ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 ئێستا له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنه‌👇 

    https://bit.ly/49og2eD

    ژیانی ئیبراهیم علیه‌ السلام به‌شی چواره‌م

    ژیانی ئیبراهیم علیه‌ السلام به‌شی چواره‌م


     

     سەبارەت بە کەعبەی پیرۆز

    • یەکەم ماڵێکە کە بۆ هەموو خەڵکی داندرابێت پەرستشەکانی لێ بکەن، وەک (نوێژ، مانەوە لە مزگەوتدا (إعتكاف)، تەواف، حەج): {{إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ ﴿٩٦﴾}} . آل عمران. • پێغەمبەران (ئیبراهیم و ئیسماعیل) بنیاتیان ناوە: {{وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿١٢٧﴾}} . ألبقرة.

    • ماڵێکی پیرۆزە و ڕێز لێ گیراوە: {{ مُبَارَكًا }} . . آل عمران﴿٩٦﴾. • بۆ ڕێنمایی کردنی گشت خەڵکی یە: {{ وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ }} . . آل عمران﴿٩٦﴾. • حەڕەمیکی موحەڕرەمە، پڕ ئەمن و ئاسایشە: {{ وَمَن دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا }} .آل عمران﴿٩٧﴾. {{أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا جَعَلْنَا حَرَمًا آمِنًا وَيُتَخَطَّفُ النَّاسُ مِنْ حَوْلِهِمْ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَةِ اللَّهِ يَكْفُرُونَ ﴿٦٧﴾}}. ألعنكبوت. {{أَوَلَمْ نُمَكِّن لَّهُمْ حَرَمًا آمِنًا يُجْبَى إِلَيْهِ ثَمَرَاتُ كُلِّ شَيْءٍ رِزْقًا مِن لَّدُنَّا وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٥٧﴾ }}. ألقصص.

    ڕێزی ئیبراهیم (علیه السلام) خودای گەورە زۆر ڕێزی لە ئیبراهیم (علیه السلام) ناوە چونکە دوای ئەوەی کە خودای گەورە (بەچەند ڕاسپاردەیەکی شەرعی و چەند فەرمانکارییەک بە چاکە و بەربەستکارییەک لە خراپە) تاقیی کردۆتەوە ئەویش بەتەواوی هەمووی جێ بەجێ کردووە و مافی تەواوی تیدا گەیاندوون:

    {{وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِي قَالَ لاَ يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ﴿١٢٤﴾}}. ألبقرة.

    پەروەردگاری ئیبراهیم، ئیبراهیمی تاقیکردەوە بە چەند فەرمان و بڕیارێک، ئەویش زۆر بە جوانی ئەنجامیدان، دوایی (کە لە هەموو تاقیکردنەوەکاندا سەرکەوت) خودا فەرمووی من بڕیارم داوە بتکەمە پێشەوای خەڵکی، ئیبراهیم گوتی: حەز دەکەم نەوەکانیشم لەو کارە پیرۆزە بێ بەهرە نەبن، خودا فەرمووی: پەیام و پەیمانی من بۆ ستەمکاران نابێت (با نەوەی تۆش بن):

    • خودای گەورە کردوویەتی بە پێشەوای باوەڕداران و هەروەها چاوی لێ بکەن و پابەندی ڕێسا و سوننەتی بن و لەسەر شوێن پێی ئەو ڕێگە دەربکەن، وەک خودای گەورە دەفەرموێت ( قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا ) ئیبراهیم پێغەمبەر گوتی : (قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِي )، خودای گەورە فەرمووی: (قَالَ لاَ يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ ). "تەماشای ئایەتی سەرەوە بکە"..

    • هەرچی پێغەمبەرێک لەدوای ئیبراهیم هاتووە، لە نەوەی ئەو بووە: {{وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَقَ وَيَعْقُوبَ وَجَعَلْنَا فِي ذُرِّيَّتِهِ النُّبُوَّةَ وَالْكِتَابَ وَآتَيْنَاهُ أَجْرَهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الْآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ ﴿٢٧﴾ }}. ألعنكبوت.... {{وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَقَ وَيَعْقُوبَ كُلاًّ هَدَيْنَا وَنُوحًا هَدَيْنَا مِن قَبْلُ وَمِن ذُرِّيَّتِهِ دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَى وَهَارُونَ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿٨٤﴾ وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَى وَعِيسَى وَإِلْيَاسَ كُلٌّ مِّنَ الصَّالِحِينَ ﴿٨٥﴾ وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا وَكُلاًّ فضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿٨٦﴾ وَمِنْ آبَائِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ وَإِخْوَانِهِمْ وَاجْتَبَيْنَاهُمْ وَهَدَيْنَاهُمْ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٨٧﴾ }}. ألأنعام. • لە دوای پێغەمبەری خودا محمد (علیه السلام) ئیبراهیم (علیه السلام) گەورەترین پێغەمبەرە، پێغەمبەر (علیه السلام) دەفەرموی: ((وأخرت الثالثة ليوم يرغب إلي الخلق كلهم حتى إبراهيم)). مسلم گێراویەتیەوە. واتە: دوعای سێهەمم هەڵگرتووە بۆ ڕۆژی قیامەت، ئەو کاتەی هەموو خەڵکی ئومێدیان پێمە هەتا ئیبراهیمیش.

    • خودای گەورە ئەوەندە ڕێزی گرتووە و خۆشی ویستووە، بۆیە پلەوپایەی (ئیبراهیم)ی دیاری کردووە و دەفەرموێت: {{ وَاتَّخَذَ اللّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلاً ﴿١٢٥﴾}}. ألنساء. واتە: خودا ئیبراهیمی بەتایبەتی هەڵبژاردووە و پاڵاوتوویەتی و کردوویەتی بە خۆشەویستی خۆی و ڕیزداری کردووە. پێغەمبەری خوداش (علیه السلام) دەفەرموێ: ((فإن الله إتخذني خليلا كما اتخذ ابراهيم خليلا)). مسلم. واتە: خودای گەورە منی کردووە بە خەلیلی خۆی هەروەک چۆن ئیبراهیمی کردووە بە خەلیلی خۆی.

    هەروەها قورئانی پیرۆز هەندێک سیفەت و ڕەوشتە بەرزەکانی ئیبراهیم (علیه السلام)مان بۆ دیاری دەکات:

    • خودای گەورە فەرموویە: {{إِنَّ إِبْرَاهِيمَ كَانَ أُمَّةً قَانِتًا لِلّهِ حَنِيفًا وَلَمْ يَكُ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٢٠﴾ شَاكِرًا لِّأَنْعُمِهِ اجْتَبَاهُ وَهَدَاهُ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿١٢١﴾ وَآتَيْنَاهُ فِي الْدُّنْيَا حَسَنَةً وَإِنَّهُ فِي الآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ ﴿١٢٢﴾}}. ألنحل.

    واتە: ئیبراهیم هەرخۆی ئوممەتێک (نەتەوەیەک) بوو (چونکە هەموو خاسیەت و نەریتە جوانەکانی تێدا کۆببوونەوە)، ملکەچ و فەرمانبەرداری خودا بوو لە هەموو بیر و باوەڕێکی چەوت بەدوور بوو و هیچ کەسی نەکردووە بە هاوبەش و هاوەڵی خودا...هەروەها زۆر سوپاسگوزاری خودا بوو لە بەرامبەر ناز و نیعمەتی بێ شوماری پەروەردگاریەوە، ئەویش هەڵی بژاردو ڕێنموویی کرد بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست...ئێمە هەر لە دنیادا چاکەمان پێبەخشی و پاداشتی چاکەمان دایەوە و لەئاخیرەتیشدا لەڕیزی چاکاندایە (کە ڕێزدار و بەختەوەر و کامەرانن)...

    • هەروەها خودای گەورە فەرموویە: {{وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَّبِيًّا ﴿٤١﴾}}. مريم. واتە: (ئەی محمد) باسی ئیبراهیم بۆ گەلەکەت بگێڕەوە، بەڕاستی ئەو کەسایەتیەکی ڕاستگۆ بوو، لە پێغەمبەرانیش بوو(١).

    • هەروەها لە وەسفێکی دیکەی ئیبراهیم (علیه السلام) خودای گەورە فەرموویە: {{وَإِبْرَاهِيمَ الَّذِي وَفَّى ﴿٣٧﴾}}. ألنجم. واتە: یان ئەو ئیبراهیمەی کە هەموو پەیمانەکانی بەجێ هێنا بە تەواوی. (هەموو خەسلەتێکی باوەڕ و لقەکانی تەواو کرد، هیچ فەرمانێکی گرنگ، فەرمانێکی سوپاسگوزاریی ی لە بیرنەدەبردەوە و هیچ کارێکی گەورەش لە کارێکی بچوکتری دانەدەبڕی).

    دوعا و نزاکانی ئیبراهیم (علیه السلام)

    قورئان هەندێک لەو نزایانەمان بۆ دەخاتە ڕوو کە لەسەر زاری ئیبراهیم (علیه السلام) هاتوون، ئەگەر سەرنجی ئەو نزایانە بدەین بۆمان دەردەکەوێ کە ئەو پێغەمبەرە لای خودای گەورە خۆشەویست بووە، چونکە لە نزاکانیتدا هیچ کات داوای کەرەسەیەک لە کەرەسەکانی دنیا ناکات، بەڵکو نزای ئەو نزای مرۆڤێکی باوەڕدارە کە خودای خۆی ناسیوە و ئیدی هەموو شتیکی دیکەی لەبەر چاو گچکە بووە. لەنزاکانی :

    {{رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ ﴿٨٣﴾ وَاجْعَل لِّي لِسَانَ صِدْقٍ فِي الْآخِرِينَ ﴿٨٤﴾ وَاجْعَلْنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ النَّعِيمِ ﴿٨٥﴾ وَاغْفِرْ لِأَبِي إِنَّهُ كَانَ مِنَ الضَّالِّينَ ﴿٨٦﴾ وَلَا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ ﴿٨٧﴾ يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ ﴿٨٨﴾ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ﴿٨٩﴾}}. ألشعراء.

    واتە: خودایە زانیاری و دانایی و دەسەڵاتی تەواوم پێ ببەخشە و پەیوەستم بکە بە چاکەکارانەوە (٢). خودایە یادی خێرم با لەسەر زاری نەوەکانی داهاتوو بمێنیت. بمگێڕە لەو کەسانەش کە بەهەشتی پڕ لە ناز و نیعمەت بەدەست دەهێنن و دەبنە خاوەنی، لە باوکیشم خۆش ببە بەڕاستی ئەو لە ڕیزی گومڕاکاندا بوو(٣). لەڕۆژی زیندوو بوونەوەی ئەو خەڵکەدا شەرمەزارم مەکە. ئەو ڕۆژەی کە نە ماڵ سوود دەبەخشیت و (فریای ئادەمیزاد دەکەوێت) نە منداڵ و نەوە. مەگەر کەسێک بە دڵ و دەروونی پاک و بێگەرد و پڕ لە ئیمان، بە خزمەت پەروەردگار گەیشتبێت.

    لە نزاکانی ئیبراهیم (علیه السلام) و ئیسماعیل (علیه السلام) پێکەوە:

    {{رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُّسْلِمَةً لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَآ إِنَّكَ أَنتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ﴿١٢٨﴾ رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولاً مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ إِنَّكَ أَنتَ العَزِيزُ الحَكِيمُ ﴿١٢٩﴾ }}. ألبقرة.

    واتای ئایەتەکان: خودایە، هەردووکمان وا لێ بکە کە تەنها فەرمانبەردار و ملکەچی تۆ بین و لە نەوەکانیشمان ئوممەتێکی مسوڵمان و فەرمانبەردار بۆ خۆت فەراهەم بهێنە و چۆنیەتی ڕێبازی بەندایەتیمان فێرکە و نیشانمان بدە و تەوبە و پەشیمانیمان لێ وەربگرە، بێگومان تۆ خودایەکی زۆر تەوبە وەرگر و میهرەبان و دلۆڤانیت. ئەی خودای پەروەردگارمان، لە نێو ئەو وەچە و نەوانەماندا پێغەمبەرێک لەخۆیان ڕەوانە بکە، تائایەتەکانی تۆیان بەسەردا بخوێنێتەوە و فێری کتێبە پیرۆزەکەی تۆ (واتە قورئانی پیرۆز) و داناییان فێر بکات، تا دڵ و دەروونیان لە ژەنگ و کردەوەیان لە ڕەوشتی ناپەسەند پاک بکەتەوە، بەڕاستی هەر تۆ خودایەکی باڵا دەست و دانایت(٤).

    نزایەکی دی لە نزاکانی ئیبراهیم (علیه السلام):

    {{رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا وَاغْفِرْ لَنَا رَبَّنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿٥﴾}}. ألممتحنة.

    واتە: ئەی خودای پەروەردگارمان، مەمانکە بە مایەی گومڕایی بۆ ئەوانەی بێ باوەڕ بوون، لێشمان خۆش ببە پەروەردگارمان، بەراستی تۆ باڵادەست و دانایت.

    ئایا ئیبراهیم (علیه السلام) جوولەکە یا گاور بووە؟ خودای گەورە دەفەرموێت:

    {{مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلاَ نَصْرَانِيًّا وَلَكِن كَانَ حَنِيفًا مُّسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿٦٧﴾}}. آل عمران. واتە: (ئاشکرایە) کە ئیبراهیم نە جوولەکە بووە و نە گاور، بەڵکو ملکەچ و فەرمانبەردار و مسوڵمان بووە و لە دەستەی موشریک و هاوەڵگەران نەبووە.

    بێگومان وشەی ئیسلام ناوێک نیە کە پێغەمبەری پێشەوامان محمد (علیه السلام) یەکەم کەس بێت دایهێنابێ. بەڵکو قورئانی پیرۆز ئاشکرای کردووە کە پێغەمبەرانی خودا هەموویان مسوڵمان[٢٢] بوون و لە سەروو هەمووشیانەوە (ئیبراهیم)ـه کە ناوی (ئیسلامی)ی بۆ ئایینەکەی هەڵبژاردووە و وشەی (مسوڵمان)یشی بۆ شوێنکەوتوانی داناوە و وەچەو نەوەکانیشی پێ ڕاسپاردوون، جا ئەو عەرەبانەی باوەڕیان بە پەیامەکەی محمد (علیه السلام) هێنابوو و ئیسلامیان لە ئەستۆنا لەم ئایەتە تەئکید لەسەر (مسوڵمانێتی)یەکەیان کرایەوە هەروەك خودای گەورە فەرموویە: {{وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمينَ مِن قَبْلُ﴿٧٨﴾}} ألحج. واتە: خودا لە ئاین و بەرنامەکەیدا هیچ جۆرە شتێکی ناڕەوا و قورس و گرانی لەسەر دانەناون (کە نەتوانن ئەنجامی بدەن، جا ئەو بەرنامەیە) ڕێ و شوێن و بەرنامەی ئیبراهیمی باوکتانه کە لەوەوپێش لە زووەوە ئێوەی باوەڕداری بە "مسوڵمان" ناو بردووە.

    لەئایەتێکی دیکە خودای گەورە فەرموویە:

    {{إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِينَ أُوْتُواْ الْكِتَابَ إِلاَّ مِن بَعْدِ مَا جَاءهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ وَمَن يَكْفُرْ بِآيَاتِ اللّهِ فَإِنَّ اللّهِ سَرِيعُ الْحِسَابِ}}﴿١٩﴾. آل عمران.

    واتە: بەڕاستی دین و ئاینی پەسند لای خودا تەنها ئاینی ئیسلامە، ئەوانەش کە کتێبە (ئاسمانیەکانیان) دراوەتێ، جیاوازیان لە نێواندا پەیدا نەبووە، مەگەر لە دوای ئەوەی زانستی و زانیاری تەواویان بۆ هاتووە (دەربارەی ڕاستی محمد و ئیسلام)، ئەوەش بەهۆی دنیا پەرستی و حەسوودیی و ستەمکردنیان لە نێو خۆیان (چونکە ڕازی نەبوون بە پێغەمبەرێک لە غەیری خۆیان)، جا ئەوەی باوەڕی بە فەرمان و ئایەتەکانی خودا نەبێت، ئەوە بێگومان خودا بە خێرایی حیسابی خۆی دەکات لە گەڵیاندا (هەر زوو بە دۆزەخیان دەگەیەنیت).

    (محمد)یش فەرمانی پێکرابوو پەیڕەوی (شەریعەتی خودا بەیەک گرتن)ی ـ ئیبراهیم ـ بکات کە لەسەر بنەمای (پەرستنی خودای تاک و تەنیا) پێک دێت، هەروەک خودای گەورە لە رووی گفتاریدا بۆ محمد (علیه السلام) فەرموویە:

    {{ثُمَّ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ أَنِ اتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٢٣﴾}}. ألنحل(٥).

    واتە: پاشان سرووشی (وەحی) ئەوەمان بەتۆش داوە کە پەیڕەوی شەریعەتی پوختی (ئیبراهیم)ی ئایین پەروەری خاوەن تاکە ئایینی ڕاست بکە کە هەرگیز هاوبەش و هاوەڵی بۆ خودا دانەناوە و هەردەم خودای تاک و تەنیای خۆی پەرستووە.

    باشە ئیسلام چی یە؟ حەقیقەتی ماناکەی لەچیدایە کە هەموو پێغەمبەرانی خودای گەورەش چەمک و مەفهوومەکەیان پەیڕەو کردووە؟... ابن تیمیه (خودا لێی خۆشبێت) لە پێناسەکردنی ئیسلامدا دەڵێت: ئیسلام ئەوەیە مرۆڤ تەنها خۆی تەسلیم بە خودای گەورە بکات نەک بە غەیری خودا، هەر خودا بپەرستێت و هیچ شتێک نەکات بە هاوبەش و هاوەڵی، هەروەها پشت بە خودای تاک و تەنیا ببەستێت و تەنها تکا و داواکاری و ترسی لەو هەبێت.....بەتەواویش خودای خۆش بوێت و ئەو خۆشەویستی یەی لە ڕاددەیەک دابێت کە هێچ مەخلووقێکی بەو جۆرە خۆش نەوێت، تەنانەت خەڵکیشی لەبەر خودا خۆش بوێت و لەبەر خودای گەورەش ڕقی لە هەندێکیان ببێت، دۆستایەتیش لە پێناوی خودا و سەرخستنی دینەکەیدا بکات، هەروەک چۆن دوژمنایەتیشی لەگەڵ هەندێک کەسدا لەپێناوی خودا و سەرخستنی دینەکەیدا بکات، هەروەک چۆن دوژمنایەتیشی لەگەڵ هەندێک کەسدا لەپێناوی خودا و سەرخستنی ڕیبازەکەی دابێت. جا هەر کەسێک خۆی بەزل بزانێت و ڕوو لەخوداپەرستی وەرگێڕێت ئەوە مسوڵمان نی یە، هەرکەسێکیش لەگەڵ پەرستنی خودادا شتێکی دیکە بپەرستێت ئەویش هەر مسوڵمان نی یە[٢٣].

    وەسیەتی ئیبراهیم (علیه السلام) بۆ نەوەکانی

    وەسیەت و ئامۆژگاری ئیبراهیم (علیه السلام) بۆ نەوەکانی ئەوەبوو: کاتێک پەروەردگاری پێی گوت: ملکەچ و فەرمانبەردار بە، (ئەویش خیرا) گوتی: تەسلیمی پەوەردگاری هەموو جیهان بووم (باوەڕی پتەوم پێی هەیە)..جا ئیبراهیم و یەعقوب ئەم وەسیەتەیان کرد بۆ کوڕەکان و نەوەکانیان، (هەریەک لەوان فەرموویەتی): ڕۆڵەکانم؛ بەراستی خودا هەر ئەم ئاینەی بۆ ئێوە بڕیار داوە و هەڵی بژاردووە، ئیدی ئێوەش هەوڵ بدەن بە مسوڵمانی نەبێت مەمرن (تا دوا هەناسەتان پەیڕەوی پێ بکەن):

    {{إِذْ قَالَ لَهُ رَبُّهُ أَسْلِمْ قَالَ أَسْلَمْتُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿١٣١﴾ وَوَصَّى بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللّهَ اصْطَفَى لَكُمُ الدِّينَ فَلاَ تَمُوتُنَّ إَلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ﴿١٣٢﴾ }}. ألبقرة.

    ئیبراهیم (علیه السلام) کۆتایی ژیانی لە شاری (حبرون= الخلیل) بەسەر بردووە، هەر لەوێش وەفاتی کردوە. لەگەڵ (سارا)ی خێزانی، (ئیسحاق)ی کوڕی و (یەعقوب)ی کوڕەزای پێکەوە نێژراون لەو چوارگۆشەیەدا کە سولەیمانی کوڕی داود (سەلامیان لێ بێت) بۆی دروست کردون و نەوە لە دوای نەوە هەواڵەکە گەیشتوە بە ئێمە[٢٤].


     

    ژیانی ئیبراهیم علیه‌ السلام به‌شی 1


    ژیانی ئیبراهیم علیه‌ السلام به‌شی 2


    ژیانی ئیبراهیم علیه‌ السلام به‌شی 3


    ژیانی ئیبراهیم علیه‌ السلام به‌شی 4

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام