ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

    چیرۆكی نوح علیه‌ السلام

    چیرۆكی نوح علیه‌ السلام


     خودای گەورە لەسورەتی (نوح)دا دەفەرموێ:

    {{إِنَّا أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ أَنْ أَنذِرْ قَوْمَكَ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١﴾ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي لَكُمْ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٢﴾ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاتّ َقُوهُ وَأَطِيعُونِ ﴿٣﴾ يَغْفِرْ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرْكُمْ إِلَى أَجَلٍ مُّسَمًّى إِنَّ أَجَلَ اللَّهِ إِذَا جَاء لَا يُؤَخَّرُ لَوْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٤﴾}}.

    واتە: بەڕاستی ئێمە نوح مان ڕەوانە کرد بۆلای قەومەکەی، فەرمانمان پێ کرد کەقەومەکەت بێدار بکەرەوە پێش ئەوەی سزایەکی بە ئێش یەخەیان پێ بگرێت. ئەویش گوتی: ئەی قەوم و هۆز و گەلم من بێگومان بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام بۆتان. داواتان لێ دەکەم کە: هەر خودا بپەرستن و لەخەشم و قینی، خۆتان بپارێزن و فەرمانبەرداری منیش بن. ئەوکاتە خودا لەگوناهەکانتان خۆش دەبێت و دەتانهێلێتەوە بۆکاتێکی دیاری کراو، بێگومان کاتی دیاری کراوی خودا وەختێک پێش دێت، بەهیچ شیوەیەک دواناکەوێت ئەگەر بتانزانیایە.

    خودای گەورە بەپەیامێکی ئیلاهی ی خۆیەوە (نوح)ی ڕەوانە کرد بۆگەلەکەی بۆ ئەوەی بێداریان بکاتەوە و بانگیان بکات بۆ پەرستنی خودای گەورە و واز لە بت پەرستی بهێنن. خودای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا ناوی ئەو پێنج بتانەشی هێناوە کە گەلەکەی (نوح) دەیانپەرست، ئەویش لەسەر زاری گەورە و پیاوماقوڵانیانەوە کە دەیان گوت:

    {{وَقَالُوا لَا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلَا تَذَرُنَّ وَدًّا وَلَا سُوَاعًا وَلَا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًا ﴿٢٣﴾}}. واتە: گوتیان خەڵکینە: نەکەن واز لەخوداکانتان بهێنن!! نەکەن واز لە (وود و يَەغُوثَ و یەعوق و نەسر) بهێنن.

    (نوح) ماوەیەکی زۆر لەناو گەلەکەی ماوەتەوە وبەردەوام بانگەوازی لەگەڵ کردوون و ئامۆژگاری کردوون و داوای لێ کردوون کەدەست بەرداری بت پەرستن ببن و ڕوو لەخودا بکەن. لەم بارەیەوە خودای گەورە ماوە زەمەنی یەکەی دیاری کردووە و دەفەرموێ:

    {{وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا فَأَخَذَهُمُ الطُّوفَانُ وَهُمْ ظَالِمُونَ ﴿١٤﴾}}.ألعنكبوت.

    واتە: بێگومان ئێمە (نوح) مان ڕەوانە کرد بۆ لای قەوم و هۆزەکەی، هەزار ساڵ پەنجا کەم لەناویاندا مایەوە (نۆسەد و پەنجا ساڵ)، سەرئەنجام لافاو و زریان هەموویانی پێچایەوە لەکاتێکدا ئەوان ستەمکار بوون.

    بەڵام قەومەکەی (نوح) زۆر سەرسەخت و کەللە ڕەق و نەفام بوون، نەک هەر بەدەم ئامۆژگاری یەکەیەوە نەدەچوون، بەڵکو ئینکاری ئەوەیان دەکرد کەئەو پێغەمبەر بێت و نیرراوی خودای گەورە بێت بۆلای ئەوان چونکە:

    ١ ـ "لەدید و بۆچوونی ئەو قەومەی (نوح)" نابێت پێغەمبەر مرۆڤێک بێت وەک ئەوان، بەڵکو دەبێ مەلائیکەت بێت نەک لەڕەگەزی بەشەر بێت.

    ٢ ـ ئەوانەی کەباوەڕیان پێ هێنابوو و دوای کەوتبوون لەهەژار و بێکەس و چەوساوان بوون، بەڕای ئەو قەومە ئەوجۆرە کەسانە بەبێ تێفکرین دوای کەوتوون. هەتا گەیشتە ڕادەی ئەوەی کە بەتۆمەتی درۆکردن (نوح) و باوەڕداران خەتابار بکەن:

    {{فَقَالَ الْمَلأُ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قِوْمِهِ مَا نَرَاكَ إِلاَّ بَشَرًا مِّثْلَنَا وَمَا نَرَاكَ اتَّبَعَكَ إِلاَّ الَّذِينَ هُمْ أَرَاذِلُنَا بَادِيَ الرَّأْيِ وَمَا نَرَى لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍ بَلْ نَظُنُّكُمْ كَاذِبِينَ ﴿٢٧﴾}}. هود.

    واتە: جا ئەو دەستە دەسەڵاتدارەی کە بێ باوەڕ بوون لەهۆزی نوح گوتیان: ئێمە تۆ تەنها وەک یەکێک لەخۆمان دەبینین و نابینین ئەوانەی شوێنی تۆ کەوتوون جگە لەوانەی کەهەژار و داماوەکانمانن و دووربین نین، ژیرییان کەمە و سادەن. هەروەها نابینین ئێوە هیچ شتیکی زیاترتان بەسەر ئێمەوە هەبێت، بەڵکو ئێمە وا گومان دەبەین ئێوە درۆزنن.

    (نوح) بەهیچ شیوەیەک کۆڵی نەدا لە ئامۆژگاری کردنی قەومەکەی بەڵام بێ سوود بوو، تەنها کەسانێکی کەم بڕوایان پی هێنا ئەوانەش هەژار و چەوساوەکان بوون کە باسمان لێ کرد.

    لەقورئانی پیرۆزدا خودای گەورە وێنەی خۆ بەگەورە زانین و لووت بەرزی ئەو گەلە لەو بەتەنگە نەهاتنی (نوح) مان پێشان دەدات و ڕوخساری دزێوی گومڕاییشیان دەردەخات هەروەها وێنەی (نوح)یشمان وا پێشان دەدات کە پیاوێکی بەئارام و بەسۆزە و هەوڵ دەدات ئەو بۆچوونە هەڵەیە لە مێشکیان دەربێنێت:

    {{قَالَ الْمَلأُ مِن قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي ضَلاَلٍ مُّبِينٍ ﴿٦٠﴾ قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي ضَلاَلَةٌ وَلَكِنِّي رَسُولٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ﴿٦١﴾ أُبَلِّغُكُمْ رِسَالاَتِ رَبِّي وَأَنصَحُ لَكُمْ وَأَعْلَمُ مِنَ اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ ﴿٦٢﴾أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَاءكُمْ ذِكْرٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَى رَجُلٍ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ وَلِتَتَّقُواْ وَلَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ﴿٦٣﴾}}. ألأعراف

    واتە: دەستەی دەسەڵاتداری قەومەکەی گوتیان: بەڕاستی ئێمە تۆ لەنێو گومڕاییەکی ئاشکرادا دەبینین!! (نوح) گوتی: ئەی قەوم و هۆزم من هیچ گومڕاییەکم نی یە بەڵکو من پێغەمبەرێکم و لەلایەن پەروەردگاری جیهانیانەوە ڕەوانە کراوم، پەیامەکانی پەروەردگارمتان پێ ڕادەگەیەنم، من دڵسۆزیتان لەگەڵ دەکەم، ئەوەی من دەیزانم دەربارەی گەورەیی و باڵادەستی خودا، ئێوە نایزانن. ئایا ئیوە سەرسام بوون لەهاتنی بەرنامە و یادخەرەوەیەک لەلایەن پەروەردگارتانەوە، بۆ سەر پیاوێکی (ڕاستگۆ) لەخۆتان؟ تابێدارتان بکاتەوە و دینداری و خوداناسی بکەن، بۆئەوەی سەرئەنجام ڕەحمتان پێ بکرێت.

    ئیتر کە دیتیان (نوح) واز ناهینیت لەبانگەوازەکەی و داوایان لێ دەکات کەدوور کەونەوە لە پەرستنی ئەو بتانە و ئیمان بە خودای گەورە بهێنن، هەروەها کە دیتیان شوێنکەوتوانی ئەو لەهەژارانن و بێ دەسەڵاتانن و لەنێوان ئەمان و ئەوان چەندین جیاوازی دارایی و کۆمەڵایەتی هەیە، بۆیە مەرجێکی گرانیان لەسەر (نوح) دانا کە (بۆ ئەوەی باوەڕی پێ بهێنن، دەبێت ئەو هەژار و بێ دەسەڵاتانە لەخۆی دوورخاتەوە و لەدینەکەش دەریان بکات). خودای گەورە لە سورەتی (هود)دا دەفەرموێ:

    {{قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَى بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّيَ وَآتَانِي رَحْمَةً مِّنْ عِندِهِ فَعُمِّيَتْ عَلَيْكُمْ أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمْ لَهَا كَارِهُونَ ﴿٢٨﴾ وَيَا قَوْمِ لا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالاً إِنْ أَجْرِيَ إِلاَّ عَلَى اللّهِ وَمَآ أَنَاْ بِطَارِدِ الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّهُم مُّلاَقُو رَبِّهِمْ وَلَكِنِّيَ أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ ﴿٢٩﴾ وَيَا قَوْمِ مَن يَنصُرُنِي مِنَ اللّهِ إِن طَرَدتُّهُمْ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ ﴿٣٠﴾ وَلاَ أَقُولُ لَكُمْ عِندِي خَزَآئِنُ اللّهِ وَلاَ أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلاَ أَقُولُ إِنِّي مَلَكٌ وَلاَ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِي أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ اللّهُ خَيْرًا اللّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِي أَنفُسِهِمْ إِنِّي إِذًا لَّمِنَ الظَّالِمِينَ ﴿٣١﴾}}

    واتە: نوح گوتی: ئەی خزمەکانم هەواڵم بدەنێ: ئەگەر من لەسەر ڕێگەیەکی ڕاست و دروستبم لەلایەن پەروەردگارمەوە و خێر و چاکەو بەزەیی خۆی پێ بەخشیبم لەلایەن خۆیەوە، بەڵام ئەوە لەئێوە شاردرابێتەوە، ئایا بەزۆر پابەندتان بکەین پێ یەوە لەکاتێکدا ئێوە حەزی لێ ناکەن و لێ ی بێزارن؟.

    ئەی خزمەکانم (خۆ من) لەبری ئەو بانگەواز و ئامۆژگاری یانەم داوای هیچ ماڵ و خەرجیتان لێ ناکەم، کرێ و پاداشتم تەنها لای خودایە، من هەرگیز ئەوانەی بڕوایان هێناوە لەخوم دوور ناخەمەوە و دەریان ناکەم، چونکە ئەوان بەدیداری خودای خۆیان دەگەن (لەڕۆژی دواییدا) وحیسابیان لای خودایە، بەڵام بەڕاستی من ئێوە دەبینم هۆزێکن خۆتان گێل و نەفام دەکەن (بەوەی بەکەم سەیری ئیماندارانی دەوری من دەکەن لەبەر بێ کەسیی و هەژارییان).

    ئەی خزمەکانم کێ دەتوانێت یارمەتیم بدات بەرامبەر خودای گەورە (لە سزای خودا بمپارێزێت) ئەگەر ئەو ئیماندار و دۆستانەی خودا دەربکەم و لەخۆمیان دوور بخەمەوە و ئایا بیرناکەنەوە ( کە شتی وانابێت و دروست نی یە بۆکەسێک خودا ناس بێت)؟. خۆ من پێتان ناڵێم گەنجینەکانی خودا لای منە، وناشلێم غەیب و نادیارەکان دەزانم هەروەها ناڵێم من فریشتەم، بەوانەش ناڵێم کەلەبەر چاوی ئێوە سووک و بێ ڕێزن خودا هێچ خێریان بەسەردا ناڕژێنێت، خودا خۆی ئاگادارە بەوەی لەدەروونی ئەواندا هەیە، بێگومان من ئەو کاتە لەستەمکاران دەبم (ئەگەر ئەو هەژارانە دەربکەم).

    قسەکانی (نوح) کاریگەری لەسەر دەروونی قەومەکەی نەبوو، بەڵکو بەوپەڕی سەرکێشی و بەربەرەکانی یەوە ڕەدیان دایەوە. خودای گەورە دەفەرموێ:

    {{قَالُواْ يَا نُوحُ قَدْ جَادَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَالَنَا فَأْتَنِا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴿٣٢﴾ قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُم بِهِ اللّهُ إِن شَاء وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ ﴿٣٣﴾وَلاَ يَنفَعُكُمْ نُصْحِي إِنْ أَرَدتُّ أَنْ أَنصَحَ لَكُمْ إِن كَانَ اللّهُ يُرِيدُ أَن يُغْوِيَكُمْ هُوَ رَبُّكُمْ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٣٤﴾}}. هود

    واتە: (خەڵکەکە) گوتیان: ئەی نوح بەڕاستی زۆر لەسەری چوویت و زیاد لەپێویست بەربەرەکانی و شەڕەقسەت لەگەڵدا کردین، دەی ئەو سزایەمان بۆ بهێنە کەهەڕەشەی پێ دەکەیت و هەمیشە باسی دەکەیت و دەمانترسێنی پێی، ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانیت. (نوح) لەوەڵامدا گوتی: ئەوە بەدەست خودایە، و بەڕاستی تەنها ئەو بۆتان پێش دەهێنێت و ئێوە ناتوانن (لەسزای خودا) دەرباز بن. (وادیارە) ئامۆژگاری و دڵسۆزیم بۆتان سوودتان پێ ناگەیەنێت ئەگەرچی بمەوێت بەردەوامیشبم لەسەر ئامۆژگاریتان، ئەگەر خودا بیەوێت سەرگەردانتان بکات، ئەو پەروەردگانتانە هەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنەوە .

    دوای سەدەها ساڵ بانگەواز، (نوح) پەنای بردە لای پەروەردگار وداوای لێ کرت کە فریای بکەوێت لە و ئەزیەت و ئازارانەی کە دەیچێژێت بەدەست گەلەکەیەوە، خودای گەورە دەفەرموێ:

    {{قَالَ رَبِّ إِنِّي دَعَوْتُ قَوْمِي لَيْلًا وَنَهَارًا ﴿٥﴾ فَلَمْ يَزِدْهُمْ دُعَائِي إِلَّا فِرَارًا ﴿٦﴾ وَإِنِّي كُلَّمَا دَعَوْتُهُمْ لِتَغْفِرَ لَهُمْ جَعَلُوا أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِمْ وَاسْتَغْشَوْا ثِيَابَهُمْ وَأَصَرُّوا وَاسْتَكْبَرُوا اسْتِكْبَارًا ﴿٧﴾ ثُمَّ إِنِّي دَعَوْتُهُمْ جِهَارًا ﴿٨﴾ ثُمَّ إِنِّي أَعْلَنتُ لَهُمْ وَأَسْرَرْتُ لَهُمْ إِسْرَارًا ﴿٩﴾ فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا ﴿١٠﴾ يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا ﴿١١﴾ وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَارًا ﴿١٢﴾}}.نوح

    واتە: ئەی پەروەردگارم من بە شەوو بەڕۆژ بانگی قەوم و گەلەکەمم کرد بۆ (بڕوا هێنان). وەتا بانگم دەکردن ئەوان زۆرتر دوور دەکەوتنەوە لێم.وەبێگومان من هەرکات بانگم دەکردن (بۆ بڕواهێنان) تا لێیان خۆش ببیت، ئەوان پەنجەیان دەخستە گوێچکەیانەوە تا نەبیستن، وەجلەکانیان دەدا بەسەر وچاویاندا تا نەمبینن،زۆر گەرم بوون لەسەر بێبارەڕی و سەرکێشیان دەکرد، چۆن سەرکیشی یەک، لەپاشان بەئاشکرا بانگم کردن و (تارم بۆ دان).

    ئینجا من بەڕوونی و بەبێ پەردە هەموو شتێکم بۆ باس کردن، هەندێ جاریش بەنهێنی قسەم بۆدەکردن (بۆ تاکە تاکە و خێزانەکانیان). بەردەوام پێم دەگوتن داوای لێخۆشبوون لەپەروەردگارتان بکەن چونکە بەڕاستی پەروەردگارتان زۆر لێخۆشبووە. بارانتان بەلیزمە و خوڕەم بۆدەبارێنێت. مال و سامان و نەوەتان پێ دەبەخشێت، وەباخ و باخاتی زۆرتان دەداتێ، ڕووبار و چەم و جۆگەتان بۆبەدی دێنێت.

    لەپاشان (نوح) هەوڵی ئەوە دەدات بو سەرنچ ڕاکێشانیان بەلای قودرەت و تواناو نیعمەتەکانی خودا بەڵکو بەوەیان باوەڕ بێنن، خودای گەورە دەفەرموێ:

    {{مَّالَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًا ﴿١٣﴾ وَقَدْ خَلَقَكُمْ أَطْوَارًا ﴿١٤﴾ أَلَمْ تَرَوْا كَيْفَ خَلَقَ اللَّهُ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا ﴿١٥﴾ وَجَعَلَ الْقَمَرَ فِيهِنَّ نُورًا وَجَعَلَ الشَّمْسَ سِرَاجًا ﴿١٦﴾ وَاللَّهُ أَنبَتَكُم مِّنَ الْأَرْضِ نَبَاتًا ﴿١٧﴾ثُمَّ يُعِيدُكُمْ فِيهَا وَيُخْرِجُكُمْ إِخْرَاجًا ﴿١٨﴾وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ بِسَاطًا ﴿١٩﴾لِتَسْلُكُوا مِنْهَا سُبُلًا فِجَاجًا ﴿٢٠﴾}}. نوح.

    واتە: ئەوە چیتانە ئێوە قەدری خودا نازانن، بۆڕێزی بۆ دانانێن و لێی ناترسن. خۆ ئێوە پێشتر نەبوون؛ هەر خودا خۆی بەچەند قۆناغدا ئێوەی تێپەڕاند و دروستی کردن. ئایا سەرنجتان نەداوە چۆن خودا حەوت چینی ئاسمانی دروست کردووە؟ مانگی گێڕاوە لەناویاندا بەڕووناک و ڕۆژیشی گیڕاوە بەچرا. هەر خودا خۆی ئێوەی لەخاکی زەوی بەدیهێناوە و پێی گەیاندوون. پاشان دەتانمرێنێت و دەتان باتەوە ناوی، هەرکاتیش بیەوێت دەرتان دەهێنێتەوە. هەر ئەو خودایە زەوی بۆڕاخستوون تا (بە ئارەزووی خۆتان) هاتو چۆ بکەن بەڕێگە کراوەکانیدا.

    دوای نۆسەد و پەنچا ساڵ لەبانگەواز کردن و کۆششیکی زۆر لەپێناوی ڕێنمایی کردنی گەلەکەی، کۆمەڵێکی کەم نەبێت هیچ کەس بەدەم بانگەوازەکەیدا نەچوو، بگرە بەدرۆشیان خستەوە و تەنانەت وەسفی شێتیشیان دایە پاڵی، هەتا گەیشتە ڕادەیەک کە هەرەشەی بەردباران کردن (ڕەجم) یان لێ کرد:

    {{قَالُوا لَئِن لَّمْ تَنتَهِ يَا نُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ الْمَرْجُومِينَ ﴿١١٦﴾}}.الشعراء

    واتە گوتیان: ئەی (نوح) ئەگەر کۆڵ نەدەیت و کۆتایی بەم باسانە نەهێنیت، بەڕاستی لەڕەجم کراوان دەبیت (بەردبارانت دەکەین). بۆیە (نوح) پەنای بردەوە بەر خودای گەورە وسکاڵای لەدەست گەلەکەی لەلا کردن:

    {{قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوْمِي كَذَّبُونِ ﴿١١٧﴾ فَافْتَحْ بَيْنِي وَبَيْنَهُمْ فَتْحًا وَنَجِّنِي وَمَن مَّعِي مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ﴿١١٨﴾}}.الشعراء

    واتە: گوتی ئەی پەروەردگار بەڕاستی قەومەکەم بڕوایان پێ نەکردم. کەواتە داواکارم سەرکەوتنم پێ ببەخشیت بەسەریاندا و دەروم لێ بکەیتەوە و خۆم و ئیماندارانی یاوەریشم ڕزگار بکەیت.

    هەروەها نزای تیاچوونی لەگەلەکەی کرد:{{وَقَالَ نُوحٌ رَّبِّ لَا تَذَرْ عَلَى الْأَرْضِ مِنَ الْكَافِرِينَ دَيَّارًا ﴿٢٦﴾ إِنَّكَ إِن تَذَرْهُمْ يُضِلُّوا عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوا إِلَّا فَاجِرًا كَفَّارًا ﴿٢٧﴾}} .نوح

    واتە: ئەی پەروەردگار هیچ کەسێک لەبێ بڕوایان لەسەر زەویدا مەهێلە و تۆویان ببڕە. چونکە بەڕاستی تۆ ئەگەر وازیان لێ بهینیت هەرچی بەندەکانی تۆیە گومڕای دەکەن و کەسیشیان لێ نابێت (لەنەوەی تازە) مەگەر خراپەکار و تاوانبار نەبێت.

     

    چیرۆكی نوح علیه‌ السلام


    ته‌واو كه‌ری چیرۆكی نوح علیه‌ السلام


    ژیانی نوح به‌شی یه‌كه‌م


    ژیانی نوح به‌شی دووه‌م


    ژیانی نوح به‌شی سێیه‌م


    ژیانی نوح به‌شی چواره‌م

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام