گه‌لى سه‌موود له دوورگه‌ى عه‌ره‌بیدا نیشته‌جێ بوون، له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى شاخاوى یان له چه‌ند به‌رزاییه‌کى به‌ردیندا، که ئێستا به (مدائن صالح) شاره‌کانى ساڵح به‌ناوبانگه،
که ده‌که‌وێته نێوان حیجازو ته‌بوک گه‌لى سه‌موود خاوه‌نى شارستانیه‌تێکى گه‌وره‌و مه‌زن بوون، زۆر لێهاتوو به توانا بوون بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ى زهوىو بوارى کشتوکال، خانوو بالآخانهى وایان دروست ده‌کرد که بێ وێنه بوون، هێزو توانایان گه‌یشته ئه‌ندازه‌یه‌ک چیاکانیان دهکۆڵىو خانووه‌کانیان لێ دروست ده‌کرد، به‌لآم له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا که خاوه‌نى ئه‌و ژیار‌و شارستانیه‌ته ماددى‌و مه‌زنه بوون‌و نازو نیعمه‌تى زۆریان له‌به‌ر ده‌ست بوو که‌چى له کوفر‌و بێ باوه‌ڕیدا دهژیانو بت په‌رست بوون‌و فه‌سادو به‌دڕه‌وشتیان له‌سه‌ر زه‌ویدا بلآودهکردهوه، بۆیه خواى گه‌وره ویستى هیدایه‌تیان بدات‌و بیانخاته سه‌ر رێباز‌و ڕێگاى راست‌و دووریان بخاته‌وه له گومڕایىو سهرگهردانىو خراپه‌کارى، خواى گه‌وره هه‌ر له خۆیان پێغه‌مبه‌رێکى بۆ ناردن، بۆ ئه‌وه‌ى بانگیان بکات بۆ خواپهرستىو یهکتاپهرستىو ئاشناکردنیان به کارى چاکهکارىو رزگاریان بکات له کارى بهدڕهوشتىو ناشیاو، ئه‌و پهیامبهرهش که‌سێکى ناسراوو رابردوو پاک‌و خاوێن بوو له‌ناو هۆزو نه‌ته‌وه‌که‌یدا، که ناوى (سالَح) بوو سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت.
خوداى مه‌زن (سالَح)ى کرده پێغه‌مبه‌رو بۆ لاى گه‌لى (سةموودى) نارد، تاکو بانگیان بکات بۆ خواپهرستىو ئیمان، وه پێیان بڵێت: خواى گه‌وره ئێوه‌ى دروست کردووه‌و هه‌ر ئه‌ویش ژیان‌و رزق‌و رۆزیتان پێ ئهبهخشێتو نازو نیعمه‌تتان به‌سه‌ردا ده‌بارێنێ ئینجا به گه‌له‌که‌ى ووت: [يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـهٍ غَيْرُهُ] (هود: ٦١). واته: ئه‌ى گهلو هۆزى من، ته‌نها خودا بپه‌رستن چونکه جگه له‌خودا هیچ په‌رستراوێکى به ههقو شایسته‌ى په‌رست نییه.
ئینجا (سالَح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، هه‌واڵى دایه گه‌له‌که‌ى که ئه‌و رهوانهکراوى خودایه په‌یامبه‌ره‌و پێویسته له‌سه‌ریان گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانه‌کانى بکهنو پێى گوتن [إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ * فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُون*ِ وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِنْ أَجْڕيَ إِلاّ عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ * أَتُتْرَكُونَ فِي مَا هَاهُنَا آمِنِينَ * فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ * وَزُرُوعٍ وَنَخْلٍ طَلْعُهَا هَضِيمٌ * وَتَنْحِتُونَ مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا فَاڕهِينَ * فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ * وَلا تُطِيعُوا أَمْرَ الْمُسْڕفِينَ * الَّذِينَ يُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ وَلا يُصْلِحُونَ ] (الشعرا‌ء: ١٤٣- ١٥٢).
واته: بێگومان من پێغه‌مبه‌رێکى ئهمینو ده‌ست پاکم بۆتان ڕه‌وانه‌کراوم، جا که‌واته له خوا بترسن‌و گوێڕایه‌ڵى منیش بکه‌ن، چونکه من په‌یامبه‌رى خودامو بۆ لاى ئێوه نێردراومو هه‌ر له خۆشتانم، وه له‌سه‌ر گه‌یاندنى په‌یامى خودا هیچ پاداشتێکتان لێ وه‌رناگرم، کرێى کارهکانمو پاداشم ته‌نها له‌سه‌ر په‌روه‌ردگارى جیهانیانه، (سالَح ثيَغةمبةر)یش به‌رهه‌ڵستى ئه‌و داب‌و نهریتهیانى ده‌کردو پێى ده‌گوتن ئایا پێتان وایه هه‌ر ئاوا له‌م دونیایه‌دا به خۆشى‌و بێ ترس‌و له خۆشتان دڵنیان که سزاى خوداتان تووش نابێت، ئایا هه‌روا به ئاره‌زووى خۆتان له‌و باخ‌و بێستان‌و کارێزو چهمو رووبارانه ده‌مێننه‌وه‌و راده‌بوێرن، وه له‌و کشتوکالأو بهرووبومو خورماى شیرین‌و شکۆفه نهرمو ناسک‌و به‌تام ده‌خۆن، وه خانوو نیشتگاى جوان‌و گرنگ له به‌ردى داتاشراو له چیاکان دروست ده‌که‌ن بهخۆشىو شادومانى، جا له خوا بترسن گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانه‌کانى منیش بکه‌ن، چاکیش بزانن که من هه‌ر خێر‌و چاکه‌ى ئێوه‌م مه‌به‌سته، ده‌مه‌وێ خوا لێتان توڕه نهبێتو قارتان لێ نه‌گرێ، هه‌روه‌ها گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانى ئه‌و ده‌ست بلآوانه مه‌که‌ن که له سنوور ده‌رچوونه‌و سه‌رپێچى فه‌رمانه‌کانى خودا ئه‌که‌ن، ئه‌وانه‌ى له زه‌ویدا خراپه‌و به‌دکارى بلآودهکهنهوهو رێگاى چاکسازى نازانن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که (سالَح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، راستگۆ‌و ده‌ست پاک بوو، بانگهوازهکهشى ههقو راست‌و رۆشن بوو، زۆر به‌جوانى نه‌خشى ژیانى بۆ روون کردنه‌وه، به‌لآم ژماره‌یه‌کى که‌م نه‌بێ له‌گه‌لى (سةموود) باوه‌ڕیان نه‌هێناو متمانه‌یان پێ نه‌کردو، زۆربه‌ى هه‌ره زۆریان به‌رهه‌ڵستى ئه‌م بانگه‌وازه‌یان ده‌کردو دژایه‌تیان نیشاندا‌و سووربوون له‌سه‌ر بێ باوهڕىو به‌رهه‌ڵستکارى ئاینى خودا، وه به ساڵحیان ده‌گووت: [أَبَشَرًا مِّنَّا وَاحِدًا نَّتَّبِعُهُ إِنَّا إِذًا لَّفِي ضَلَالٍ وَسُعُرٍ * أَؤُلْقِيَ الذِّكْرُ عَلَيْهِ مِن بَيْنِنَا بَلْ هُوَ كَذَّابٌ أَشِرٌ] (القمر: ٢٤-٢٥).
واته ئایا په‌یڕه‌وى له که‌سێک بکهینو شوێنى بکه‌وین، که به‌لاى ئه‌وانه‌وه نهسهردارهو نه‌پیاو ماقوڵهو نه سه‌رمایه‌دار، ئه‌گه‌ر شوێنى که‌سێکى ئاوا بکه‌وین، ئه‌وا ئێمه له گومڕاىو شێتى داین، وه ئایا بۆچى وهحىو سروش بۆ ئه‌و کراوه له کاتێکدا که‌سى شیاوترو شایسته ترمان له‌ناودا هه‌یه، هه‌رگیز ئه‌و له ئێمه شیاوتر نییه‌و به‌ڵکو (سالَح) پیاوێکى درۆزن‌و به فیزه!، ئه‌یه‌وێ به‌و درۆ‌و ده‌له‌سانه خۆى بکات به گه‌وره‌و سه‌رۆکمان.
ده‌ستیانکرد به گاڵته‌کردن به (سالَح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، به گاڵته ئامێزه‌وه پێیان ده‌گووت [يَا صَالِحُ قَدْ كُنتَ فِينَا مَرْجُوًّا قَبْلَ هَـذَا أَتَنْهَانَا أَن نَّعْبُدَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِي شَكّ مِّمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ مُڕيبٍ] (هود: ٦٢).
واته: ئه‌ى ساڵح! به‌ڕاستى تۆ به‌ر له‌وه‌ى ئه‌م قسانه بکه‌یت جێى هیواو ئومێدى ئێمه بوویت، چاوه‌ڕوان بووین ببیته سالار‌و گه‌وره‌مان، که‌چى به‌و قسه‌و په‌یامانه بآ هیوات کردین، ئایا ڕێمان لێ ده‌گرى که ئه‌و شتانه بپه‌رستین که باوباپیرانمان په‌رستویانن، وه به‌ڕاستى به‌رامبه‌ر ئه‌و خودایه‌ى که بانگمان ده‌که‌یت بیپه‌رستین گومانمان هه‌یه‌و دوودڵین.
له‌م ووتووێژو گفتوگۆیه‌ى ساڵح له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌که‌یدا، وه‌لآمیان ئه‌داته‌وه‌و پێیان ئه‌ڵێت [يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَى بَيِّنَه مِّن رَّبِّي وَآتَانِي مِنْهُ رَحْمَةً فَمَن يَنصُرُنِي مِنَ اللّهِ إِنْ عَصَيْتُهُ فَمَا تَزِيدُونَنِي غَيْرَ تَخْسِيرٍ] (هود: ٦٣).
واته: ئه‌ى گهلو نه‌ته‌وه‌ى من، ئه‌رێ بینیتان به‌ڵگه‌یه‌کى چه‌ند روون‌و ئاشکراو جوانم بۆ هێنان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارم، وه ره‌حمه‌ت‌و بهزهیىو پهیامبهریهتى پێبه‌خشیم، ئایا پاش ئه‌وه‌ى ئه‌م په‌یامه پیرۆزه‌م پێسپێردراوه ده‌توانم سه‌رپێچى فه‌رمانه‌کانى بکه‌م، وه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى فه‌رمانه‌کانى بکه‌م، کێ هه‌یه، بتوانێ له به‌رامبه‌ر سزاى خوادا هاوکارىو پشتیوانیم بکات‌و له‌م سزایه لام بدات، دڵنیابن (بةم هةلَويَستةتان) جگه له زه‌ره‌رو زیان هیچ شتێ بۆ من زیاد ناکه‌ن.
گهلو نه‌ته‌وه‌ى (سةموود) رۆژ به‌رۆژ یاخى بوونیان زیاد ده‌بوو نکۆڵیان له په‌یامى پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان ده‌کردو تۆمه‌تباریان ده‌کرد به کۆمه‌ڵێک شتى پڕوپوچو سته‌مکارانه، که هه‌رگیز شیاوى ئه‌و زاته به‌رزه نه‌بوون، تۆمه‌تباریان ده‌کرد به شێت‌و بێ عهقلأو پێیان ده‌گووت تۆ بوویته به‌لآو نه‌گبه‌تیت بۆ هێناوین، وه دواى ئه‌و هه‌موو ئامۆژگاریانه‌ى پێشکه‌شى ده‌کردن، پێیان ده‌گووت: [اطَّيَّرْنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَ] (النمل: ٤٧). واته: تۆ‌و ئه‌و که‌سانه‌ش که له‌گه‌لأ تۆن بوونه‌ته نهگبهتىو شوم‌و به‌دکارى بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان، واته: ئه‌و گرانى‌و قات‌و قڕىو نهگبهتیهى که به‌سه‌رماندا هاتووه، هه‌ر لهنێوچاوانى ئێوه‌ى ئه‌ناسین.
ساڵحیش له وه‌لآمدا پێى گوتن: [طَائِرُكُمْ عِندَ اللَّهِ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ تُفْتَنُونَ] (النمل: ٤٧).
واته: نه‌خێر، ساڵى گرانى‌و نههاتیتانو نهگبهتىو شومیتان لاى خواوه‌یه، به‌ڵکو ئێوه قهومو هۆزێکن، تاقى ئهکرێنهوهو له‌ژێر چاودێریدان، ئاخۆ ئایا کارى چاکه ئه‌که‌ن یان کارى به‌دو خراپه.
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 1
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 2
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 3
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 4