ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 ئێستا له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنه‌👇 

    https://bit.ly/49og2eD

    ژیانی ئیبراهیم علیه‌ السلام به‌شی دووه‌م

    ژیانی ئیبراهیم علیه‌ السلام به‌شی دووه‌م


     

    دادگایی کردنی ئیبراهیم (علیه السلام)

    دوای ئەوەی کە کۆتایی بە ئاهەنگ گێڕان هات و خەڵکەکە گەڕانەوە ناو شار دیتیان بتەکانیان چی بەسەر هاتووە. گوتیان: ئەرێ ئەوە نازانن چ ستەمکارێک ئاوهای لە خوداکانمان کردووە؟ هەندیکیان وەڵامیان دایەوە و گوتیان: بیستوومانە کە کوڕیکی گەنج بە ناوی ئیبراهیم کە هەردەم تانە و تەشەر لە خوداکانمان دەدات و بە خراپە باسیان دەکات، هەر ئەویشە گومانی ئەو کردارەی لێ بکەین....... خودای گەورە دەفەرموێ:

    {{قَالُوا مَن فَعَلَ هَذَا بِآلِهَتِنَا إِنَّهُ لَمِنَ الظَّالِمِينَ ﴿٥٩﴾ قَالُوا سَمِعْنَا فَتًى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُ إِبْرَاهِيمُ ﴿٦٠﴾ قَالُوا فَأْتُوا بِهِ عَلَى أَعْيُنِ النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَشْهَدُونَ ﴿٦١﴾ قَالُوا أَأَنتَ فَعَلْتَ هَذَا بِآلِهَتِنَا يَا إِبْرَاهِيمُ ﴿٦٢﴾ قَالَ بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَذَا فَاسْأَلُوهُمْ إِن كَانُوا يَنطِقُونَ ﴿٦٣﴾}}. ألأنبياء.

    واتە: بت پەرستەکان (کە هاتنەوە دیتیان بتەکانیان ورد و خاش کراوە) گوتیان: ئەوەی ئەمەی کردووە بە خوداکانمان، بەڕاستی لە ستەمکارانە!! هەندیکیان گوتیان: بیستوومانە لاوێک بە خراپە باسیان دەکات، پێی دەڵێن ئیبراهیم. گوتیان کەوابوو بیهێنن بە بەرچاوی خەڵکەوە (موحاسەبەی بکەین و لێی بکۆڵینەوە) با ئەوانیش ئاگادار بن و ببینن. (چوون ئیبراهیمیان هێنا و لێیان پرسی) گوتیان: باشە، ئەی ئیبراهیم ئایا تۆ ئەوەت کردووە بە خوداکانمان؟! ئیبراهیم گوتی: (بۆچی لەمن دەپرسن، خۆ بتە گەورەکە ساغ و سەلیمە) نەخێر؛ هەر کاری ئەو بتە گەورەیەیە، دە لێیان بپرسن گەر ئەوان قسە دەکەن!! ئەوەش شێوازێکی دانایانەیە وەڵامی پرسیارەکانیان بەو جۆرە دەداتەوە.

    مەبەستی ئیبراهیم لێرەدا وا دەگەیێنێ کە(بتی گەورە) تووڕە بووە لەوەی کە شان بە شانی ئەو، ئەو هەموو بتە گچکانە بپەرستن و لەکاتێکدا ئەویش لە هەموویان گەورەتر بێت، هەربۆیە شکاندوونی).

    ( کەمێک داچڵەکان) و لەدڵی خۆیاندا لێکیان دەدایەوە، سەرئەنجام گوتیان بەخۆیان: بەڕاستی هەمیشە ئێوە ستەمکارن (ئیبراهیم ڕاست دەکات، ئەوانە ناتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن چۆن دەتوانن بەرگری لە ئێمە بکەن):

    {{فَرَجَعُوا إِلَى أَنفُسِهِمْ فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنتُمُ الظَّالِمُونَ ﴿٦٤﴾}}. ألأنبياء.

    پاشان بە سەرشۆڕی پاشگەزکرانەوە بۆ بیر و باوەڕە کۆنەکەیان گوتیان: بێگومان تۆ زانیووتە کە ئەوانە قسە ناکەن و تێ ناگەن!! (ئیتر چۆن داوامان لێ دەکەیت پرسیاری ئاخاوتنیان لێ بکەین بۆمان بدوێن دەربارەی ئەوەی بەسەریاندا هێنراوە؟):

    {{ثُمَّ نُكِسُوا عَلَى رُؤُوسِهِمْ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا هَؤُلَاء يَنطِقُونَ ﴿٦٥﴾}}. ألأنبياء.

    ئیبراهیم (علیه السلام) فرسەتی باشی دەستکەوت تاوەکو لە بەردەم ئەو حەشامەتی خەڵکەدا بانگەوازەکەی ڕوون بکاتەوە، گوتی: باشە، ئاخر، جۆن شتێک دەپەرستن لەباتی خودا کە ناتوانێت هیچ جۆرە قازانجیکتان پێبگەیەنێت یان هیچ جۆرە زیانێکتان لێدوربخاتەوە! ئۆف لەدەست ئێوە و لەدەست ئەو شتانەش لەباتی خودا دەیانپەرستن، مەگەر بیر و هۆشتان بۆ نەخەنە کار؟! :

    {{قَالَ أَفَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكُمْ شَيْئًا وَلَا يَضُرُّكُمْ ﴿٦٦﴾ أُفٍّ لَّكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٦٧﴾ }}. ألأنبياء.

    ئەم ئایەتە لە هەر چاخ و سەردەمێکدا بێ نرخی و نەفس نزمی ی ئەوانە دەردەخات کە بت و پەیکەرەکان بە پیرۆز دادەنێن و لەباتی خودای گەورە دەیانپەرستن. بەڵام ئەگەر نەفامی (جهل) لە دەروونی خەڵکیدا خۆی بچەسپێنێت و دەمارگیری ی کویرانەش دڵان داگیرکات ئیتر دەروونەکان دەگەنە ئاستێکی بێزراو لەهەڵسەنگاندنی باری ڕاستی ی شتەکان. لەبەر ئەوە کاتێک لەبەرانبەر ڕوون کردنەوەکانی ئیبراهیم پێغەمبەردا هیچیان پێ نەما (وەک عادەتی هەموو ستەمکارێک کاتێک توانای موناقەشەی نامێنێ و هیچ بەڵگە و بیانوویەکی بەدەستەوە نامێنێ، یەکسەر واز لە وت و وێژ و مناقەشەی بەرانبەر دێنیت و پەنا دەباتە بەر زەبر و زۆر و ترساندن).

    بڕیاری سووتاندنی ئیبراهیم (علیه السلام)

    خودای گەورە دەفەرموێ:

    {{قَالُوا حَرِّقُوهُ وَانصُرُوا آلِهَتَكُمْ إِن كُنتُمْ فَاعِلِينَ ﴿٦٨﴾}}. ألأنبياء

    واتە: هەندێکیان گوتیان: ئیبراهیم بسووتێنن و پشتیوانی لە خوداکانتان بکەن، ئەگەر ئێوە شتێکتان بۆ دەکرێت.

    هەروەها خودای گەورە دەفەرموێ:

    {{قَالُوا ابْنُوا لَهُ بُنْيَانًا فَأَلْقُوهُ فِي الْجَحِيمِ ﴿٩٧﴾ }}. ألصافات.

    واتە: گوتیان شوێنێک دروست بکەن و ئاگری تێدا بکەنەوە و ئیبراهیمی تێ فڕێ بدەن.

    بت پەرستان کاتێک دیتیان گڵۆڵەیان دە کەوێتە لێژی و پەردە لەسەر ڕوویان هەڵدەماڵرێت و هیچ بەڵگەو و بیانوویەکیان بە دەستەوە نامێنێت، یەکسەر واز لە وت و وێژ و موناقەشە لە گەڵ ئیبراهیم دێنن و پەنا دەبەنە بەر ئەو هێزەی کە ڕیسوایی و شەرمەزاری یەکانیان بۆ دادەپۆشێت. گوتیان ئیبراهیم دەبێ سزا بدرێت، بەڵام بەچ شێوەیەک؟! گوتیان باشتر وایە حوکمی سووتاندنی بدەین، یەکێک لە بێ باوەڕەکان گوتی: ئاگرێکی گەورەی بۆ سازبکەن و منیش (مەنجەنیقێکی) گەورە دروست دەکەم بۆ ئەوەی بەو مەنجەنیقە فڕێی بدەنە ناو ئاگرەکە [٩]. پێشنیارەکە پەسند کرا، لە شیوێکی نێوان دوو شاخ دا [١٠]. دەست کرا بە کۆکردنەوەی دار، خەڵکەکە هەموویان کەوتنە دار کۆکردنەوە و دارێکی زۆر کۆکرایەوە، تەنانەت ئافرەتی نەخۆش نەزری دەکرد لە سەر خۆی ئەگەر لە نەخۆشیەکەی چاک ببێتەوە و دەبێت چەند کۆڵ دار کۆبکاتەوە بۆ ئاگرەکەی ئیبراهیم!!. [١١]. ئاگرەکە کرایەوە و ئیبراهیم پێغەمبەریان خستە ناو دەسکی مەنجەنیقەکە. لەو کاتەدا مەنجەنیق هاوێژرا، ئیبراهیم (علیه السلام) فەرمووی: حَسْبُنَا اللّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ [١٢]....واتە: خودامان بەسە کە یاریدەدەر و یارمەتیدەریکی چاکە. خودای گەورە بە قودرەت و توانای خۆی ڕزگاری کرد لە سووتان و فەرمانی ساردی و سەلامەتی بە ئاگرەکەش کرد و پێی فەرموو:

    قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ ﴿٦٩﴾ }}. ألأنبياء.

    ئاگرەکەش بەفەرمانی خودا سارد و سووک و ئاسان بوو لەسەری، واتە هێندەش ساردنەبۆوە کە سەرمای ببێت.

    باسی (مونازەرەی) نێوان ئیبراهیم (علیه السلام) و نەمرود

    لەو سەردەمەدا پادشایەک هەبووه بەناوی (نمرود). ئیددیعای خودایەتی و پەرستراوێتی بۆ خۆی کردووە. ئەو پادشایە بیستبووی کەوا (ئیبراهیم) بانگەواز بۆ پەرستنی خودای تاک و بێ هاوەڵ دەکات و کە هیچ پەرستراوێکی دیکە نیە جگە لە (الله). بۆیە ئەم پادشایە دەنێرێ بە دوای (ئیبراهیم) دا و لەگەڵیدا دەکەوێتە گفتوگۆ بەم شێوەی کە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە:

    {{أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَآجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رِبِّهِ أَنْ آتَاهُ اللّهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿٢٥٨﴾. ألبقرة.

    واتە: ئایا نەتبیستووە و نەتڕوانیوەتە ئەو کەسەی دەمەقاڵەی لەگەڵ ئیبراهیمدا لەبارەی پەروەردگاریەوە لەبەر ئەوەی خودا پادشایەتی پێبەخشی بوو، (لەجیاتی باوەڕهێنان و سوپاسگوزاری کەچی دەمە دەمێی دەکرد لەگەڵ ئیبراهیمدا). (ئەم لووت بەرزیەش کاتێک بوو بە هەواو فیزەوە پرسیویەتی لە ئیبراهیم کە خودای تۆ کێیە)؟ ئیبراهیم وەڵامی داوەتەوە: خودای من ئەو خودایەیە کە ژیان دەبەخشێت و مردنیشی بەدەستە (خودای پاک و بێ خەوش بناغە داڕێژەی ژیان و بەدی هێنەریەتی، هەر ئەویش بە فیعلی ژیان لە مرۆڤ دەستێنێتەوە. بەڵام پادشای ـ فریو خواردوو بەهێزی خۆی ــ بەجۆرێک نکووڵی لێ کرد) کە گوتی: من خەڵکی دەژیەنم و دەیانمرینم: (دوو پیاو کە شایەنی کوشتنن دێنم و یەکێکیان دەکوژم و بەو کوشتنەکەشی مانای وایە مراندوومە، پیاوی دووەمیش لێی دەبوورم و نایکوژم و بەمەش مانای وایە ژیاندوومە)!! [١٣]....« بێگومان ئەم قسەیەی پادشاکە بە هەڵەدا چوون و شێواندنی حەقیقەتە چونکە کرداری ژیاندنی ڕاستەقینە تەنها بە هینانە ئارای مەخلووقێکی زیندوو لە نەبوو (عدم) ـەوە دەبێت. لەبەر ئەوەش دەبینین ئیبراهیم (علیه السلام) لەسەر ئەو ووتەیەی پادشا کە پێویستی ی بە ژیربێژی (منطق) ـە، مشتومڕی لەگەلدا ناکات، بەڵام بۆ یەکلایی کردنەوە و بڕاندنەوەی ئەو مشتومڕە و دەم کوت کردنی پادشاکە ڕێگەیەکی بەسوودتر و پتەوتر دەگرێتە بەر» و پێی دەڵێ: بەڕاستی خودا خۆر لە ڕۆژهەڵاتەوە دەهێنیت جا (ئەگەر تۆ دەتوانیت) لە ڕۆژئاواوە بیهێنە [*]، ئینجا ئەو بێ باوەڕە ڕەنگی پەڕی و دەمکوت کرا و وەڵامی نەما، بێگومان خودا هیدایەتی قەومی زاڵم و ستەمکار نادات.

    سەرئەنجامی مل ملانێ کە

    خودای گەورە دەفەرموێ:

    {{فَأَرَادُوا بِهِ كَيْدًا فَجَعَلْنَاهُمُ الْأَسْفَلِينَ ﴿٩٨﴾}}. ألصافّات.

    واتە: ئەوان ویستیان پیلانێکی بۆ دروست بکەن، ئیمە ئەوانمان تێکشکاند و ڕیسوامان کردن. تێکشکان و ڕیسوا بوونیان لەبەر ئەم هویانە بوو: • بتەکانیان کە بە خودا ناویان دەبردن، تێک شکێنران و نەیان توانی بەرگری لە خۆیان بکەن. • فێڵ و سزاکەیان کە بۆ سوتاندنی ئیبراهیم (علیه السلام) سازیان کرد پوچەڵ کرایەوە. • دەسەڵات داران و بتەکانیان لە بەرچاوی خەڵکی سووک بوون، ئیبراهیم و خوداکەی سەرکەوتن. • لە مونازەرەکەی نێوان ئیبراهیم (علیه السلام) و نەمرود پادشادا نەمرود دەم کوت بوو و هیچی پێنەما. • نەمرود دڵنیا بوو لە بەدەسەڵاتی پەردوەردگاری (ئیبراهیم)، زانی هیچ شتیکی پێ ناکرێ دژی ئیبراهیم.

    کۆچ کــــردن

    ئەو دوژمنایەتی یە سەخت و توند و تیژەی بت پەرستان بوو بەرامبەر ئیبراهیم و ئەو چەند کەسە ئیماندارەی لەگەڵی دابوون، بووە هۆی کۆچ کردنی ئیبراهیم بەرەو (شام), خۆی و لەگەڵ (لوط) و چەند کەسێک لەوانەی کە باوەڕیان پێ هێنابوو. هەروەک قورئانیش ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە: {{فَآمَنَ لَهُ لُوطٌ وَقَالَ إِنِّي مُهَاجِرٌ إِلَى رَبِّي إِنَّهُ هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿٢٦﴾}}. ألعنكبوت. واتە: ئینجا (لوط) باوەڕی پێ هێنا، ئیبراهیم (دوای ئەوەی کە نائومێد بوو لە قەومەکەی) گوتی: بەڕاستی من ئیتر کۆچ دەکەم بۆلای پەروەردگارم (بۆ ئەو شوینەی کە ئەو بۆم دیاری دەکات)، هەر خودای پەروەردگاریشمە بە دەسەڵات و دانایە. خودای گەورە ستایشی ئەو هەڵوێستەی(ئیبراهیم)ی کردووە و دەفەرموێ:

    {{قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَاء مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاء أَبَدًا حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَا أَمْلِكُ لَكَ مِنَ اللَّهِ مِن شَيْءٍ رَّبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ﴿٤﴾}}. ألممتحنة.

    واتە: ئەی ئیمانداران، بەڕاستی لە ئیبراهیم و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون نموونەیەکی چاکتان خراوەتە بەرچاو، کاتێک کە بە قەومەکەی خۆیانیان گوت: دوای ساڵەها بانگەواز ئێمە بەرین لە ئێوە و لەو شتانەش کە لەجیاتی خودا دەیپەرستن، ئێمە باوەڕمان بەو دین و ئاینەی ئێوە نیە، ئیتر دوژمنایەتی و ڕقەبەرایەتی لەنێوانماندا بەرپا بووە تا ئەو کاتەی کە باوەڕ بەخودای تاک و تەنیا نەهێنن، جگە لەو بەڵێنەی ئیبراهیم دای بە باوکی و گوتی: بێگومان داوای لێ خۆشبوونت بۆ دەکەم، دەسەڵاتی خوداشم نیە ئەگەر کارەساتێکت بەسەر بهێنێت، ئەوجا گوتی: خودایە، هەر پشتمان بەتۆ بەستووە و هەر بۆ لای تۆش گەڕاوینەتەوە، سەرەنجامیش هەر بۆ لای تۆیە.

    ئەوجا بە فەرمانی خودای گەورە ئیبراهیم (علیه السلام) و ئەو باوەڕدارانەی باوەڕیان پێ هێنابوو، کۆچیان کرد بۆ شام و لەشاری (حەڕان)ی ئەو سەردەمە نیشتەجی بوون. هەر دوای نیشتەجێ بوونیان بە ماوەیەک ئیبراهیم (علیه السلام) کچی پادشای (حەڕان)ی خواست کە ناوی (سارە) بوو و کردی بە هاوسەری. [١٤] لە شاری (حەڕان)یشدا کەوتە بانگەوازی یەکتاپەرستی.چونکە هەردەستە و تاقمێک لە خەڵکی ئەو شارە شتێکیان دەپەرست، وەک ئەستێرە و مانگ و خۆر.

    قسە کردن لەگەڵ ئەوانەی خۆر و مانگ و ئەستێرەیان دەپەرست

    هەوەکوو لەپێشەوە باس کرا، لەو ژینگە و زەمەنەی کە ئیبراهیم (علیه السلام) تێدا ژیاوە خەڵکانێک (خۆر و مانگ و ئەستێرە) شیان پەرستووە. ـ ئیبراهیم ـ یش (علیه السلام) وەک پێغەمبەرێک کە لەلایەن خودای گەورەوە نێردرابوو بۆ ئەوەی بانگەوازی خەڵکی بکات بۆ ڕێگەی ڕاست، لەگەڵ ئەوانیش کەوتە ووت و وێژ بۆ ئەوەی بۆیان ڕوون بکاتەوە هەتا چ ڕادەیەک ئەوان لەگومڕاییدا دەژین و بۆیان دەربخات کە پەرستراوی ڕاستەقینە هەر خودای تاک و تەنیایە. لەم بارەیەوە خودای گەورە دەفەرموێ:

    {{وَكَذَلِكَ نُرِي إِبْرَاهِيمَ مَلَكُوتَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَلِيَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِينَ ﴿٧٥﴾ فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ رَأَى كَوْكَبًا قَالَ هَذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لا أُحِبُّ الآفِلِينَ ﴿٧٦﴾ فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ هَذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لأكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ ﴿٧٧﴾ فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ هَذَا رَبِّي هَذَآ أَكْبَرُ فَلَمَّا أَفَلَتْ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿٧٨﴾ إِنِّي وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ حَنِيفًا وَمَا أَنَاْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿٧٩﴾ }}. ألأنعام مانا و شیکاری ئایەتەکان :

    بێگومان خودا هەندێک لەو نهێنی یانەی (موڵکی گەورە و گەردوونی بەرفراوانی ژێر دەسەڵاتی خۆی) کە بەڵگەن لەسەر پەروەردگارێتی یەکەی، پێشانی (ئیبراهیم) دەدا بۆ ئەوەی بەڵگە بەدەست بێت و لەڕیزی دڵنیاکاندا بێت. ئینجا کاتیک شەو باڵی کێشا بەسەر ئیبراهیمدا، ئەستێرەیەکی (گەشی گەورەی ) بینی، بۆیە گوتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئەوە پەروەردگارمە، کاتێک ئەستێرەکەی لێ ئاوا بوو گوتی: من شتی لەبەرچاو گوم بووم خۆش ناوێت و نایپەرستم ـ بەمانای: من باوەڕ بە پەرستراوێک ناهێنم کە دەرکەوێت و پاشان بزر بێت ـ (ئەمەش شێوازێکی دانای یە کە ئیبراهیم هەڵی بژاردووە، ئەو لەو شێوازەیدا پەرستراوەکانیانی بە سووک و بێ نرخ دانەناوە و بیر و باوەڕەکانیشیانی لە سەرەتادا بە خراپ و ناهەموار لە قەڵەم نەداوە نەبادا لێ ی بتەکنەوە و دژایەتی بکەن و گوێی لێ نەگرن). ئەوجا کاتێک مانگی بینی هەڵهات، گوتی ئاگاداربن، وادابنێین ئەوەیان پەروەردگارمە، کاتێک ئەویش ئاوا بوو گوتی: سوێند بێت بە خودا ئەگەر پەروەردگارم هیدایەتی نەدامایە، ئەوە بێگومان لەڕیزی دەستەی گومڕاکاندا دەبووم. ( لێرەدا دوو ئامانجی ڕەچاو کردووە، یەکەم: پووچەڵ کردنەوەی پەرستنی مانگ. دووم: بەڵام لە ڕاستیدا پەرستراوێکی دیکە هەیە کە خودا (ألله) ی تاک و تەنیا و بێ هاوەڵە). ئەوجا کاتێک خۆری بینی هەڵهات، گوتی: ئاگاداربن وادابنێین ئەوەیان پەروەردگارمە، ئەوە گەورەتریشە، کاتێک ئەویش ئاوابوو گوتی: ئەی خەڵکینە، ئەی خزمینە، بەراستی من بەریم لەو شتانەی ئێوە کردووتانە بە هاوەڵ و شەریک (بۆ پەروەردگار). بەڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم لە پەرستندا کردۆتە ئەو زاتەی ئاسمانەکان و زەوی فەراهەم هێناوە، لە کاتێکدا ڕووم لە هیچ شتێکی دیکە ناکەم، بە دڵئارامی تەواویشەوە (دەڵێم کە): هەرگیز من لە ڕیزی موشریکاندا نیم و هاوەڵ بۆ خودا دانانێم.

    کۆچ کردن بۆ میسـر (مصر)

    ماوەیەک لە وڵاتی شام مانەوە، پاشان گرانی پەیدا بوو، ئەوێشیان جێهێشت و بەرەو وڵاتی میسر کەوتنە ڕێ و لەوێش ماوەیەک مانەوە.

    گەڕانەوە بەرەو فەلەستین و خودای گەورە ئیسماعیل بە ئیبراهیم دەبەخشێ

    ئیبراهیم لە (میسر)ەوە بەرەو (فەلەستین) کەوتە ڕێ، سارەی خێزانی لەگەڵدا بوو هەروەها کەنیزە (جاریه)یەکی سارەشیان لەگەڵ دابوو بەناوی (هاجەر). دوای ماوەیەک لە نیشتەجێ بونیان ئیبراهیم (لوط)ی برازای نارد بۆ شاری (سەدوم)، کە ئێستاکە کەوتۆتە بەشی باشوری خۆرئاوای دەریای مردوەوە (البحر المیت).

    ئیبراهیم (علیه السلام) زۆری پێ خۆش بوو کەوا خودا کوڕێکی صالح و چاکی پێ ببەخشێت دوعای کرد و فەرمووی:

    {{رَبِّ هَبْ لِي مِنَ الصَّالِحِينَ ﴿١٠٠﴾}}. ألصافّات.

    واتە: خودایە نەوەیەکی چاک و پاکم پێ ببەخشە. وادیاربوو (سارە)ی هاوسەری لە ئیبراهیم گەیشتبوو کە زۆری ئارەزوو هەیە خودا کوڕیکی بداتێ، دەشی زانی کە خۆی منداڵی نابێ، چونکە ژنیکی بە ساڵاچوو و بە تەمەن و هەروەها نەزۆکیش بوو و بەتەمای ئەوە نەبوو منداڵی ببێت، بۆیە داوای لە ئیبراهیم کرد کە - هاجەر ـ ی کەنیزەی بخوازێ بەڵکو خودا کوڕێکی بداتێ.

    هاجەر بوو بە خێزانی ئیبراهیم، هێندەی پێنەچوو دووگیان بوو، مندالێکیان بوو ناویان نا (ئیسماعیل).


     

    ژیانی ئیبراهیم علیه‌ السلام به‌شی 1


    ژیانی ئیبراهیم علیه‌ السلام به‌شی 2


    ژیانی ئیبراهیم علیه‌ السلام به‌شی 3


    ژیانی ئیبراهیم علیه‌ السلام به‌شی 4

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام