هاتنه ده‌ره‌وه‌ى حوشتر له‌م شاخه گه‌وره‌یه نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌کى گه‌وره بوو، هێزو پاڵپشتى (سالَح) پێغه‌مبه‌ر بوو، له دژى کافر‌و بێ باوه‌ڕه‌کان، به‌لآم کافره‌کان نکۆڵیان لێ ئه‌کردو
به‌ده‌م بانگه‌وازى خواپه‌رستى و له خواترسانه‌وه نه‌ئه‌هاتن و سه‌رکه‌شى و یاخى بوونیان زیادى ئه‌کردو خۆ به‌زلزانى و کیبرو تکبر رێگه‌ى راستى لێ وون کردبوون.
له هه‌ندێ له شیکه‌ره‌وه‌کان و راڤه‌که‌رانى قورئانیدا هاتووه، که رۆژێک، کافر‌و بێ باوه‌ڕانى نه‌ته‌وه‌ى (سةموود) له یه‌کێک له یانه‌کانیان و کۆبوونه‌وه‌و (سالَح) پێغه‌مبه‌ریش ئه‌م جه‌م بوونه‌یانى به‌هه‌ل زانى و جارێکى تریش بانگى کردنه‌وه بۆ سه‌ر دین و به‌رنامه‌ى خودا‌و ئامۆژگارى کردن و یادى خستنه‌وه‌و ترساندنى له دوا رۆژێکى ترسناک ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر لاسارى و گومڕا ى و بێ باوه‌ڕىو بت په‌رستى، که‌چى ئه‌مجاره‌شیان گوێیان بۆ نه‌گرت و دیاربوو چیڕۆکى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى حوشتر له‌م به‌ردو شاخه ره‌قه هیچ کاریگه‌رى جێ نه‌هێشتبوو له‌سه‌ریان، پێیان ده‌گووت: ئه‌و حوشتره‌ى که تۆ بۆ ئێمه‌ت هێنایه ده‌ره‌وه له‌و به‌رده ره‌قه، ئه‌و ئاماژه‌و سیفه‌تانه‌ى تیانیه که ده‌مانویست، وه باسیان له حوشترێک ده‌کرد به ژن و بالآى درێژ‌و سک پڕ بیت و چه‌ندین شتى تریش، به حیسابى خۆیان به‌م شتانه وا له ساڵح ده‌که‌ن ده‌ستبه‌ردارى بانگه‌وازى خواپه‌رستى بێت، (سالَح) پێغه‌مبه‌ریش سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت له وه‌لآمدا پێى گوتن: ئایا گه‌ر داخوازیه‌کانتان بێنمه‌دى به‌و شێوه‌ى که خۆتان ده‌تانه‌وێت، باوه‌ڕ دێنن به دینى خوا‌و شوێن په‌یامى پیرۆزى ئاسمانى ده‌که‌ون و ئه‌مجاره‌ش لێم پاشگه‌ز نابنه‌وه؟!
له وه‌لآمدا گوتیان: به‌ڵێ په‌یمانت پێ ئه‌ده‌ین له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ت بین و به‌ڕاستت ده‌زانین، پاشان (سالَح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت رۆیشته په‌رستگاکه‌ىو پاڕایه‌وه له په‌روه‌ردگارىو داواى لێ کرد وه‌لآمى بداته‌وه‌و ئه‌و داواکاریه‌شیان بۆ ئاسان بکات، خواى بالآ ده‌ست فه‌رمانى دایه به‌رده‌که که لێک بێته‌وه‌و بقه‌ڵشێتو حوشترێکى گه‌وره‌ى سک پڕ به‌و شێوه‌ى که ده‌یانه‌وێت فڕێ داته ده‌ره‌وه، به‌ویستى خوا به‌رده‌که لێک ترازاو حوشترێکى به بێچوه‌که‌یه‌وه به‌رهه‌م هێناو خستیه به‌رده‌میان، کاتێک بینیان وه‌ک دیمه‌نێکى زۆر گه‌وره‌و مه‌زن هاته به‌رچاویان، به‌ڕاستى دیمه‌نێکى سامناک و ترسێنه‌رو ده‌سه‌لآتێکى جوان و نایاب و به‌ڵگه‌و نیشانه‌و شایه‌ت بڕه‌رو سه‌لمێنه‌ر بوو، وه هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌کى دره‌وشاوه‌و ئاشکراى بێگومان بوو، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ل بینینى ئه‌و دیمه‌نه جوان و سه‌رنج راکێشه زۆریان ئیمانیان هێناو بڕوادارى خۆیان راگه‌یاند، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى، هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر بت په‌رستى و نه‌فامى و سه‌رسه‌ختى و یاخى بوون، هه‌ر بۆیه خواى گه‌وره ده‌رباره‌یان فه‌رمووى: [فَظَلَمُواْ بِهَا] (الاسرا‌ء: ٥٩). واته: باوه‌ڕیان پێ نه‌کردو دژایه‌تیان کرد‌و شوێنى بانگه‌وازى خواپه‌رستى نه‌که‌وتن.
سه‌رۆکى ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ل بینینى ئه‌و دیمه‌نه جوانه‌و بێ وێنه‌یه باوه‌ڕیان هێنا ناوى (جندع)ى کوڕى عه‌مرى کوڕى له‌بیدى کوڕى جه‌واس بوو، که یه‌کێک بوو له سه‌رکرده‌کانى گه‌لو هۆزى (سةموود) هه‌رچه‌نده زۆر هه‌وڵیان له‌گه‌ڵدا په‌شیمانى بکه‌نه‌وه به‌لآم هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر بڕوا‌و قه‌ناعه‌تى خۆى وه‌ک له کتێبه‌کانى (ابن كثير، طبرى، ألوسى، نسفى)دا باسکراوه.
مامۆستا عبدالمنعم هاشمى: پێى وایه له مه‌سه‌له‌ى دروست کردنى حوشتره‌که‌دا چه‌ندین موعجیزه‌ى گرنگ هه‌یه، چونکه خوڵقاندنى حوشتر به‌م شێوه نائاسایىو ناوازه‌یه نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌کى زۆر گه‌وره‌ى ئیلاهیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ردێکى ره‌قو گه‌وره له‌ت ئه‌بێتو حوشترێکى گه‌وره‌ى لێ دێته ده‌ره‌وه‌و به‌دوایدا بێچووه‌که‌ى دێته ده‌ره‌وه، له دایک بوونى کۆرپه‌که‌شى به نائاسایى و ناوازه‌ییه، وه بۆیه حوشتره‌که موعجیزه‌یه‌کى جوان و نایابه چونکه رۆژێکیان ئاوى هه‌موو چۆم‌و بیره‌کان ده‌خواته‌وه که له‌و رۆژه‌دا هیچ ئاژه‌ڵێکى تر له ئاو نزیک نابنه‌وه‌و پێویستیان به ئاو خواردنه‌وه نابێت واته: خواى گه‌وره رۆژێکى دیارى کردبوو بۆ حوشتره‌که‌و رۆژێکیش بۆ ئاژه‌ڵه‌کان، وه هه‌ر له‌و رۆژه‌دا به‌شى هه‌موو خه‌ڵک شیر ئه‌داتو سه‌رجه‌مى دانیشتووانى نه‌ته‌وه‌ى (سةموود) پێى تێر ئه‌بن.
به‌ڕاستىو بێگومان چیڕۆکو داستانى حوشتره‌که‌ى (سالَح) پێغه‌مبه‌ر، سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت موعجیزه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، خواى گه‌وره‌ش باسى ده‌کاتو ده‌فه‌رمووێ [نَاقَةُ اللّهِ] (الاعراف: ٧٣). واته: حوشترى خودا‌و خستوویه‌تیه پال ناوه پیرۆزه‌که‌ى خۆى (جل جلالة)، ئه‌وه‌ش ئه‌و مانایه ئه‌به‌خشێت که ئه‌م حوشتره، حوشترێکى ساده‌و ئاسایى نییه، به‌ڵکو موعجیزه‌یه‌که له‌لایه‌ن خواى میهره‌بانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤه‌کان په‌ندو ئامۆژگارى لێ وه‌رگرن. وه خواى گه‌وره فه‌رمانى پێ کردن، که خراپه‌ى نه‌که‌ن ده‌رهه‌ق به حوشتره‌که‌و بێچووه‌که‌ىو نابێت ئازار بدرێت‌و ده‌ربکرێتو سوارى پشتى ببن‌و سه‌رى بڕنو هه‌ڕه‌شه‌ى سزاى سه‌ختیشى لێ کردن گه‌ر ده‌ست درێژى بکه‌نه سه‌رىو ساغ‌و سه‌لامه‌تى ئه‌بێ پارێزراوو مسۆگه‌ر بێت. هه‌ر بۆیه (سالَح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت پێیان ده‌ڵێت: [قَدْ جَاءتْكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ هَـذِهِ نَاقَةُ اللّهِ لَكُمْ آيَةً فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِي أَرْضِ اللّهِ وَلاَ تَمَسُّوهَا بِسُوَءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ] (الاعراف: ٧٣). واته: له‌سه‌ر داواى خۆتان نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌کى ئاشکراو روونتان بۆ هات، له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه، به‌ڵگه‌که‌ش ئه‌م حوشتره‌ى خودایه که بۆ ئێوه‌ى ناردووه، ئه‌ى گه‌لو هۆزى (سةموود) ده‌ئێوه‌ش ده‌ست مه‌هێننه رێگه‌ىو وازى لێ بهێنن با بۆ خۆى له‌سه‌ر زه‌مینى خودا بله‌وه‌ڕێتو به هیچ شێوه‌یه‌ک زیانى پێ نه‌گه‌یه‌ننو ئازارى نه‌ده‌نو ده‌ست درێژى نه‌که‌نه سه‌ر، چونکه توشى سزایه‌کى سه‌خت و به ئازار ئه‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ک چۆن خواى گه‌وره فه‌رمانى کرد به (سالَح) سلآوى خواى لێ بێ، که ئاگادارى هۆزو نه‌ته‌وه‌که‌ى بکاته‌وه که چه‌مو رووباره‌کان دابه‌ش بکه‌ن له نێوان حوشتره‌که‌و خۆیان‌و ئاژه‌ڵه‌کانیان، واته رۆژێک ئاوه‌که بۆ حوشتر بێت و رۆژێکیش بۆ خۆیان و ئاژه‌ڵه‌کانیان، ئه‌و رۆژه‌ى که نۆبه‌تى ئه‌وان بێت به‌شى دوو رۆژ ئاو خه‌زن بکه‌ن، ئه‌و رۆژه‌ش که نۆره‌ى حوشتره‌که بێت له‌جیاتى ئاو شیرێکى ساف‌و به‌تام ئه‌داته هه‌ر هه‌موویان به‌بێ که‌مو کورتى.
ئه‌مه‌شیان لایه‌نێکى تره له موعجیزه‌ى حوشتره‌که بۆیه (سالَح) پێغه‌مبه‌ر سلآوى خواى له‌سه‌ر بێت روویان تآ ئه‌کاتو پێیان ده‌ڵێت: [هذِهِ نَاقَةٌ لَّهَا شِرْبٌ وَلَكُمْ شِرْبُ يَوْمٍ مَّعْلُومٍ*وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَظِيمٍ] (الشعرا‌ء: ١٥٥-١٥٦).
واته: ئه‌مه حوشترێکه‌و موعجیزه‌ى منه بۆ ئێوه، بۆ خۆى به‌شه ئاوى خۆى هه‌یه، بۆ ئێوه‌ش به‌شه ئاوى رۆژێکى دیارى کراوتان هه‌یه، به‌ڵێ ئه‌و رۆژه‌ى که حوشتره‌که نۆره ئاوى بووایه به ته‌نها خۆى ئاوه‌که‌ى ئه‌خوارده‌وه، له‌سه‌ره ئاوى ئه‌و خه‌ڵکه‌که‌و ئاژه‌ڵه‌کانیان نزیک نه‌ده‌بوونه‌وه، ده‌ستیشى بۆ مه‌به‌ن و به هیچ جۆرێک زیانى پێ مه‌گه‌یه‌نن نه‌به‌ده‌رکردنى و نه‌به‌لێدانى، ده‌نا سزایه‌کى گه‌وره یه‌خه‌تان ئه‌گرێت له رۆژێکى گه‌وره‌و سامناک‌دا.
له سه‌ره‌تاوه کافر‌و بێ باوه‌ڕه‌کان گوێڕایه‌ڵى رێنمایى و ئامۆژگاریه‌کانى (سالَح) بوون و حوشتره‌که به ئازادانه هاتووچۆى ده‌کرد، بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌و په‌یڕه‌وى نۆره ئاوه‌که‌شیان ده‌کردو ئه‌و رۆژه‌ى نۆبه‌ى ئاو خواردنه‌وه‌ى حوشتره‌که بووایه، هه‌ر هه‌موویان شیریان ده‌خوارده‌وه، وه‌هه‌روه‌ها بچووبایه هه‌ر شوێنێک که‌س رێگه‌ى پێ نه‌ده‌گرتو به‌ڕاستى ئه‌م حوشتره ساده‌و ئاسایى نه‌بوو، چونکه له‌هه‌ر شوێنێک ده‌رئه‌که‌وت ئاژه‌ڵه‌کان رایان ئه‌کردو لێى ئه‌ترسان و شوێنه‌که‌یان جێ ئه‌هێشت، دواى ماوه‌یه‌ک، سه‌رکرده‌کانى کوفر‌و بێ باوه‌ڕى هه‌ستیان به مه‌ترسى حوشتره‌که کرد، له‌به‌رئه‌وه چونکه به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کى گه‌وره بوو له‌سه‌ر راستگۆیى‌و ره‌سه‌نایه‌تى په‌یامى (سالَح) چونکه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه رۆژ به‌رۆژ رێژه‌ى بڕواداران زیادى ئه‌کردو ژماره‌یان به‌ره‌و هه‌ڵکشان ئه‌ڕۆیشت، رۆژێک سه‌رۆکه‌کانیان کۆبوونه‌وه بۆ دانانى نه‌خشه‌و پلانێک بۆ رزگاربوون له حوشتره‌که‌و مه‌ترسییه‌کانى، شه‌یتانیش کاره‌که‌ى له‌پێش چاو رازاندنه‌وه‌و جوانى کرد، که حوشتره گه‌وره‌که‌و نیشانه‌ى خودا له‌سه‌ر زه‌وى له‌ناوبه‌نو بیکوژن، هه‌ڵسان به راپرسىو وه‌رگرتنى بۆچوونى تاکه تاکه‌ى ئه‌ندامانى هۆزه‌که‌یان له‌سه‌ر کوشتنى حوشتره‌که، وه زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى کافره‌کان له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاز‌و به‌رنامه‌یه ره‌زامه‌ندبوون، ئاماده‌بوون بۆ ئه‌نجامدانى تاوان‌و کارێکى وه‌ها قیزه‌وونو بێزراو، سه‌رکرده‌کانى شیرکو بێ باوه‌ڕى ده‌ستیان کرد به دانانى نه‌خشه‌یه‌کى شه‌یتانىو کۆکبوون له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنى ئه‌و پیلانه تاوانکاریه که تیرۆرکردن‌و کوشتنى حوشتره‌که‌یه ئه‌و کاره‌شیان به (قةدارى كوڕى ساليف كوڕى جوندوع) سپارد که یه‌کێک بوو له سه‌رکرده‌و سه‌ردارانى کافره‌کانى نه‌ته‌وه‌و گه‌لى (سةموود).
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 1
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 2
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 3
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 4