ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

    ژیانی مه‌ریه‌می دایكی عیسا به‌شی دووه‌م

    ژیانی مه‌ریه‌می دایكی عیسا به‌شی دووه‌م


     

    - هاتنی جبریل بۆ لای "مەریەم"

    - لەپاڵ دارخورمایەکدا

    - گەڕانەوەی "مەریەم" بۆ ناو گەلەکەی

    هاتنی جبریل بۆ لای "مەریەم"

    "مەریەم" لە بەشی خۆرهەڵاتی پەرستگە دادەنیشت و خوداپەرستی تێدا دەکرد، لەو کاتەدا کە خەریکی بەندایەتی بوو، لەوێدا خودای گەورە فریشتەی (روح الأمين)ی خۆی (جبریل ـــ)ی ناردە لای لە شێوەی مرۆڤێکی تەواوی ڕێک و بێ خەوشدا، کاتێک "مەریەم" ئەو پیاوەی بینی بە ئادەمیزادێکی زانی و وای بۆ دەچوو گوایە دەیەوێت خراپەیەکی دەرهەق بکات، هەر بۆیەش بە نیگەرانی‌یەوە پێ‌ی گوت: من پەنا بە پەروەردگاری خاوەن بەزەیی دەگرم لە شەڕو خراپەی تۆ، جا ئەگەر تۆش پیاوێکی لە خوداترس و بەتەقوایت ئەوا دەبێت لێم دوورکەویتەوە.

    (جبریل) پێ‌ی گوت: من مرۆڤ نیم و، بەڵکو فریشتەیەکم و لەلایەن خوداوە ڕەوانەکراوم بۆ لای تۆ تاکو کوڕێکی صالح و خوداپەرست و بێ خەوشت پێ ببەخشم. "مەریەم" لە قسەکانی (جبریل) سەرسام بوو و پرسیاری لێ‌کرد: من چۆن کوڕێکم دەبێت لەکاتێکدا هێشتا کچم و هاوسەرم نی‌یە و خۆیشم داوێن پاک و خراپەکار نیم.

    (جبریل) لە وەڵامدا پێ‌ی ڕاگەیاند: ڕاستی‌یەکە ئاوایە وەك خۆت دەیڵێیت. بەڵام خودای پەروەردگارت فەرموویەتی: (بێگومان دروست کردنی منداڵێک بەبێ وجودی باوکێک کارێکی زۆر ئاسانە لەلام و تاکو ببێتە بەڵگەیەکیش لەسەر توانای زۆرو گەورەم، هەروەها تاکو ببێتە هۆی ڕەحمەتێک بۆ ئەو کەسانەی کە ڕێ‌ی ڕاستی پێ دەگرنەبەر .. ئەم مەسەلەیەش ـــ واتە دروست کردنی عیسا ـــ ش کارێکی بڕیار لەسەردراوی پێشمان بووەو هەر دەبێت بەدی بێت).

    هەروەک خودای گەورە ئەم قۆناغانەی چیرۆکەکە لەم ئایەتانەدا دەگێریتەوەو دەفەرموێت.

    {{وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مَرْيَمَ إِذِ انتَبَذَتْ مِنْ أَهْلِهَا مَكَانًا شَرْقِيًّا ﴿١٦﴾ فَاتَّخَذَتْ مِن دُونِهِمْ حِجَابًا فَأَرْسَلْنَا إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرًا سَوِيًّا ﴿١٧﴾ قَالَتْ إِنِّي أَعُوذُ بِالرَّحْمَـٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيًّا ﴿١٨﴾ قَالَ إِنَّمَا أَنَا رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَامًا زَكِيًّا ﴿١٩﴾ قَالَتْ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ وَلَمْ أَكُ بَغِيًّا ﴿٢٠﴾ قَالَ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ وَلِنَجْعَلَهُ آيَةً لِّلنَّاسِ وَرَحْمَةً مِّنَّا وَكَانَ أَمْرًا مَّقْضِيًّا ﴿٢١﴾ }} مريم . [٤٦]

    هەروەها خودای گەورە لەم بارەیەوە دەفەرموێت:

    {{وَالَّتِي أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلْنَاهَا وَابْنَهَا آيَةً لِّلْعَالَمِينَ ﴿٩١﴾}} ألأنبياء . [٤٧]

    واتە: ئەو ئافرەتەی (مەبەست لە مەریەم)ـە، داوێنی خۆی بەخاوێنی ڕاگرت، ئێمەش (لەو ڕوحەی خاوەنی بووین) پێمان بەخشی و خۆی و کوڕەکەیمان کرد بە (موعجیزە) و بەڵگە بۆ هەموو خەڵکی.

    بێگومان لەو ئایەتەدا بەڵگەیەکی دیارو ڕۆشن لە مەسەلەی لەدایك بوونی (عیسا)دا (بەبێ باوك) بەدی دەکرێ و بەکارێکی هێجگار مەزنی بەرچاوان دەبینرێت، ئەو بەڵگە دیارو ڕۆشنەش ئەوەیە: لەدایك بوونی (عیسا) بەبێ وجودی باوکێك ئەو تواناو قودرەتە بێ‌هاوتایەی خودا ئاشکرا دەکات کە لەکاری خوڵقاندنی شتەکدا پابەندی هیچ ئامڕازو هۆکارێك نی‌یە لەو هۆکارانەی کە جیهانیان لەسەر بەڕێوە دەچێت و لەو سیستەمەشدا کە بۆی داناوە ..

    هەندێك کەسیش لە خەڵکی (دروست بوونی "عیسا" بەبێ باوك) دەکەنە بەڵگەیەك لەسەر خودایەتی‌ی خودای مەزن، بەڵام هەندێکی دی لە خەڵکی ئەمە دەکەنە هۆیك بۆ تیرو توانج‌دان لە دایکی‌و گومان کردن لە وجودی "مەسیح".

    خودای گەورەش ڕوو لەهەموو ئەو جۆرە کەسانە دەکات و پێ‌یان دەفەرموێت:

    {{إِنَّ مَثَلَ عِيسَىٰ عِندَ اللَّـهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِن تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُن فَيَكُونُ ﴿٥٩﴾ الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُن مِّنَ الْمُمْتَرِينَ ﴿٦٠﴾}} آلِ عِمران .

    واتە: بەڕاستی نموونەی دروست‌ بوونی "عیسا" لەلایەن خوداوە، وەک نموونەی" ئادەم" وایە لە لەخاک دروستی کرد و، لەوەودوا فەرمانی‌داو پێ‌ی گوت: ببە (بە ئینسان) ئەویش (بوو).

    گومانیشی تێدا نی‌یە کەکاری خەلق کردنی "ئادەم" لەکاری خەلق کردنی "عیسا" سەرسوڕهێن‌ترە، چونکە "عیسا" لەمێ‌یینەیەکی مرۆڤ و ـــ هاوڕەگەزی خۆی ـــ دروست کراوە، بەڵام "ئادەم" لە (خاك) دروست کراوە.

    لەپاڵ دارخورمایەکدا

    ژانی منداڵبوون ڕووبەڕووی خاتوو "مەریەم"ی ڕوو سوور و پاك داوێن بوویەوە، بەتانیاو بێ‌کەس، ترسان لە زوبانی گەلەکەی ئازارو ژانەکەی لەبیربردبوویەوە، هەر ئەو ترسەش وای لێ‌کرد جێگەیەکی دوور لە کەس‌وکاری هەڵبژێرێ و خۆی بشارێتەوە.

    درەختێکی خورما کە وشك ببوو، تاکە پشتیوانی دنیایی و ماددی "مەریەم" بوو کە بەناچاری پاڵی پێوە دابوو، کاتێك بیری لە حاڵی خۆی و ئەو هەموو ئازارەو ناڕەحەتی‌یە دەکردەوە. هەر لەوساتەشدا ئەوەی بیرکەوتەوە کەوا مۆرو پەڵەیەکی ناشیرینی پێوە دەلکێنن و خەڵکی خەتاباری دەکەن، هەر بۆیەش هیوای ئەوەی دەخواست کە بەر لەو ڕووداوە بمردایە، یاخود هێندە بێ ناو و بێ کەڵک بوایە کە لای هیچ کەسێک شایانی باس‌کردن نەبوایە.

    بەڵام کتوپڕ لوتف و بەزەیی‌ی خودای گەورەی پێ گەیشت و سۆزو سەرپەرشتی خودا باڵی بەسەردا کێشاو دەنگی (جبریل)ی لە نزیکەوە بیست کە لەخواروو خۆیەوە بوو و بانگی لێ‌دەکرد هیچ خەمی نەبێت و خودا ڕزق و ڕۆزییشی بۆ بڕیارداوە و با لەوە دڵنیابێت، هەروەها با قەدی دارخورماکە ڕاوەشێنێت تا خورمای تازەپێگەیشتووی شیرین بەردەداتەوەو بەئاسانی و ئیشتیهاوە بۆی دەخورێت. پاشان پێ‌ی ڕاگەیاند لە ئاوی ئەو جۆگەلە پاکەش بخواتەوە کە لەژێر درەختەکەوە دەڕۆیشت، تاکو خۆی پێ هێور و دڵنیا بکاتەوەو بێتەوە سەر باری ئاسایی‌ی خۆی و هیچ خەم و باك و ترسێکی نەبێت.

    پاشان (جبریل) پێ‌ی فەرموو: ئەگەر هەر کەسێکی دیت و ( پرسیاری ئەو منداڵەی لێ‌کرد کە داخۆ ئەوەی لە کوێ‌وە هێناوە)، با ئەویش هیچ وەڵام نەداتەوەو هەر تەنها بەئیشارەتێك تێ‌یان گەیەنێت کە: (من خۆم لە قسەکردن گرتۆتەوەو نەزری ڕۆژووی قسەنەکردنم لەسەر خۆم داناوەو دەبێت ئەمڕۆ لەگەڵ کەسدا نەدوێم. ئەم بڕگەیەی پێشووی ئەم بەندەش واتاو شیکاری ئەم ئایەتانەی قورئانە کە خودای گەورە فەرموویە:

    {{فَحَمَلَتْهُ فَانتَبَذَتْ بِهِ مَكَانًا قَصِيًّا ﴿٢٢﴾ فَأَجَاءَهَا الْمَخَاضُ إِلَىٰ جِذْعِ النَّخْلَةِ قَالَتْ يَا لَيْتَنِي مِتُّ قَبْلَ هَـٰذَا وَكُنتُ نَسْيًا مَّنسِيًّا ﴿٢٣﴾ فَنَادَاهَا مِن تَحْتِهَا أَلَّا تَحْزَنِي قَدْ جَعَلَ رَبُّكِ تَحْتَكِ سَرِيًّا ﴿٢٤﴾ وَهُزِّي إِلَيْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًا جَنِيًّا ﴿٢٥﴾}} مريم .

    گەڕانەوەی "مەریەم" بۆ ناو گەلەکەی

    "مەریەم" خۆی و منداڵەکەی گەڕایەوە بۆ نێو گەلەکەی، وەك ڕووداوێکی هێندە قورس و لەناکاو دیار بووە لەلایان هەموانی پەشۆکاندووە، چونکە بە شتێکی سەیروسەمەرەی وای پێشان‌دان کە تا ئەو ڕۆژەش لای ئەوان بە کچێکی بێ‌مێرد ناسرابوو، هەر بۆیەش دیارە کتوپڕی و لە ناکاوەکە خۆی لەخۆیدا هۆکارێکی تاوانبارکردن بوو و، هیچ پاکانەو پێچ و پەنایەکی تێدا نەماوەتەوە.

    کاردانەوەی خاتوو "مەریەم"یش لە بەرامبەر ئەو گێژەڵووکەیەدا ئەوەبوو پەیڕەوی ڕاسپاردەو ڕێنمایی‌یەکەی (جبریل)ی کردو بێ دەنگی"ی خۆی ڕاگەیاندو سەرنجی ئەو خەڵکەی بۆ لای کوڕە پاڵخراوەکەی ڕاکێشا و داوای لێکردن قسەی لەگەڵدا بکەن.

    ئەوانیش زۆر تووڕە بوون وایان دەزانی "مەریەم" گاڵتەیان پێ‌دەکات، چونکە لەوەوبەر نەیاندیتبوو منداڵێکی ساوا لەنێو بێشکەدا قسە بکات. بەڵام "عیسا ()" وەڵامی تێرو تەسەڵی لەسەر پاکی و بێ تاوانی‌ی دایکی‌ی دانەوەو بۆی سەلماندن کە خودا دەیهێنێتە ئاخاوتن و پێ‌ی گوتن: من بەندەی خودام و کتێبی (انجیل)م بۆ دەنێریت و کراومەتە پێغەمبەر، لە هەر جێگەو شوێنێکدابم پیرۆزو موبارەک کراوم، فەرمانی نوێژو زەکاتم بەسەرەدا دراوە لە ماوەی ژیانم‌دا، هەروەها فەرمان پێ‌‌کراوە لەگەڵ دایکمدا چاکەکاربم و ڕێزی تەواوی لێ‌بنێم، خودای گەورە منی بە کەسێکی یاخی دانەواوەو سەرپێچکاری فەرمانی نابم، هێمنی و سەلام و ئاسایش لەسەر من بووە لە ڕۆژی هاتنە دنیام و لە ڕۆژی لە دنیا دەرچوون و لە ڕۆژی زیندوو بوونەوەیشم دا.

    هەموو ئەم دێڕانەی دواییش ماناو ڕاڤەی ئەم ئایەتانەن کە خودای گەورە تیایاندا فەرموویە:

    {{فَأَتَتْ بِهِ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُ قَالُوا يَا مَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْئًا فَرِيًّا ﴿٢٧﴾ يَا أُخْتَ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْءٍ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا ﴿٢٨﴾ فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ قَالُوا كَيْفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِي الْمَهْدِ صَبِيًّا ﴿٢٩﴾ قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّـهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا ﴿٣٠﴾ وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا ﴿٣١﴾ وَبَرًّا بِوَالِدَتِي وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا ﴿٣٢﴾ وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدتُّ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا ﴿٣٣﴾}} مريم . [٤٨]


     

    ژیانی مه‌ریه‌می دایكی عیسا به‌شی 1


    ژیانی مه‌ریه‌می دایكی عیسا به‌شی 2


    ژیانی پێغه‌مبه‌ر عیسا علیه‌ السلام به‌شی 3


    ژیانی پێغه‌مبه‌ر عیسا علیه‌ السلام به‌شی 4

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام