ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

    ژیانی مه‌ریه‌می دایكی عیسا به‌شی یه‌كه‌م

    ژیانی مه‌ریه‌می دایكی عیسا به‌شی یه‌كه‌م


     

    - پلەو پایەی "مەریەم"ی دایکی "عیسا" لەلای خودا

    - مزگێنی فریشتەکان (مەلائیکە) بۆ مەریەم

    پلەو پایەی "مەریەم"ی دایکی "عیسا" لەلای خودا

    (عیمران)ی باوکی "مەریەم" لە نێو (بنو اسرائیل)دا پیاوێکی گەورە بوو، ژنەکەشی واتە دایکی "مەریەم" نەزۆک بوو و منداڵی نەدەبوو، ئەم ژنە لەناخی دڵ و دەروونی‌یەوە داوای لەخودا کرد ئەگەر کوڕێکی پێ‌ببەخشێت ئەوا نەزربێت لەسەری کە بیکات بە زێوان و خزمەتکاری (بیت المقدس).

    خودای گەورە نزاو پاڕانەوەی هاوسەرەکەی (عیمران)ی گیراکرد، پاش چەند مانگێک هەستی بەبوونی کۆرپەیەک کرد لە سکیدا. دوای ئەوەی منداڵەکەی بوو دیتی (کچە)و بەکاری خزمەتکاری (بیت المقدس) نایەت، چونکە لەوکاتەدا وابوو کە خزمەتکارانی (بیت المقدس) دەبێ نێرینەبن، لەگەڵ ئەوەشدا هەر بڕیاریدا کچەکەی بکاتە یەکێک لەخزمەتکارانی مالی خودا و، سوپاسی خودای گەورەی کرد لەسەر ئەو بەخششە و ناویشی نا "مەریەم" و دوعای لای خودای گەورە بۆ کرد کە ئەو کچەو نەوەکانیشی لە خراپەو فڕوفێڵی شەیتان بپارێزێت. خودای گەورەش نەزرەکەی لێ پەسندکردو قایل بوو بەوەی ئەو کچەی لە خزمەتی (بیت المقدس)دا بێت.

    ڕاڤەکارانی قورئان زۆربەیان دەفەرموون: کاتێک "مەریەم" لەدایک بوو، دایکی مەلۆتکەی کردو لە پەڕۆو پاڵی ئاڵاندو بردی بۆ لای سەرپەرشتیارانی پەیکەرەکە بۆ ئەوەی کەسێک لەوان بەخێوی بکات و پەروەردەی بکات. ئەوانەی لەوێ بوون کەوتوونەتە کێبڕکێ و هەریەکەیان ویستوویەتی خۆی کەفالەتی "مەریەم" بکات و پەنایان بردە بەر شێوازی تیروپشک (قرعە)، لە ئەنجامدا ئەرکی سەرپەرشتاری‌یەکە بە "زەکەرییا" ـــ کە مێردی پووری "مەریەم" بووە ــــ دەسپێردرێت.

    ڕاڤەکارانی قورئانی پیرۆز فەرموویانە: "زەکەرییا" شوێنیکی پیرۆزو تایبەتی بۆ "مەریەم" تەرخان کردبوو کە جگە لە خۆی کەسی دی نەدەچووە ئەو شوێنە.

    "مەریەم" لەو شوێنەدا کە پێ‌ی دەگوترێ (میحراب) بەتەواوەتی خۆی تەرخان کردبوو بۆ خوداپەرستی بەڕادەیەک کە خوداپەرستی‌یەکەی "مەریەم" لەناو (بنی اسرائیل)دا بە نموونە باس دەکراو دەهێنرایەوە، ناوبانگی دەرکرد بە کەسیکی نموونەیی و بە ڕەوشت و خاوەن سیفەتی نایاب، تا ڕۆژێکیان "زەکەرییا" دیاردەیەکی سەرسوڕهێنەری بۆ دەردەکەوێت، ئەوەبوو هەر جارێک کە دەچێت بۆلای "مەریەم" لە میحرابەکەدا، دەبینێت خۆراکێکی لەلایەو ئەم خۆراکەش هیچ کەسێک بۆی نەهێناوە، چونکە کەسی دی نەیتوانیوە سەردانی "مەریەم" بکات جگە لە "زەکەرییا" خۆی، هەربۆیە بەسەرسامی‌یەوە لێ‌ی دەپرسێت: ئەمەت لەکوێ بوو؟ ئەویش لە وەڵامدا دەیفەرموو: ئەمە لای خوداوەیە و خودای گەورەش هەر خۆی ڕۆزی دەبەخشێت بە هەرکەسێک دەیەوێت.

    ئەمەی پێشووش واتاو شیکاری ئەم ئایەتانەن کە خودای گەورە بەشێکی چیرۆکەکەیان تێدا دەگێریتەوەو دەفەرموێت:

    {{إِذْ قَالَتِ امْرَأَتُ عِمْرَانَ رَبِّ إِنِّي نَذَرْتُ لَكَ مَا فِي بَطْنِي مُحَرَّرًا فَتَقَبَّلْ مِنِّي إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿٣٥﴾ فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّي وَضَعْتُهَا أُنثَىٰ وَاللَّـهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنثَىٰ وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ ﴿٣٦﴾ فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ وَأَنبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا الْمِحْرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزْقًا قَالَ يَا مَرْيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَـٰذَا قَالَتْ هُوَ مِنْ عِندِ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ يَرْزُقُ مَن يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ ﴿٣٧﴾}} آلِ عِمران .

    لەلایەکی دیکەشەوە خودای گەورە ئاماژە بۆ ئەو ناتەبایی‌یەی نێوان سەرپرشتیارانی پەیکەرەکە دەکات کە بە هۆی ئەرکی لەخۆگرتن و سەرپەرشتی‌کردنی "مەریەم"ـەوە لەنێوانیاندا دروست بووەو قورعەی لەسەر رادەکیشن، هەروەک لەم فەرمایشتەی‌دا کە ئاڕاستەی پێغەمبەری خۆی محمد ()ی کردووەو فەرموویە:

    {{ذَٰلِكَ مِنْ أَنبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَامَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ ﴿٤٤﴾}} آلِ عِمران .

    مزگێنی فریشتەکان (مەلائیکە) بۆ مەریەم

    "مەریەم" کاتێک گەورە بوو هەوڵ و کۆششێکی هێجگار زۆری بۆ خوداپەرستی و بەندایەتی تەرخان کردبوو، بەوپەڕی توانایەوە عیبادەتی خودای بەشێوەیەک دەکرد کە بێ‌گومان لەو سەردەمەدا هاوشان و هاو وێنەی نەبوو، ئاسەواری ئەو تەقواو لەخوداترسانەشی بە ڕەنگێک بۆ "زەکەرییا" دەردەکەوت کە هەر بە دیتنی زۆر دڵشاد دەبوو، لەبەر ئەمەش فریشتەکان (مەلائیکە) مزگێنی‌ی ئەوەیان پێدا کە خودا بەتایبەتی هەڵیبژاردووەو لەهەموو ئافرەتانی دنیای بەباشتر داناوەو فەرموویە:

    {{وَإِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّـهَ اصْطَفَاكِ وَطَهَّرَكِ وَاصْطَفَاكِ عَلَىٰ نِسَاءِ الْعَالَمِينَ ﴿٤٢﴾ يَا مَرْيَمُ اقْنُتِي لِرَبِّكِ وَاسْجُدِي وَارْكَعِي مَعَ الرَّاكِعِينَ ﴿٤٣﴾}} آلِ عمران .

    هەروەها فریشتەکان مزگێنی‌ی ئەوەشیان پێدا کە خودای گەورە تایبەتی کردووە بەوەی کە بەبێ باوک کوڕێکی پێ‌دەبەخشێت، وە مژدەی ئەوەشیان پێ‌دا کە ئەو منداڵە پێغەمبەر دەبێت و ناوی (مەسیح ـــ ی کوڕی مەریەم)ـەو خودا لە دنیادا پلەو پایەیەکی بەرزی پێ دەبەخشێت و خاوەنی دەستەڵات و ڕێزو شکۆمەندی دەبیت، جگە لەمە لەڕۆژی دواییشدا خاوەنی پلەو پایەی بڵندو هاوشانی بەندە هەڵبژێرراوە لە خودا نزیکەکان دەبێت و لەگەڵ ئەوان دەبێت، هەر لەناو بێشکەو لە منداڵیەوە بانگەواز بۆ خەڵکی دەکات تاکو خودای تاک و تەنها بپەرستن، هەروەها لەتەمەنی پیریشدا هەمان بانگەواز دەکات، وە خودای گەورە ئەوی بە یەکێک لە پیاوچاکان و صاڵحان داناوە.

    "مەریەم" سەری سوڕدەمێنێت لەوەی کە منداڵی دەبێت لەکاتێکدا هێشتا خۆی کچەو شووی نەکردووە، بەڵام فریشتەکان هەواڵی تواناو قودرەتی خودای پێ‌ڕادەگەیەنن لەسەر هەر کاروباریک کە خواستی لەسەر بێت. جا خودای مەزن و باڵادەست بڕیاری لەسەر هەر شتیکدا بێت و خواستی لەسەر دروست بوونی هەر مەخلووقێک بووبێت، ئەوا پێ‌ی دەفەرموێت (ببە: كُنْ) و ئەویش دەستبەجێ دروست دەبێ (كُنْ فَيَكونْ) هەروەک لەم بەشەی چیرۆکەکەدا فەرموویە:

    {{إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّـهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ ﴿٤٥﴾ وَيُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا وَمِنَ الصَّالِحِينَ ﴿٤٦﴾ قَالَتْ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي وَلَدٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ قَالَ كَذَٰلِكِ اللَّـهُ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ إِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ ﴿٤٧﴾ }} آلِ عمران . [٤٥]


     

    ژیانی مه‌ریه‌می دایكی عیسا به‌شی 1


    ژیانی مه‌ریه‌می دایكی عیسا به‌شی 2


    ژیانی پێغه‌مبه‌ر عیسا علیه‌ السلام به‌شی 3


    ژیانی پێغه‌مبه‌ر عیسا علیه‌ السلام به‌شی 4

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام