دوای نۆسەد و پەنچا ساڵ لەبانگەواز کردن و کۆششیکی زۆر لەپێناوی ڕێنمایی کردنی گەلەکەی، کۆمەڵێکی کەم نەبێت هیچ کەس بەدەم بانگەوازەکەیدا نەچوو، بگرە بەدرۆشیان خستەوە و تەنانەت وەسفی شێتیشیان دایە پاڵی، هەتا گەیشتە ڕادەیەک کە هەڕەشەی بەردباران کردن (ڕەجم) یان لێ کرد:
{{قَالُوا لَئِن لَّمْ تَنتَهِ يَا نُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ الْمَرْجُومِينَ ﴿١١٦﴾}}.الشعراء
واتە گوتیان: ئەی (نوح) ئەگەر کۆڵ نەدەیت و کۆتایی بەم باسانە نەهێنیت، بەڕاستی لەڕەجم کراوان دەبیت (بەردبارانت دەکەین). بۆیە (نوح) پەنای بردەوە بەر خودای گەورە وسکاڵای لەدەست گەلەکەی لەلا کردن:
{{قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوْمِي كَذَّبُونِ ﴿١١٧﴾ فَافْتَحْ بَيْنِي وَبَيْنَهُمْ فَتْحًا وَنَجِّنِي وَمَن مَّعِي مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ﴿١١٨﴾}}.الشعراء
واتە: گوتی ئەی پەروەردگار بەڕاستی قەومەکەم بڕوایان پێ نەکردم. کەواتە داواکارم سەرکەوتنم پێ ببەخشیت بەسەریاندا و دەروم لێ بکەیتەوە و خۆم و ئیماندارانی یاوەریشم ڕزگار بکەیت.
هەروەها نزای تیاچوونی لەگەلەکەی کرد: {{وَقَالَ نُوحٌ رَّبِّ لَا تَذَرْ عَلَى الْأَرْضِ مِنَ الْكَافِرِينَ دَيَّارًا ﴿٢٦﴾ إِنَّكَ إِن تَذَرْهُمْ يُضِلُّوا عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوا إِلَّا فَاجِرًا كَفَّارًا ﴿٢٧﴾}} .نوح
واتە: ئەی پەروەردگار هیچ کەسێک لەبێ بڕوایان لەسەر زەویدا مەهێلە و تۆویان ببڕە. چونکە بەڕاستی تۆ ئەگەر وازیان لێ بهینیت هەرچی بەندەکانی تۆیە گومڕای دەکەن و کەسیشیان لێ نابێت (لەنەوەی تازە) مەگەر خراپەکار و تاوانبار نەبێت.
{{وَأُوحِيَ إِلَى نُوحٍ أَنَّهُ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلاَّ مَن قَدْ آمَنَ فَلاَ تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُواْ يَفْعَلُونَ ﴿٣٦﴾وَاصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلاَ تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُواْ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ ﴿٣٧﴾وَيَصْنَعُ الْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلأٌ مِّن قَوْمِهِ سَخِرُواْ مِنْهُ قَالَ إِن تَسْخَرُواْ مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ ﴿٣٨﴾ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُّقِيمٌ ﴿٣٩﴾حَتَّى إِذَا جَاء أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ قُلْنَا احْمِلْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلاَّ مَن سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ وَمَنْ آمَنَ وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلاَّ قَلِيلٌ ﴿٤٠﴾وَقَالَ ارْكَبُواْ فِيهَا بِسْمِ اللّهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٤١﴾ وَهِيَ تَجْرِي بِهِمْ فِي مَوْجٍ كَالْجِبَالِ وَنَادَى نُوحٌ ابْنَهُ وَكَانَ فِي مَعْزِلٍ يَا بُنَيَّ ارْكَب مَّعَنَا وَلاَ تَكُن مَّعَ الْكَافِرِينَ ﴿٤٢﴾قَالَ سَآوِي إِلَى جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاء قَالَ لاَ عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ اللّهِ إِلاَّ مَن رَّحِمَ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِينَ ﴿٤٣﴾وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءكِ وَيَا سَمَاء أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاء وَقُضِيَ الأَمْرُ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ وَقِيلَ بُعْداً لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴿٤٤﴾وَنَادَى نُوحٌ رَّبَّهُ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ابُنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ ﴿٤٥﴾قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ فَلاَ تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿٤٦﴾قَالَ رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَإِلاَّ تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ ﴿٤٧﴾ قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلاَمٍ مِّنَّا وَبَركَاتٍ عَلَيْكَ وَعَلَى أُمَمٍ مِّمَّن مَّعَكَ وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿٤٨﴾تِلْكَ مِنْ أَنبَاء الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَا أَنتَ وَلاَ قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَذَا فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ ﴿٤٩﴾}} . هود .
(سەرەنجام) وەحی وپەیامی خودا ڕەوانەکرا بۆ (نوح) کەچاک بزانە بەڕاستی هەرگیز کەسی دیکە بڕوا ناهێنێت لەقەومەکەت جگە لەوەی کە بەڕاستی بڕوای هێناوە، کەوابوو خەفەتبار مەبە بەو کردەوە ناشیرین و ناپەسەندانەی ئەنجامیان دەدا. کەشتییەکەش دروست بکە بەچاودێری و فەرمانی ئێمە، (کاتی تۆفانەکە) تکامان لێ نەکەیت بۆ ئەوانەی لەسنووری ڕاستی دەرچوون و تاوانبارن، چونکە بەراستی ئەوانە بڕیاری خنکاندن و تێداچوونیان بۆ دراوە.
(نوح) یش دەستی کرد بە دروستکردنی کەشتییەکە، هەرجارێک تاقمێک لەهۆزەکەی بەلایدا تێدەپەرین، گاڵتەیان پێ دەکرد، (نوح) گوتی ئەگەر ئێستە ئێوە گاڵتە بە ئێمە دەکەن، ئەوە بەراستی ئێمەش ڕۆژێک دێت گاڵتە بەئێوە بکەین وەک چۆن ئێوە گاڵتە بە ئێمە دەکەن.
جا لەداهاتوودا دەزانن کێ سزایەکی بۆ دێت کە ڕیسوای بکات ، پاشان لە قیامەتدا دووچاری سزایەکی بەردەوام و هەمیشە دەبێت.
(ئەو کێشەیە بەردەوام بوو) هەتا ئەو کاتەی بڕیارمان هات و فەرمان دەرچوو (بە لەناوبردنی بێ باوەڕەکان) و تەنورەکە ئاوی لێ هەڵقوڵا (کە ئەوە نیشانەی دەست پێکردنی تۆڵە خواییەکە بوو) ئەوسا گوتمان: ئەی (نوح) لەهەموو نێر و مێیەک دووان هەڵبگرە لە کەشتیەکەدا و ماڵ و خێزانت، جگە لەوانەی کە بڕیاریان لەسەر دراوە توشی تۆڵە ببن بەهۆی بێ باوەڕیانەوە، ئەوانەش هەڵگرە کە باوەڕیان هێناوە (شایانی باسە) کەسیش بڕوای بە (نوح) نەکرد و لەگەڵیدا نەبوو، جگە لەکەسانێکی کەم نەبێت.
(نوح) گوتی سواربن بڕۆنە ناو کەشتیەکەوە، بەناوی خوداوەیە ڕۆیشتنی و ڕاوەستانی، بێگومان پەروەردگارم زۆر لێخۆشبووە و زۆر بەزەییە. کەشتیەکەش دەیبردن بەناو شەپۆلی وەک چیادا، (نوح) بانگی کردە کوڕەکەی (ئەویان بێ باوەڕ بوو) لەشوێنێکی چەپەکدا گیری خواردبوو پێی گوت: رۆڵە گیان، لەگەڵ ئێمەدا سوار بە و لەگەڵ بێ باوەڕاندا مەبە. کوڕەکەی گوتی: پەنا دەبەمە لای ئەو چیایە و دەمپارێزیت لەم زریان و ئاوە، (نوح) گوتی: ئەمڕۆ هیچ پەنادەرێک نیە لەتۆڵە و خەشمی خودا کەس بپارێزێت مەگەر کەسێک خودا خۆی ڕەحمی پێ بکات، ئەوسا (دوای ئەم ووت و وێژە) شەپۆلی ئاو دای بەنێوانیاندا و جا چووە ڕیزی خنکانەکانەوە.
پاشان فەرمان درا بەزەوی: ئاوەکەت با ڕۆبچێت بە ناختدا، ئەی ئاسمان تۆش با بەس بیت و باران مەبارێنە، ئیدی ئاوەکە ڕۆچوو، فەرمانیش بەڕێکی و تەواوی ئەنجامدرا، کەشتیەکەش لەسەر کێوی جودی (کە لە کوردستانی باکوورە) وەستا و لەنگەری گرت و گوترا: دەک دووری لەبەزەیی خودا و تێدا چوون بۆ بەرەی ستەمکاران.
(پاش هێور بوونەوەی زریانەکە) نوح هاواری لەخودا کرد و جا گوتی: ئەی پەروەردگارم کوڕەکەم لەخێزانی من بوو، بێگومان پەیمانی تۆش ڕاستە و (کاتی خۆی فەرمووت خێزانی تۆ ڕزگارن لە تێداچوون) و تۆش زاناترین و داد پەروەرترین و دادپەروەرترینی فەرمانڕەوایانیت.
خودای گەورەش فەرمووی: ئەی (نوح) بەڕاستی ئەو لەخێزانی تۆ نەبوو، چونکو بەڕاستی ئەو کرداری چاک نەبوو، کە وابوو داوای شتێکم لێ مەکە کە زانیاریت دەربارەی نیە، بێگومان من ئامۆژگاریت دەکەم کە کارێک نەکەیت خۆت بخەیتە ڕیزی نەفامانەوە.
(ئینجا نوح) گوتی: ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من پەنا دەگرم بەتۆ کە داوای شتێک بکەم زانیاریم پێی نەبێت، خۆ ئەگەر لێم خۆش نەبیت و بەزەییت پیمدا نەیەتەوە ئەوە دەچمە ڕیزی خەسارەتمەندانەوە.
(ئەوسا لەلایەن خودای گەورەوە) گوترا: ئەی (نوح) وەرە خوارەوە لەکەشتیەکە و لەچیای جودی بۆ دەشتایی بەبێوەیی و سەلامەتی لەلایەن ئێمەوە، بەرەکەتی زۆریش لەسەر تۆو ئەو خەڵکانەی لەگەڵ تۆدان، خەڵکانێکی دیکەش لەمەو دوا دین و لەناز و نیعمەت بەهرەوەریان دەکەین، پاشان (بەهۆی لاری و بێ بڕواییانەوە) سزای بەسۆیان تووش دەبێت لەلایەن ئێمەوە. پوختەی چیرۆکەکە:
خودای گەورە لەکۆتایی چیرۆکەکە ڕووی گوتار (خطاب)ی دەکاتە دوایین پێغەمبەری خۆی محمد () وەدەفەرموێت: ئەو باسانەی بۆمان کردیت لەهەواڵە نادیارەکانە (اخبار الغیب) کە بۆت دەنێرین، نە تۆ دەتزانی و نەهۆز و نەتەوەکەشت، بەو شێوە ڕاست و دروست و لێکدانەوەی لەمەو پێش نەبیستبوو کەوا بەسرووش بۆمان ناردوویت، ((جا تۆش ئەی (محمد) لەسەر ئازاردانی گەلەکەت ئارام بگرە وەک چۆن (نوح) لەپێش تۆدا ئارامی گرت، چونکە بێگومان سەرەنجامی کاری تۆش هەر سەرکەوتنە وەک (نوح). سەرەنجامی باشیش هەمیشە بۆ خوداپەرستانە)).
{{تِلْكَ مِنْ أَنبَاء الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَا أَنتَ وَلاَ قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَذَا فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ ﴿٤٩﴾}}. هود
بێگومان خودای گەورە بەڵێنەکەی بەجێ گەیاند و پێغەمبەری خۆی محمد بەسەر دوژمنانیدا سەرخست وەک چون لەوەو پێش (نوح)ی سەرخستبوو. ئەو بەڵێنی سەرخستنە لەگەورەترینی ئەو بەڵێنانەیە کەدەربارەی قورئان دەهێنرێنەوە و کەوا سرووشیکی خودایی (وحی الهی) یەو ناردنی "محمد" یش () ڕاستی یەکی تەواو و حەقیقەتێکە، چونکە خودای گەورە لەو سرووشەدا (کە قورئانە) هەواڵی چەند کار و بارێکی نادیار و نەزانراوی ڕاگەیاندووە کە ڕوودەدەن و دوایش بەڕاستی ڕوویان داوە، بێگومان نادیار (غەیب)یش کەس نایزانێت تەنها خودای گەورە نەبێت.
چەند پەند و وانەیەک:
ــ ڕەوانبێژی قورئان لەوەسفی لافاوەکەدا.
ــ چەند ڕاستییەکی زانستی قورئان.
ــ یەکسانی لەنێوان چینەکاندا.
ــ وانەیەک لەهێزی خۆڕاگری.
ــ کودەتا بەسەر پەیوەندی یە نادروستەکانی خزمایەتیدا.
تهواو كهری چیرۆكی نوح علیه السلام