دواى کۆچى دوایى باوکى مرۆڤایه‌تى (آدمْ) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، مندالأو نه‌وه‌کانى له‌سه‌ر رێبازى باوکیان به‌رده‌وام بوون‌و خواناس‌و خواپه‌رست مانه‌وه‌و هاوبه‌شیان بۆ خواى گه‌وره بڕیار نهدهداو، هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان پڕۆگرامى باوکیان به‌رده‌وام بوون تا هه‌زاران سالأ دواى کۆچى دوایى باوکیشیان.
ابن عباس ده‌ڵێت: ماوه‌ى نێوان ئادهمو نوح سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت ده سه‌ده بووه هه‌ردووکیان له‌سه‌ر شهریعهتو رێگاى راست‌و دروست بوون ... حاکم ریوایه‌تى کردوو له (المستدرك)دا به‌ژماره (٣٦١٣) و ده‌ڵێت: ئه‌م فه‌رمووده‌یه صه‌حیحه به درێژایى چه‌ندین سال، به چاکه‌و چاکه‌کارى دهژیانو له هه‌موو خه‌ڵک باشتر خواپه‌رستیان ده‌کرد، مهردوومیش ئه‌وانیان زۆر خۆش دهویستو باشیان دهناسینو پێگه‌و مهکانهتێکى به‌رزیان هه‌بوو له‌ناو ده‌روونى خه‌ڵکداو که ژماره‌ى ئه‌و که‌سه چاک‌و پاکانه پێنج که‌س بوون، به ناوه‌کانى (ود، سواع، ويغوث، ويعوق، ونسر).
دواى ماوه‌یه‌ک هه‌ر پێنجیان کۆچى دواییان کرد‌و، خه‌ڵک به پهرۆشو نیگه‌ران بوون بۆ ماڵئاواییانو له دونیا دهرچوونیانو به‌تێکڕایى بۆیان دهگریانو ماتهمو خهمو په‌ژاره دایگرتن، بۆیه شه‌یتان ئه‌م پهرۆشو حوزنهى به‌هه‌ل زانى و وه‌سوه‌سه‌و دڵه‌ڕاوکێى خسته
دڵى کۆمه‌ڵێک هاوهل و هاوڕێیان‌و تا له ئه‌نجامدا بیریان له‌وه کرده‌وه بۆ پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ى له دڵیان‌دا دروستبووه له شێوه‌ى ئه‌وان په‌یکه‌ریان بۆ دروست بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه له یادیانبنو هه‌رگیز له بیریان نه‌چنه‌وه، شه‌یتان ده‌ستى به‌کار کردوو راسته‌خۆ شێوه‌ى پهیکهرتاشینى فێرى ئه‌م خه‌ڵکه ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ى په‌یکه‌ر بۆ ئه‌و پیاو چاکانه دروست بکه‌ن، پێنج په‌یکه‌ریان له شێوه‌ى ئه‌و پیاو چاکانه‌دا دروست کرد‌و، دواتر شه‌یتان له رێگه‌ى وه‌سوه‌سه‌وه جارێکى تر هه‌وڵیدا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م په‌یکه‌رانه له‌ناو شوێنى په‌رستگاکانیان دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌کاتى عیباده‌تا به‌رگریان لێ بکه‌ن، ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجامداو هه‌ر له‌سه‌ریشى به‌رده‌وام بوون تا هه‌موو ئه‌و که‌سانه مردن که ئه‌م په‌یکه‌رانه‌یان دروست کردبوو، دواى ئه‌وانیش کوڕه‌کانیان هاتنه پێشه‌وه‌و دواتر نه‌وه‌کانیان، تا له ئه‌نجامدا هۆکارى دروستکردنى ئه‌و په‌یکه‌رانه‌یان له‌بیر چوویه‌وه که له‌لایه‌ن باب‌و باپیرانیانه‌وه دروستکرابوون، ئینجا شه‌یتان وه‌ک پیشه‌ى هه‌میشه‌یى خۆى، ده‌ستى کرده‌وه به دروستکردنى وه‌سوه‌سه.
که ئه‌م په‌یکه‌رانه له‌لایه‌ن باب‌و باپیرانیانه‌وه پهرستراونو عیباده‌تیان کردوون، وه هۆکارى سهرکهوتنو رزق‌و رۆزیان بوونه، هه‌ر بۆیه خه‌ڵکه‌که ده‌ستیان کرده‌وه به بت په‌رستى، که ئه‌م بت په‌رستیه به سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکردنى بت په‌رستى دائه‌نرێت له‌سه‌ر زه‌ویداو بوو به‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى هاوبه‌ش بڕیاردان (الشرك بالله) بۆ خواى گه‌وره، جیل له‌دواى جیل ئه‌م شیرکو بت په‌رستیه بلآو ئه‌بوویه‌وه تا واى لێ هات ته‌واوى سه‌ر زه‌وى گرته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کى به‌ربلآو ته‌شه‌نه‌ى ده‌کرد.
پاشان خواى گه‌وره ئیراده‌ى خێر‌و چاکه‌ى بڕیاردا بۆ دانیشتوانى سه‌ر زهوىو ویستى له کوفر‌و گومڕایىو سه‌رگه‌ردانى رزگاریان بکات، له رێگه‌ى ناردنى پێغه‌مبه‌ر له خۆیان بۆ بانگ کردنیان بۆ خواپه‌رستى راسته‌قینه‌و یه‌کتاپه‌رستى، خواى گه‌وره حه‌زره‌تى (نوح)ى ره‌وانه کرد‌و کردى به پێغه‌مبه‌ر، نوح (علية السلام) به سروشت بڕوادارێکى به‌رز بوو، هه‌میشه باسى په‌یمانى خوداى ده‌کرد بۆ حه‌زره‌تى ئادهمو کوڕ‌و نه‌وه‌کانى، کاتێک خواى گه‌وره کردى به نوێنه‌رى خۆى‌و په‌یامى ئاسمانى پێسپارد، رووى کرده گهلهکهىو بانگى ده‌کردن بۆ خواپهرستىو دوورکه‌وتنه‌وه له بت پهرستىو نه‌فامى، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووآ [لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـهٍ غَيْرُهُ إِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عذاب يوم عظيم] (الاعراف: ٥٩) واته: سوێند به خوا به پێغه‌مبه‌ریه‌تى (نوح)مان نارده لاى هۆزو نه‌ته‌وه‌که‌ى خۆى‌و گوتى ئه‌ى هۆزو نه‌ته‌وه‌و گه‌لى من به‌س (الله) بپه‌رستن، که جگه له‌و هیچ خوایه‌کى تر نییه شیاوى په‌رستن بێت، واته: نابآ په‌یڕه‌وى له به‌رنامه‌ى هیچ که‌سێکى تر بکه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوا نه‌هێنن، به‌ڕاستى من له سزاى ئه‌و رۆژه گه‌وره‌یه لێتان ده‌ترسم که دێته پێشه‌وه.
ئینجا (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت سه‌رنجى گهلو نه‌ته‌وه‌که‌ى خۆى راکێشا بۆ بیرکردنه‌وه له نازو نیعمه‌ته‌کانى خوداى گه‌وره که به‌سه‌ریدا رشتوونو تآ فکرین له چه‌ندین به‌ڵگه‌و نیشانه‌ى گرنگ له ناخ‌و لاشه‌و ده‌روونى خۆیان‌و بوونه‌وه‌ر به‌گشتى.
هه‌روه‌ک خوداى گه‌وره له‌سه‌ر زمانى (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، ده‌فه‌رمووآ:
[مَّا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًا*وَقَدْ خَلَقَكُمْ أَطْوَارًا*أَلَمْ تَرَوْا كَيْفَ خَلَقَ اللَّهُ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا*وَجَعَلَ الْقَمَرَ فِيهِنَّ نُورًا وَجَعَلَ الشَّمْسَ سِرَاجًا*وَاللَّهُ أَنبَتَكُم مِّنَ الْأَرْضِ نَبَاتًا*ثُمَّ يُعِيدُكُمْ فِيهَا وَيُخْڕجُكُمْ إِخْرَاجًا*وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ بِسَاطًا*لِتَسْلُكُوا مِنْهَا سُبُلًا فِجَاجًا] (نوح: ١٣-٢٠)
واته: ئه‌وه چیتانه له گهورهىو شکۆمه‌ندى خوا ناترسن، خۆ بێگومان خواى گه‌وره ئێوه‌ى به چه‌ند قۆناغێک دروست کردووه له تنۆکآ ئاو، خوێنپاره، گۆشتپاره..هتد، وه ئایا نه‌تان بینیوه چۆن خوا حه‌وت ئاسمانى نهۆم له‌سه‌ر نهۆم دروست کردووه‌و مانگى کردووه رووناکى تیایاندا، واته: ئاسمانى یه‌که‌مى پآ رووناک کردۆته‌وه، وه به هه‌موو ئه‌ستێره‌کانیش چونکه ئه‌وانیش هه‌ریه‌که‌یان مانگێکى خۆى هه‌یه‌و خۆریشى کردووه به چراو هه‌موو بوونه‌وه‌ر سوودى لێ وه‌رده‌گرآ، وه خواى تاکو ته‌نیایه ئێوه‌ى له توخمه‌کانى زه‌وى روواندونى به روواندن وه‌ک رووهکو گیا، پاشان دواى مردنتان ئه‌تان گێڕێته‌وه بۆ ناوىو له‌وآ به فه‌رمانى خۆى ئهشاردرێنهوه، وه ئه‌تان هێنێته‌وه ده‌ره‌وه، له زه‌وى به‌ده‌رهێنان، واته: زیندووتان ئه‌کاته‌وه‌و به دادگهرانهش پاداشت‌و تۆڵه‌تان ده‌ست ئه‌که‌وێته‌وه، وه هه‌رخودایه زه‌وى بۆ ئێوه راخستووهو به راخستنێک له‌سه‌رى قه‌رار بگرن، تا به ئاسانى به‌ڕێگا فراوان‌و دۆڵه‌کانیدا بڕۆن، ده‌سا بۆ وورد نابنه‌وه‌و بیر ناکه‌نه‌وه.. تا ئیمان‌و باوه‌ڕ بێنن.
ته‌واو كه‌ری چیرۆكی نوح علیه السلام