پاشان (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، ده‌ستى کرد به قسه‌و گفتوگۆ له‌گه‌ل گه‌ل و هۆزى خۆى به زمانێکى پاڕاوو رهوانبێژىو، به‌شێوه‌یه‌کى جوان‌و پوخت گه‌وره‌یى ئیمان هێنان به خواى تاکو ته‌نهاى بۆ روون ده‌کردنه‌وه‌وه، سوودى ته‌وبه‌و پهشیمانىو گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره له‌سه‌ر تاوانى بتپه‌رستى بۆ رۆشن ده‌کردنه‌وه‌و، داواى لێ ده‌کردن که پاشگه‌زببنه‌وه‌و داواى به‌خشین له خواى میهره‌بان بکه‌ن.
به گه‌له‌که‌ى ده‌گووت: [فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا * يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا * وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَارًا * مَّا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًا] (نوح: ١٠-١٣).
واته: جا به‌رده‌وام پێم گوتن: داواى لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، چونکه هه‌میشه گوناح پۆشه، ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوا بێنن به فه‌رمانه‌کانى خوا، بارانتان په‌یتا پهیتاو به‌لێزمه بۆ ده‌بارێنێت، وه رزق‌و دارایى‌و کوڕى زۆرتان پێ ده‌به‌خشێت، که چه‌ندین باخ‌و بێستانتان ده‌داتێ که باشترین هۆکارن بۆ رابواردن‌و خۆشى گه‌لان، وه ئاو‌و رووبار‌ى زۆریشتان بۆ به‌دى دێنێت که له‌ژێر بنکى دره‌خته‌کانیه‌وه، ئه‌و چۆمهئاوه دێ و ده‌ڕوات.
به‌لآم هۆزو نه‌ته‌وه‌که‌ى ئه‌و په‌یامه‌یان ره‌تکرده‌وه‌و پشتیان تێ کرد‌و به‌درۆو کوفریان له قه‌ڵه‌مداو، ئاماده نه‌بوون گوێ بگرن و به‌ڵکو لێى دوورکه‌وتنه‌وه‌و سه‌ره په‌نجه‌کانیان ئه‌خسته ناو گوێچکه‌یانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گوێ بیستى قسه‌کانى نه‌بن، وه دهمو چاویشیان داده‌پۆشى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌یبینن، (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، ده‌ستى به نزا‌و پاڕانه‌وه کرد له خواى گه‌وره‌و ده‌یگوت:
[قَالَ رَبِّ إِنِّي دَعَوْتُ قَوْمِي لَيْلًا وَنَهَارًا * فَلَمْ يَزِدْهُمْ دُعَائِي إِلَّا فِرَارًا * وَإِنِّي كُلَّمَا دَعَوْتُهُمْ لِتَغْفِرَ لَهُمْ جَعَلُوا أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِمْ وَاسْتَغْشَوْا ثِيَابَهُمْ وَأَصَرُّوا وَاسْتَكْبَرُوا اسْتِكْبَارًا] (نوح: ٥-٧)
واته: ووتى: ئه‌ى په‌روه‌ردگارم .. به‌ڕاستى من به شه‌وو رۆژ بانگى گه‌له‌که‌مم ده‌کرد بۆ بڕواهێنانو یه‌کتاپه‌رستى، به‌لآم تا ده‌هات زیاتر دوور ده‌که‌وتنه‌وه‌و هه‌ڵده‌هاتن، وه به‌ڕاستى هه‌ر کاتێک با‌نگم ده‌کردن بۆ ئیمان‌و ته‌وحید تا تۆ لێیان خۆش ببیت، په‌نجه‌یان ده‌خسته گوێیانه‌وه، وه خۆیان داده‌پۆشى بهجلو به‌رگه‌کانیان، بۆ ئه‌وه‌ى ووته‌کانم نهبیستنو نه‌مبینن، وه سووربوون له‌سه‌ر بێ بڕوایىو خۆیان زۆر به گه‌وره دهزانىو شوێنم نه‌که‌وتن.
ژماره‌یه‌کى که‌م نه‌بێ له گه‌له‌که‌ى ئیمانیان نه‌هێنا، که ژماره‌یان هه‌شتا که‌س ده‌بوو، زۆربه‌یان له چینى هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌ت بوون، به‌لآم خانهدانو دهسهلآتدارهکانى نه‌ته‌وه‌که‌ى به پیرى بانگى راسته‌قینه‌یه‌وه نههاتنو ره‌تیان ده‌کرد ه‌وه‌و بگره تۆمه‌تباریان ده‌کرد به‌وه‌ى شێت بووه‌و گاڵته‌یان به‌و که‌سانه ده‌کرد که ئیمانیان پێى ده‌هێنا، چونکه فه‌قیرو هه‌ژار بوون، وه داوایان له (نوح) ده‌کرد له خۆیان دوورخاته‌وه تاوه‌کو لێى رازى بن‌و باوه‌ڕى پآ بێنن، ئه‌مه‌ش یارىو فێڵێکى گلآو بوو له‌لایه‌ن بێ بڕواکانه‌وه له دژى په‌یامه‌که‌ى، هه‌ر بۆیه (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت هه‌ر زوو له پیلانه‌که تێگه‌یشتو پێى گوتن:
[وَيَا قَوْمِ لا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالاً إِنْ أَجْڕيَ إِلاَّ عَلَى اللّهِ وَمَآ أَنَاْ بِطَاڕدِ الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّهُم مُّلقُو رَبِّهِمْ وَلَـكِنِّيَ أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ * وَيَا قَوْمِ مَن يَنصُرُنِي مِنَ اللّهِ إِن طَرَدتُّهُمْ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ * وَلاَ أَقُولُ لَكُمْ عِندِي خَزَآئِنُ اللّهِ وَلاَ أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلاَ أَقُولُ إِنِّي مَلَكٌ وَلاَ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَڕي أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ اللّهُ خَيْرًا اللّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِي أَنفُسِهِمْ إِنِّي إِذًا لَّمِنَ الظَّالِمِينَ] (هود: ٢٩-٣١)
واته: ئه‌ى قهومو هۆزى من: بزانن که من له به‌رامبه‌ر گه‌یاندنى ئه‌م پهیامو به‌رنامه‌یه‌م، هیچ پاداشتێکم له ئێوه ناوێ، هه‌تا به لاتانه‌وه قوڕس بێت‌و بۆتان نه‌درێت، چونکه پاداشتى من هه‌ر له‌سه‌ر خوایه‌و هه‌ر له‌وم ده‌وێ، هه‌رگیزیش ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان هێناوه‌و شوێنم که‌وتوون له‌به‌ر قسه‌ى ئێوه دووریان ناخه‌مه‌وه، (دیاره ئه‌وان داوایان کردبوو که: بڕواداره‌کان له کۆڕ‌و دانیشتنه‌کاندا وهدهرنآ، ئه‌وسا دێنه لاى هه‌روه‌ک قوڕه‌یش هه‌مان داخوازیان له پێغه‌مبه‌ر هه‌بوو)، چونکه بێگومان ئه‌وان له رۆژى قیامه‌تدا له‌گه‌ل په‌روه‌ردگارى خۆیان دیده‌نى ده‌که‌ن به دیدارى شاد دهبنو شکایه‌تى من ده‌که‌ن له لاى ئه‌و، به‌لآم راستیه‌که‌ى من
ئێوه به هۆزو گه‌لێکى نهفامو نه‌زان ده‌بینم، ئه‌گینا چۆن داواى ده‌رکردنى ئه‌و ئیمانداره ههژارانهتان ده‌کرد، و به گێله پیاوو نهزانتان ده‌زانین، ئه‌ى قهومو هۆزى من، چ که‌سآ ده‌توانآ یارمه‌تیم بدا‌و له سزاى خوا رزگارم بکا ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕوادارانهم دوورخسته‌وه‌و ده‌رم کردن، ئایا هیچ بیر ناکه‌نه‌وه که چه‌نده تاوانه ده‌رکردنیان، من هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رم ناڵێم گه‌نجینه‌و خه‌زێنه‌ى خوا لاى منه، تا ئه‌وه‌ى شوێنم دهکهوڵێ ده‌وڵه‌مه‌ندى بکه‌م، ناشڵێم من ئاگام له نادیار‌و شتى غه‌یبیه، ناشڵێم من فریشته‌یه‌کم، نێردراوم بۆ لاتان تا به درۆزنم بزانن، وه ناشڵێم به‌و ئیماندارانه‌ى که له‌به‌رچاوى سوک‌و بآ نرخن، که خوا هه‌رگیز خێر‌و چاکه‌یان له‌گه‌ل ناکاو له‌سه‌ر رێگه‌ى راست نین وه‌ک ئێوه پێتان وایه، خوا خۆى چاک دهزانڵێ چ له دلأو ده‌روونیان دایه، و پاداش‌و تۆڵه‌شیان هه‌ر به‌پێ ى ئه‌وه‌ى له‌نێو دڵیان دایه ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر من ئه‌وه بکه‌م که ئێوه ده‌یڵێن، بێگومان ده‌چمه ریزى سته‌مکارانه‌وه.
(نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، بآ ئومێد نه‌بوو له هۆزو نه‌ته‌وه‌که‌ى، هه‌میشه بانگى ئه‌کردن بۆ لاى رێگه‌ى خوا، بهیانىو ئێواره به ئاشکراو نهێنى، له ماڵهکانیانو له شوێنه گشتییه‌کان هه‌ر له‌گه‌ڵیان خه‌ریک بوو هه‌وڵى قه‌ناعه‌ت پێ هێنانیانى ئه‌دا، تا رۆژو مانگ‌و سال رۆیشتن‌و بگره نۆسه‌دو په‌نجا سال بانگه‌وازى ئه‌م په‌یامه درێژه‌ى کێشا، (نوح) بهبڵێ ماندووبوون به‌رده‌وامه له‌سه‌ر رێبازهکهىو بانگه‌شه‌ى خواپه‌رستى، که‌چى ته‌نها یه‌ک که‌سیشى دوانه‌که‌وت، ده‌رکه‌وت بۆى که سه‌رکه‌وتوو نابێت له‌گه‌لأ ئه‌م بڵێ بڕوایانهدا، و خواى په‌روه‌ردگاریش له رێگه‌ى وه‌حیه‌وه ئه‌مه‌ى بۆ پشت راست ده‌کاته‌وه‌و ده‌فه‌رمووآ:
[وَأُوحِيَ إِلَى نُوحٍ أَنَّهُ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلاَّ مَن قَدْ آمَنَ فَلاَ تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُواْ يَفْعَلُونَ] (هود: ٣٦).
واته: وهحىو سروش بۆ نوح هاته خواره‌وه‌و گووتى: ده‌بڵێ چاک بزانیت که جگه له‌وانه‌ى له‌مه‌وبه‌ر بڕوایان هێناوه، ئیتر که‌سێکى دى له هۆزه‌که‌ت باوه‌ڕ ناهێنڵێ، که‌وابوو له‌و کارانه‌ى که ده‌یکه‌ن خه‌فه‌تبار مه‌به، چونکه ده‌ره‌نجام تۆ رزگار ئه‌بى، و ئه‌وان تیا ده‌چن.
پاش ئه‌وه‌ى (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌گه‌لأ گه‌له‌که‌یدا هه‌وڵى دا‌و بێ هیواو بڵێ ئومێد بوو که پاشگه‌ز نابنه‌وه له کوفر‌و بڵێ باوهڕىو هیچ چاکه‌و خێر، نه له خۆیان‌و وه‌چه‌و نه‌سلیان ره‌چاو ناکرێت، بانگه‌وازى ڕاگرت و پێى وابوو ئه‌بێ سزایه‌کى زۆر توند بدرێن، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست هه‌ڵگرن له زوڵم‌و ستهمکارىو زه‌وى ڕزگارى بێت له شه‌ڕو ئاژاوه‌یان، هه‌ر بۆیه، ده‌ستى نزاى به‌رزکرده‌وه بۆ لاى خوا‌و داواى سزادان‌و تۆڵه‌ى کرد بۆ بێ باوه‌ڕه‌کان ئه‌وانه‌ى چه‌ندین ساڵه به ده‌ستیانه‌وه ئازار ده‌کێشێ و وه‌لآمى بانگه‌وازى خوایى ناده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و شوێنى که‌وتوون په‌شیمان نه‌بنه‌وه، دووعاى کردوو فه‌رمووى:
> [وَقَالَ نُوحٌ رَّبِّ لَا تَذَرْ عَلَى الْأَرْضِ مِنَ الْكَافِڕينَ دَيَّارًا*إِنَّكَ إِن تَذَرْهُمْ يُضِلُّوا عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوا إِلَّا فَاجِرًا كَفَّارًا]
(نوح: ٢٦- ٢٧) دیاره نوح زۆر سزاى ده‌روونى چه‌شتووه بۆیه به تووڕه‌ییه‌کى زۆره‌وه ده‌فه‌رمووێ: ئه‌ى په‌روه‌ردگارم: ته‌نها بێ باوه‌ڕێکیش له‌سه‌ر زه‌وى به زیندووى مه‌هێڵه‌وه (واتة: هةموويان لةناو ببة)، جا خواى گه‌وره‌ش وه‌لآمى دایه‌وه‌و هه‌موو تیاچوون، ته‌نانه‌ت کوڕه‌که‌ى خۆیشى، چونکه گوێ رایهڵىو فه‌رمانبه‌ردارى نهکردووو، لێى دوورکه‌وته‌وه چونکه ئه‌گه‌ر تۆ وازیان لێ بێنیت هه‌رچى بهندهکانتن له رێ لا ئهدهنو گومڕایان دهکهنو هیچ منداڵێکیشیان نابێ، مه‌گه‌ر بێ بڕوا‌و خوانه‌ناس، چونکه مناڵێک له ئاینده‌دا له کۆشى ئه‌وانه‌دا په‌روه‌رده بێت، گومان نییه که هه‌روه‌ک خۆیان ده‌رده‌چێت، چونکه که‌سێک (٩٥٠) سالأ له‌ناو گه‌له‌که‌یدا بژى، له ورد‌و درشتیان دهناسێتو ده‌شزانێت چى له‌باره‌یاندا هه‌یه.
خواى گه‌وره وه‌لآمى (نوح) ئه‌داته‌وه‌و نزا‌و پاڕانه‌وه‌که‌ى قبولأ ده‌کات، و سروش ئه‌نێ رێت بۆى، که چاوه‌ڕوانبه له‌مه‌ولا سزا‌و بهلآى گه‌وره بۆیان دێت، دواى ئه‌وه‌ى نوح ئاگادارى کردنه‌وه که سزاى قوڕس به‌ڕێوه‌یه بۆیان، ده‌ستیان کرد به گاڵتهجارىو گوتیان
[يَا نُوحُ قَدْ جَادَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَالَنَا فَأْتَنِا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ] (هود:٣٢).
واته: ئه‌ى نوح به‌ڕاستى شه‌ڕه قسه‌و ده‌مه‌قاڵێى زۆرت له‌گه‌ل کردین‌و زۆریش له‌سه‌رى رۆیشتى، ده‌سا له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆر به چاکى بزانه که: ئێمه هه‌رگیز دواى خۆت‌و به‌رنامه‌که‌ت ناکه‌وین، ده‌سا ئه‌گه‌ر تۆ دهتوانىو له راستگۆیانیت، ئه‌و سزایه‌مان بۆ بهێنه، به‌ڵێنمان پێ ده‌ده‌یت.
(نوح) له وه‌لآمدا پێ ى گوتن: [إِنَّمَا يَأْتِيكُم بِهِ اللّهُ إِن شَاء وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ] (هود:٣٣).
واته: نوح ووتى: به‌ڕاستى هێنانى ئه‌و سزایه هه‌ر به‌ده‌ستى خوایه‌و هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێت بیهێنێ بۆتان ئه‌گه‌ر ویستى، که هێنایشى ئیتر ئێوه ناتوانن به‌رهه‌ڵستى بکهنو ده‌سته‌وسان بوه‌ستێ. پاشان خوا فه‌رمانى به (نوح) کرد سه‌لامى خواى لێ بێت، که که‌شتییه‌کى گه‌وره دروست بکات، فه‌رمووى:
[وَاصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلاَ تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُواْ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ] (هود:٣٧).
واته: ده‌بێ له‌ژێر چاودێرى خۆمانه‌وه‌و به‌پێى سروشو فه‌رمانى خۆمان که‌شتییه‌ک دروست بکهیتو خه‌ڵکه موسڵمانه‌که‌ى سوار بکه‌یت، و ئیتر له‌مه‌ڕ ئه‌وانه‌ى سته‌میان کردووه لێم مه‌پاڕێوه، بۆ رزگاربوون‌و له‌ناو نه‌چوونیان، چونکه به‌ڕاستى بڕیار دراوه که ده‌بێ ئه‌وانه نقوم ببن‌و بخنکێن، واته: کار له‌کار ترازاوه‌و قسه‌ى پێ ناوێ.
دواى ئه‌وه‌ى (نوح) له چاره‌نووسى قه‌ومه‌که‌ى حاڵى بوو، له‌گه‌ل ئیماندار‌و شوێن که‌وتووه‌کانى ده‌ستیان کرد به چاندنى دار‌و دره‌خت له دهشتو ده‌رو ئاودێر کردنیانو دابین کردنى خزمه‌ت گوزارى پێویست بۆیان، تا واى لێهات دواى چه‌ند ساڵێک دره‌خته‌کان گه‌وره بوون‌و بوون به دارى گه‌وره‌و شیاو بۆ دروست کردنى که‌شتى، ئینجا (نوح)و هاوه‌ڵه‌کانى دره‌خته‌کانیان دهبڕیهوهو، کردیان به تهختهدارى گه‌وره، هه‌ندێکیان درێژ‌و هه‌ندێکیان کورت، خواى میهره‌بان (نوح)ى فێر ى دروست کردنى که‌شتییه‌که کرد له دار‌و پێست‌و بزمار، له‌و کاته‌ى که (نوح) سه‌رقاڵى دروست کردنى که‌شتیه‌که بوو، کافر‌و بێ بڕواکان به‌لایدا ره‌ت دهبوونو گاڵته‌و گه‌پیان پێ ده‌کردو له‌شێوه‌ى قهشمهرىو مه‌زاق پێ کردن پرسیاریان لێ ده‌کرد، ئه‌ى (نوح) له‌م دهشتو سه‌حرایه بۆچى که‌شتى دروست دهکهىو کارت پێى چییه؟
کاتێک (نوح) بینى کۆمه‌ڵێک له سه‌ردارانى هۆزه‌که‌ى فشه‌و گاڵته‌ى پێ ئه‌که‌ن، رووى له قه‌ومه‌که‌ى کرد‌و گوتى: ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌مڕۆ گاڵته به ئێمه بکه‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ش له‌کاتى نقوم بوونه‌که‌دا گاڵته به ئێوه ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر کوفر‌و عینادى، هه‌روه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[وَيَصْنَعُ الْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلأٌ مِّن قَوْمِهِ سَخِرُواْ مِنْهُ قَالَ إِن تَسْخَرُواْ مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ] (هود: ٣٨).
واته: (نوحیش ده‌ستى دایه دروست کردنى که‌شتیه‌که به‌پێى نه‌خشه‌و فه‌رمانه‌که‌ى خوا، هه‌ر که کۆمه‌ڵێ له پیاو ماقول و سه‌ردارانى قه‌ومه‌که‌ى به‌لایدا ده‌ڕۆیشتن، گاڵته‌یان پێ ده‌کردو ده‌یانگوت: هاى! هاى! دوێنێ په‌یام بهربوویتو، ئه‌مڕۆ بوویته دارتاش! (نوح) ووتى: ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌مڕۆ گاڵته به ئێمه بکه‌ن، ئه‌وا ئێمه‌یش له‌کاتى نقوم بوونه‌که‌دا (که سه‌ره‌نجامى ئێوه‌یه) گاڵته به ئێوه ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو ئێوه ئه‌مڕۆ گاڵته‌و لاقرتى به ئێمه ده‌که‌ن. (نوح) سه‌لامى خواى لێ بێت، که‌شتییه‌کى زۆر گه‌وره‌ى دروست کرد، که زانایانى ته‌فسیر ده‌فه‌رموون: درێژییه‌که‌ى هه‌زارو دووسه‌د مه‌ترو پانیهکهشى سێ سه‌د مه‌تر ده‌بوو، وه سێ قات بووه: قاتێکیان بۆ ئاژه‌ڵه چوار پێکانى ماڵىو کێوىو قاتێکیش بۆ مرۆڤ‌و سێیه‌میشیان بۆ باڵنده‌کان. دواى ئه‌وه‌ى (نوح) سه‌لامى خواى لێ بێت، کۆتایى به دروستکردنى که‌شتییه‌که هێنا، که بێ وێنه‌و گه‌وره‌ترین که‌شتى بوو، خواى گه‌وره سروش ئهنێرآ بۆى‌و ئاگادارى ئه‌کاته‌وه که هۆزه‌که‌ى نقومى لافاوى ئاوێکى به گوڕ‌و به‌هێز ده‌بن، هه‌رکاتێک نیشانه‌کانى ئه‌م لافاوه ده‌رکه‌وت، ته‌نها رێگه چاره ئه‌وه‌یه له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ى که ئیمانیان هێناوه سوارى که‌شتییه‌که بن‌و له هه‌موو جۆره‌کانى ئاژه‌ل و باڵنده‌کان جوتێک نێر‌و مێ له‌گه‌لأ خۆیان بخه‌نه ناو ئه‌م پاپۆڕه بۆ ئه‌وه‌ى دوابڕاو نه‌بن، وه خواى گه‌وره هه‌واڵى ئه‌وه‌شى پێدا، که واده‌ى هاتنى ئه‌م لافاوه نزیک بۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌سازى ته‌واوى بۆ بکات، وه ئاماژهکانیشى بریتییه له ههڵقۆڵینى ئاو به گوڕ له شوێنى تهنوورو ئاگردانو نانکردن، خوا ده‌فه‌رمووێ:
[فَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ أَنِ اصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا فَإِذَا جَاء أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ فَاسْلُكْ فِيهَا مِن كُلٍ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلاَّ مَن سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ مِنْهُمْ وَلا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ] (المؤمنون: ٢٧)
واته: ئێمه سروشمان بۆ نوح کرد: له‌ژێر چاودێرى‌و فه‌رمانى ئێمه‌دا، که‌شتییه‌ک دروست بکه، ئینجا هه‌رکات واده‌ى فه‌رمانمان بۆ له‌ناوبردنیان هاتو ئاو له تهنوورو جێگاى نانکردنهکهیاندا ههڵقوڵآ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌و به‌ڵگه‌ى لهناوبردنیانهو له هه‌موو جۆره گیانله‌به‌رو کائیناتێکى زیندوو، جووته نێر‌و مێیه‌ک بخه‌نه ناو، هه‌روه‌ها خێزان‌و کهسو کار‌و بنه‌ماڵه‌که‌ى خۆشت، ته‌نها ژنهکهتو کوڕه‌که‌ت نه‌بێت، که پێشتر بڕیارى غه‌رق بوون‌و تیاچوونیان بۆ دراوه، وه سه‌باره‌ت به‌وانه‌ى که سته‌مکار بوون‌و باوه‌ڕیان نه‌هێنا، قسه‌م له‌گه‌ل مه‌که بۆ رزگار بوونیان، چونکه به‌ڕاستى ئه‌وانه له‌و که‌سانه‌ن که له نقوم کراوانو تیاچووانن له زریانه‌که‌دا.
خواى گه‌وره شوێن‌و کاتى موعجیزه‌که‌ى دیارى کردبوو، که ههڵقوڵێنى ئاوه له شوێنى ته‌نوور جێگاى نانکردن، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تاى ئه‌و موعجیزه گه‌وره‌یه بوو که جیهانى هه‌ژاند، که به‌ڕاستى وشه‌ى نهێنىو نیشانه‌ى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى ئاوبوو له شوێنى نانکردن، زانایانى ته‌فسیر چه‌ند بیر‌و رایهکى جیاوازیان هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌ڵقوڵینى ئاو له جێگاى نانکردن، هه‌ندێکیان ده‌ڵێن: مه‌به‌ست پێى: کاتى بهرهبهیانو ده‌رکه‌وتنى تروسکایى رۆژه، به‌لآم دروسترین ڕا ئه‌وه‌یه که هه‌ڵقوڵینى ئاوه له شوێنى نانکردن، که کهرهستهکهى له قوڕو به‌رد دروست کراوه، که پێشتر له‌لایه‌ن (ئادةمةوة) سه‌لامى خواى لێ بێت، به‌کارهاتووه‌و دواتر نوح‌و گهلهکهشى به‌کاریان هێناوه، وه هه‌روه‌ها پێ ى ووتراوه، هه‌رکات بینیت ئاو هه‌ڵده‌قوڵێ له ته‌نوورى نان، ئه‌وه خۆت‌و هاوه‌ڵه‌کانت راسته‌وخۆ سوارى که‌شتیه‌که بن، وه یه‌که‌م که‌س که هه‌واڵى هه‌ڵقوڵینى ئاوى به (نوح)دا خێزانه‌که‌ى بوو، (نوح)و بڕواداران به‌رده‌وام له چاوه‌ڕوانى ده‌رکه‌وتنى نیشانه‌کانى لافاوه‌که بوون، تا رۆژێکیان نیشانهکهى ده‌رکه‌وتو، ئاو له جێگه‌ى نانکردن ههڵقوڵى، ئه‌وکات (نوح) زۆر به‌په‌له بانگه‌وازى کرد بۆ کۆبوونه‌وه‌ى ئیمانداران‌و، فه‌رمانى پێدان که سوارى که‌شتیه‌که بن، وه هه‌روه‌ها بانگى سه‌رجه‌م دروستکراوه‌کانى خوداى ده‌کرد، تا له ئه‌نجامدا جووتێک له نێر‌و مێى هه‌موو گیانله‌به‌ره‌کانى خسته ناو که‌شتییه‌که‌و هه‌ر هه‌موویان جێگیربوون له ناویدا.
زانایانى ته‌فسیر ئه‌ڵێن: خواى گه‌وره بۆ ماوه‌ى چل شه‌وو رۆژ به به‌رده‌وامى به‌بێ پچڕان بارانى باراند، له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ژێر چڕ ى باراندا ژماره‌یه‌کى زۆر له ئاژه‌ل و باڵنده‌ى کێوىو ماڵیه‌کان روویان له نوح کردوو هه‌ر هه‌موویان ژێربارو رام بوون، به‌پێى فه‌رمانى خوا له هه‌موو جۆره‌کانى گیانله‌به‌ره‌کان جوتێک له نێر‌و مآى خسته ناو که‌شتیه‌که‌وه که کۆتا ئاژه‌ل که‌ر بووه (الحمار). هه‌روه‌ک خوا فه‌رمووى: [فَاسْلُكْ فِيهَا مِن كُلّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ] (المؤمنون: ٢٧) واته: له هه‌موو جۆره گیانله‌به‌رو کائیناتێکى زیندوو، جوته نێر‌و مێیه‌کى بخه ناو، وه گوتراوه: مارو دووپشک هاتوون بۆ لاى (نوح) ووتویانه ئێمه‌ش سوارى که‌شتى بکه بۆ ئه‌وه‌ى رزگارمان ببى، به‌لآم (نوح) پێى ووتوون: ئێوه هۆکارى زه‌ره‌رو زیانن بۆیه سوارتان ناکه‌م، ئه‌وانیش ووتوویانه تۆ سوارمان بکه هه‌ر که‌سێک ناوى تۆ بێنى زیانى پێ ناگه‌یه‌نین، هه‌ر بۆیه زانایان ده‌ڵێن: له‌کاتى مه‌ترسى له مارو دووپشک ئه‌م ئایه‌ته بخوێنن، زیانتان پێ ناگه‌یه‌نن. [سَلَامٌ عَلَى نُوحٍ فِي الْعَالَمِينَ*إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ*إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ] (الصافات: ٧٩-٨١) واته: سلآوو دروود بۆ سه‌ر گیانى نوح له سه‌راسه‌رى جیهاندا، به‌ڕاستى ئێمه ئاوا پاداشتى چاکه‌کاران ئهدهیینهوه، واته: به ناو‌و ناوبانگى چاک، چونکه به‌ڕاستى (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، یه‌کآ بوو له به‌نده بڕوادارهکانم. وه زانایان‌و مێژوونووسان ده‌ڵێن: (نوح) ووتوویه‌تى، ئه‌ى خودایه: چى بکه‌م له شێر‌و مانگا‌و کار‌و بهرخو گورگ‌و کۆترو پشیله، که دژایه‌تیان هه‌یه له‌گه‌ل یه‌کترو چۆن کۆیان بکه‌مه‌وه له‌ناو که‌شتیه‌که‌دا، خوا فه‌رمووى: ئه‌ى (نوح) کێ دژایهتىو ناکۆکى خستۆته نێوانیانه‌وه؟ (نوحیش ووتى: تۆ ئه‌ى په‌روه‌ردگارى گشت دونیا، ئینجا خواى گه‌وره فه‌رمووى: ئه‌ى (نوح) هه‌ر منیش تهبایىو گونجان له نێوانیاندا دروست ئه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ى زیان به یه‌کتر نه‌گه‌یه‌نن، سه‌ره‌نجام (نوح) سه‌لامى خواى لێ بێت، گیانله‌به‌ره دڕندهکانو خۆماڵیهکانى خسته نهۆمى
یه‌که‌مى کهشتییهکهوهو خواى گه‌وره له‌رزو تایه‌کى به‌هێزى خسته گیانى شێره‌کانه‌وه له‌به‌ر ئێش‌و جه‌سته‌ى خۆیان، ئاگایان نه‌بوو له مانگا‌و چوار پێکانى ناو که‌شتییه‌که، وه ئاژه‌ل و باڵنده کێویه‌کانى تریشى خسته نهۆمى دووه‌مى که‌شتییه‌که، وه (نوح) خۆى و نه‌وه‌کانى به‌ره‌ى ئاده‌مى سوارى نهۆمى سه‌روو بوون، له‌ناو که‌شتییه‌که‌دا نێر‌و مى هه‌موو گیانله‌به‌رو باڵنده‌کان پارێزراوبوون واته: مانگا‌و گا، فیلێکى نێر‌و یه‌کێکى مێ، چۆلهکهیهکى نێر‌و مێ، پڵنگى نێر‌و مآ، پشیله‌و گشت گیاندارو دروستکراوه‌کانى تر‌ى خواى گه‌وره.
وه (نوح) سه‌لامى خواى لێ بێت له‌کاتى دروستکردنى که‌شتییه‌که قه‌فه‌زى تایبه‌تى دروست کردووه بۆ ژماره‌یه‌ک گیاندارى دڕنده‌و ئاژه‌ڵى کێوى، وه هه‌روه‌ها (جبريليش) له پێشه‌وه‌ى نوح چاودێرى ئاژه‌ڵه‌کانى ئه‌کرد له‌کاتى خستنیانه ناو که‌شتییه‌که‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌گه‌زى گیانله‌به‌رو باڵنده‌کان له‌سه‌ر زه‌وى کۆتایى پێ نه‌یه‌ت، له‌پێناو راگرتنى هاوسه‌نگى ژیان له‌سه‌ر زه‌ویدا.
ریوایهتکراوه له ابن عباس: خوا لێ رازى بێ که ژماره‌ى ئه‌و پیاوانه‌ى که له‌ناو که‌شتى نوح‌دا رزگاریان بوو له‌گه‌ل خانه‌واده‌کانیان هه‌شتا پیاو بوونه.
لافاوو باو‌و بۆران ده‌ستى پێ‌کرد، به‌لآم چۆن لێشاوو شه‌وه زه‌نگێک، ئاو له ئاسمانه‌وه به گوڕ ئه‌هاته خواره‌وه‌و له هه‌موو شوێنێکى زه‌مین ئاو هه‌ڵده‌قوڵێ، تا واى لێ هات ئاوى ئاسمان‌و زه‌وى گه‌یشتن بهیهکو جیهان به ئاسمان‌و زه‌مین بوو به ئاو، فه‌رمانى خوا هاته‌جێ و له جێگه‌ى ته‌نوورى نان له ماڵى نوح وه‌ک رووبار ئاو دێته ده‌ره‌وه، خوا دوعا‌و نزا‌و پاڕانه‌وه‌کانى (نوح) گیرا ده‌گات، هه‌روه‌ک ئه‌فه‌رمووێ: [فَدَعَا رَبَّهُ أَنِّي مَغْلُوبٌ فَانتَصِرْ] (القمر:١٠)
واته: (نوح) سه‌لامى خواى لێ بێ دواى (٩٥٠) سالأ ده‌عوه‌و بانگه‌واز، داواى له په‌روه‌ردگارى خۆى کرد‌و ووتى: خوایه! بێگومان من شکستم خواردووه، ده‌سا تۆڵه‌یان لێ بسێنهو سه‌رمخه، ئه‌م داوایه‌ش دواى بآ ئومێدبوون بوو لێیانو به فه‌رمانى خواش بوو، به‌لآم ئایا دواى ئه‌م دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه چى ڕوویدا، بێگومان لافاوو باو بۆران له ئاسمان‌و زه‌مینه‌وه ده‌ستى پێکردو نقوم بوون‌و کۆتایى ژیان سه‌رى هه‌ڵدا، به فه‌رمانى خواى میهره‌بان، هه‌روه‌ک ده‌فه‌رمووێ: [فَفَتَحْنَا أَبْوَابَ السَّمَاء بِمَاء مُّنْهَمِرٍ*وَفَجَّرْنَا الْأَرْضَ عُيُونًا فَالْتَقَى الْمَاء عَلَى أَمْرٍ قَدْ قُدِرَ] (القمر: ١١-١٢) واته: ئینجا ئێمه‌ش ده‌رگاکانى ئاسمانمان به بارانێکى به‌خوڕه‌م کردنه‌وه، زه‌ویشمان به ئاوى کانیاوه‌کان ته‌قانده‌وه‌و هاته ههڵقولآن ته‌نانه‌ت له تهندوورهکانیشیانهوه ئاو ئه‌هاته ده‌ره‌وه، ئیتر ئاوى ئاسمان‌و کانیاوه‌کان هه‌ردووکیان به‌یه‌ک گه‌یشتن له‌سه‌ر بڕیار‌و فه‌رمانى خوا. خواى گه‌وره ده‌رگاکانى ئاسمانى به‌لێزمه لێ کردنه‌وه‌و له‌نێو زه‌ویشه‌وه له هه‌موو لایه‌که‌وه ئاو ههڵدهقوڵآو هه‌ردوو ئاوه‌که گهیشتنهیهکو تۆفان ده‌ستى پێکردوو ئه‌وانیش له‌ناوچوون.
به‌ڕاستى خواى بالآ ده‌ست له ئاسمانه‌وه بارانى به‌لێزمه‌ى ئه‌باراند که زه‌وى له‌پێش ئه‌وه بارانى ئاواى به‌خۆوه نه‌بینیبوو، وه دواى ئه‌م تۆفانه‌ش تا ئێستاش بارانى ئاوا نه‌باریوه، خواى گه‌وره فه‌رمانى به زه‌وى کرد، که له هه‌موو لایه‌که‌وه ئاو هه‌ڵقوڵێنێ، زه‌ویش فه‌رمانى خواى جێبه‌جێ کردوو له سه‌رانسه‌رى زهوىو گشت سه‌رچاوه‌کان ئاو ئه‌هاته ده‌ره‌وه، ئاو گه‌یشته به‌رزترین لوتکه‌ى چیاکان‌و شوێنى ووشکایى نه‌ما له‌سه‌ر زه‌وى له ئاستى ستونىو ئاسۆیىو هه‌موو زینده‌وه‌رو گیانداره‌کان به مرۆڤ‌و ئاژهلأو باڵنده‌و گه‌وره‌و بچووکه‌وه مردن، جگه له نوح‌و هاوه‌ڵه‌کانى که‌س نه‌مایه‌وه خاوه‌نداریه‌تى بکات له‌سه‌ر زه‌وى، مامۆستا عبدالمنعم هاشمى ده‌ڵێت: ئاو به‌رز بوویه‌وه له هه‌موو کون‌و که‌له‌به‌ره‌کانى زه‌وییه‌وه، ته‌نانه‌ت کهلهنێکى بچووکیش نه‌مابوو ئاوى لێ ههڵنهقوڵآ، ئاسمان به ئهندازهیهکى یه‌کجار زۆر بارانى ئه‌باراند که زه‌وى شتى واى به‌خۆوه نه‌بینى بوو، تاواى لێهات زه‌وى بوو به‌یه‌ک پارچه ده‌ریاو شه‌پۆڵى ده‌ریاکان ئه‌گه‌یشتن بۆ ئاسمان، بۆ یه‌که‌مجار کوڕه‌ى زه‌وى نقومى ئاوبوو، ته‌نانه‌ت شتێک نه‌مایه‌وه پێى بگوترێ کوڕه‌ى زه‌وى، به‌ڵکو ته‌نها کوڕه‌ى ئاو هه‌بوو، چونکه لافاوه‌که ته‌واوى زه‌وى داپۆشى به ئاو‌و یه‌ک بستى وشکانى نه‌مایه‌وه له‌سه‌ر زه‌وى، به گوێره‌ى مێژووى ئیمامى گبرى: ئه‌م لافاوو تۆفانه له سێزده‌مین رۆژى مانگى (أغسطس)دا روویداوه.
به‌لآم ویست‌و ئیراده‌ى خوا وابوو، له‌نێو شه‌پۆله ئاگرینه‌کانى ئه‌م تۆفانه‌دا که‌شتى (نوح) بپارێزرێت، که ئه‌مه بوو به‌گه‌وره‌ترین موعجیزه‌ى خواى گه‌وره‌که بۆ (نوح)ى خوڵقاند‌و پشتیوانى لێکرد، وه‌بوو به هۆى چهسپاندنو جێگیرکردن‌و قایم کردنى دڵى ئیمانداران، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا که ئاو له ئاسمان ده‌هاته خواره‌وه، به‌لآم ته‌نها یه‌ک دڵۆپهش نه‌ده‌هاته ناو که‌شتییه‌که‌وه، به ئارامى‌و له‌سه‌رخۆو هێدى سه‌رئاو ده‌که‌وت، به‌بآ ئه‌وه‌ى بچووکترین ئازار به‌وانه بگات که که‌شتیه‌که هه‌ڵى گرتوون، له‌و کات‌و ساته‌دا (نوح) فه‌رمووى: [وَقَالَ ارْكَبُواْ فِيهَا بِسْمِ اللَّهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ] (هود: ٤١) واته: نوح به سه‌رنشینى که‌شتییه‌که‌ى ووت: ده‌سا سوارى ببن‌و لهچوونىو له وه‌ستانیدا هه‌ر به‌ناوى خواوه، چونکه به‌ڕاستى په‌روه‌ردگارم زۆر لێبورده‌یه، زۆریش دلۆڤان‌و میهره‌بانه به‌رامبه‌ر به ئێمه‌ى باوه‌ڕدارو له‌م به‌لآیه ده‌مان پارێزێتو لامان ده‌دات.
وه له خودا ئهپاڕێتهوهو ئه‌ڵێت: [الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي نَجَّانَا مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ] (المؤمنون: ٢٨) واته: سوپاس‌و ستایشى ته‌واوو شیاو هه‌ر بۆ ئه‌و خوایهیهو له ده‌ست هۆزى سته‌مکار رزگارى کردین.
له ناوهڕاستو گه‌رمه‌ى تۆفانه‌که‌دا (نوح) کوڕه‌که‌ى بینى‌و بانگى ئه‌کردو ئه‌یگوت وه‌ره له‌گه‌ڵمان سهرکهوهو سواربه، به‌لآم کوڕه‌که‌ى داواکه‌ى باوکى ڕه‌ت کرده‌وه‌و هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕى خۆى‌و مانه‌وه له‌گه‌ل بێ بڕواکان، له کاتێکدا که ده‌یزانى ئه‌نجامه‌که‌ى له‌ناوچوونه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ:
[وَنَادَى نُوحٌ ابْنَهُ وَكَانَ فِي مَعْزِلٍ يَا بُنَيَّ ارْكَب مَّعَنَا وَلاَ تَكُن مَّعَ الْكَافِڕينَ*قَالَ سَآوِي إِلَى جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاء قَالَ لاَ عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْڕ اللّهِ إِلاَّ مَن رَّحِمَ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِينَ] (هود: ٤٢-٤٣).
واته: که‌شتیه‌که به‌ناو شه‌پۆلى وادا ده‌ى بردن وه‌ک چیاکان بوو، له بڵندىو گهورهیىو شێوه‌یاندا، نوحیش بانگى کوڕه‌که‌ى کرد، که له شوێنێکى چه‌په‌ک بوو، ئه‌ى کوڕه چکۆڵه‌که‌م! وه‌ره له‌گه‌ڵمان سواربه‌و خۆت له ئێمه مهبوێرهو، له‌گه‌لأ کافر‌و بآ باوه‌ڕان مه‌به، کوڕه‌که‌ى (نوح) له وه‌لآمى بابى ووتى: په‌نا ده‌به‌مه لاى ئه‌و چیایه، له ئاو‌و تۆفانه‌که ده‌مپارێزێ و ناخنکێم، (نوح) ئه‌مڕۆ هیچ پارێزه‌رێک بۆ هیچ که‌سێک نییه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لآتو فه‌رمانى خواوه، مه‌گه‌ر که‌سێک که خواى به به‌زه‌یى ره‌حمى پێ بکات، ئا له‌و قسه‌و باسه‌دا بوون کت‌وپڕ شه‌پۆلى ده‌ریاکه که‌وته نێوانیان‌و بۆ خۆى چووه ڕیزى نوقمکراوو خنکاوه‌کانه‌وه، هاتنه ده‌ره‌وه‌ى ئاو له هه‌موو سووچ‌و کون‌و که‌له‌به‌ره‌کانى زه‌وى به‌رده‌وام بوو‌و ئاسمانیش ده‌رگاکانى کراوه بوو بۆ ماوه‌یه‌کى دوور‌و درێژ بارانى ئهبارانده خواره‌وه، ماڵى کافره‌کان فولاو فول بوو له ئاو، به‌رده‌وام زیادى ئه‌کردو به‌رز ئه‌بوویه‌وه، خه‌ڵک کێ بڕکێیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد ئاخۆ کامیان زووتر ده‌گه‌نه سه‌ر لوتکه‌ى شاخه به‌رزه‌کان، به‌لآم ئه‌سته‌مه‌و زۆر ئه‌سته‌مه، تازه کار له‌کار ترازاوه‌و، ئاو گه‌یشته لوتکه‌ى چیاکان‌و گشت به‌رزاییه‌کانى داپۆشىو رزگار بوونیان مه‌حاڵه، سه‌رتاپاى بێ باوه‌ڕه‌کان تیاچوون‌و مردن، له‌پێش هه‌موویانه‌وه خێزانى (نوح) چونکه ئه‌ویش ئیمانى نه‌هێناو شوێنى بانگه‌وازى مێرده‌که‌ى نهکهوتو له‌گه‌ڵى سوارى که‌شتییه‌که نه‌بوو، له کاتێکدا دایکى مناڵه‌کانى (نوح) بوو سه‌لامى خواى لێ بێت، (حامء سامء يافثء يام)، ئه‌هلى کیتاب پێیان ده‌گوتن (كنعان) که نقومى باوبۆرانو لافاوه‌که بوون، هه‌ندآ ده‌ڵێن: خێزانى نوح به‌ر له‌هاتنى تۆفان کۆچى دوایى کردووه هه‌ندێکیش ده‌ڵێن: له‌کاتى تۆفانه‌که نقوومى ئاو بووه، له‌گه‌لأ بآ باوه‌ڕه‌کان لافاو قوتى داوه، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه خواى گه‌وره له سوره‌تى (تحريم) ده‌فه‌رمووآ:
[ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلاً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا اِمْرَأَةَ نُوحٍ وَاِمْرَأَةَ لُوطٍ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَالِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا فَلَمْ يُغْنِيَا عَنْهُمَا مِنَ اللَّهِ شَيْئًا وَقِيلَ ادْخُلَا النَّارَ مَعَ الدَّاخِلِينَ] (التحريم: ١٠).
واته: خوا نموونه‌یه‌ک ده‌هێنێته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕه‌کان به ژنه‌که‌ى (نوح)و ژنه‌که‌ى (لووت) هه‌تا تێبگه‌ن هه‌رچه‌نده تێکهلأو نزیک بن سوودو که‌ڵک وه‌رناگرن، که له‌ژێر ماره‌یی دوو به‌نده‌دا بوون له به‌نده ساڵح‌و چاکه‌کانى خودا، واته: (نوح)و (لووت) سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت، جاگزىو خیانه‌تیان پێ کردن، له ئه‌نجامدانى کاروبارى ئاینى خوادا، له‌به‌ر ئه‌وه دوو پهیامبهرهکهش نه‌یانتوانى شتێک له سزاى خوایان لێ دوور
بخه‌نه‌وه، ده‌ره‌نجام له قیامه‌تدا پێیان ده‌ووترێ: ده‌سا بچنه ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه له‌گه‌ل ئه‌وانه‌دا ده‌چنه ناویه‌وه، جا که وابوو هیچ جۆره نزیکیه‌ک له پیاو چاکانه‌وه، ئه‌گه‌رچى په‌یامبه‌ریش بن بێ ئیمان‌و باوه‌ڕ که‌ڵک نابه‌خشێ.
به‌م شێوه‌یه خواى گه‌وره کافر‌و بێ باوه‌ڕه‌کانى له‌ناوبردو (نوح)و هاوه‌ڵه ئیمانداره‌کانى رزگار کرد‌و نهجاتیدان، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ:
[فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا إِنَّهُمْ كَانُواْ قَوْماً عَمِينَ] (الأعراف: ٦٤).
واته: گهلو نه‌ته‌وه‌که‌ى به درۆیان خسته‌وه‌و بڕوایان پێ نه‌کرد! ئه‌ویش له خوا پاڕایه‌وه که خۆى‌و ئیمانداره‌کان رزگار بکات، ئینجا ئێمه‌ش نوح‌و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵى چوونه که‌شتییه‌که‌وه رزگارمان کردن له نقوم بوون، وه ئه‌وانه‌ش که ئایه‌ته‌کانى ئێمه‌یان به درۆ داده‌نا، له ئاودا نقوممان کردن، چونکه به‌ڕاستى ئه‌وانه له ئاستى ههقو راستییه‌کان هۆزێکى نابینا‌و کوێر بوون، ڕێگه‌ى هه‌قیان وون کرد. ئه‌وجا خوا ئه‌وانى له‌ناوبردو پێغه‌مبه‌ر (نوح)ى سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت سه‌رخست.
ماوه‌یه‌کى زۆر زه‌وى پڕ بوو له ئاو‌و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش مایه‌وه‌و، که‌شتییه‌که له‌سه‌ر ئاو به‌هۆى باوه یارى ده‌کردو دهجولآیهوه له‌گه‌ل شه‌پۆله‌کانى ئاو، پاشان خواى گه‌وره فه‌رمانى به ئاسمان کرد که باران رابگرێت چیتر نهیبارێنێ و فه‌رمانى دایه زه‌وى ئاوى سه‌ر پشتى قوت بداته‌وه هه‌ر له‌و بواره‌دا خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووآ:
[وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءكِ وَيَا سَمَاء أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاء وَقُضِيَ الأَمْرُ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ وَقِيلَ بُعْداً لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ] (هود: ٤٤).
واته: دواى تیاچوونى گه‌له لاسارهکهى (نوح) له‌لایه‌ن خواوه ووترا: ئه‌ى زه‌وى! ئاده‌ى ئاوه‌که‌ى سه‌رت ههڵلوشهو بیکه‌وه ناو زگى خۆته‌وه‌و قووتى بده، تۆش ئه‌ى ئاسمان! ده‌ست به‌رداربه له‌ئاو ڕژاندنو باران بارین، خێرا ئاوه‌که که‌م بوویه‌وه‌و رۆچوویه ناو ناخى زهوىو بڕیار‌و فه‌رمانى خواش به تیاچوونى گه‌له‌که‌ى (نوح) جێبه‌جێ کراو، که‌شتییه‌که‌ش له‌سه‌ر کێوى جودى وه‌ستاو له‌نگه‌رى گرت. پاشان گوترا: ده‌با ئه‌و گه‌له سته‌مکاره‌یه له رهحمو به‌زه‌یى خواوه دوور بێت.
باران وه‌ستا، زه‌وى ئاوى سه‌ر زگى ههڵلوشىو قوتیدا، که‌شتییه‌که له‌سه‌ر چیاى جودى: له کوردستان له‌نگه‌رى گرت، ئینجا (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، له خوا ده‌پاڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت:
[رَّبِّ أَنزِلْنِي مُنزَلًا مُّبَارَكًا وَأَنتَ خَيْرُ الْمُنزِلِينَ] (المؤمنون: ٢٩).
واته: کاتێکیش به سه‌لامه‌تى گهیشتیتو ویستت له که‌شتییه‌که دابه‌زى بڵێ: ئه‌ى په‌روه‌ردگارم! له جێگایه‌کى پیرۆز‌و به پیت‌و به‌ره‌که‌ت دام به‌زێنه‌و نیشته‌جێم بکه، له خراپه‌و ئاژاوه به دوورم بگره، چونکه تۆ باشترین زاتێکى بۆ نیشته‌جآ کردنى به‌نده‌کانت.
ئینجا (نوح)و هاوه‌ڵه‌کانى دابه‌زین له که‌شتییه‌که‌و جارێکى تر گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زه‌وى هه‌ر هه‌موویان به‌تێکڕایى سوپاس‌و ستایشى خوایان ده‌کرد له‌سه‌ر رزگاربوون و ساغ و سه‌لامه‌تیان، دواى به‌سه‌ربردنى سه‌دوپه‌نجا رۆژ له‌ناو که‌شتییه‌که، له‌سه‌ر بۆچوونى هه‌ندێ له زانایانى ته‌فسیر. وه هه‌روه‌ها گوتراوه: که فه‌رمانى خوا له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو که‌شتییه‌که بچێ بۆ (مةككةى) پیرۆز‌و چل جار به‌ده‌ورى که‌عبه‌ى پیرۆزدا ته‌واف بکات، پاشان رووى له چیاى جودى کرد‌و له‌سه‌ر تۆپکى شاخه‌که‌دا له‌نگه‌رى گرت، (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ربێ، (قةل) ئه‌نێرێ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌والأو دهنگو باسى سه‌ر زه‌وى بۆ بهێنێت، که‌چى قه‌له‌که ئهڕواتو له رێگه لاشه‌یه‌کى بۆگهنو مرداره‌وه بوو ئهبینێتو ئه‌که‌وێته سهرىو به‌م هۆیه‌وه دوا ئه‌که‌وێت له‌واده‌ى خۆى. ئینجا (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت (كؤتر) ئه‌نێرێت بۆ هه‌وال و دهنگو باس‌و کۆتره‌که گهلآیهک له گهلآکانى زه‌یتونى بۆ ده‌هێنێت که له‌کاتى هه‌ڵگرتنه‌وه‌یدا قاچه‌کانى به قوڕ ده‌بێت، ئینجا نوح زانى ئاو له‌سه‌ر زه‌وى نه‌ماوه‌و بنه‌بڕ بووه‌و کۆتایى به لافاوه‌که هاتووه، بۆیه یه‌کسه‌ر دابه‌زیه خواره‌وه له‌سه‌ر چیاکه‌و له دامێنى شاخى جودى گوندێکى دروست کرد به‌ناوى گوندى و (هةشتا كةسى) (الثمانين). رۆژێکیان شڵه‌ژان و شپرزه بوون له‌کاتى قسه‌و گفتوگۆیانداو له ئه‌نجامدا به هه‌شتا زمان قسه‌یان ده‌کردو هه‌ندێک له هه‌ندێکى تر حاڵ ى نه‌ئه‌بوون، (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ربێ تهرجوومهى بۆ ده‌کردن به ئیراده‌ى خوا له‌هه‌ر هه‌شتا زمانه‌که تێ ده‌گه‌یشت.
به‌لآم: (نوح) هه‌ر له بیرى کوڕه‌که‌ى دابوو که به کافرى مردو به‌ر لافاوه‌که که‌وت، ده‌یویست له‌لایه‌ن خواوه تکاو شه‌فاعه‌تى بۆ بکات‌و رووى کرده خوا ووتى:
[رَبِّ إِنَّ ابنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ] (هود: ٤٥).
واته: نوح سۆزى باوکایه‌تى جولآندى و هاوارى له په‌روه‌ردگارى خۆى کرد، ووتى: ئه‌ى په‌روه‌ردگارم! به‌ڕاستى کوڕه‌که‌م تاکێکى خێزانه‌که‌مه، تۆیش به‌ڵێنت پێدام که خێزانه‌که‌م رزگار بکه‌یت، وه گومانیش نییه که به‌ڵێنى تۆ راست‌و هه‌قه جابهڵکو ((ئةويشم بؤ رزطار بكةيت))، تۆش له هه‌موو فه‌رمان ره‌واکان دادپه‌روه‌ر تر‌ى، چونکه له‌وان زاناترى. به‌لآم: به‌رزبوونه‌وه‌ى هاوارى نوح بۆ کوڕه کافرهکهى قه‌بولأ نه‌کرا، چونکه خوا له که‌سانێک خۆش نابێت که هاوبه‌شى بۆ بڕیار بده‌ن، هه‌ر بۆیه خوا سه‌رزه‌نشتى نوح دهکاتو ده‌فه‌رمووآ:
[يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ فَلاَ تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ] (هود: ٤٦).
واته: ئه‌ى (نوح) ئه‌و کوڕه له خانه‌واده‌که‌ى تۆ نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى بێ باوه‌ڕه به یه‌کێک له کهسو کارى تۆ دانانرێت له‌وانه‌ى که خوا به‌ڵێنى رزگار بوونیانى پێداوه، چونکه مرۆڤێکى ناهه‌موارو لاسار‌و خراپه‌کاره، ده‌سا تۆش داوایه‌ک مه‌که ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بیت له شیاوى و ره‌وایى ئه‌و داواکارییه، که هیچ زانستێکت پێ نییه‌و هیچى ده‌رباره‌ى نازانیت، ئامۆژگاریت ده‌که‌م ئه‌ى (نوح) کارێک نه‌که‌یت بکه‌ویته ریزى نهزانو سته‌مکاره‌کانه‌وه. به‌م نه‌هى و ئاگادار کردنه‌وه‌ى خودا نوح په‌شیمان بوویه‌وه‌و دانى به گوناههکهشى دانا‌و گوتى: [رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَإِلاَّ تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِڕينَ] (هود: ٤٧). واته: ئه‌ى خودایه: من هه‌ر په‌نا به تۆ دهگرمو خۆم ده‌خه‌مه ژێر سایه‌ى پشتیوانى و پارێزگارى تۆ وه‌گه‌ر له‌مه‌ولا داواى شتێکت لێ بکه‌م که پێى رازى نهبیتو زانیاریم له‌سه‌رى نه‌بێت، جا ئه‌گه‌ر لێم نهبووریتو به کهڕهمو به‌خششى خۆت ره‌حمم پێ نه‌که‌یت ئه‌وا له که‌سانى خه‌ساره‌ت مه‌ندو رهنجهڕۆیان ده‌بم.
دواى ئه‌وه ژیانێکى نوێ له‌سه‌رتاپاى جیهاندا ده‌ستى پێ کرده‌وه، نوح و بڕواداره‌کان ژیانى پڕ له ئیمان‌و خاڵى له دیارده‌کانى کوفر‌و بێ باوه‌ڕى به‌رپا ئه‌که‌ن، زه‌وى ئه‌ڕازێننه‌وه ئاوةدانى ده‌که‌ن به خواپه‌رستى و دیندارى، گیانله‌به‌رو ئاژه‌ل و باڵنده‌و گیانداره خشۆکه‌کان ئازاد ئهبنو هه‌ریه‌که‌یان سه‌ر قاڵى ژیانى خۆیان ده‌بن، تام‌و چێژ‌و خۆشییه‌کانى ژیان ده‌چێژن، قۆناغێکى تازه‌ى ژیان له‌سه‌ر کوڕه‌ى زه‌ویدا ده‌ست پێ ده‌کات، جارێکى تر ژیان بووژایه‌وه، کشتوکال روایهوهو سه‌وز بوو، دره‌خته بهروبوومیهکان سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه، زاوزێ له نێوان مرۆڤه‌کاندا ده‌ستى پێ کرده‌وه، ئاده‌میزاد په‌ره‌ى سه‌ندو له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا بلآوبوونه‌وه، بۆ بونیات نانه‌وه‌ى ژیانى نوێ. به‌ڕاستى ئه‌م که‌شتییه سه‌رسوڕهێنه‌ره، موعجیزه‌ى (نوح) بوو سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، که بوویه جیاکه‌ره‌وه‌ى نێوان ئیمان‌و کوفر‌و بێ باوه‌ڕى، وه رووداوێکى مێژووى زۆر گه‌وره‌بوو که سه‌ر زه‌وى پاک کرده‌وه له به‌دکارو سته‌مکارو خراپه کارانو، جیهانى خسته ژێر ده‌ستى به‌نده خواناس‌و راسته‌قینه‌کان، هه‌روه‌ک خودا ده‌فه‌رمووێ: [وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُوڕ مِن بَعْدِ الذِّكْڕ أَنَّ الْأَرْضَ يَڕثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ] (الانبياء: ١٠٥). واته: بێگومان ئێمه له په‌رتووکى (زةبوور)ى (داود)دا له پاش تۆمارکردنى له (لوح المحفوظ)دا نووسیمانو بڕیارماندا که به‌نده چاکه خوازه‌کان ده‌سه‌لآتو حوکم و فه‌رمانڕه‌وایى ئه‌م زه‌مینه به‌ده‌ست ئه‌گرن.
موعجیزه‌ى دیار‌و روون و ئاشکرا له چیڕۆک و سه‌رگوزه‌شته‌ى (نوح)دا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، بریتییه له رزگاربوونى ئه‌و که‌شتییه‌که به‌رهه‌مێکى سهرهتایىو ده‌ستى بووه. له‌م لافاوه به‌هێزو ترسناکه‌ى که ته‌واوى گه‌ردوونى هه‌ژاند، له کاتێکدا له ئاسمانه‌وه نه‌ک باران به‌ڵکو ئاوێکى ئێجگار زۆر که لافاوێکى به‌هێزو لول ده‌ره، له‌م لاوه زه‌ویش ئاوى به خوڕى لێوه هه‌ڵده‌قوڵێت، که‌چى ئاو ناچێته ناو که‌شتییه‌که‌وه.
به گوێره‌ى بۆچوونه‌کانى مامۆستا عبدالمنعیم هاشمى چه‌ند موعجیزه‌یه‌کى تریش له چیڕۆکو سه‌رگوزه‌شته‌ى (نوح)دا هه‌یه، که بایه‌خیان که‌متر نییه له رزگار بوونى ئه‌و که‌شتییه سه‌ره‌تاییه له‌و لافاوه گه‌وره‌دا، وه‌ک هه‌ڵقوڵینى ئاو له جێگاى ته‌ندوره‌کان له جیاتى ئاگر که موعجیزه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، وه‌هه‌روه‌ها ژیانى (نوح) بۆ ماوه‌ى (٩٥٠) سال که ته‌مه‌نێکى یه‌کجار زۆره موعجیزه‌یه، وه پێویستى بوونى به رواندنى درهختو چاوه‌ڕێ کردن به ده‌یان سال تا گه‌وره‌بوون و دواتر کارى دارتاشى تێداکردنو په‌یداکردنى بزمارو که‌ره‌سته‌کانى تر
موعجیزه‌یه، وه سواربوونى که‌شتییه‌که له‌گه‌ل ئه‌م هه‌موو گیانله‌به‌ره ناکۆک‌و جیاوازانه موعجیزه‌یه،وه‌ئه‌م لافاوه به‌خوڕو به‌هێزه له‌ئاسمان و زه‌وى موعجیزه‌یه وه‌هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه‌ش دابه‌زینى له‌سه‌ر چیاى جوودى بۆ سه‌ر زه‌وى به‌و شێوه‌یه موعجیزه‌یه.
که‌واته چیڕۆکو ژیانى (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت هه‌ر هه‌مووى موعجیزه‌یه.
ته‌واو كه‌ری چیرۆكی نوح علیه السلام