۆح ودایك وبابمه‌وه‌ به‌ فیدای بم ـ خوایه‌ له‌ بۆ خاتری ناوه‌ جوانه‌كانت ، داوات لێ ده‌كه‌ین به‌و ناوه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر داوات لێ بكرێ پێی وه‌ڵام ده‌ده‌یته‌وه‌ و ڕه‌ت ناكه‌یته‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بكه‌ره‌ شه‌فاعه‌تكار بۆمان ، په‌روه‌ردگارا له‌ ئاو خواردن به‌و ده‌سته‌ موباركه‌ى له‌سه‌ر حه‌وزی كه‌وسه‌ر مه‌حروممان مه‌كه‌ ، آمین آمین آمین .

    ==================

    (١) ( رواه الترمذي و صححه العلامة الألباني في : صحيح سنن الترمذي ، برقم : ٣٨٩٥ ، وفي الصحيحة ، برقم : ٢٨٥ ) .

    (٢) ( صححه العلامة الألباني في : الإحتجاج بالقدر لشيخ الإسلام ابن تيمية ، ص ٤٣ ) .

    (٣) ( رواه البخاري ومسلم )

    (٤) ( رواه البخاري ) .

    (٥) ( رواه البخاري ) . v

    (٦) ( رواه البخاري ومسلم ) .


    Read More »