ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     

    💲نوێ بەدەستهێنانی پارە بە خۆڕایی👇

    https://bit.ly/3UI2cha

    Showing posts with label islam. Show all posts
    Showing posts with label islam. Show all posts

    23- ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ شه‌وڕه‌ویه‌كه‌یدا بینی


     

    يه‌كه‌م: خواى گه‌وره‌ى بينى به‌ دڵ: ئيبن عباس (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: ( قد رأى النـبـي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ربه )(١) واته‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خواى گه‌وره‌ى بينى به‌ڵام ڕاجيح وايه‌ كه‌ به‌دڵ بووه‌ وه‌كو ئيبن و عه‌باس ديسان ده‌فه‌رموێت: ( رآه بقلبه ) (٢)واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌و شه‌وه‌دا خواى خۆى بينى به‌ دڵ، وه‌ ئه‌بو زه‌ريش(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (رآى النـبـي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ربه تبارك و تعالى بقلبه و لم يره ببصره )(٣) واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خواى خۆى بينى به‌دڵى نه‌ك به‌ چاوى، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خواى خۆى بينيوه‌ له‌ خه‌ودا له‌ جوانترين شێوه‌دا: معاذى كورِى جبل)(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (به‌يانيه‌كيان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دواكه‌وت و نه‌هات پێش نوێژيمان بۆ بكات تا زۆر دوا كه‌وتين و وه‌خت بوو ڕۆژ هه‌ڵبێت ، پاشان به‌په‌له‌ هات، و قامه‌ت كرا و پێش نوێژى بۆ كردين و به‌په‌له‌ نوێژه‌كه‌ى بۆ ته‌واو كردين، كه‌ سه‌لاممان دايه‌وه‌ هه‌ستا و فه‌رمووى: (على مصافكم كما انتم) واته‌: له‌ جێگاى خۆتان بمێننه‌وه‌ تا بۆتان بگێڕمه‌وه‌ ئنجا فه‌رمووى: ((اما اني ساحدثكم ما حبسني عنكم الغداة، اني قمت من الليل فتوضأت فصليت ما قدر لي فنعست في صلاتي فاستثقلت فاذا أنا بربي تبارك و تعالي في احسن صورة و في رواية (رايت ربي عزوجل) فقال: يا محمد، قلت: رب لبيك، قال: فيم يختصم الملاء الأعلى ..))(٤) واته‌: ئێستا بۆتان ده‌گێڕمه‌وه‌ چى واى لێكردم كه‌ دوا بكه‌وم، ئه‌مشه‌و من شه‌ونوێژم كرد ئه‌وه‌نده‌ى له‌ توانامدا بوو تا وه‌نه‌وز بردميه‌وه‌ و خه‌وم لێكه‌وت و په‌روه‌ردگارم بينى (تبارك و تعالى) له‌ جوانترين شێوه‌دا) وه‌ ( فه‌رموى: ئه‌ى محمد، ووتم: په‌روه‌ردگارم (لبيك)، فه‌رمووى: كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌ سه‌روو (الملأ الأعلى) له‌ چيدا ده‌مه‌قاڵيان ده‌بێت ....) .

    دووه‌م: چه‌ند كۆمه‌ڵێكى بينى كه‌ لێو و زمانيان لێ ده‌كرايه‌وه‌: ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌يگێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( رأيت ليلة أسري بي رجالاً تقرض شفاهم بمقاريض من نار، فقلت: من هؤلاء ياجبريل؟ فقال: الخطباء من أمتك يأمرون الناس بالبر و ينسون أنفسهم و هم يتلون الكتاب أفلا يعقلون )(٥) واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا تێپه‌ڕيم به‌لاى پياوانێكدا بينيم لێويان به‌ مقه‌ستى ئاگرين پارچه‌ گۆشتى لێ ئه‌كرايه‌وه‌، ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبريل؟ فه‌رمووى: ئه‌مانه‌ ووتار بێژه‌كانى ئومه‌تى تۆن فه‌رمان به‌ خه‌ڵكى ده‌كه‌ن كه‌ چاكه‌ بكه‌ن به‌ڵام خۆيان له‌ بير ده‌كه‌ن و ئايه‌ته‌كانى خوا ده‌خوێننه‌وه‌ و ئه‌قڵيان پێ ناشكێت ... له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: ( بينيم زمانيان پارچه‌ پارچه‌ گۆشتى لێ ده‌كرايه‌وه‌)(٦) ، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: (أتيت على السماء الدنيا ليلة أسري بي فرأيت فيها رجال تقطع ألسنتهم و شفاهم بمقاريض من نار فقلت: يا جبريل ما هؤلاء؟ قال: خطباء أمتك …)(٧) واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا گه‌يشتينه‌ ئاسمانى دونيا بينيم پياوانێك زمان و لێويان ده‌بڕرا به‌ چه‌ند مقه‌ستێكى ئاگرين، ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبريل؟ ووتى: ئه‌وانه‌ وتاربێژه‌كانى ئومه‌تى تۆن .

    سێ هه‌م: هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سزاى غه‌يبه‌ت كارانى ئومه‌ته‌كه‌ى خۆى بينى كه‌ چۆن سزا ده‌درێن له‌ به‌رزه‌خدا: له‌ ئه‌نه‌سى كوڕى ماليكه‌وه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( لما عرج بي مررت بقوم لهم أظفار من نحاس يخمشون وجوههم و صدورهم،فقلت من هؤلاء يا جبريل؟ قال: هؤلاء الذين يأكلون لحوم الناس و يقعون في أعراضهم ) (٨)واته‌: كاتێ به‌رز كرامه‌وه‌ تێپه‌ريم به‌لاى كه‌سانێكدا كه‌ نينۆكى مسيان هه‌بوو ده‌م و چاو و سنگى خۆيانيان پێ ده‌ڕنيه‌وه‌ (واته‌: خه‌ڵتانى خوێنيان ده‌كرد) ووتم ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبريل؟ ووتى: ئه‌وانه‌ كه‌سانێكن گۆشتى خه‌ڵكان ده‌خۆن و ناموسيان له‌كه‌دار ده‌كه‌ن .

    چواره‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا تێپه‌رى به‌لاى بۆنێكى خۆشدا كه‌ بۆنى قژ داهێنه‌ره‌كه‌ى كچى فيرعه‌ون بوو:- له‌ ئيبن عه‌باسه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕێته‌وه‌: ( پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ئه‌و شه‌وه‌ى شه‌وڕه‌ويم پێكرا تيايدا بۆنێكى خۆش به‌ڕووم دا هات و ووتم: ئه‌ى جبريل ئه‌و بۆنه‌ خۆشه‌ چى يه‌؟ ووتى:ئه‌وه‌ بۆنى قژ داهێنه‌ره‌كه‌ى كچه‌كه‌ى فيرعه‌ونه‌ و منداڵه‌كانيه‌تى، ووتم: چۆن بوو حاڵيان؟ ووتى: ڕۆژێكيان قژى كچه‌كه‌ى فيرعه‌ونى داده‌هێنا شانه‌كه‌ى له‌ده‌ستكه‌وته‌ خواره‌وه‌ ووتى: (بسم الله) كچه‌كه‌ى فيرعه‌ون ووتى: مه‌به‌ستت له‌ باوكمه‌؟ ووتى: نه‌خێر په‌روه‌ردگارى من و باوكت (الله) يه‌ ، ووتى: بۆى ده‌گێڕمه‌وه‌؟ ووتى: بۆى بگێڕه‌ره‌وه‌، ئه‌ويش بۆى گێڕايه‌وه‌ و فيرعه‌ون بانگى كرد و ووتى: فڵانه‌ ئافره‌ت هيچ خوايه‌كى ترت هه‌يه‌ جگه‌ له‌ من؟ ووتى: به‌ڵێ: په‌روه‌ردگارى من و تۆ (الله) يه‌، فيرعه‌ون فه‌رمانى دا يه‌ك مه‌نجه‌ڵى گه‌وره‌ پڕبكه‌ن له‌ مس و بيكوڵێنن كه‌ ئاماده‌ بوو منداڵه‌كانى ئافره‌ته‌كه‌ى بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ى دانه‌ دانه‌ بيانخاته‌ ناويه‌وه‌ ، ئافره‌ته‌كه‌ ، ووتى: من ته‌نها داواكاريه‌كم هه‌يه‌ له‌ تۆ؟ فيرعه‌ون ووتى:چى يه‌ ؟ووتى: ئه‌وه‌يه‌ كه‌ دواى مردنمان ئيسك و پروسكى خۆم و منداڵه‌كانم بكه‌يته‌ يه‌ك به‌رگ و بمانكه‌يته‌ ژێر خۆڵ به‌يه‌كه‌وه‌؟ ووتى:باشه‌ داواكاريه‌كه‌ت له‌سه‌ر من، پاشان دانه‌ دانه‌ منداڵه‌كانى له‌ پێش چاوى خۆى فڕآ ده‌دايه‌ ئه‌و مه‌نجه‌ڵه‌ گه‌وره‌يه‌ى كه‌ مسى تيا بوو، تا سه‌ره‌ گه‌يشته‌ خۆى و منداڵێكى شيره‌ خۆره‌ى ئه‌نجا دوو دڵى ڕووى تێكرد ، كه‌ خۆى فڕێدات يان نا له‌به‌ر منداڵه‌كه‌ى تا خواى گه‌وره‌ منداڵه‌كه‌ى هينايه‌ زمان و به‌دايكى ووت: خۆ ڕاگر به‌ تۆ له‌سه‌رحه‌قيت خۆت بخه‌ره‌ ناوى سزاى دونيا سوكتره‌ له‌ سزاى قيامه‌ت ئه‌نجا خۆى و منداڵه‌كه‌ى فڕێدايه‌ ناوى....) (٩).

    پێنجه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا به‌لاى گۆڕه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رموسا(علیه‌السلام) دا تێپه‌ڕى كه‌ لاى ته‌پۆڵكه‌ سووره‌كه‌ى ئه‌وبه‌رى شارى (بيت المقدس) بوو بينى له‌ گۆڕه‌كه‌يدا به‌ پێوه‌ نوێژى ده‌كرد: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( مررت بموسى ليلة أسري بي عند الكثيب الأحمر وهو قائم يصلي في قبره ....) (١٠)واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌و ڕه‌ويم پێكرا ڕۆيشتم به‌لاى موسادا(علیه‌السلام) له‌ نزيك ته‌پۆڵكه‌ سووره‌كه‌ و موسا (علیه‌السلام) به‌ پێوه‌ له‌ گۆڕه‌كه‌يدا نوێژى ده‌كرد.

    شه‌شه‌م: هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا فريشته‌كان پێغه‌مبه‌ريان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ (كه‌ڵه‌ شاخ) به‌كاربهێنێت: له‌ ئيبن عه‌باسه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌يگێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( ما مررت ليله‌ أسرى بى بمڵا من الملائكه‌ إلا كلهم يقول: عليك يا محمد بالحجامه‌ ...)(١١) واته‌: له‌و شه‌وه‌دا كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا به‌لاى هه‌ر پۆلێ له‌ پۆله‌كانى فريشته‌ داده‌ڕۆيشتم پێيان ده‌ووتم : ئه‌ىمحمد كه‌ڵه‌ شاخ بگره‌، وه‌ له‌ڕيوايه‌تيكى ى تردا ( ما مررت ليلة أسري بي بملأ إلا قالوا: يا محمد مُر أمتك بالحجامة ) (١٢).واته‌: له‌و شه‌وه‌ى كه‌ شه‌وڕه‌و يم پێ كرا ، به‌لاى هه‌ر كۆمه‌ڵێ له‌ كۆمه‌ڵه‌كانى فريشته‌ داده‌ڕۆيشتم پێيان ده‌ووتم: ئه‌ى محمد فه‌رمان بكه‌ به‌ ئومه‌ته‌كه‌ت كه‌ڵه‌ شاخ بگرن و به‌كارى بهێنن .

    حه‌وته‌م: هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئاڵايه‌كى گه‌وره‌ى به‌رچاوكه‌وت كه‌ به‌رز كرايه‌وه‌ و له‌ شام داكوترا : له‌ عبدالله كوڕى حه‌واله‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێرنه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: (رأيت ليلة أسري بي عمودا أبيض كأنه لؤلؤة تحمله الملائكة قلت: ما تحملون؟ فقالوا: عمود الكتاب أمرنا أن نضعه بالشام...) (١٣).واته‌: له‌و شه‌وه‌دا كه‌ شه‌وڕه‌ويم پێ كرا كۆڵه‌كه‌يه‌كى سپيم بينى وه‌ك مروارى فريشته‌ هه‌ڵيان گرتبوو ووتم: ئه‌وه‌ چى يه‌؟ ووتيان:ئه‌وه‌ عه‌موودى كتێبه‌ فه‌رمانمان پآ كراوه‌ له‌ شام دايبنێين و جێگيرى بكه‌ين.له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: (و بينما انا نائم) إذا رأيت عمود الكتاب أحتمل من تحت رأسي فظننت أنه مذهوب به فأتبعته بصري فعمد به الى الشام الا وأن الإيمان حين تقع الفتن بالشام) (١٤). واته‌: له‌و شه‌وه‌دا كۆڵه‌كه‌ى كتێبم بينى وه‌ك ئاڵايه‌ك هه‌ڵگيرا له‌ ژێر سه‌رى منه‌وه‌، و وام زانى له‌سه‌ر زه‌وى ناهێڵرێت و ده‌برێته‌ سه‌ر، چاوم به‌ دوايدا ده‌ڕوانى هه‌تا بينيم برديان به‌ره‌و شام، ئاگاداربن كاتآ كه‌ فيتنه‌ هه‌ستێ ته‌نها باوه‌ڕ (ئيمان) له‌ شام ده‌بێت .ئيبن كپير ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر ئه‌و به‌يانى يه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) گه‌ڕايه‌وه‌ له‌ شه‌وڕه‌و يه‌كه‌يدا جبريل دابه‌زى بۆلاى له‌ كاتى نزيك نيوه‌ڕۆدا وكاته‌كانى نوێژى بۆ ڕوون كرده‌وه‌ و له‌كه‌يدا ده‌كرێت، وچۆن ئه‌نجام ده‌درێت پاشان فه‌رمانى كرد به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هاوه‌ڵانى خۆى كۆبكاته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كۆى كردنه‌وه‌ و جبريل (علیه‌السلام) پێش نوێژى بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كرد و ئه‌ويش پێش نوێژى بۆ هاوه‌ڵانى ده‌كرد ) (١٥)، له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا: ( أمّني جبريل (علیه‌السلام) مرتين (بمكة) عند البيت ....) (١٦).واته‌: جبريل سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت دووجار پێش نوێژى بۆ كردم له‌ مه‌ككه‌ لاى كه‌عبه‌ .هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فێرى نوێژ و ده‌ست نوێژ و كاته‌كانى نوێژ كردووه‌بۆيه‌ ده‌فه‌رموێت: ( صلوا كما رأيتموني أصلي ) واته‌: نوێژ بكه‌ن وه‌ك چۆن ده‌بينن من نوێژ ده‌كه‌م

    .(١) اخرجه: الترمذي (٣٢٧٨)، والطبراني في (الكبير) (١٠٧٢٨) ، والحاكم (٢/٤٦٩) ، وابن حبان (٥٧)، وقال محققه: اسناده حسن، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي ) ( ٢٦١٤). (٢) اخرجه: مسلم (٤٣٥) ، والترمذي ( ٣٢٧٩) ،وصححه الشيخ اللألباني في (صحيح الترمذي)( ٢٦١٥). (٣) اخرجه: النسائي في (التفسير)(٥٥٦) و قال محققه : صحيح. (٤) اخرجه: أحمد (١/٣٦٨) (٥/٢٤٢)، والترمذي (٣٢٣٥)، (٥) اخرجه: أحمد (١٢٢١١) وقال محققه: حديث صحيح ابن ابي شيبة (١٤/٣٠٨)، (٦) اخرجه: ابو يعلى /٤٠٦٩,وقال محقق مجمع الزوائد(١٢١٨١) : إسناده صحيح. (٧) اخرجه: ابو يعلى (٤١٦٠) ، والبيهقي في (الشعب الإيمان) (٤٩٦٥) ، وصححه الشيخ مقبل بن هادي الوادعي في (الصحيح المسند ..) ( ٨٤). (٨) اخرجه: احمد (٣/٢٢٤) ، وابى داود (٤٨٧٨)، والبيهقي (٦٧١٦) ، (٩)اخرجه: أحمد (١/١٣٠) (٢٨٢١،٢٨٢٤) (١٠)اخرجه: مسلم ( ٦١٠٧ ، ٦١٠٨)، والنسائي (٣/٢٤) ، واحمد (٣/١٤٨) ، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح سنن النسائي ) ( ٣/٢١٥) ، (السلسلة الصحيحة ) (٢٦٢٧). (١١)اخرجه: احمد (١/٣٥٤) ، وابن أبي شيبة (٧/٤٤٢)، والترمذي ( ٢٠٥٣)، (١٢)اخرجه: ابن ماجة ( ٣٤٧٧)، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح سنن ابن ماجة ) ( ٢٨٠٢)، و (صحيح الجامع) (٥٦٧١). (١٣)اخرجه: الطبراني في (الكبير) ، وقال الهيثمي في (المجمع ) (١٦٦٤٤) :رواه الطبراني و رجاله رجال الصحيح غير (صالح بن رستم) و هو ثقة، وقال الحافظ في (فتح البارىء ) ( ٢/ ٤٩٨) : إسناده صحيح. (١٤)اخرجه: أحمد ( ٥/ ١٩٨) (٢١٧٣٣) (١٥)أنـــظر: (البداية ) ( ٣/١١٧) . (١٦) اخرجه: البخاري ( ٦٣١).


    Read More »

    22- ئیسرا و میعراج


     

    مزگه‌وتی ئه‌قصا، كه‌ موسڵمانان له‌و باوه‌ڕه‌دان خوا شه‌وڕه‌وی به‌ پێغه‌مبه‌ر كرددوه‌ بۆ ئه‌وێ

    موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە لە ساڵی ٦٢٠ز خوا ئیسرا یان شەوڕەوی بە پێغەمبەر محەمەد کردووە لە مزگەوتی حەرامەوە بۆ مزگەوتی ئەقصا واتە شاری بیت المقدس بە سواری بوراق و بە ھاوەڵی جوبرەیل، لەوێ دابەزیوە و نوێژی کردووە، پاشان ئەو شەوە لە بیت المقدسەوە ڕۆیشتووە بۆ ئاسمانی دنیا، و لەوێ ئادەمی بینیوە وسڵاوی لێکردوە و ئەویش وەڵامی داوەتەوە، ھەر لە ئاسمان بەدیداری یەحیا وعیسا ویوسف وئیدریس وھارون وموسا وئیبراھیم گەیشتوە، پاشان بوراقەکە بەرزی کردۆتەوە بۆ لای خوا، وە نوێژەکان لەو شەوەدا فەڕز کراون.

    بە پێی ڕای ئیبن ئیسحاق خوا تەنھا ئیسرای بە ڕۆحی پێغەمبەر کردووە، یان گەشتێکی ڕۆحی بووە، لە ھەمان کاتدا ھەندێ لە مێژوو ناسان وایدەبینن کە محەمەد بە ڕۆح و جەستەشی سەفەری کردووە. ھەر لەو ڕۆژەدا محەمەد بە ھۆزەکەی ڕاگەیاند بەڵام بە درۆیان خستەوە، باوەڕیان پێ نەکرد تەنھا ئەوان نەبێت کە باوەڕیان بە بانگەوازەکەی کردبوو وەک ئەبوبەکر.


    Read More »

    21- ئارامگرتنی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ر ئازاره‌كانی


     

    له‌ڕاستیدا پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌لایه‌ن قه‌ومه‌كه‌یه‌وه‌ ، ڕووبه‌ڕووى ئازار وئه‌شكه‌نجه‌ وناڕه‌حه‌تى زۆر ده‌بوویه‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌ر ئارامى ده‌گرت و چاوه‌ڕوانى پاداشتى خواى ده‌كرد ، ئه‌شكه‌نجه‌دان دریژه‌ى كێشا وسه‌ختگیر بوو ، تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمانیدا به‌ هاوه‌لاَنى كه‌ كۆچ بكه‌ن بۆ حه‌به‌شه‌ و له‌ده‌ست ئه‌م زوڵم و زۆره‌ ڕزگاریان ببێ ، ئه‌وه‌بوو زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ موسڵمان بوو بوون به‌ره‌و حه‌به‌شه‌ كه‌وتنه‌ ڕێ .

    ئیبن ئیسحاق ئه‌ڵێ : هه‌ركه‌ ئه‌بو تالب وه‌فاتى كرد ، ده‌ست به‌جێ قوڕه‌یش ده‌ستیانكرد به‌ ئازاردانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، به‌شێوازێك كه‌ ژیانیان لێ تاڵكرد و بێ زاریان كرد .

    ئه‌بو نوعه‌یم له‌ ئه‌بى هوره‌یره‌وه‌ خوای لێ ڕازی بێ ڕیوایه‌ت ده‌كات ، ده‌ڵێ : هه‌ركه‌ ئه‌بوتالب وه‌فاتى كرد كافره‌كان ته‌نگیان به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم هه‌ڵچنى تا واى لێهات فه‌رمووی : ئه‌ى مامه‌ چه‌ند زوو هه‌ستم به‌ نه‌بونت كرد .

    هه‌روه‌ها له‌ ( الصحيحين ) دا هاتووه‌ ئه‌ڵێ : ڕۆژێك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نوێژى ده‌كرد ـ وه‌ هه‌ندێك ناوسكه‌ ووشتر له‌و ده‌وره‌ توڕ درابوو ـ كه‌ عوقبه‌ى كوڕى ئه‌بى موعیت بینى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نویژ ده‌كات ، ئه‌و پیسیه‌ى هه‌ڵگرت خستیه‌ سه‌ر پشتى موباره‌كى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، ئه‌ویش هه‌ر له‌ سوژده‌دابوو سه‌ری به‌رز نه‌كرده‌وه‌ و پیسیه‌كه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر پشتى بوو ، هه‌تاوه‌كو فاتیمه‌ى كچی خوای لێ ڕازی بێ هات و له‌سه‌ر پشتى لادا ، ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌وكاته‌دا فه‌رمووى : " ئه‌ى په‌روه‌ردگارا ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ى نێو قوڕه‌یش له‌ ناو ده‌ى ... هه‌ر له‌ ( صحيح البخاري ) دا هاتووه‌ : كه‌وا ڕۆژێك عوقبه‌ى كوڕى ئه‌بى موعیت شانى ڕه‌سولی خوای صلى الله عليه وسلم گرت و كراسه‌كه‌ى پێچایه‌ ملیه‌وه‌ و زۆر توند جه‌ڕاندى ، هه‌تا خه‌ریك بوو بخنكێت ، ئه‌وه‌بوو ئه‌بوبه‌كر گه‌یشت و پاڵێكى نا به‌ عوقبه‌وه‌ و ووتى : [ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَنْ يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ ] ( الغافر : ٢٨ ) ، پیاوێك ده‌كوژن ته‌نها له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ى ئه‌ڵێت په‌روه‌ردگارم ( الله ) یه‌ .


    Read More »

    20- مردنی أبوطالب


     

    ئه بو طالب يه كێك بوو له هه ره دڵسۆزانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)، وه به رده وام په ناى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) ده دا و پارێزگارى لێ ده كرد و به هه موو جۆرێك پشت و په ناى ده گرت، به ڵام ئه بو طالب سه ر ڕاى ئه م هه مووه باوه ڕى به په يامى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) نه بوو وه به هيچ جۆرێكيش دژايه تى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) نه ده كرد و به درۆشى نه ده خسته وه به ڵكو له هه موو جێ يه ك، باسى خۆى و هاوه ڵانى وه ئاينه كه شى به چاكه ده كرد به ڵام بێ باوه ڕ بوو... له (حه به ى عه رنى) يه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: (ئيمامى عه ليم بينى له سه ر مينبه ر پێده كه نى جارێكيان ئه وه نده پێكه نى كه قه ت نه مديوه ئه وه نده پێ بكه نێت ئه وه نده پێكه نى تادانه كانى ده ركه وت، فه رمووى : قسه يه كى ئه بوگالبم بيركه وته وه جارێك من و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    له (بطن النخلة) نوێژمان ده كرد هات به ڕووماندا وبينى چۆن نوێژ ده كه ين و چى ده ڵێن وه دواى ته واوبوونى نوێژه كه مان پرسيارى لێكردين ووتى: ئه وه چى ده كه يت ئه ى برازاكه م ؟ پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)

    بانگى كرد بۆلاى ئيسلام ، وه ئيسلامى پێ ڕاگه ياند، ئه بو طالب ووتى: ئه مه ى ئێوه ده يكه ن خراپ نى يه ئه وه يشى ده يڵێن هه ر خراپ نى يه ، به ڵام وه ڵاهى هه رگيزاو هه رگيز دوامه وه به رز نابێته وه به سه رسه رم دا، ئه فه رموێت: له و قسه يه ى ئه بوطالب بوو كه زۆر پێكه نيم هات سه يرم لێ ده هات كه ئه و قسه يه ى كرد)(١).

    پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له سه ره مه رگى ئه بو طاليبدا زۆر به دڵسۆزانه داواى لێكرد بۆ ئه وه ى شايه تمان بهێنێت و به ر شه فاعه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بكه وێت و به به هه شت شاد بێت، به ڵام هه ر باوه ڕى نه هێنا .... ئه م به سه ر هاته ش موسه يه بى كوڕى حه زن(ڕه زای خوای لێبێت) ده يگێڕێته وه و ده فه رموێت: (( له كاتى سه ره مه رگى ئه بو طالب دا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هات بۆلاى و بينى ئه بوجه هلى لايه له گه ڵ عه بدوڵاى كوڕى موغيره ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) پێى فه رموو: ((يا عم انك اعظمهم على حقاً و احسنهم عندى يداً و لأنت اعظم حقاً على من والدي

    قل :لااله الا الله

    اشهد لك بها عند الله (فى رواية الحاكم)

    فقل كلمة تجب لك على بها الشفاعة يوم القيامة قل : لا اله الا الله)).

    واته : ئه ى مامه تۆ له هه موو كه س زياتر مافت به سه ر منه وه و هه يه له هه موويان چاكتر بووى بۆم تۆ زياتر له دايك و باوكم مافت هه يه به سه رمه وه بڵێ (لا اله الا الله)

    ئه و ووشه يه بڵێ تا تكاكردن بۆت له سه رم پێ ويست بێت، ئه بو جه هل و عه بدوڵا ڕوويان كرده ئه بو طالب و پێيان ووت: ئه ى ئه بو طالب ئايا ده ته وێت واز له ئاينى (عبد المطلب) بێنيت، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)

    به رده وام ئه م ووشه يه ى ده دا به گوێى دا، و ئه وانيش به رده وام ئه و ووشه يه ى خۆيان ده دايه وه به گوێى دا تا دوا ووشه ى ئه بو طالب ئه وه بوو كه ووشه كه ى ئه وانى دووباره كرده وه ) (٢).

    له ڕيوايه تێكى تردا : (ئه بو طالب ووتى: ئه گه ر له به ر ئه وه نه بێت كه قوڕه يش بيكه ن به عه يبه بۆم وبڵێن :له ترسى مردن ئه و ووشه يه ى ووتوه ئه گينا له به ر دڵى تۆ ده م ووت: به ڵام (انا على ملة عبد المطلب) واته : من له سه ر ئاينى (عبدالمطلب)م ئه وه بوو مردوو ڕازى نه بوو كه بڵێ (لااله الا الله) و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    فه رمووى ((اما والله لاستغفرن لك مالم انه عنك)) واته : به ڵام وه ڵاهى داواى لێخوش بوونت بۆ ده كه م تا خوا ئه و كاره م لێ قه ده غه ده كات و ڕێگه م پێ نادات ( (٣).

    له ڕيوايه تێك دا ئه فه رموێت: (پێ ى ووت: خوا لێت خۆش بێت به رده وام داواى لێ خۆش بوونت بۆ ده كه م لاى خوا تا خوا نه هيم لێ ده كات .موسوڵمانانيش كه وتنه داواى لێ خۆش بوون بۆ مردوانيان كه به موشريكى مردبوون ) (٤). ئينجا خواى گه وره ئه و ئايه ته ى دابه زاند كه ده فه رموێت: (مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَنْ مَوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ )(التوبة: ١١٣-١١٤) خواى گه وره ڕونى كرده وه كه هه رگيزاو هه رگيز بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    و بۆ خاوه ن باوه ڕان نى يه داواى لێ خۆش بوون بكه ن بۆ هاوبه ش په يدا كاران، ئه گه ر خزمانيشيان بن دواى ئه وه ى بۆيان ده ركه وت كه ئه وانه ئه هلى دۆزه خن وه ئه فه رموێت : ئايه ته ش سه باره ت به ئه بوطاليب دابه زى كه ده فه رموێت: (إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ )(القصص: ٥٦) . ئه بو طالب به م شێوه يه مرد و شايه تمانيشى نه هێنا به تاك و ته نهايى خوا، ئه بو طالب ده بێ دواى مردنى كێ بيشارێته وه ،چونكه ته نها ئيمامى عه لى لێره يه و جه عفه رى براى له حه به شه يه .

    ئيمامى عه لى (ڕه زای خوای لێبێت) خۆى بۆمان ده گێڕێته وه و ده فه رموێت:(كاتێ ئه بو طالب مرد هاتم بۆلاى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    وپێم ووت: مامه پيره گومڕاكه ت مرد كێ بيشارێته وه ؟ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    فه رمووى (بڕۆ بيشاره وه و هيچ مه كه تا دێيته وه بۆلام . منيش ووتم : له سه ر هاوتا بڕياردان مردووه ؟ فه رمووى : بڕۆ بيشاره وه ، ئنجا ڕۆيشتم شاردمه وه و هاتمه وه بۆ لاى و پێى ووتم: بڕۆ خۆت بشۆره و هيچ نه كه يت تا دێيته وه لام، منيش چووم خۆم شت و هيچم نه كرد تا هاتمه وه بۆلاى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ئنجا هه ندێ دوعاى بۆ كردمكه له لام خۆشه ويستر بوو له ووشتره سوور و ڕه شه قه ڵه وه كان) (٥) . له پاداشتى ئه و هه موو چاكه يه ى ئه بو طالب كه كردى سه باره ت به پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له به رگرى و به گژدا چوونه وه ى كافرانى قوڕه يش و دوژمنكاريه كانيان به رامبه ر به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) وه سه ره ڕاى شيعره جوانه كه ى كه به ناوبانگه به (القصيدة اللامية) كه له مه دحى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) دا دايناوه و له شيعره كاندا به خراپه باسى هاوبه ش په يداكاره كان ده كات وه لايه نى چاكه ى موسوڵمانان باس ده كات، وه دووپاتى ده كاته وه كه محمد ڕاستگۆيه و هه رگيز درۆى نه كردووه ، بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) تكاى بۆ ده كات له ڕۆژى قيامه ت دا كه سزاكه ى له سه ر سوك بكرێت:(عه بباسى كوڕى عبدالمطلب براى ئه بو طالب به پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ى ووت: ئايا هيچ سودێكت به ئه بو طالب گه ياندووه چونكه ئه و يارمه تى ده دايت و توڕه ده بوو له پێناوى تۆدا؟ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    فه رمووى: (نعم وجدته فى غمرات من النار فأخرجته الى ضحضاح من النار) واته : به ڵێ دۆزيمه وه له ناوه ڕاستى دۆزه خ دا بوو من ده رم هێنا بۆلاى ته نكاييى و قه راغى ئاگرى دۆزه خ ... )(٦) .

    له ڕيوايه تێكى تردا ده فه رموێت: ([لعله تنفعه شفاعتي يوم القيامة فيجعل في ضحضاح من النار يبلغ كعبيه يغلى منه دماغه (ولولا أنا لكان في الدرك الأسفل من النار)(٧) ] (٨) واته : به ڵكو تكاكردنى من له ڕۆژى قيامه ت دا سودى پێ بگه يه نێت وبكرێته پارچه يه ك ئاگر كه تا قوله پێ ده گرێته وه وده ماغى ده كوڵێنێت، وه ئه گه ر من نه بومايه له قوڵايى دۆزه خدا ده بوو، له پاداشتى ئه و هه موو چاكه يه ى كه كردى به رامبه ر به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    .سوكترين سزا ده درێت له ناو خه ڵكانى دۆزه خدا. هه ر له ئيبن و عه بباسه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده يگێڕێته وه كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    فه رمويه تى: (( ان اهون أهل النار عذابا ابا طالب و هو منتعل بنعلين يغلي منهما دماغه)) واته : (سوكترين سزا دراوى ناو دۆزه خ ئه بو گليبه كه دوو نه على ئاگرينى به قاچ دا كراوه وو ده ماغى ده كوڵێنێت ... ) (٩) .

    (١) أخرجه: أحمد (١/٩٩) (٧٧٦) وقال محققه : اسناده ضعيف ، و أبو يعلى (٤٤٧)، و البزار (٧٥١) ، والطيالسي (١٨٨) ، قال الهيثمي في (المجمع) (٩/١٠٢): رواه الطبراني في الأوسط و إسناده حسن.

    (٢) أخرجه: البخاري (١٣١٠، ٣١٦٠ ، ٤٧٧٢،٣٨٨٤ )، و مسلم (٢٤)، و النسائي (٤/٩٠) (٢٠٣٤)، و أحمد (٥/٤٣٣) ، و الحاكم (٢/٣٣٦) و صححه و وافقه الذهبـي، و البيهقي في (الدلائل) ( ٢/٣٤٢)، و الطبراني في (الكبير) (٢٠/٢٨٨).

    (٣) أخرجه: أحمد (٢/٣٣٤) (٩٦١٠) وقال محققه :اسناده صحيح على شرط مسلم ، و الترمذي (٣١٨٨)، و ابن حبان (٦٢٧٠) و قال محققه: صحيح، و صححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي) (٢٥٤٨).

    (٤) أخرجه: الحاكم (٢/٣٣٥) و صححه و وافقه الذهبـي .

    (٥) أخرجه: النسائي (١/١١٠ ، ٤/٧٩) ، و أبو داود (٣٢١٤) ، و عبدالرزاق (٩٩٣٦)، و أحمد (١/١٣٠) (٧٥٩،٨٠٧،١٠٧٤) و قال محققه الأرناؤوط: إسناده ضعيف، والطياليسي (١٢٠) ، و ابن أبي شيبة

    ( ٣/٣٤٧) ، و البيهقي (١/٣٠٤-٣٠٥) و ضعفه في (الدلائل) ( ٤/٣٤٨)، و صححه الشيخ الألباني في (صحيح النسائي) (١٨٤ ، ١٨٩٥) و في (السلسلة الصحيحة ) ( ١٦١) و في (أحكام الجنائز) (١٦٩) مسألة الدفن و توابعه.

    (٦) أخرجه: مسلم في (الصحيح )(٥١٠).

    (٧) أخرجه: البخاري (٣٨٨٥ )، و مسلم (٥١١)، و أحمد (٣/٩)، و البيهقي في (الدلائل) (٢/٣٤٧)، و ابن حبان (٦٢٧١) و قال محققه: صحيح.

    (٨) أخرجه: البخاري (٣٨٨٣)، و مسلم (٥٠٩)، و الحميدي (٤٦٠)، وأحمد في (المسند)(١/٢٠٦) و في (فضائل الصحابة )(١٧٥٨)، و عبدالرزاق (٩٩٣٩)، و أبو عوانة ( ١/٩٦).

    (٩) أخرجه: مسلم ( ٥١٥).

    (ژیان نامه ی پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له قورئان و فه رمووده صه حیحه کاندا)


    Read More »

    19- هاتنی پیاو ماقوڵانی قوڕه‌یش بۆ لای ئه‌بوتالب له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا


     

    ئيبن و ئيسحاق ده فه رموێت: ( كاتێ ئه بو طالب نه خۆش كه وت قوڕه يش پێيان گه يشت كه نه خۆشى يه كه ى سه خته هه ندێكيان له ناو خۆياندا به هه ندێكيان ووت: حه مزه و عومه ر موسوڵمان بوون ، وه ئاينه كه ى موحه مه د بڵاو بۆته وه به هۆزه كانى قوڕه يشدا، با هه موومان بچين بۆلاى ئه بو طالب بۆ ئه وه ى شتێكمان بۆ وه ربگرێت له و برازايه ى يان شتێكى بده ينێ وه ڵاهى ئه ترسين سبه ينێ سه روه ريمان له ده ست بچێت ) (أنظر: سيرة ابن هشام (٢/٢٧))، به م شێوه يه چوون بۆلاى ئه بو طالب بۆ ئه وه ى په يمانێك وه رگرن له پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) وه ڕێكه وتن نامه يه كى له گه ڵ ئه نجام بده ن به ئاماده بوونى ئه بو طالب كه له سه ره مه رگدا بوو به سه ر هاته كه هاوه لێ پايه به رز ئيبن و عه باس (ڕه زای خوای لێبێت) ده يگێڕێته وه و ده فه رموێت:( هه ندێك پياو ماقوڵانى قوڕه يش چوونه لاى ئه بوطالب : له وانه : عقبه ى كوڕى ڕه بيعه ، شه يبه ى كوڕى ڕه بيعه ، ئه بو جه هلى كوڕى هيشام، ئومه يه ى كوڕى خه له ف، ئه بو سوفيانى كوڕى حه رب، له گه ڵ هه ندێ له سه ركرده كانى تردا ووتيان:ئه ى ئه بوطالب : خۆت باش ده زانيت كه چه نده ڕێزى تۆمان لا گه وره يه تۆش وا نه خۆش كه وتويت و له سه ر جێگه داى و ئێمه ترساوين له وه ى كه له و نه خۆشيه دا تيا بچيت وه ده زانيت چى هه يه له نێوان ئێمه و برازاكه ت دا، بانگى بكه و شتێكمان بۆى لێ وه رگره ، وه شتێكيش له ئێمه وه رگره بۆ ئه و باوازمان لێ بێنێت و ئێمه ش وازى لێ بێنين و ئه و دووركه وێته وه له خۆمان و ئاينمان تا ئێمه ش دووركه وينه وه له خۆيى و ئاينه كه ى، ئه بو طالب ناردى به شوێن پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) دا و پێغه مبه ريش(صلی الله علیه وسلم)هات و پآى ووت: ئه ى برازا ئه مانه سه ركرده كانى هۆزو خزمانى خۆتن كۆبونه ته وه بۆ ئه وه ى

    شتێكت بده نێ (واته :داواكاريت چى يه ؟) پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : ئه ى مامه ته نها يه ك شتم بده نێ ده بن به سه ركرده ى عه ره ب و وه عه جه ميش سه رانه يان پێ ده ده ن ئه گه ر ئه و ووشه يه بڵێن؟ ئه بو جه هليش به خۆشحاڵانه ووتى: ئه وه ده ووشه ش بۆ تۆ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: بڵێن ( لااله الا الله) و واز بهێنن له و بتانه ى كه ده يپه رستن. موشريكه كان ده ستيان كرد به چه پڵه لێدان و ووتيان: ئه ى محمد ده ته وێت خواكان بكه يت به يه ك خوا ئه مه شتێكى زۆر سه يره ئيتر هه ندێكيان به هه ندێكيان ده ووت: وه ڵاهى ئه م پياوه هيچ شتێكتان پێ نادات له وه ى كه ئێوه ده تانه وێت بڕۆن وازى لێ بهێنن له سه ر ئاينى باوك و باپيرانتان به رده وام بن ، هه تا خواى گه وره يه كه لاى ده كاته وه له نێوان ئێوه و محمدا ئه نجا ڕۆيشتن ....) (أخرجه: أحمد (١/٢٧٧) و في (٢/٣٦٢) رقم (٢٠٠٨ ، ٣٤١٩)).

    وه هه روه ها ئيبن عه باس (ڕه زای خوای لێبێت)ده فه رموێت سوره تى : ( ص وَالْقُرْآَنِ ذِي الذِّكْرِ بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي عِزَّةٍ وَشِقَاقٍ )(ص: ١ - ٢) سه باره ت به و كۆڕو كۆمه ڵه له كاتى سه ره مه رگى ئه بوطالب دا هاته خوار كه ئه بو جه هل و كۆمه ڵه كه ى به رپه رچى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) يان دايه وه ...) أخرجه: الحاكم (٢/٤٣٢) و صححه على شرط مسلم و وافقه الذهبـي، والبيهقي في (الدلائل) ( ٢/٣٤٦))

    (ژیان نامه ی پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له قورئان و فه رمووده صه حیحه کاندا)


    Read More »

    18- مردنی خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلد


     

    ئيبن و ئيسحاق ده فه رموێت:(خه ديجه و ئه بوطالب له يه ك ساڵدا مردن . به مردنى خه ديجه ناخۆشيه كانى له سه ر پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) زيادى كرد چونكه ياريده ده رێكى ڕاستگۆيانه بوو بۆ ئيسلام و بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ) (١).

    ئيمامى حاكم ده فه رموێت: (مردنى خه ديجه دواى ئه بوطالب بوو به سێ ڕۆژ ) (٢).

    به ڵام ئيبن وجه وزى ده فه رموێت: ((ئه بوطالب و خه ديجه مردن ماوه ى نێوانيان ته نها مانگێك و پێنج ڕۆژبوو ناڕحه تى وموسيبه ت زۆر سه خت بوو له سه ر پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) تا ناچار بو ته نها له ماڵه وه بێت و نه يه ته ده رێ وه قوڕه يش ئه وه ى كه نه يان ده وێرا پێشتر بيكه ن به رامبه رى له وه به دواوه ئه نجاميان دا)) (٣)،

    بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت: ((مازالت قريش كاعة حتى توفى ابو طالب)) واته : (قوڕه يش هه مويان ترسنۆك بوون به رامبه رم تاكو ئه بوطالب مرد)(٤).

    خه ديجه ى خێزانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ماوه يه كى زۆر ژيانى له گه ڵ پێغه مبه ر دا (صلی الله علیه وسلم) بردۆته سه ر وهيچ ژنێكى به سه ردا نه هێناوه ، وه هه موو مناڵه كانى ته نها له وئافره ته به ڕێزه يه ، بێ گومان زۆر به چاكه باسى ده كرد، وه له چاكێتى دا خواى گه وره پله ى تايبه تى بۆ داناوه ، له ئه بوهوره يره وه (ڕه زای خوای لێبێت)ده فه رموێت: (جبريل عليه السلام ) هات بۆلاى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) وه فه رمووى ئه ى موحه مه د ئه وه خه ديجه يه دێت بۆ ئێره قاپێكى پێه خواردنى تيايه (يان ئاو) ئه گه ر هات بۆ لات سه لامى پێبگه يه نه له لايه ن خواوه وه لايه ن منيشه وه (واته :خوا سه لام له خه ديجه ده كات وه سه لامى منيشى پێ بگه يه نه ) وه مژده شى به رێ به كۆشكێك له به هه شتدا كه ناڕه حه تى و غه لبه غه ڵبى تيانى يه ) (٥)، خه ديجه ش له وه ڵامدا فه رمووى : (خواى گه وره سه لامه و سه لاميش له جبريل بێت وه سه لام وڕحمه ت وبه ره كه ت له تۆش بێت ئه ى پێغه مبه رى خوا) (٦)، هه روه ها خه ديجه (رچى الله عنها) يه كێكه له هه ره ئافره ته به ڕێزه كانى ئه هلى به هه شت له دونيادا.

    له ئيبن عه باسه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: (پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) چوار هێڵى كێشا له زه ويداو ئنجا فه رموى ئه زانن ئه م چوار هێڵه چين؟ ووتمان : خواو و پێغه مبه رى خوا باشتر ده زانن . فه رمووى: ((افضل نساء اهل الجنة خديجة بنت خويلد، و فاطمة بنت محمد، و مريم بنت عمران، و اسية بنت مزاحم امراءة فرعون)) واته : (چاكترين ئافره تانى ئه هلى به هه شت خه ديجه ى كچى خوه يلد و فاتيمه ى كچى محمد ومه ريه مى كچى عمران و ئاسياى كچى مزاحمى ژنى فرعه ونه ) (٧) .

    بێگومان پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) هه رگيز باسى خه ديجه ى فه رامۆش نه كردووه و له يادى نه چووه و زۆر جاريش لاى عائيشه گێڕاويه تى يه وه ، عائيشه (رضى الله عنها ) ده فه رموێت: ((كاتێك پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) باسى خه ديجه ى بكردايه زۆر به چاكى باسى ده كرد ، منيش ڕۆژێك توڕه بووم له و قسه يه ووتم : ئه وه ئه وه نده بۆ باسى ده كه يت ئافره تێكى لێو سورى پير بوو خواى گه وره له وه چاكترى پێ به خشيويت، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : ((أبدلني الله خيراً منها؟ قد آمن بي إذ كفر بي الناس، وصدقني إذ كذبني الناس، و واستني بمالها إذ حرمني الناس، و رزقني الله أولادها و حرمني أولاد الناس)) واته : خواى گه وره له وه چاكترى پێ به خشيوم؟ باوه ڕى پێ هێنام كاتێ هه موو خه ڵكان باوه ڕيان پێ نه هێنام و به ڕاستى خستمه وه كاتێ هه موو خه ڵكان به درۆيان خستمه وه ، به ماڵ و به نه فسى خۆى پشگيرى كردم كاتێ خه ڵكان دژم وه ستان وه خواى گه وره له و مناڵى پێ به خشيم وه له هيچ ژنێكى تر مناڵى پێ نه به خشيم) (٨)، هه روه ها پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) وه ك ڕێزگرتنێك له خه ديجه ڕێزى له خزم و دۆسته كانيشى ده گرت له دواى مردنى ..

    عائيشه (رضى الله عنها) ده فه رمووێت :(دڵپيس نه بووم به رامبه ر به يه كێ له خێزانه كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئه وه نده ى كه دڵپيس بووم به رامبه ر به خه ديجه هه رچه نده نه شم دى بوو له ژيانمدا، به ڵام له به ر ئه وه ى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) زۆر جار باسى ده كرد وه هه ندێ جار ئه گه ر مه ڕى سه ر بڕيايه پارچه پارچه ى ده كرد و ده ينارد بۆ هاوڕێكانى خه ديجه وه هه ندێ جاريش پێم ده ووت: ده ڵێ ى ئافره ت نى يه له سه ر دنيادا ته نها خه ديجه نه بێت؟، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) ده يفه رموو ((خه ديجه ئاوهابوو ئاوهابوو وه هه تا مناڵيشم لێ ى هه بوو)(٩).

    دواى مردنى خه ديجه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) عائيشه ى كچى ئه بوبه كرى ماره كرد وه نه يگوێزايه وه ، به ڵام سه وده ى كچى زه معه ى ماره كردو له وێ گوێزايه وه پێش ئه وه ى عائيشه بهێنێت، وه خواى گه وره سێ جار عائيشه ى نيشانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) دا وه له خه ودا له پێش ماره كردنى يه وه فريشته يه ك له پارچه يه ك ئاوريشمدا هێناويه تى بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) .

    خاتوو عائشه ده فه رموێت: (پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) پێ ى ووتم: ((اريتك في المنام ثلاث ليال، جاءني بك الملك في سرقة من حرير، فيقول : هذه امراتك فاكشف عن وجهك (الثوب)) فاذا انت هي، فاقول : ان يك هذا من عندالله يمضه)) واته :تۆم بينى له خه و دا سێ شه و و فريشته يه ك تۆى ده هێنا بۆ لام له ناو پارچه ئاورێشمێكدا و ده يووت:ئا ئه مه خێزانه كه ته ، منيش ئاوريشمه كه م به سه ر ده م و چاوته وه لا ده برد و ته ماشام ده كرد تۆ بويت، منيش ده مووت:ئه گه ر ئا ئه مه لاى خواوه بێت ده ى هێنێته دى)(١٠)

    (١) أنظر: سيرة ابن هشام (٢/٢٦)، و الطبري في (التأريخ) ( ٢/٣٤٣).

    (٢) أنظر: ابن سعد في (الطبقات) (٨/١٨).

    (٣) أنظر: المنتظم لابن الجوزي (٣/١١).

    (٤) أخرجه: الحاكم (٢/٦٢٢) و صححه على شرط مسلم و وافقه الذهبـي ، و قال الشيخ الألباني في (صحيح السيرة ) ( ٣١): إسناده جيد.

    (٥) أخرجه: البخاري (٣٨٢٠)، و مسلم (٦٢٢٣)، و أحمد في (المسند) ( ٢/٢٣١) و في (الفضائل )(١٥٨٨) و قال محققه: إسناده صحيح، و ابن أبي شيبة( ١٢/١٣٣)، و الحاكم (٣/١٨٥) و صححه و وافقه الذهبـي، و الطبراني في (الكبير)( ٢٣/١٠)، و ابن حبان (٧٠٠٩) و قال محققه: إسناده صحيح على شرط الشيخين.

    (٦) أخرجه: النسائي في (الكبرى) ( ٨٣٥٩)، و قال الشيخ مقبل في (الصحيح المسند مما ليس في الصحيحين )

    ( ١١٦): حديث حسن.

    (٧) أخرجه: أحمد في (المسند) ( ١/٢٩٣) (٢٦٦٨) وقال محققه : اسناده صحيح ، و في (الفضائل ) (٢٥٠)، و النسائي في (الكبرى ) (٨٣٦٤)، و الطحاوي في (مشكل الآثار) (١٤٨)، و أبو يعلى (٢٧٢٢ )، و الطبراني في (الكبير ) ( ١١٩٢٨)، و ابن حبان (٧٠١٠) و قال محققه: إسناده صحيح ، و قال الحافظ في (الفتح) ( ٦/٥٨٣): إسناده صحيح .

    (ژیان نامه ی پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له قورئان و فه رمووده صه حیحه کاندا)


    Read More »

    17- بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم


     

    محەمەد حەنیفی بووە پێش ئەوەی ببێتە پێغەمبەر و خوای پەرستووە لەسەر ڕێگەی ئیبراھیم، و بتپەرستی ڕەت ئەکردەوە. و وەحی بۆھات و داوای بانگەوازکردنی بۆ ئیسلام وخواپەرستی لێکرا کاتێک لە تەمەنی چل ساڵیدا بوو، بۆ ماوەی سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد، پاشان دە ساڵ لە مەککە مایەوە بانگەوازی خەڵکی مەککە و بازر و حەجاجەکانی ئەکرد بۆ ئیسلام.

    ئه‌شكه‌وتی حه‌ڕا، كه‌ موسڵمانان له‌و باوه‌ڕه‌دان لێره‌دا محه‌مه‌د وه‌حی خوای بۆ دابه‌زیوه‌

    محەمەد لە مانگی ڕەمەزاندا لە ئەشکەوتی حەڕا ئەمایەوە لە شاخی سەور لە دووری دوو میل لە مەککەوە، ئاو و خواردنی لەگەڵ خۆی ئەبرد و تیایا ئەمایەوە و پەرستن و تێڕامانی ئەکرد. بە پێیی ڕیوایەتێکی بوخاری ، وەحی ھاتووە بۆ محەمەد کاتێک لە ئەشکەوتی حەڕا بووە، و یەکەم ئایەت لە قورئان دابەزی بۆی (اقْرَء بِاسْمِ رَبِّکَ اڵّذی خَڵقَ) واتە بخوێنەوە بە ناوی ئەو خوایەی دروستی کردووی،

    سەرەتای بانگەواز

    لەوانەی کە سەرەتا چوونە ئیسلامەوە خەدیجەی کچی خوەیلدی خێزانی و عەلی کوڕی ئەبوتالیبی ئامۆزای بوو کە ئەو کاتە لە تەمەنی دە ساڵیدا بوو کە ئەژیا لە ژێر چاودێری محەمەدا و ئیسلام بوو ساڵێک دوای ھاتنی پێغەمبەرایەتی، وھەروەھا ئەبوبەکر یەکەم کەس بوو کە ئیسلام بوونی خۆی دەرخست، محەمەد کەس وکار و نزیکەکانی خۆی کۆکردەوە و پێشنیاری ئیسلامی بۆ کردن بەڵام کەس ووەڵامی نەدایەوە بێجگە لە عەلی وزەیدی کوڕی حارسە وئەبوبەکر، ئەمانە لە سەرەتای بانگەوازدا ئیسلام بوون و بانگەواز سێ سال بە نھێنی بەردەوام بوو، و پاشان وەحی ھات بۆ پێغەمبەر و داوای لێکرد بانگەواز بە ئاشکرا ڕابگەیەنێت.

    ئیبن سەعد ئەڵێت قوڕەیش لە دژی بانگەوازی محەمەد نەوەستان تا ئایەتەکان لەسەر بت پەرستی ھاتنە خوارەوە، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئەچوونە ئیسلامەوە مەترسی دروستبوو بۆ شێوازی ژیانی ئاینی لە مەککە و بە خراپی کار ئەکردە لەسەر ھێزی ئابووری قوڕەیش، بۆیە قوڕەیش دژی بانگەوازەکەی وەستان و داوایان لیئەکرد واز بھێنیت بەڵام محەمەد ڕازی نەبوو لە بەرامبەر ھیچ شتێک دەست لە بانگەواز ھەڵگرێت. ھەر لەبەر ئەوە قورەی] وتیان: محەمەد توشی جۆرێک لە شێتی بووە، و وتیان: جنۆکە و شەیتان تێکیان داوە و ھەروەھا پێیان وت ساحیر و شاعیرە. کاتێک زانیان بەمە ناتوانن ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بانگەوازەکە بگرن بۆیە بڕیاری ئازاردانی موسڵمانانیان دا، بۆیە ھەر سەرۆک ھۆزێک ئازاری ئەو کەسانەی ئەدا لە ھۆزەکەی کە ئیسلام بوون، وبریاری ئازاردان ولێدانیان دا بۆ ھەر یەکێک ئیسلام بێت. ھەتا گەیاندیانە ئەوەی کە ئازاری پێغەمبەر خۆشیان ئەدا، کاتێک نەھامەتی زیادی کرد لەسەر موسڵمانان پێغەمبەر محەمەد ڕێگەی پێدان کە کۆچ بکەن بۆ حەبەشە لە ساڵی ٦١٥ز، عوسمانی کوڕی عەفان و خێزانەکەی و نزیکەی ٨٠ پیاو بوون کۆچیان کرد بۆ حەبەشە.

    دواتر خەدیجە وئەبوتالیب کۆچی دواییان کرد (کە لە گەورەترین پاڵپشتەکانی محەمەد) بوون لە ساڵی ٦١٩ز، قوڕەیش بە تەواوی کەوتنە ئازردانی موسڵمانان.

    ئەوانەی کە لە دەرەوەی مەککە بە دەم بانگەوازی ئیسلامەوە هاتن

    ئه‌م بانگه‌وازه‌ پیرۆزه‌ -كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی هاتبوو- سه‌ره‌تا له‌ مه‌ككه‌وه‌ ده‌ستی پێكردو پاشان ورده‌ ورده‌ په‌لی هاویشت بۆ چوار‌ده‌ورو شوێنه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه‌، ئیتر ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ جگه‌ له‌ خه‌ڵكی مه‌ككه‌ به‌ره‌و ئیسلام ده‌هاتن و خوا دڵ و ده‌روونیانی بۆ ئیسلام ده‌كرده‌وه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ زیادیان ده‌كردو له‌ په‌ره‌ سه‌ندندا بوون، جا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ پیری ئه‌م بانگه‌وازه‌ پیرۆزه‌ هاتن له‌ خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه‌و موسڵمان بوون:

    ١. سوه‌یدی كوڕی الصامت له‌ خه‌ڵكی( یه‌ثرب) و له‌ شاعیرو هۆنه‌ره‌ ناوداره‌كانی بوو، خاوه‌ن ڕێزو پله‌و پایه‌ بوو، هات بۆ مه‌ككه‌ به‌ مه‌بستی حه‌ج یان عه‌مره‌، له‌وێ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) گه‌یشت و ئیسلامی خسته‌ پێشی و موسڵمان بوو، موسڵمانبوونه‌كه‌شی له‌ سه‌ره‌تاكانی ساڵی یازده‌یه‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا بوو.

    ٢. ئياسي كوڕی مه‌عاذ له‌ گه‌ڵ شاندی ئه‌وسدا هات تاكو ببێته‌ هاوپه‌یمانی قوڕه‌یش له‌ دژی خه‌زره‌ج، گه‌نجێكی تازه‌ پێگه‌یشتوو بوو، وه‌ كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان گه‌یشت، بانگی كردن بۆ ئیسلام، ئیتر فه‌رمووده‌كانی جێگه‌ی خۆیان له‌ دڵی ئیاسدا كرده‌وه و موسڵمان بوو‌، پاشان هه‌ر له‌ (یه‌ثرب) مرد، ئه‌مه‌ش له‌ ساڵی یازده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا بوو.

    ٣. ئه‌بو ذه‌ری غه‌فاری له‌ دانیشتوی چوارده‌وره‌كانی(یه‌ثرب) بوو، كاتێك گوێبیستی هه‌واڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی زانی، براكه‌ی نارد تاكو هه‌واڵی بۆ بێنێته‌وه‌و بزانێ ده‌نگ و باس چیه‌، پاشان خۆی به‌ره‌و مه‌ككه‌ هات و به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) گه‌یشت، داوای كرد كه‌ ئیسلامی پێ بناسێنێت، ئیتر یه‌كسه‌ر موسڵمان بوو، وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاماژه‌ی بۆ كرد كه‌ ئیسلامه‌تیه‌كه‌ی بشارێته‌وه‌و ئاشكرای نه‌كات، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌ی به‌ باش و په‌سه‌ند زانی كه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌ و له‌ شوێنێ گشتی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی مه‌ككه‌دا ئاشكرای كرد، به‌ هۆی ئه‌مه‌شه‌و توشی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار هات له‌ لایه‌ن تیره‌و هۆزه‌كه‌یه‌وه‌، وه‌ك له‌ صه‌حیحی بوخاریدا هاتووه‌.

    ٤. طوفه‌یلی كوڕی عه‌مری ده‌وسی گه‌وره‌ی هۆزی (ده‌وس) بوو، كه‌سێكی خاوه‌ن ڕێزو پایه‌ بوو له‌ ناو گه‌له‌كه‌یدا، شاعرێكی ڕه‌وانبێژو دانا بوو، له‌ ساڵی یازده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا هات بۆ مه‌ككه‌، ئیتر خه‌ڵكی مه‌ككه‌ پێشوازیان لێ كردو وریایان كرده‌وه‌ له‌ موحه‌ممه‌دو بانگه‌وازه‌كه‌ی كه‌ نه‌كات گوێی لێ بگرێت و موسڵمان ببێت، تا گه‌شته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاریدا نه‌ قسه‌ی له‌ گه‌ڵ بكات و نه‌ گوێشی لێ بگرێت، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو په‌شیمان بۆوه‌، وه‌ هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)و داوای كرد كه‌ ئیسلامی بخاته‌ پێش و بۆی باس بكات، پاشان موسڵمان بوو، ئیتر وه‌ك بانگخوازێك گه‌ڕایه‌وه‌ ناو گه‌له‌كه‌ی، وه‌ به‌رده‌وام بوو له‌ سه‌ر بانگه‌واز بۆ ئیسلام تا گه‌شته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ نزیكه‌ی حه‌فتا یان هه‌شتا ماڵی هێنا كه‌ هه‌موویان موسڵمان بوون، خوا لێی ڕازیبێ له‌ ڕۆژی یه‌مامه‌دا شه‌هید بوو.

    ٥. ضمادی ئوزدی له‌( ئوزدی شنوئه)‌ بوو له‌ یه‌مه‌ن، هات بۆ مه‌ككه‌، گۆێی لێ بوو كه‌ چۆن وه‌سفی خراپ و ناشیرن ئه‌ده‌ن پاڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێی ده‌ڵێن شاعیره‌ یان شێته‌، ئه‌ویش ڕوقیه‌و نوشته‌ی بۆ نه‌خۆش و توشبووه‌كان ده‌كرد، جا هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خواو خستیه‌ پێشی كه‌ نوشته‌ی بۆ بكات، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ( إن الحمد لله نحمده ونستعينه من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأن محمدا عبده ورسوله أما بعد ) رواه مسلم .

    ئیتر ئه‌م وشانه‌ كاریگه‌ری ته‌واویان له‌ دڵیدا دانا، داوای كرد له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) كه‌ جارێكی تر دووباره‌یان بكاته‌وه‌، جا له‌ پاشاندا وتی: "لقد سمعت قول الكهنة ، وقول السحرة ، وقول الشعراء ، فما سمعت مثل كلماتك هؤلاء ...هات يدك أبايعك على الإسلام" . { به‌ ڕاستی من گوێبیستی قسه‌ی فاڵچیه‌كان، جادووگه‌ره‌كان، شاعیرو هۆنه‌ره‌كان بووم، هیچێكم نه‌بستووه‌ وه‌ك ئه‌م قسانه‌ی تۆ.. ده‌ستت بێن په‌یمانت بده‌مێ له‌ سه‌ر ئیسلام }.

    وه‌ له‌وانه‌ش كه‌ ئیسلام ڕێگه‌ی خۆی به‌ره‌و دڵیان كرده‌وه‌ جگه‌ له‌وانه‌ی باسكران، چه‌ند كه‌سێك بوون كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ ساڵی یازده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا پێیان گه‌یشت، ئه‌وانیش له‌ گه‌نج و لاوانی (خه‌زره‌ج) بوون له‌ مه‌دینه‌، بانگی كردن بۆ ئسلام و ئه‌وانیش هاتن به‌ ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه‌و موسڵمان بوون، ئه‌وانیش شه‌ش كه‌س بوون كه‌ ئه‌مانه‌ بوون: ئه‌سعه‌دی كوڕی زوراره‌، عه‌وفی كوڕی حارث، ڕافعی كوڕی مالكی كوڕی عیجلان، قوتبه‌ی كوڕی عامر، عه‌قه‌به‌ی كوڕی عامر، جابری كوڕی عبدالله.

    ئیتر ئه‌مانه‌ پاش موسڵمانبونیان له‌ سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گه‌ڕانه‌وه‌ مه‌دینه‌و ده‌ستیان كرده‌ بانگكردنی خه‌ڵكی مه‌دینه‌ بۆ لای خوا، تا وای لێهات هیچ ماڵێك له‌ ماڵه‌كانی پشتیوانان نه‌مایه‌وه‌ باس و خواسی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) تیا نه‌كرێ.

    به‌م شێوه‌یه‌ ئیسلام –دوا ئایین- ڕێگه‌ی گرته‌ به‌ر به‌ره‌و هه‌موو سه‌رزه‌وی. له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) دوورگه‌ی عه‌ره‌بی هه‌موو گرته‌وه، پاشان جێنشینه‌ ڕاشیده‌كان به‌رده‌وام بوون له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام بۆ ده‌ره‌وه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌یش كه‌ له‌ دوای ئه‌وانه‌وه‌ هاتن، تا ئیسلام گه‌یشته‌ زۆرترینی شوێنه‌كانی سه‌رزه‌وی. خوای گه‌وره‌ش ڕاستی فه‌رمووه‌: والله متم نوره ولو كره الكافرون.


    Read More »

    16- گوێ گرتنی كۆمه‌ڵێك جنۆكه‌ بۆ قورئان


     

    ئيبن و ئيسحاق ده فه رموێت: (پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) دواى ئه وه ى طائيفى به جێ هێشت گه ڕايه وه به ره و شارى مه ككه و بێ هيوا بوو كه خه ڵكانى سه قيف پشتگيرى لێ بكه ن كاتێ له ڕێگه لاى دايه دۆڵى نه خله له نيوه شه ودا كه نويژى ده كرد تاقمێك له جنۆكه كان به لايدا تێپه ڕين، ئه و جنۆكانه بوون كه خواى گه وره باسى كردوون له سوره تى (الأحقاف)دا (١) ئه وه بوو هه تا زه مانى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) جنۆكه كان ده يانتوانى بچنه ئاسمانه كان و به تايبه ت ئاسمانى يه كه م و له وێ گوێ بگرن له گفتو گۆى فريشته كان ، تا بزانن خواى گه وره بڕيارى چى ى داوه بۆ سه ر زه وى ، وه تاكێ دزى كردوه و كێ چى كردووه وه چى بووه و چى نه بووه بۆ ئه وه ى ئه و قسانه بدزن و تابيچرپێنن به گوێى فاڵچى يه كاندا، به هاتنى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)ئه و ڕێگه يه يان لێ گيراشاڵاوى ئاگريان كرايه سه ر و به هيچ جۆرێك له وێوه نه يان ده توانى به رز ببنه وه .

    ئيبن و عه باس (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: (جنۆكه كان به رز ده بونه وه بۆ ئاسمان و گوێيان له وه حى ده گرت گه ر ووشه يه كيان به ر گوێ بكه وتايه نۆ قسه يان پێوه ده نا و درۆيان تێكه ڵاو ده كرد، ئه وه بوو قسه ڕاسته كه ڕاست ده رده چوو به ڵام ئه وانه ى تر كه بۆيان زياد كردبوو درۆ ده رده چوو، كاتێ پێغه مبه ر ((صلی الله علیه وسلم)نێررا جنۆكه كان شوێن دانيشتنه كانيان لێ قه ده غه كرا ئه وه يان گێڕايه وه بۆ ئيبليس و چونكه له پێشتر شاڵاوى ئه ستێره و شاڵاوه ئاگرييه كان نه ده گيرايه هيچ كه س، ئيبليس پێى ووتن: ئه مه ى كه بووه ته نها له به ر شتێكه كه له زه ويدا ڕووى داوه ئه نجا سه ربازه كانى بڵاوه پێ كرد تا جنۆكه كان بينيان پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) نوێژ ده كات له نێوان دوو شاخدا و گه ڕانه وه بۆلاى ئيبليس و هه واڵه كه يان پێ ڕاگه ياند، ئينجا ئيبليس ووتى: ئه مه ئه و ڕووداوه يه كه ڕووى داوه (٢) ) .

    وه هه روه ها له ئيبن و عه باسه وه ده فه رموێت : (پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)له گه ڵ چه ندين كه س له هاوه ڵانى هاتن به ره و بازاڕى (عكاظ) واته : (بازاڕه كه ىدۆڵى ى نه خله ) له و كاته دا شه يتانه كان ڕێگه ى ئاسمانه كانيان لێ گيرا بوو وه پريسكه و شاڵاوى ئاگريان تێده گرا، ئه وان گه ڕانه وه بۆ لاى كه سانى خۆيان و ووتيان: وامان لێكراوه كه نه توانين به رز ببينه وه و هه واڵى ئاسمانه كانمان پێ نه گات و شاڵاوى ئاگرمان تێ ده گيرێت ، ئه وانيش ووتيان: ئه مه ى واى له ئێوه كردووه كه نه توانن بچن بۆ ئاسمان و گوێ بگرن، دياره شتێك ڕووى داوه بڕۆن بگه ڕێن به ڕۆژهه ڵات و ڕۆژئاواى زه ويدا بڕوانن و بزانن ئه م شته چى يه واى لێكردوون هه واڵى ئاسمانتان لێ قه ده غه بكرێت؟ ئه وانيش ڕۆيشتن به ڕۆژئاوا و ڕۆژهه ڵاتى زه ويدا تا بزانن ئه وه ى كه ڕێگره بۆيان

    له زانينى هه واڵى ئاسمان چى يه ؟ ئه و تاقمه به ڕێكه وتن به ره و دۆڵى توهامه و به ره و لاى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) وه لاى دۆڵى (نه خله ) پآى گه يشتن كاتێك به ره و بازاڕى (عكاظ) ده ڕۆيشت، پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له وێ نوێژى به يانى به هاوه ڵانى ده كرد، جنۆكه كان كه قورئانه كه يان به ر گوێ كه وت وه ستان و گوێيان بۆ گرت و ووتيان: وه ڵاهى ئا ئه مه يه كه واى لێى كردووين نه توانين گوێ بگرين له هه واڵى ئاسمان، ئاله و

    كاته دا گه ڕانه وه بۆلاى خزمانيان و هه واڵى ئه وه يان پێ گه ياندن ووتيان: ئه ى خزمان ئێمه گوێمان له قورئانێكى سه رسوڕهێنه ر بوو كه خه ڵكان ڕێنمويى ده كات بۆ ڕاستى و ئێمه باوه ڕمان پێ هێناوه و به هيچ جۆرێ هاوتا بۆ خواى خۆمان بڕيار ناده ين ((ئه فه رموێت))

    ئينجا خواى گه وره سوره تى (جن)ى هێنايه خواره وه : (قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِنَ الْجِنِّ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآَنًا عَجَبًا ) (الجن: ١ )(٣) ئه وانه ى كه هاتنه لاى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) وه كو تاقمى جنۆكه حه وت كه س يان نۆ كه س بوون له هه ره پاڵه وان و به توانا و ژيره كانى(جن) .

    ئيبن و مه سعود (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: ( جنۆكه كان دابازينه سه ر پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) كاتێ كه قورئانى ده خوێند ) (٤) . له ڕيوايه تێكى تردا ده فه رموێت: ( كاتێ پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) نوێژى عيشاى ده كرد له دۆڵى نه خله ) جنۆكه كانكه قورئانيان به ر گوێ كه وت ووتيان: بێده نگ بن وه هه موويان نۆ كه س بوون يه كێكيان ناوى (زوبه ع)بوو، ئنجا خواى گه وره ئه و ئايه ته ى دابه زاند كه (ئه فه رموێت): (وَإِذْ صَرَفْنَا إِلَيْكَ نَفَرًا مِنَ الْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ الْقُرْآَنَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوا أَنْصِتُوا فَلَمَّا قُضِيَ وَلَّوْا إِلَى قَوْمِهِمْ مُنْذِرِينَ) (الأحقاف: ٢٩)(٥) .له ڕيوايه تێكى تردا ئيبن و عه باس (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: ( ئه وانه حه وت كه س بوون له جنۆكه كانى (نصيبين)(كه شارێكه له سوريا) پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ئه و حه وت كه سه ى كرد به نێراوى خۆى بۆ گه ياندنى ئيسلام به جنۆكه كانى خزمانى خۆيان) (٦)، وه هه ر له و شه وه وه به شدار بوون، دياره ئه و كۆمه ڵه جنۆكه يه كه هاتونه ته خزمه تى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) و گوێيان لێ گرتووه يه كه م جار نه يبينيون وه هه ستيشى پێ نه كردوه كه ئه وان هاتوون و له نزيكى يه وه وه ستاون و گوێيان له قورئانه كه ى گرتووه ، بۆيه مه سروق قوتابى ئيبن مه سعود ده فه رموێت: ( پرسيارم كرد له ئيبن مه سعود ووتم : كێ پێغه مبه رى(صلی الله علیه وسلم) ئاگادار كرده وه له جنۆكه كان له و شه وه دا كه ئه وان هاتن و گوێيان له قورئان خوێندنه كه ى گرت ؟

    ئيبن و مه سعود فه رمووى: دارێكى (السمر) پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم)ى لێ ئاگاداركردنه وه ) (٧) و هاتنى نوێنه رانى جنۆكه بۆلاى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) هه ر ئه م جاره نه بووه به ڵكو چه ندين جار بووه و ژماره يان جيا جيا بووه كه هاتونه ته خزمه ت سه روه رى پێغه مبه ران(عليهم الصلاة والسلام) بۆ ئه وه ى په يامى ئيسلاميان پێ بگه يه نێت تا ئه واني بيگه يه نه جنۆكه و كه سانى خۆيان .

    (عه لقه مه )(رحمه الله) (ئه فه رموێت) : (پرسيارم له ئيبن و مه سعود كرد ووتم : كێ له ئێوه له گه ڵ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

    دا بوو له شه وى جنۆكه كه دا؟ فه رمووى : كه س له ئێمه له و شه وه دا له گه ڵى نه بووين به ڵكوئێمه له گه ڵ پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم)بووين شه وێكيان نه مان بينيه وه و به دوايدا گه ڕاين له دۆڵ و شيوه كاندا ووتمان كوژراوه و فڕێنراوه و شتى به رامبه ر كراوه ، خراپترين شه وێكمان به سه ربرد كاتێ به يانيمان به سه ردا هات بينيمان لاى (حراء) ه وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)ده گه ڕايه وه پێمان ووت: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)گه ڕاين به دواتا و نه مان دۆزيته وه خراپترين شه ومان به سه ربرد، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)فه رمووى: (نوێنه رى جنۆكه كان ئه مشه و هات بۆ لام ڕۆيشتم قورئانم به سه ردا خوێندنه وه ) له ڕيوايه تێكى تردا فه رمووى : (( بتُ الليلة اقرأ على الجن رفقاء بـ ((الجحون))(٨) واته : ئه م شه وم به سه ر برد له هاوڕێيوتى (الجن) دا له (حجون) قورئانم به سه ر دا خوێندن . وه هه روه ها ده فه رموێت: پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)ئێمه ى برد و شوێنى دانيشتن و جێى ئاگر كردنه وه كه يانى نيشان داين وه ئه وانيش له و كاته دا داواى خواردنىان له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)كرد بوو پێغه مبه ريش(صلی الله علیه وسلم) به وانى فه رموو: هه موو ئێسكێك كه ناوى خواى له سه ر هێنرابێت ئه بێت به پارچه گۆشتێكى قه ڵه و و ده كه وێته ده ستى ئێوه ، وه هه موو ته پاڵه يه كى ئاژه ڵى موسوڵمانان ده بێت به له وه ڕ بۆ ئاژه ڵه كانتان بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)فه رمووى: به پاشه رۆى ئاژه ڵ و ئێسقان خۆتان پاك مه كه نه وه چونكه ئه وانه خواردنى برا جنۆكه كانتانه .... ) ٩) .وه پێ ده چێت كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)له و شه وه دا سوره تى (الرحمن)ى به سه ر ئه و جنۆكانه داخوێندبێته وه . له جابيره وه (ڕه زای خوای لێبێت)ده فه رموێت :

    (پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هاته ده رێ بۆلاى هاوه ڵانى و سوره تى (الرحمن)ى به سه رياندا خوێند له سه ره تا وه تا كۆتايى و ئه وان هه ر بێ ده نگ بوون ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: ((لقد قراتها على الجن ليلة الجن، فكانوا احسن مردوا منكم كنت كلما اتيت على قوله ( فباى آلاء ربكما تكذبان ) قالوا : لابشىء من نعمك ربنا نكذب فلك الحمد) واته : ئه م سوره ته م خوێنده وه به سه ر جنۆكه كاندا، و جنۆكه كان له ئێوه چاكتر وه ڵاميان دايه وه ومن هه ركاتێ بگه يشتمايه ته (فَبِأَيِّ آَلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ )(الرحمن: ١٣) (ده يان ووت : ئێمه هيچ شتێك له نيعمه ته كانى تۆى په روه ردگار به درۆ ناخه ينه وه و سوپاس بۆ تۆ ) (١٠). وه هه روه ها نوێنه رانى جنۆكه تاقم تاقم وه كو ووترا دواى ئه م به سه رهاتانه هاتوونه ته خزمه ت پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه وه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)ئاينى خوا كه بۆ جنۆكه و مرۆڤه پێيان بگه يه نێت وه جێ ى خۆشيه تى كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) پێيان بگيه نێت وه كو خواى گه وره ده فه رموێت:( تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرًا )(الفرقان: ١). وه

    هه روه ها ده فه رموێت: (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ )(الأنبياء: ١٠٧) واته : بۆ هه موو جيهانه كانى مرۆڤ و جنۆكه : وه هه روه ها ده فه رموێت:( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ )( سبأ: ٢٨) ، وه ئه مه ش تايبه تمه ندێكه له تايبه تمه نديه كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) كه خواى گه وره پآى به خشيوه و نه ى به خشيوه به هيچ كه س له پێغه مبه رانى پێش خۆى .

    له جابير و ئه بو هوره يره وه (رضي الله عنهما) ده فه رموون: (پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (اعطيت خمساً لم يعطهن احد قبلى كان كل نبى يبعث الى قومه خاصة ، و ارسلت الى الخلق كافة ..... و ختم بي النبيون) .واته : پێنج شتم پێ به خشراوه كه نه به خشراوه به هيچ كه سێ له پێغه مبه رانى پێش خۆم ئه وان بۆ لاى كه سانى تايبه تى خۆيان ده نێرران به ڵام من نێرراوم بۆلاى هه موو دروست كراوه كانى خوا.... وه پێغه مبه رايه تيشم پێ كۆتايى هاتووه ) (١١). به م شێوه يه دواى گه ڕانه وه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له طائيف، ئه وه بوو خواى گه وره كه سى ڕێنمويى نه كرد له خه ڵكى طائيف له و كاته دا، به ڵام چاكترين نوێنه رانى جنۆكه ى ڕێنمويى كرد و سه فه ره كه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بووه مايه ى ڕێنمويى كردنى جنۆكه و گه ياندنى ئيسلام پێيان . وه پێويسته بزانين گه ڕانه وه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ مه ككه له ژێر په نادانى يه كێك له سه ركرده كانى قوڕه يشدا بۆ ناو مه ككه چونكه كه س بۆى نه بوو ڕێگه به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بدات بێته وه ناو مه ككه له به ر ئه وه وه كو لێره دا باس ده كرێت داواى په نادانى له (مطعم كورِى عةدى) كرد تا په ناى بدات له قوڕه يش بۆ ئه وه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بتوانێت بگه ڕێته وه بۆ مه ككه ...

    ئيمامى ئه مه وى ( رحمه الله) له مه غازييه كه يدا ده فه رموێت: ( ئينجا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئوره يقيگى نارد بۆلاى ئه خنه سى كوڕى شوره يق و داواى لێ كرد بۆ ئه وه ى په ناى بدات) ئه خنه س ووتى:من هاوپه يمانى قوڕه يشم هاوپه يمان ناتوانێت په ناى كه س بدات به رانبه ر قوڕه يش، پاشان پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ناردى بۆلاى (سوهه يل) بۆ ئه وه ى په ناى بدات، ئه ويش ووتى ئێمه ى كوڕانى به نى عامر ناتوانين په ناى كه س بده ين، به رامبه ر كوڕانى كه عبى كوڕى لوئه ى، پاشان پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ناردى بۆلاى مطعمى كوڕى عه دى بۆ ئه وه ى په ناى بدات ئه ويش ووتى: به ڵێ بچۆ به محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ : بابێت، ئه ويش چوو پێ ى ڕاگه ياند و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هات و ئه و شه وه له ماڵى ئه وان مايه وه ، كه به ره به يان بووه وه خۆيى و شه ش يان حه وت كوڕه كه ى (مطعم) چوارده ورى پێغه مبه ريان (صلی الله علیه وسلم) گردت تا چووه لاى كه عبه و ته وافى كرد ، ئه وان پارێزگاريان لێ كرد و ئاگادارى قوڕه يشيان كرده وه كه كه س بۆى نى يه هيچ له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بكات يان ده ست بهينێته ڕآى، ئه بو سوفيان توڕه بوو چووه لاى (مطعم) ووتى: تۆ باوه ڕت پێ هێناوه يان په نات داوه ، مطعم ووتى:په نام داوه ، ووتى : حه قمان نى يه به سه ريه وه ، به و شێوه يه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ته وافى كرد و گه ڕايه وه به ره و ماڵه وه ) مطعم دواى ئه وه مرد، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئه م چاكه يه ى ئه و پياوه ى ، قه ت له ياد نه چوو ئه وه بوو كاتێ باسى حه فتا ده ست به سه ره كه ى جه نگى به در هاته پێش ئا له وێدا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)فه رمووى: (لو كان مطعم بن عدي حيا و كلمني في هؤلاء النتنى لتركتهم له) واته : (گه ر مطعم زيندوو بوايه و قسه ى له گه ڵم بكردايه و تكاى ئازادكردنى بۆ ئه م ده ست به سه ره بۆگه نانه بكردايه هه ر هه موويانم بۆئازاد ده كرد) ، كه واته پێويسته موسوڵمانيش ئاوابێت هه تا به رامبه ر موشريكيش كه چاكه يه كى كردبێت به رامبه رى ده بێ به وه فا بێت وه كو پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) .


    Read More »

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام