ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

    👇 ده‌ته‌وێت له‌ ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    ژیانی صاڵح علیه‌ السلام به‌شی پێنجه‌م

    ژیانی صاڵح علیه‌ السلام به‌شی پێنجه‌م



    .دواى راپه‌ڕاندنى نه‌خشه‌و سه‌ربڕینى حوشترى خوا نۆ که‌سایه‌تى له‌ سه‌رانى شه‌ڕخوازو شیرک و بێ باوه‌ڕى، بیریان له‌ به‌جێگه‌یاندنى هه‌نگاوى دووه‌مى پیلانگێریه‌که‌یان کرده‌وه‌ ئه‌ویش کوشتنى (صالح) پێغه‌مبه‌ر بوو سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت نێردراوو فرستاده‌ى خوا بۆ بلآوکردنه‌وه‌ى به‌زه‌ى و ئاشتى له‌نێو مرۆڤه‌کاندا، به‌لآم گه‌لى سه‌موود ئاشتیخواز نه‌بوون به‌ڵکو شه‌ڕخوازو سته‌مکارو چه‌په‌ل بوون و له‌و بواره‌دا ناوبانگ و مه‌دالیایان هه‌بوو.

    سه‌رکرده‌کانى تاریکى و نه‌فامى رێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌یان شه‌و له‌ ئه‌شکه‌وته‌که‌ى نزیک ماڵى پێغه‌مبه‌رى خوا (صالح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، بۆسه‌یه‌کى بۆ دانێن و هه‌ر که‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ مال بیکوژن دوور له‌ چاوى خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ى که‌س نه‌یانبینێ و به‌شێوه‌یه‌کى زۆر نهێنى خۆى و که‌سو کاره‌کانیشى بکوژن، پاشان گه‌ر لایه‌نگران و خزمانى بێن و به‌ دواى بکوژانیاندا بگه‌ڕێن و داواى خوێنه‌که‌ى بکه‌ن، ئه‌وانیش نکووڵى له‌ تاوانه‌که‌یان بکه‌ن و پێ دابگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گوایه‌ ئه‌وان نه‌ئاگادارى کوشتنى بوون و نه‌به‌شداریشیان تێداکردووه‌.

    که‌ شه‌و داهات و دوونیا تاریک بوو، ئه‌و نۆ پیاوه‌ ده‌سه‌لآتداره‌ هه‌ریه‌که‌یان له‌لاى خۆیه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ جوڵه‌ کردوو، زۆر به‌ نهێنى هه‌ریه‌که‌ى به‌رێگه‌یه‌کدا رۆیشتن له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌ى که‌ دایان رشتبوو، شیرو خه‌نجه‌ریان له‌ژێر پۆشاکیاندا هه‌ڵگرتبوو، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ که‌سێک پێیان نه‌زانێت تا گه‌یشتنه‌ ئه‌شکه‌وته‌که‌ى نزیک ماڵى (صالح) پێغه‌مبه‌ر سه‌لامى خواى لێ بێت. زۆر به‌ته‌نهای ىو نهێنى چوونه‌ ناو ئه‌شکه‌وت و چاوه‌ڕوانى هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى (صالح) بوون له‌ ماڵه‌که‌ى بۆ ئه‌وه‌ى نیازه‌ چه‌په‌ڵه‌که‌یان به‌ ئامانج بگه‌یه‌نن، به‌لآم به‌رله‌وه‌ى نه‌خشه‌و پلانى داڕێژراو جێبه‌جى بکه‌ن، خواى میهره‌بان له‌ شاخه‌کانه‌وه‌ چه‌ند تاشه‌ به‌ردێکى گه‌وره‌ى فڕێدایه‌ خواره‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌شکه‌وته‌که‌داو هه‌ر نۆ که‌سه‌ سته‌مکاره‌کان تیاچوون و مردن، شایه‌نى باسه‌ له‌ناوچوونى ئه‌و نۆ که‌سه‌ به‌م شێوه‌یه‌ چه‌ند رۆژێک به‌ر له‌ له‌ناوچوون و نه‌مان و کۆتایى هاتنى گه‌لى سه‌موود بوو.

    به‌هۆى سه‌رکه‌شىو پیلانگێڕى و نه‌خشه‌سازى ئه‌و نۆ تاوانباره‌ خواى گه‌وره‌ په‌له‌ى کرد بۆ ئه‌وه‌ى پێش سزادانى قه‌ومى سه‌موود ئه‌وان ره‌ش کاته‌وه‌و سزایان بدات. خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا زۆر به‌جوانى ئه‌مه‌مان بۆ روون ده‌کاته‌وه‌و ده‌فه‌رمووێ:

    [وَكَانَ فِي الْمَدِينَةِ تِسْعَةُ رَهْطٍ يُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ*قَالُوا تَقَاسَمُوا بِاللَّهِ لَنُبَيِّتَنَّهُ وَأَهْلَهُ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِ مَا شَهِدْنَا مَهْلِكَ أَهْلِهِ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ*وَمَكَرُوا مَكْرًا وَمَكَرْنَا مَكْرًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ*فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ مَكْڕهِمْ أَنَّا دَمَّرْنَاهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ] (النمل: ٤٨-٥١).

    واته‌: له‌نێو گه‌لى سه‌موودو شارى (صالح) پێغه‌مبه‌ردا نۆ پیاوى ده‌سه‌لآتدار هه‌بوو که‌ هه‌ریه‌که‌ى چه‌ند که‌سێکیان له‌گه‌ڵدا بووو هه‌ر یه‌که‌شیان سه‌رسه‌خترین بێ باوه‌ڕو به‌دکارترین که‌س بوون له‌سه‌ر زه‌وىو پێکه‌وه‌ له‌نێو خۆیاندا کۆبوونه‌وه‌و پیلانێکیان دانابوو بۆ کوشتنى (صالح) پێغه‌مبه‌ر سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، سوێندیشیان به‌ خودا خواردبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ به‌ نهێنى خۆى و که‌س و کاره‌کانیشى بکوژن، له‌ پاشان ئه‌گه‌ر لایه‌نگران و شوێن که‌وتووانى گومانیان لێ کردین به‌ خاوه‌ن خوێنه‌که‌ى ئه‌ڵێین، ئه‌و خێزانه‌ى که‌ کوژراون، ئاگاداریمان لێى نییه‌و به‌شداریشمان تێدا نه‌کردووه‌، دڵنیاش بن راست ده‌ڵێینو راستیش ئکه‌ین، ئه‌و تاوانبارانه‌ فرت و فێڵێکیان ئه‌نجامدا بۆ کوشتنى (صالح) ئێمه‌ش نه‌خشه‌و پلانێکمان سازاند، واته‌ ئێمه‌ش نه‌خشه‌یه‌کى گرنگمان داڕشت بۆ له‌ناوبردنى دوژمنانى خواو په‌یامه‌که‌ى، که‌ ئه‌وان بێ ئاگابوون له‌ کوێ و چۆن له‌ناو ئه‌برێن، ده‌جا بیربکه‌وه‌و بڕوانه‌و بزانه‌ سه‌ره‌نجامى پیلانگێران و سته‌مکاران و ته‌ڵه‌که‌بازان چۆنو چى ده‌بێت، که‌ بێگومان هه‌رهه‌موویان به‌سه‌رکرده‌و ده‌سه‌لآتدارو گه‌لو هۆزه‌که‌شیان به‌هۆى زه‌مین له‌رزه‌وه‌ له‌ناوچوون و تارومار بوون.

    خواى گه‌وره‌ وه‌حى ئه‌نێرێته‌ خواره‌وه‌ بۆ (صالح)و ئاگادارى ئه‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌وال بدات به‌ گه‌لى سه‌موود که‌وا سزاى خودا دواى سێ رۆژ پێیان ده‌گات و به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ده‌کرێت و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ره‌ت نابێته‌وه‌، به‌هۆى سووربوونو به‌رده‌وامیان له‌سه‌ر ژیانى بێ باوه‌ڕى و سه‌ربڕینى حوشترى خوا ئینجا (صالح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، هۆشدارىو ئاگادارى ئه‌داته‌ نه‌ته‌وه‌که‌ى که‌ چاوه‌ڕێى سزاو تۆڵه‌ى خودابن به‌هۆى به‌دکارى تاوانى کوشتنى ئه‌م موعجیزه‌ى خوا ووتى: [فَقَالَ تَمَتَّعُواْ فِي دَاڕكُمْ ثَلاَثَةَ أَيَّامٍ ذَلِكَ وَعْدٌ غَيْرُ مَكْذُوبٍ] (هود: ٦٥). واته‌: ئینجا (صالح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت پێى ووتن: ته‌مه‌نى درێژتان ته‌نها سێ رۆژێک ماوه‌و زه‌نگى خه‌ته‌رى سزاو تۆڵه‌تان بۆ دێت، ئه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌و به‌ڵێنى خوایه‌، بێگومان راسته‌و درۆ نییه‌و هیچ که‌سێک نییه‌ لایداو به‌ درۆى بخاته‌وه‌. پاش نزیک بوونه‌وه‌ى واده‌ى هاتنه‌ خواره‌وه‌ى سزاو به‌ڵێنى خوا، (صالح)و هاوه‌ أو بڕواداره‌کان دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ کافرو سته‌مکاران، وه‌ بێ باوه‌ڕه‌کان له‌ ترسو بیم و له‌رزدا چاوه‌ڕێى هاتنى سزابوون، له‌ یه‌که‌م رۆژى دواى هۆشدارى کرانیان، راچله‌کێن و ترسانێکى زۆر ده‌روونیانى گرته‌وه‌و ره‌نگیان زه‌ردو خه‌مۆکاوى بوو، له‌ رۆژى دووه‌مدا، ترس و تۆقان و دڵه‌ڕاوکێ زۆر زیادى ده‌کردو ره‌نگیان سور هه‌ڵگه‌ڕاو سات له‌ دواى سات و له‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌و سزایه‌ى خواى گه‌وره‌ ره‌نگو رواڵه‌ت و بارى ده‌روونیان تێک ده‌چوو، تا له‌ رۆژى سێیه‌مدا به‌ته‌واوى ره‌نگیان ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕاو ته‌واو ره‌نگى مرۆڤیان گۆڕاو خه‌ریک بوو له‌ ترسان گیانیان له‌ لاشه‌کانیان دابڕنن.

    له‌ به‌ره‌به‌یانى رۆژى چواره‌مدا به‌هۆى ده‌نگێکى گه‌وره‌و سامناک ئاسمان له‌ت و په‌تو دوو له‌ت بوو، ئه‌و ده‌نگو سه‌دایه‌ به‌هێزو روخێنه‌ره‌ شاخ و چیاکانى ووردو خاش کردو کردنى به‌ خۆڵه‌مێش و تۆزو غوبار، زه‌ویش که‌وته‌ له‌رزه‌و هه‌ژانى توندو کاریگه‌رو هاوکات له‌گه‌ل ده‌نگێکى به‌رزى به‌هێز چه‌خماخه‌یداو ته‌واوى گیاندارانى شاخو زه‌مین گیانیان سپاردو وه‌ک لاشه‌ى بێ جوڵه‌و بێ ژیان که‌وتنه‌ سه‌ر زه‌وىو هه‌ر هه‌موویان فه‌وتانو مردن، به‌لآم ده‌سه‌لآت و ئیراده‌ى خوا وابوو که‌ (صالح) پێغه‌مبه‌رو ئیماندارو شوێنکه‌وتووانى نه‌جاتداو رزگارى کردن به‌بێ ئه‌زیه‌ت و ئازار

    وه‌ک خواى گه‌وره‌ بۆمان شى ده‌کاته‌وه‌و ده‌فه‌رمووێ: [فَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا نَجَّيْنَا صَالِحًا وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَمِنْ خِزْيِ يَوْمِئِذٍ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ الْقَوِيُّ الْعَزِيزُ * وَأَخَذَ الَّذِينَ ظَلَمُواْ الصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُواْ فِي دِيَاڕهِمْ جَاثِمِينَ * كَأَن لَّمْ يَغْنَوْاْ فِيهَا أَلاَ إِنَّ ثَمُودَ كَفرُواْ رَبَّهُمْ أَلاَ بُعْدًا لِّثَمُودَ] (هود: ٦٦-٦٨).

    واته‌: له‌کاتى دیارى کراوى خۆیدا فه‌رمان به‌ سزایان هاتو ده‌ستى پێ کرد، (صالح) پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان هێنابوو پێى به‌ میهره‌بانىو به‌زه‌ییه‌کى تایبه‌تى خۆمان رزگارمان کردن له‌ تیاچوون، وه‌ له‌ مه‌ترسى و سامناکى ئه‌و رۆژه‌ په‌نامان دان، به‌ڕاستى په‌روه‌ردگارت (ئةى سالَح) زۆر به‌هێزو زال و به‌ توانایه‌، (وه‌ بۆ رۆژى چواره‌م) ئه‌وانه‌یان کافر بوون سته‌میان کردبوو، نه‌عره‌ته‌و ده‌نگێکى به‌ هه‌یبه‌ت بومه‌له‌رزه‌و زه‌مین له‌رزه‌ چه‌خماخه‌ى داو، شریخه‌و بروسکه‌ى رایچڵه‌کاندن و هه‌ژاندنى له‌ ئه‌نجامى ئه‌وه‌ شاره‌که‌یان ژوراوژوور بوو، ئیتر هه‌موویان له‌ خانوو قه‌سرو قسوره‌کانى خۆیاندا ده‌مه‌و رووکه‌وتن و مردن، ده‌تگوت له‌و وولآته‌دا نه‌ژیاون و نه‌بوون و ئاوه‌دانى تیانه‌بووه‌ (جا بزانن ئه‌ى کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى) که‌ بێگومان هۆزه‌که‌ى سه‌موود بجا بزانن ئه‌ى کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى باوه‌ڕو بجا بزانن ئه‌ى کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى وه‌فاو سپڵه‌ بوون له‌گه‌ل په‌روه‌ردگاریان، بۆیه‌ ئه‌ویش ئه‌و سزایه‌ تونده‌ى بۆ ناردن، هۆشیارو بێداربن، بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى سه‌موود له‌ به‌زه‌یى خوا درا.


     

    چیرۆكی صاڵح علیه‌ السلام


    ژیانی صاڵح علیه‌ السلام به‌شی 1


    ژیانی صاڵح علیه‌ السلام به‌شی 2


    ژیانی صاڵح علیه‌ السلام به‌شی 3


    ژیانی صاڵح علیه‌ السلام به‌شی 4


    ژیانی صاڵح علیه‌ السلام به‌شی 5

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام