
.سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و تۆمه‌ت و درۆ‌و بوختانانه‌ى بۆ ساڵحیان دروست ده‌کرد، که‌چى ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر بانگ کردنیان بۆ رێگه‌ى راست و دادپه‌روه‌رىو ئارامى، وه هه‌میشه ده‌پاڕایه‌وه‌و داواى له خواى گه‌وره ده‌کرد هیدایه‌تیان بدات و بیانخاته سه‌ر رێگه‌ى راستى خواپه‌رستى، دووریان بخاته‌وه له تاوان و شیرک و گومڕاى و لاسارى و خراپه‌کارى.
کاتێک کافر‌و بێ باوه‌ڕه‌کان بینیان که ژماره‌یه‌ک که‌س ئیمانیان هێناوه‌و شوێنى (سالَح) که‌وتوون په‌یڕه‌وى لێ ئه‌که‌ن، یه‌کسه‌ر شڵه‌ژان و رۆیشتن بۆ لایان و هه‌وڵیان له‌گه‌ڵدا ئه‌دان، که پاشگه‌زیان بکه‌نه‌وه له ئاینى خوا‌و سه‌رزه‌نشتیان ئه‌کردن و به گاڵته‌وه پێیان ئه‌گوتن:
[أَتَعْلَمُونَ أَنَّ صَالِحًا مُّرْسَلٌ مِّن رَّبِّهِ] (الاعراف: ٧٥).
واته: ئاخۆ ئێوه ده‌زانن و باوه‌ڕتان وایه که ساڵح له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه نێردراوه، دیاره به گاڵته‌وه ئه‌م قسه‌یه ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵى ئیمانداران به‌وپه‌ڕى راشکاوى و پابه‌ندبوون به په‌یامى خودایى له وه‌لآمدا پێیان ووتن:
[إِنَّا بِمَا أُرْسِلَ بِهِ مُؤْمِنُونَ] (الاعراف: ٧٥).
واته: به‌ڵێ ئێمه ئیمانمان هێناوه‌و بڕوادارین به‌وه‌ى که ساڵح پێى ره‌وانه کراوه، به‌لآم له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌سته‌و تاقمى کافر‌و موشریکان هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر گاڵته کردن به ئیمانداران و سووربوون له‌سه‌ر یاساى بت په‌رستى و له وه‌لآمى شوێن که‌وتووانى ساڵحدا گووتیان: [إِنَّا بِالَّذِيَ آمَنتُمْ بِهِ كَافِرُونَ] (الأعراف: ٧٦). واته: ده‌سا بزانن ئه‌و په‌یامه‌ى ئێوه بڕواتان هێناوه پێى و به‌ڕاستى ده‌زانن، ئێمه ره‌تى ده‌که‌ینه‌وه‌و حاشاى لێ ده‌که‌ین.
دواى ئه‌وه‌ى کافره‌کان له‌م گفتوگۆیه‌دا شکستیان هێنا، بیریان له رووبه‌روو بوونه‌وه‌یه‌کى تر کرده‌وه‌و ویستیان به پیلان و شێوازێکى نوێ به‌ره‌نگارى (سالَح) ببنه‌وه که تواناى جێبه‌جێ کردنى نه‌بێت و شکست بخوات، ئه‌وه‌بوو رۆژێک بێ باوه‌ڕه‌کان له یانه‌یه‌کى گه‌وره کۆبوونه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه رێک که‌وتن که داوا له (سالَح)بکه‌ن به‌ڵگه‌ى روون و ئاشکراو پێویست پێشکه‌ش بکات له‌سه‌ر راستگۆیى خۆى و راستى پێغه‌مبه‌رایه‌تى و په‌یامه‌که‌ى، مه‌رجیشیان ئه‌وه‌بوو که ئه‌و کار‌و فه‌رمانه‌ى که بۆى دیارى ئه‌که‌ن کارێکى مه‌حال و موسته‌حیل بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌توانێ دابین و جێبه‌جێى بکات، هه‌ر که‌سه‌و له ئاقارى خۆیه‌وه سه‌رقاڵى بیرکردنه‌وه‌و داڕشتنى پڕۆژه‌یه‌ک بوو له ناخى خۆیدا، تا له ئه‌نجامدا کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که داوا له (سالَح) بکه‌ن سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، که له به‌ردێکى گه‌وره حوشترێکى گه‌وره‌یان بۆ بێنێته ده‌ره‌وه‌و هه‌موو خه‌ڵک سه‌رسام بێت و به‌چاوى خۆشیان بیبینن که دێته ده‌ره‌وه له به‌رده‌که‌و به زیندوویش له نێوانیاندا بژى و هاتوچۆ بکات، پاش ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر پیلانه ژه‌هراویه‌که رێککه‌وتن به‌یه‌ک ده‌نگ دایان له قاقاى پێکه‌نین و گاڵته‌یان به (سالَح)و ئیمانداره‌کان ئه‌کرد، لاى خۆیان دڵنیابوون که (سالَح) ناتوانێ ئه‌م کاره بکات، ئه‌وجاره‌یان به‌ته‌واوى کۆتایى به بانگه‌وازه‌که‌ى دێت و زال ده‌بن به‌سه‌ریدا، بێ ئاگا له‌وه‌ى که نازانن خوایه‌ک له پشتییه‌تى که ده‌سه‌لآتداره به‌سه‌ر هه‌موو که‌ون و بوونه‌وه‌ردا.
گه‌لى (سةموود) له چاوه‌ڕوانى (سالَح) دابوون که بێت بۆ لایان، چونکه رۆژانه ئه‌چوو بۆ ناویان و بانگى ده‌کردن بۆ رێگه‌ى خوا‌و دادپه‌روه‌رى، کاتێک هات و گه‌یشته لایان، زۆر به‌په‌له ووتیان: ئه‌ى (سالَح) له‌م شاخه‌دا به‌ردێکى زۆر زل و گه‌وره‌و ڕه‌ق و توند‌و به‌تین هه‌یه ناتوانین بیکۆڵین و خانووى لێ دروست بکه‌ین گه‌ر ده‌توانى حوشترێکى گه‌وره بینتیه ده‌ره‌وه باوه‌ڕت پێ ده‌هێنین و شوێنت ئه‌که‌وین و ئه‌بینه په‌یڕه‌وانى تۆ، (سالَح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت که گوێ بیستى ئه‌م قسانه بوو، ئاگادارى کردنه‌وه‌و هه‌واڵى پێدان که ئه‌م کارانه موعجیزه‌ن و له ده‌سه‌لآتى خوادایه‌و به‌س، ئیمان و بڕوابوون به خوا سه‌رچاوه‌ى ئه‌م کاره‌ن، وه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش هه‌ر سووربن له‌سه‌ر ئه‌م بێ باوه‌ڕى و لاساریه، خواى گه‌وره سزا‌و به‌لآى گه‌وره‌تان بۆ ده‌نێرێت، که‌چى ئه‌وان هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر داواکاریه‌که‌یان و ده‌یان گووت: [قَالُوا إِنَّمَا أَنتَ مِنَ الْمُسَحَّڕينَ* مَا أَنتَ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُنَا فَأْتِ بِآيَةٍ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ] (الشعرا‌ء: ١٥٣-١٥٤). واته: کاتێ په‌کیان که‌وت و هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه، که‌وتنه گومان دروست کردن له دڵى خه‌ڵکه‌که‌داو ووتیان: به‌ڕاستى تۆ ئه‌ى (سالَح) جادوت لێکراوه‌و ئه‌قل و ژیریت له ده‌ستداوه، جا له‌به‌رئه‌وه قسه‌ى تۆ، لاى ئێمه بێ نرخه‌و ره‌واجى نییه، تۆش هه‌ر مرۆیه‌کى وه‌کو ئێمه، له‌وه به‌ولاوه شتێکى تر نیت، ئیتر چۆن بڕوات پێ بکه‌ین که وه‌حیت بۆ هاتووه، ده ئه‌گه‌ر شێت نیت و له راستگۆیانى به‌ڵگه‌یه‌کمان بۆ بێنه که راستى خۆت‌و په‌یامه‌که‌ت بسه‌لمێنێ. ئیتر کاتێ (سالَح) زانى که ئه‌وان هه‌ر سوورن له‌سه‌ر داخوازى خۆیان بۆ هێنانه ده‌ره‌وه‌ى حوشتر له به‌رد، پێ ى گوتن: ئایا به‌ڵێنم پێ ده‌ده‌ن که باوه‌ڕ بێنن به خوا ئه‌گه‌ر داوایه‌که‌تان بۆ جێبه‌جێ بکه‌م؟ هه‌موویان به‌تێکڕایى ووتیان به‌ڵێ. به‌ڵێن ده‌ده‌ین که ئیمان بینین و شوێنت بکه‌وین.
به‌ڵێ، سالَح سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، په‌یمان و متمانه‌ى لێ وه‌رگرتن، که باوه‌ڕ به خوا‌و پێغه‌مبه‌ریه‌تى ئه‌و بێنن ئه‌گه‌ر داواکه‌یان بێنێته‌دى و حوشترێک له به‌ردێکى گه‌وره دروست بکات و دواى ئه‌وه‌ى به ئه‌ندازه‌یه‌کى باش لێیان دڵنیا بوو که به‌ڵێن و په‌یمانه‌که‌یان ده‌به‌نه سه‌رو باوه‌ڕ به ئاینى خوا دێنن و په‌یڕه‌وى لێ ده‌که‌ن، (سالَح) ده‌ستى نزا‌و پاڕانه‌وه‌ى به‌رزکرده‌وه بۆ ئاسمان و داواى له خواى په‌روه‌ردگار کرد له‌پێناو سه‌لماندنى راستى په‌یامه‌که‌ى، له به‌ردێکى ره‌ق و گه‌وره حوشترێکى گه‌وره‌یان بۆ بخوڵقێنێت و بێنێته ده‌ره‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و شکل و شێوه‌ى که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، خواى گه‌وره دوعاى (سالَح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت گیرا ده‌کات و به‌ڵێنى پێ ده‌دات که له ماوه‌یه‌کى نزیکدا حوشتریان بۆ ده‌نێرێت، خوا ده‌فه‌رمووێ: [إِنَّا مُرْسِلُو النَّاقَةِ فِتْنَةً لَّهُمْ فَارْتَقِبْهُمْ وَاصْطَبِرْ] (القمر: ٢٧). واته: بێگومان ئێمه ئه‌و حوشتره مێیه له به‌ردێکى ره‌ق و ته‌ق ساف و لووس، له‌سه‌ر داواى خۆیان ناردووه‌و ده‌ردێنین، جا تۆش ئه‌ى (سالَح) چاوه‌ڕوان و چاودێرى سه‌ره‌نجامیان به‌و، ئارامیش له‌سه‌ر ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یان بگره‌و په‌له مه‌که تا فه‌رمانى خوا دێت، ئه‌وجاره‌یان (سالَح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت سه‌رقاڵى ئاماده‌سازى ده‌بێت بۆ پێشوازى له موعجیزه‌ى خودا‌و بانگه‌وازێک راده‌گه‌یه‌نێ بۆ نه‌ته‌وه‌ى (سةموود) که هه‌موویان کۆببنه‌وه له‌به‌رده‌م به‌رده‌که، بۆ ئه‌وه‌ى به چاوى خۆیان ببینن که حوشتره گه‌وره‌که له‌و به‌رده ره‌ق و ته‌ق و به‌هێزه دێته ده‌ره‌وه، فه‌رمانه‌کانى خوا ته‌نها چه‌ند ساتێکى پێویسته تا به‌رده‌که له‌ت و په‌ت ئه‌بێت به ئیراده‌ى خودا (سبحان الله) له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه‌ى که وه‌ستاوه‌و له چاوه‌ڕوانى دان به فه‌رمانى خوا یه‌کسه‌ر حوشترێکى زۆر گه‌وره له‌و به‌رده ره‌ق و تونده دێته ده‌ره‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و شکل و شێوه‌ى که داوایان کردبوو، ئاى که وێنه‌یه‌کى چه‌ند سامناک و سه‌رسوڕهێنه‌ره، گیاندارێک به‌و شێوه نائاساییه‌و له به‌ردێکى گه‌وره دروست ببێت.
تازه هیچ بڕوبه‌هانه‌یه‌کیان نه‌ما، چونکه له‌به‌رده‌میان به‌ڵگه‌و ده‌لیلى سه‌لمێنه‌ر له‌سه‌ر راستى په‌یامى ساڵح و دینى خوا هه‌یه، هێزو ده‌سه‌لآتى خواى دروستکه‌رى بوونه‌وه‌رو جیهان خۆى ده‌سه‌لمێنێت.
بڕواداره‌کان له‌گه‌ل بینینى ئه‌م رووداوه گه‌وره سات له‌دواى سات ئیمان‌و باوه‌ڕیان به‌هێز ده‌بوو، به‌لآم کافر‌و بێ باوه‌ڕه‌کان وه‌ک پیشه‌ى هه‌میشه‌ییان رێگه‌ى سه‌رکه‌شى و یاخى بوونیان هه‌ڵده‌بژاردو له‌جیاتى ته‌سلیم بوون و ئیمان و باوه‌ڕ، ئه‌وجاره‌یان ساڵحیان تۆمه‌تبار کرد به جادوگه‌رو سێحربازو په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و رێکه‌وتننامه‌که‌یان نه‌برده‌سه‌ر
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 1
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 2
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 3
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 4