ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 ئێستا له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنه‌👇 

    https://bit.ly/49og2eD

    ژیانی پێغه‌مبه‌ر عیسا علیه‌ السلام به‌شی چواره‌م

    ژیانی پێغه‌مبه‌ر عیسا علیه‌ السلام به‌شی چواره‌م


     

    - بەربەرەکانی‌ی جوولەکە لە دژی "عیسا"

    - کۆتایی "عیسا"

    - بانگەوازی "عیسا"

    بەربەرەکانی‌ی جوولەکە لە دژی "عیسا"

    خودای مەزن بەو موعجیزە ڕۆشن و گەورانە پشتگیری "عیسا"ی کرد کە بێگومان هەموو زمانێک لە ئاستیاندا لاڵ دەبوو و هەموو خاوەن گومانێکیشی دڵنیا دەکرد و گومانی لە دڵدا نەدەهێشتەوە.

    بەڵام جوولەکەکان کە "عیسا"یان بۆ ڕەوانە کرابوو دڵڕەق و پەست بوون لێ‌ی و دژایەتی‌یان دەکرد و بە هەموو شێوەیەک هەوڵیان دەدا ڕێ لە خەڵکی بگرن و نەهێڵن گوێ ڕادێرن بۆ بانگەوازەکەی، تا لە دواییشدا پیلانی لە دژ بگێڕن.

    جا کاتێك جوولەکەکان زۆر ماندوو بوون لەو فڕوفێڵانەدا و شکستیان خوارد لە نەهێشتنی بانگەوازکردنی "عیسا"و دیتیان وا هەر سوورە لەسەر گەیاندنی پەیامەکەی و، هەژاران و بێ‌دەستەڵاتانیش بەردەوام بەدەم بانگەوازەکەیەوە دێن و لەدەوری کۆدەبنەوە، ئینجا دەستیان کرد بە هاندانی ڕۆمەکان لێ‌ی و وەهمی ئەو هەواڵانەیان دەخستە بیرو دڵیانەوە کە گوایە بانگەوازی "عیسا" بۆ لەناوبردنی موڵک و مەملەکەتی (قەیسەر) و ڕیشەکێشکردنی دەستەڵاتەکەیەتی.

    جوولەکەکان توانییان حاکمی ڕۆم هان بدەن بۆ ئەوەی فەرمانێك بۆ دەستگیرکردنی "عیسا" دەرکات و حوکمی لە سێدارەدان (لە خاچ دان)یشی بۆ دەرکات.

    سەربازە ڕۆمانی‌یەکان دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای "عیسا"دا، لەو کاتەشدا لەنێو هاوەڵانیدا پیاوێکی دووڕوو (منافق) هەبوو کە درۆو دەلەسەی بۆ هەڵدەبەست و سیخوڕی لەسەر دەکرد، خودای گەورە ڕوخساری ئەو (منافق)ـەی گۆڕی کە لە "عیسا" بچێت ئیدی بەهۆی ئەوەوە سەربازەکان گرتیان و وایان زانی "عیسا"یە، ئەویش خودای گەورە بە ئەمری خۆی بێ‌دەنگی کردبوو و هیچی بۆ نەدەگوترا، لەبەر ئەوە حوکمی لەخاچدانی بەسەردا دراو "عیسا"ش بێگومان خودا ڕزگاربوونی بۆ نوسیبوو و نەکەوتە بەر دەستیان.

    قورئانی پیرۆز ڕاستیی ئەم بەسەرهاتەی وەها گێڕاوەتەوە کە خودای گەورە ڕێی نەداوە "عیسا" بکوژن، بەڵکو لەدەست ئەوان ڕزگاری کردوو، هەروەك فەرموویەتی:

    {{وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّـهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَـٰكِن شُبِّهَ لَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِّنْهُ مَا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا ﴿١٥٧﴾}} ألنِّساء .

    مانای ئەم ئایەتە ئەوە دەگەیەنێت کە: ئەوان بە ئیدیعاو پڕوپاگەندەی خۆشیان نایانتوانیبوو "عیسا" بکوژن یان لە خای بدەن هەروەکو ئیدیعای دەکەن، بەڵام پیاوە لەو چوێنراوەکەیان لە خاچ دابوو و وایان زانیبوو "عیسا"یە کە لە خاچیان داوە، بەڵکو کەسێکی غەیری ئەویان لە خاچ‌دابوو. وە ئەوانەی گومانیان لەم ڕاستی‌یە هەیەو لەسەر ئەو بیروڕایەن گوایە "عیسا" لە خاچ درابێت و سوورن لەسەر ئەم بۆچوونە، ئەوە دیارە بە هەڵەداچوون، چونکە هیچ زانستێکی بەڵگەدارو ڕوون و ئاشکرایان لەمەڕ سەلماندنی بۆچوونەکەیان نی‌یە، بەڵکو هەر بەدوای گومانیاندا وێڵن.

    کۆتایی "عیسا"

    باشە ئەگەر "عیسا" لە خاچ نەدراوە، داخۆ چی‌ی بەسەر هاتبێت؟

    قورئان بەم فەرمایشتەی خودای گەورە وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە:

    {{وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا ﴿١٥٧﴾ بَل رَّفَعَهُ اللَّـهُ إِلَيْهِ وَكَانَ اللَّـهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ﴿١٥٨﴾}} ألنِّساء .

    واتە: ئەوان جوولەکەکان و ستەمکاران بە دڵنیاییەوە نایانزانیبوو کە ئەمە "عیسا"یەو لە خاچ دراوە، بەڵکو تەنها بە وەهم و گومانی مەزندەکاریی‌ی خۆیان وایان دانابوو گوایە ئەوە "عیسا"یەو کۆتاییان پێ هێناوە.

    هەروەها خودای گەورە لەم فەرمایشتەی دیکەی دا دەفەرموێت:

    {{إِذْ قَالَ اللَّـهُ يَا عِيسَىٰ إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا .....}} آلِ عمران /٥٥

    واتە: خودای گەورە بە "عیسا"ی فەرموو: ئەی "عیسا" ئەوا من بڕیاری چارەنووس و کۆتایی هاتنت دەدەم و بەرزت دەکەمەوە بۆ لای خۆم و دەربازت دەکەم لێ‌یان و، پاکت دەکەمەوە لەو کردارە چەپەڵەی کە ئەوان دەیانەوێت بە مەبەستی لە خاچدانت توخنت بکەوەن.

    سەبارەت بە ڕستەی {{وَرَافِعُكَ إِلَيَّ}} لەم فەرمایشتەی خودادا، زۆربەی ڕاڤەکاران و موفەسیرین باسی ئەوەیان کردووە کەوا بێگومان خودا "عیسا"ی بە جەستەو ڕوحەوە بۆ لای خۆی بەرزکردۆتەوە، لە چەندین فەرموودەی ڕاست (صحيح)ی پێغەمبەریشدا هاتووە کە "عیسا" وەك نیشانەیەك لە نیشانەکانی ڕۆژی قیامەت دێتە خوارەوە بۆ سەر زەوی، هاتنە خوارەوەیشی بۆ ناوەڕاستی نەتەوەی موسڵمانانە و تێکەڵیان دەبێت و حوکم بە شەریعەتی ئیسلام دەکات. لە حوکم کردنیشیدا پشت بە کتێبی خودا (قورئان) دەبەستێت و ژیانی سەر زەوی خاوێن دەکاتەوەو داد و یەکسانیی تێیدا بڵاو دەکاتەوە، دوای ئەوەی پڕکرابوو لە زوڵم و زۆرداری.

    جا ئەگەر بشگوترێت: دوای ئەوە "عیسا" بۆ کوێ ڕۆشتووەو چارەنووسی بەکوێ گەیشتووە؟ وەڵمی ئەوەش ئاسانەو ئەوەیە کە بێگومان خودا ئەم دوالایەنەی چارەنووسی "عیسا"ی باس نەکردووە، ئێمەش زانیاری لەم ڕووەوە هەر بۆ خودای مەزن دەگێرینەوەو، بەبێ بەڵگە باسی مەسەلەیەک ناکەین کە خودا خۆی باسی نەکردبێت.

    بانگەوازی "عیسا"

    قورئانی پیرۆز جەخت لەسەر ئەو حەقیقەتە ڕۆشنە دەکات کە "عیسا"ش هەر مرۆڤێک بووەو پێغەمبەریکی خودا بووەو ناردوویەتی بۆ ڕێنمایی‌کردنی گرۆی بەشەر و، پەیامەکەشی بانگەواز بووە بۆ یەکتاپەرستی و خودا بە یەك ‌گرتن لە بەندایەتی و خوداپەرستی‌دا، بەندایەتی و عیبادەتیش تەنها پاك و پوخت بکرێتەوە بۆ خودا و هەر خودا بپەرسترێت. خودای گەورە خۆی لە ڕووی گفتاری ئاڕاستەکراویدا بۆ (مەسیحیەکان) و (جوولەکەکان) واتە (اهل الکتاب) دەفەرموێت:

    {{يَاأَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا عَلَى اللَّـهِ إِلَّا الْحَقَّ إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللَّـهِ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَىٰ مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِّنْهُ فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرُسُلِهِ وَلَا تَقُولُوا ثَلَاثَةٌ انتَهُوا خَيْرًا لَّكُمْ إِنَّمَا اللَّـهُ إِلَـٰهٌ وَاحِدٌ سُبْحَانَهُ أَن يَكُونَ لَهُ وَلَدٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿١٧١﴾}} ألنِّساء .

    واتە: ئەی خاوەنانی (کتێب) زیادەڕەوی مەکەن لە ئاینەکەتاندا و، ئەو سنوورانە مەبەزێنن کە خودا دایناوەو قسەو باسی بەتاڵ و ناهەق لەسەر خودا مەڵێن وەك ئەوەی گوایە خودا کوڕی هەیە و "عیسا" کوڕی ئەو بووە، چونکە بەڕاستی مەسیح "عیسای کوڕی مەریەم" تەنها پێغەمبەرێك بووە وەک پێغەمبەرانی دی و لەدایك بوونەکەی بە فەرمانی خودا بووە کە لە "مەریەم"دا (بەرجەستە بوو)، "عیسا" ڕوح و گیانێکی (تایبەتیە) لەلایەن خوداوە بەخشراوە، ئێوەش دەبێت باوەڕ بە خودا و پێغەمبەرەکانی بێنن و مەڵێن (سێ خواوەند هەیە)، وازبێنن لەم قسەو باسە پووچەڵانەو ئەم وازهێنانەشتان باشترو بەسوودترە بۆتان، چونکە بەڕاستی هەر خودا (ألله) تاکە پەرستراوێکە و پاك و بێ خەوش و دوورە لەوەی کوڕی هەبێت، هەروەها خودا خاوەنی هەموو ئاسمانەکان و زەوی و هەموو بوونەوەری نێوانیانە و هەر خۆیشی بەسە بۆ پارێزگاری و پێویستیی بە هیچ یاریدەدەر و جێگیرو وەکیلێك نێ‌یە.

    هەروەها لەم بارەیەوە خودای گەورە فەرموویە:

    {{وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَـٰنُ وَلَدًا ﴿٨٨﴾ لَّقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا ﴿٨٩﴾ تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا ﴿٩٠﴾ أَن دَعَوْا لِلرَّحْمَـٰنِ وَلَدًا ﴿٩١﴾ وَمَا يَنبَغِي لِلرَّحْمَـٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا ﴿٩٢﴾}} مريم.

    واتە: نەسرانی‌یەکان (مەسیحی‌یەکان) دەیانگوت: خودای میهرەبان ڕۆڵەو نەوەی بۆخۆی داناوە!! بەڕاستی بوختانێکی ناقۆڵا دەکەن و گوفتارێکی ناشایستەو سەرسوڕهێنەر دەڵێن. خەرێکە ئاسمانەکان لە ناقۆڵایی ئەو گوفتارە نابەجێ‌یە لەت و پەت ببێت، زەوی خەریکە شەق ببێت و ڕۆبچێت، کێوەکانیش خەریکە بکەون و ورد و خاش ببن. کاتێك کە نەفامان بوونی ڕۆڵە و نەوەیان دایە پاڵ خودای میهرەبان. لە کاتێکدا بۆ خودای میهرەبان نەهاتووە و ڕەوا نی‌یە کە نەوە بۆخۆی بڕیار بدات.

    هەروەها خودای گەورە فەرموویە:

    {{مَّا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ وَأُمُّهُ صِدِّيقَةٌ كَانَا يَأْكُلَانِ الطَّعَامَ انظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ الْآيَاتِ ثُمَّ انظُرْ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ﴿٧٥﴾}} ألمائدة.

    واتە: "مەسیح"ی کوڕی "مەریەم" تەنها پێغەمبەرێک بووەو لە دوای پێغەمبەرانی دی هاتووەو بەرنامەکانی پێش خۆی بەتاڵ بوونەوەو داوای پابەندبوونی خەڵکی بەو بەرنامەو پەیامە تازەیەوە کردووە و دایکیشی بە گفتارو کردار لەگەڵ خودادا ڕاستگۆ بووەو هەردووکیان (واتە: عیساو دایکی) مرۆڤ بوون و خۆراکیان دەخوارد، جا بڕوانە چۆن بەڵگەو نیشانەکانمان لەسەر ئەو مەسەلەیە بۆ ڕوون دەکەینەوەو دواییش بڕوانە ئەوان چەند گومڕان و چەند شەیتان لە خشتەیان دەبات ناهێلێت لەم بەڵگەو نیشانانە ورد ببنەوە. [٥٠]


     

    ژیانی مه‌ریه‌می دایكی عیسا به‌شی 1


    ژیانی مه‌ریه‌می دایكی عیسا به‌شی 2


    ژیانی پێغه‌مبه‌ر عیسا علیه‌ السلام به‌شی 3


    ژیانی پێغه‌مبه‌ر عیسا علیه‌ السلام به‌شی 4

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام