
پاشان (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، ده‌ستى کرد به قسه‌و گفتوگۆ له‌گه‌ل گه‌ل و هۆزى خۆى به زمانێکى پاڕاوو ره‌وانبێژىو، به‌شێوه‌یه‌کى جوان‌و پوخت گه‌وره‌یى ئیمان هێنان به خواى تاکو ته‌نهاى بۆ روون ده‌کردنه‌وه‌وه، سوودى ته‌وبه‌و په‌شیمانىو گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره له‌سه‌ر تاوانى بتپه‌رستى بۆ رۆشن ده‌کردنه‌وه‌و، داواى لێ ده‌کردن که پاشگه‌زببنه‌وه‌و داواى به‌خشین له خواى میهره‌بان بکه‌ن.
به گه‌له‌که‌ى ده‌گووت: [فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا * يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا * وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَارًا * مَّا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًا] (نوح: ١٠-١٣). واته: جا به‌رده‌وام پێم گوتن: داواى لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، چونکه هه‌میشه گوناح پۆشه، ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوا بێنن به فه‌رمانه‌کانى خوا، بارانتان په‌یتا په‌یتاو به‌لێزمه بۆ ده‌بارێنێت، وه رزق‌و دارایى‌و کوڕى زۆرتان پێ ده‌به‌خشێت، که چه‌ندین باخ‌و بێستانتان ده‌داتێ که باشترین هۆکارن بۆ رابواردن‌و خۆشى گه‌لان، وه ئاو‌و رووبار‌ى زۆریشتان بۆ به‌دى دێنێت که له‌ژێر بنکى دره‌خته‌کانیه‌وه، ئه‌و چۆمه‌ئاوه دێ و ده‌ڕوات.
به‌لآم هۆزو نه‌ته‌وه‌که‌ى ئه‌و په‌یامه‌یان ره‌تکرده‌وه‌و پشتیان تێ کرد‌و به‌درۆو کوفریان له قه‌ڵه‌مداو، ئاماده نه‌بوون گوێ بگرن و به‌ڵکو لێى دوورکه‌وتنه‌وه‌و سه‌ره په‌نجه‌کانیان ئه‌خسته ناو گوێچکه‌یانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گوێ بیستى قسه‌کانى نه‌بن، وه ده‌مو چاویشیان داده‌پۆشى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌یبینن، (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، ده‌ستى به نزا‌و پاڕانه‌وه کرد له خواى گه‌وره‌و ده‌یگوت: [قَالَ رَبِّ إِنِّي دَعَوْتُ قَوْمِي لَيْلًا وَنَهَارًا * فَلَمْ يَزِدْهُمْ دُعَائِي إِلَّا فِرَارًا * وَإِنِّي كُلَّمَا دَعَوْتُهُمْ لِتَغْفِرَ لَهُمْ جَعَلُوا أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِمْ وَاسْتَغْشَوْا ثِيَابَهُمْ وَأَصَرُّوا وَاسْتَكْبَرُوا اسْتِكْبَارًا] (نوح: ٥-٧) واته: ووتى: ئه‌ى په‌روه‌ردگارم .. به‌ڕاستى من به شه‌وو رۆژ بانگى گه‌له‌که‌مم ده‌کرد بۆ بڕواهێنانو یه‌کتاپه‌رستى، به‌لآم تا ده‌هات زیاتر دوور ده‌که‌وتنه‌وه‌و هه‌ڵده‌هاتن، وه به‌ڕاستى هه‌ر کاتێک با‌نگم ده‌کردن بۆ ئیمان‌و ته‌وحید تا تۆ لێیان خۆش ببیت، په‌نجه‌یان ده‌خسته گوێیانه‌وه، وه خۆیان داده‌پۆشى به‌جلو به‌رگه‌کانیان، بۆ ئه‌وه‌ى ووته‌کانم نه‌بیستنو نه‌مبینن، وه سووربوون له‌سه‌ر بێ بڕوایىو خۆیان زۆر به گه‌وره ده‌زانىو شوێنم نه‌که‌وتن.
ژماره‌یه‌کى که‌م نه‌بێ له گه‌له‌که‌ى ئیمانیان نه‌هێنا، که ژماره‌یان هه‌شتا که‌س ده‌بوو، زۆربه‌یان له چینى هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌ت بوون، به‌لآم خانه‌دانو ده‌سه‌لآتداره‌کانى نه‌ته‌وه‌که‌ى به پیرى بانگى راسته‌قینه‌یه‌وه نه‌هاتنو ره‌تیان ده‌کرد ه‌وه‌و بگره تۆمه‌تباریان ده‌کرد به‌وه‌ى شێت بووه‌و گاڵته‌یان به‌و که‌سانه ده‌کرد که ئیمانیان پێى ده‌هێنا، چونکه فه‌قیرو هه‌ژار بوون، وه داوایان له (نوح) ده‌کرد له خۆیان دوورخاته‌وه تاوه‌کو لێى رازى بن‌و باوه‌ڕى پآ بێنن، ئه‌مه‌ش یارىو فێڵێکى گلآو بوو له‌لایه‌ن بێ بڕواکانه‌وه له دژى په‌یامه‌که‌ى، هه‌ر بۆیه (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت هه‌ر زوو له پیلانه‌که تێگه‌یشتو پێى گوتن:
[وَيَا قَوْمِ لا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالاً إِنْ أَجْڕيَ إِلاَّ عَلَى اللّهِ وَمَآ أَنَاْ بِطَاڕدِ الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّهُم مُّلقُو رَبِّهِمْ وَلَـكِنِّيَ أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ * وَيَا قَوْمِ مَن يَنصُرُنِي مِنَ اللّهِ إِن طَرَدتُّهُمْ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ * وَلاَ أَقُولُ لَكُمْ عِندِي خَزَآئِنُ اللّهِ وَلاَ أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلاَ أَقُولُ إِنِّي مَلَكٌ وَلاَ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَڕي أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ اللّهُ خَيْرًا اللّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِي أَنفُسِهِمْ إِنِّي إِذًا لَّمِنَ الظَّالِمِينَ] (هود: ٢٩-٣١)
واته: ئه‌ى قه‌ومو هۆزى من: بزانن که من له به‌رامبه‌ر گه‌یاندنى ئه‌م په‌یامو به‌رنامه‌یه‌م، هیچ پاداشتێکم له ئێوه ناوێ، هه‌تا به لاتانه‌وه قوڕس بێت‌و بۆتان نه‌درێت، چونکه پاداشتى من هه‌ر له‌سه‌ر خوایه‌و هه‌ر له‌وم ده‌وێ، هه‌رگیزیش ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان هێناوه‌و شوێنم که‌وتوون له‌به‌ر قسه‌ى ئێوه دووریان ناخه‌مه‌وه، (دیاره ئه‌وان داوایان کردبوو که: بڕواداره‌کان له کۆڕ‌و دانیشتنه‌کاندا وه‌ده‌رنآ، ئه‌وسا دێنه لاى هه‌روه‌ک قوڕه‌یش هه‌مان داخوازیان له پێغه‌مبه‌ر هه‌بوو)، چونکه بێگومان ئه‌وان له رۆژى قیامه‌تدا له‌گه‌ل په‌روه‌ردگارى خۆیان دیده‌نى ده‌که‌ن به دیدارى شاد ده‌بنو شکایه‌تى من ده‌که‌ن له لاى ئه‌و، به‌لآم راستیه‌که‌ى من ئێوه به هۆزو
گه‌لێکى نه‌فامو نه‌زان ده‌بینم، ئه‌گینا چۆن داواى ده‌رکردنى ئه‌و ئیمانداره هه‌ژارانه‌تان ده‌کرد، و به گێله پیاوو نه‌زانتان ده‌زانین، ئه‌ى قه‌ومو هۆزى من، چ که‌سآ ده‌توانآ یارمه‌تیم بدا‌و له سزاى خوا رزگارم بکا ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕوادارانه‌م دوورخسته‌وه‌و ده‌رم کردن، ئایا هیچ بیر ناکه‌نه‌وه که چه‌نده تاوانه ده‌رکردنیان، من هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رم ناڵێم گه‌نجینه‌و خه‌زێنه‌ى خوا لاى منه، تا ئه‌وه‌ى شوێنم ده‌که‌وڵێ ده‌وڵه‌مه‌ندى بکه‌م، ناشڵێم من ئاگام له نادیار‌و شتى غه‌یبیه، ناشڵێم من فریشته‌یه‌کم، نێردراوم بۆ لاتان تا به درۆزنم بزانن، وه ناشڵێم به‌و ئیماندارانه‌ى که له‌به‌رچاوى سوک‌و بآ نرخن، که خوا هه‌رگیز خێر‌و چاکه‌یان له‌گه‌ل ناکاو له‌سه‌ر رێگه‌ى راست نین وه‌ک ئێوه پێتان وایه، خوا خۆى چاک ده‌زانڵێ چ له دلأو ده‌روونیان دایه، و پاداش‌و تۆڵه‌شیان هه‌ر به‌پێ ى ئه‌وه‌ى له‌نێو دڵیان دایه ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر من ئه‌وه بکه‌م که ئێوه ده‌یڵێن، بێگومان ده‌چمه ریزى سته‌مکارانه‌وه.
(نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، بآ ئومێد نه‌بوو له هۆزو نه‌ته‌وه‌که‌ى، هه‌میشه بانگى ئه‌کردن بۆ لاى رێگه‌ى خوا، به‌یانىو ئێواره به ئاشکراو نهێنى، له ماڵه‌کانیانو له شوێنه گشتییه‌کان هه‌ر له‌گه‌ڵیان خه‌ریک بوو هه‌وڵى قه‌ناعه‌ت پێ هێنانیانى ئه‌دا، تا رۆژو مانگ‌و سال رۆیشتن‌و بگره نۆسه‌دو په‌نجا سال بانگه‌وازى ئه‌م په‌یامه درێژه‌ى کێشا، (نوح) به‌بڵێ ماندووبوون به‌رده‌وامه له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ىو بانگه‌شه‌ى خواپه‌رستى، که‌چى ته‌نها یه‌ک که‌سیشى دوانه‌که‌وت، ده‌رکه‌وت بۆى که سه‌رکه‌وتوو نابێت له‌گه‌لأ ئه‌م بڵێ بڕوایانه‌دا، و خواى په‌روه‌ردگاریش له رێگه‌ى وه‌حیه‌وه ئه‌مه‌ى بۆ پشت راست ده‌کاته‌وه‌و ده‌فه‌رمووآ: [وَأُوحِيَ إِلَى نُوحٍ أَنَّهُ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلاَّ مَن قَدْ آمَنَ فَلاَ تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُواْ يَفْعَلُونَ] (هود: ٣٦).
واته: وه‌حى و سروش بۆ نوح هاته خواره‌وه‌و گووتى: ده‌بڵێ چاک بزانیت که جگه له‌وانه‌ى له‌مه‌وبه‌ر بڕوایان هێناوه، ئیتر که‌سێکى دى له هۆزه‌که‌ت باوه‌ڕ ناهێنڵێ، که‌وابوو له‌و کارانه‌ى که ده‌یکه‌ن خه‌فه‌تبار مه‌به، چونکه ده‌ره‌نجام تۆ رزگار ئه‌بى، و ئه‌وان تیا ده‌چن.
پاش ئه‌وه‌ى (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌گه‌لأ گه‌له‌که‌یدا هه‌وڵى دا‌و بێ هیواو بڵێ ئومێد بوو که پاشگه‌ز نابنه‌وه له کوفر‌و بڵێ باوه‌ڕىو هیچ چاکه‌و خێر، نه له خۆیان‌و وه‌چه‌و نه‌سلیان ره‌چاو ناکرێت، بانگه‌وازى ڕاگرت و پێى وابوو ئه‌بێ سزایه‌کى زۆر توند بدرێن، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست هه‌ڵگرن له زوڵم‌و سته‌مکارىو زه‌وى ڕزگارى بێت له شه‌ڕو ئاژاوه‌یان، هه‌ر بۆیه، ده‌ستى نزاى به‌رزکرده‌وه بۆ لاى خوا‌و داواى سزادان‌و تۆڵه‌ى کرد بۆ بێ باوه‌ڕه‌کان ئه‌وانه‌ى چه‌ندین ساڵه به ده‌ستیانه‌وه ئازار ده‌کێشێ و وه‌لآمى بانگه‌وازى خوایى ناده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و شوێنى که‌وتوون په‌شیمان نه‌بنه‌وه، دووعاى کردوو فه‌رمووى: [وَقَالَ نُوحٌ رَّبِّ لَا تَذَرْ عَلَى الْأَرْضِ مِنَ الْكَافِڕينَ دَيَّارًا*إِنَّكَ إِن تَذَرْهُمْ يُضِلُّوا عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوا إِلَّا فَاجِرًا كَفَّارًا]
(نوح: ٢٦- ٢٧) دیاره نوح زۆر سزاى ده‌روونى چه‌شتووه بۆیه به تووڕه‌ییه‌کى زۆره‌وه ده‌فه‌رمووێ: ئه‌ى په‌روه‌ردگارم: ته‌نها بێ باوه‌ڕێکیش له‌سه‌ر زه‌وى به زیندووى مه‌هێڵه‌وه (واتة: هةموويان لةناو ببة)، جا خواى گه‌وره‌ش وه‌لآمى دایه‌وه‌و هه‌موو تیاچوون، ته‌نانه‌ت کوڕه‌که‌ى خۆیشى، چونکه گوێ رایه‌ڵىو فه‌رمانبه‌ردارى نه‌کردووو، لێى دوورکه‌وته‌وه چونکه ئه‌گه‌ر تۆ وازیان لێ بێنیت هه‌رچى به‌نده‌کانتن له رێ لا ئه‌ده‌نو گومڕایان ده‌که‌نو هیچ منداڵێکیشیان نابێ، مه‌گه‌ر بێ بڕوا‌و خوانه‌ناس، چونکه مناڵێک له ئاینده‌دا له کۆشى ئه‌وانه‌دا په‌روه‌رده بێت، گومان نییه که هه‌روه‌ک خۆیان ده‌رده‌چێت، چونکه که‌سێک (٩٥٠) سالأ له‌ناو گه‌له‌که‌یدا بژى، له ورد‌و درشتیان ده‌ناسێتو ده‌شزانێت چى له‌باره‌یاندا هه‌یه.
خواى گه‌وره وه‌لآمى (نوح) ئه‌داته‌وه‌و نزا‌و پاڕانه‌وه‌که‌ى قبولأ ده‌کات، و سروش ئه‌نێ رێت بۆى، که چاوه‌ڕوانبه له‌مه‌ولا سزا‌و به‌لآى گه‌وره بۆیان دێت، دواى ئه‌وه‌ى نوح ئاگادارى کردنه‌وه که سزاى قوڕس به‌ڕێوه‌یه بۆیان، ده‌ستیان کرد به گاڵته‌جارىو گوتیان
[يَا نُوحُ قَدْ جَادَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَالَنَا فَأْتَنِا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ] (هود:٣٢).
واته: ئه‌ى نوح به‌ڕاستى شه‌ڕه قسه‌و ده‌مه‌قاڵێى زۆرت له‌گه‌ل کردین‌و زۆریش له‌سه‌رى رۆیشتى، ده‌سا له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆر به چاکى بزانه که: ئێمه هه‌رگیز دواى خۆت‌و به‌رنامه‌که‌ت ناکه‌وین، ده‌سا ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانىو له راستگۆیانیت، ئه‌و سزایه‌مان بۆ بهێنه، به‌ڵێنمان پێ ده‌ده‌یت.
(نوح) له وه‌لآمدا پێ ى گوتن: [إِنَّمَا يَأْتِيكُم بِهِ اللّهُ إِن شَاء وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ] (هود:٣٣). واته: نوح ووتى: به‌ڕاستى هێنانى ئه‌و سزایه هه‌ر به‌ده‌ستى خوایه‌و هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێت بیهێنێ بۆتان ئه‌گه‌ر ویستى، که هێنایشى ئیتر ئێوه ناتوانن به‌رهه‌ڵستى بکه‌نو ده‌سته‌وسان بوه‌ستێ. پاشان خوا فه‌رمانى به (نوح) کرد سه‌لامى خواى لێ بێت، که که‌شتییه‌کى گه‌وره دروست بکات، فه‌رمووى:
[وَاصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلاَ تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُواْ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ] (هود:٣٧).
واته: ده‌بێ له‌ژێر چاودێرى خۆمانه‌وه‌و به‌پێى سروشو فه‌رمانى خۆمان که‌شتییه‌ک دروست بکه‌یتو خه‌ڵکه موسڵمانه‌که‌ى سوار بکه‌یت، و ئیتر له‌مه‌ڕ ئه‌وانه‌ى سته‌میان کردووه لێم مه‌پاڕێوه، بۆ رزگاربوون‌و له‌ناو نه‌چوونیان، چونکه به‌ڕاستى بڕیار دراوه که ده‌بێ ئه‌وانه نقوم ببن‌و بخنکێن، واته: کار له‌کار ترازاوه‌و قسه‌ى پێ ناوێ.
ته‌واو كه‌ری چیرۆكی نوح علیه السلام