ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 ئێستا له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنه‌👇 

    https://bit.ly/49og2eD

    ژیانی پێغه‌مبه‌ر عیسا علیه‌ السلام به‌شی سێیه‌م

    ژیانی پێغه‌مبه‌ر عیسا علیه‌ السلام به‌شی سێیه‌م


     - گومڕایی (بنو اسرائیل) و دابەزینی سرووش (وەحی) بۆ عیسا

    - مزگێنی دان بە هاتنی محمد

    - شوێنکەوتوانی "عیسا"

    - موعجیزەکانی "عیسا"

    گومڕایی (بنو اسرائیل) و دابەزینی سرووش (وەحی) بۆ عیسا

    کاتێک (بنو اسرائیل) لە ڕێ‌ی ڕاست لایان داو لە سنووری شەرعی خودا تێپەڕین و سەرنگوم بوون لە کۆکردنەوەی ماڵ چ لە ڕێ‌ی حەڵاڵ و چ لە ڕێ‌ی حەرامیشەوە، دیارە خودای گەورەش گەلێك شتی حەڵالی لێ حەرام کردن لەو شتانەی کە لەوەوپێش حەڵاڵ بوو بۆیان، هەروەها خودای گەورە لەم بارەیەو فەرموویەتی:

    {{فَبِظُلْمٍ مِّنَ الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَاتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَن سَبِيلِ اللَّـهِ كَثِيرًا ﴿١٦٠﴾ وَأَخْذِهِمُ الرِّبَا وَقَدْ نُهُوا عَنْهُ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ﴿١٦١﴾}} ألنِّساء .

    خودای گەورە "عیسا"ی کرد بە پێغەمبەر لە تەمەنی (٣٠) ساڵیدا دوای ئەوەی سروشی (وحی) لە پەروەردگاری‌یەوە پێ‌گەیشت و فێری (تەورات)و (ئینجیل)ی کرد. هەروەك خودای گەورە دەفەرموێت:

    {{وَيُعَلِّمُهُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَالتَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ ﴿٤٨﴾}} آلِ عمران .

    {{وَقَفَّيْنَا عَلَىٰ آثَارِهِم بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ وَآتَيْنَاهُ الْإِنجِيلَ فِيهِ هُدًى وَنُورٌ وَمُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ ﴿٤٦﴾}} ألمائدة .

    جا دوای ئەوە "عیسا" دەستی کرد بە گەیاندنی پەیامی خودا پێ‌یان و بانگ کردنیان بۆ پەیڕەوی کردنی، چونکە وەک پێ‌ی ڕاگەیاندبوون ئەو بۆ ئەوە هاتووە کە هەوڵ بدات لە پێناوی گێڕانەوەی جوولەکەکان بۆ سەر ڕێ‌ی ڕاست و بەرگرتن لەو گەمڕابوونەیان و، ڕوونکردنەوەو ڕەواندنەوەی ئەو ئیختیلاف و ناتەباییەش کە دەربارەی ڕەواو ناڕەوا (حەڵاڵ و حەرام) لە نێوانیاندا دروست ببوو، پاشان ئەو شتانەی لێ‌یان حەرام کرابوو، بۆیان حەڵاڵ‌کاتەوە، بەفەرمانی خودا، هەروەک خودای گەورەش دەفەرموێت:

    {{وَلَمَّا جَاءَ عِيسَىٰ بِالْبَيِّنَاتِ قَالَ قَدْ جِئْتُكُم بِالْحِكْمَةِ وَلِأُبَيِّنَ لَكُم بَعْضَ الَّذِي تَخْتَلِفُونَ فِيهِ فَاتَّقُوا اللَّـهَ وَأَطِيعُونِ ﴿٦٣﴾ إِنَّ اللَّـهَ هُوَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ هَـٰذَا صِرَاطٌ مُّسْتَقِيمٌ ﴿٦٤﴾}} ألزخرف .

    مزگێنی دان بە هاتنی محمد

    یەکیک لەو هەواڵانەی لە پەیامی "عیسا"دا بوو مژدەدان بوو بە هاتنی پێغەمبەرێکی دیکەی خودا لەپاش خۆی کە ناوی (ئەحمەد)ە واتە (محمد ) هەروەک خودای گەورە لە سەرزاری "عیسا"وە دەگێڕێتەوەو دەفەرموێت:

    {{وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُم مُّصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ فَلَمَّا جَاءَهُم بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَـٰذَا سِحْرٌ مُّبِينٌ ﴿٦﴾}} ألصَّف .

    واتە "عیسا"ی کوڕی "مەریەم" گوتی: ئەی گەلی (بنو اسرائیل) بێگومان من پێغەمبەری ڕەوانەکراوی خودام بۆ لای ئێوەو، باوەڕهێنەرو بەڕاست دانەری کتێبەکانی پێش خۆم و (تەورات)یشم، هەروەها مژدەتان پێ‌دەدەم دەربارەی هاتنی پێغەمبەرێك لەداوی خۆم کەناوی (ئەحمەد)ە.

    "عیسا" بە زاراوەی بێژەری (پێغەمبەر) ناوی مژدە لەسەردراوەکەی دەبرد، هەروەها بە بێژەری "میسیا" و "فارقلیط"یش بێژەیەکی تەعریب کراوی زاراوەی یۆنانی (بریکتلوس)ـە کە لە تەرجەمە یۆنانی‌یەکەی ئینجیلدا هەیەو مانای (بیریکتلوس)ش بە زمانی یۆنانی واتە (محمد و احمد). [٤٩]

    شوێنکەوتوانی "عیسا"

    تاقمێک لە جوولەکەکان و سەرکردە ئایینی‌یە لارەکانیشیان بەهۆی بیروڕا چەوتە ئایینی‌یەکەیانەوە لە عەقیدەی ڕاست لایان دابوو، "عیسا " لە بانگەوازەکەیدا ڕووبەڕووی ئەوانە بوویەوە هەروەها ڕووبەڕووی مشتومڕو شەرەقسەی تاقمێک بوویەوە بەناوی (صدوق‌یەکان)، ئەم تاقمە نکووڵییان لە ڕۆژی دوایی (ئاخیرەت) و سزاو پاداشتەکانی دەکرد، بەڵام "عیسا" بەو بەڵگە بەهێزو قەناعەت پێ‌هێنەرانەیەوە هەموویانی بێ‌دەنگ کردو ناڕێکی‌ی ڕێبازەکەشیانی بۆ ڕوون کردنەوە، بەڵام ئەوان لەسەر بێ‌باوەڕییان هەر بەردەوام بوون.

    جا کاتێك "عیسا" دیتی ئەوا تەوژمی لاری و سەرپێچی لەنێوانیاندا زیاتر بڵاو دەبێتەوە و نیشانەکانی بێ‌باوەڕیش زیاتر لە دڵیان دەچەسپێت، بەڵام بەرەو ڕووی هەموویان وەستاو پێ‌ی گوتن: کێ شوێنکەوتووی منە لە گەرانەوە بۆ سەر ڕێبازی خودا؟ لە وەڵامدا خێرا ئەو قوتابیانەی کە باوەریان پێ هێنابوو، بە ئازایەتی و چاوقایمی‌یەوە باوەڕی خۆیان ئاشکرا کرد هەر چەندە کە ژمارەیەکی کەمیش بوون لەچاو کۆمەڵانی بێ‌باوەڕدا، هەروك قورئانی پیرۆز بۆمان دەگێڕێتەوە:

    {{ فَلَمَّا أَحَسَّ عِيسَىٰ مِنْهُمُ الْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنصَارِي إِلَى اللَّـهِ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ اللَّـهِ آمَنَّا بِاللَّـهِ وَاشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ﴿٥٢﴾ رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ ﴿٥٣﴾ }} آلِ عِمران .

    لەم ئایەتەدا وشەی (حواریون) مانای (هاوەڵانی عیساو قوتابی‌یە نزیکەکانی دەگەیەنێت)، ئەوانیش دوازدە پیاو بوون و بەزمانی ئەم سەردەمە بە (مژدەکاران ــ مبشرین) ناودەبرێن و ئەوانە بوون کە (مەسیح) لە ژیانی‌دا ناردوونی بۆ لای خەڵکی شوینەکانی دی تاکو مژدەی هاتنی ئەو ئاینە تازەیەیان بێ‌بگەیەنن.

    موعجیزەکانی "عیسا"

    لەو سەردەمەدا پیاوانی ئایینی هەستیان بە مەترس‌یەك دەکرد کە گەمارۆی داون چونکە ئەوا "عیسا" هاتووەو سەرزەنشتیان دەکات لەسەر ڕۆچوونیان لە هەواو ئارەزووپەرستی‌داو لە سووربوونیان لەسەر بەدکاری، ئەوە بوو دەستی کرد بە پەردەلادان لەسەر کاری نابەجێ‌و نهێنی‌یەکان و لەنێو خەڵکی‌دا ڕووی ڕاستەقینەیانی باس دەکرد و دەردەخست.

    ئەوانیش بە تێکڕایی دەنگ و ڕێکەوتنی نێو خۆیان بڕیاریاندا بەتوندی دژایەتیی بکەن و بەدرۆی بخەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ویستیان شەرمەزاری بکەن و داوای چەند بەڵگەیەکی بەهێزیان بۆ سەلماندنی پەیامەکەی لێ‌دەکرد، خودای گەورەش بۆ ئەو کارە بە چەند موعجیزەیەکی گەورە پشتگیریی کرد، وەك ئەم موعجیزانە:

    ١ــ لە قوڕ شێوەی پەیکەری باڵندەی دروست کردو پاشان فووی پێدا کرد و بە فەرمانی خودا بوو بە باڵندەیەکی زیندووی ڕاستەقینە.

    ٢ــ چاکردنەوەی کەسێکی نابینا کە هەر بە کوێری لەدایک بووە.

    ٣ــ چاکردنەوەی کەسێک کە تووشی نەخۆشی بەڵەکی بووە (پەڵەی سپی کەوتۆتە پێستیەوە).

    ٤ــ زیندووکردنەوەی مردوان بە فەرمانی خودا.

    ٥ــ خەڵکی لە ماڵەوە هەرچی‌یەکیان بخواردایە و پاشەکەوت کردایە، "عیسا" دەیزانی و هەواڵی ئەو خۆراک و پاشەکەوەت کراوانەیانی پێ‌دەگوتن.

    خودای گەورە دەربارەی ئەم موعجیزانە لەسەر زمانی "عیسا"وە، فەرموویە:

    {{ ...... أَنِّي قَدْ جِئْتُكُم بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ أَنِّي أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِ اللَّـهِ وَأُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ وَأُحْيِي الْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ اللَّـهِ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمْ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٤٩﴾}} آلِ عمران .


     

    ژیانی مه‌ریه‌می دایكی عیسا به‌شی 1


    ژیانی مه‌ریه‌می دایكی عیسا به‌شی 2


    ژیانی پێغه‌مبه‌ر عیسا علیه‌ السلام به‌شی 3


    ژیانی پێغه‌مبه‌ر عیسا علیه‌ السلام به‌شی 4

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام