ئیمامى (ته‌به‌رى) له کتێبه مێژووییه‌که‌ى خۆیدا باسى ئه‌وه‌ى کردووه که دوو ژن هه‌بوونه له نه‌ته‌وه‌و هۆزى (سه موود) یه‌که‌میان: ناوى (صدوقة)ى کچى موحیاى کوڕى زوهیرى المختار بووه،
خاوه‌نى پله‌و پایه‌و سه‌روه‌تو سامانى زۆر بووه، ژنى پیاوێکى موسڵمانى ئیمانداربووه، که باوه‌ڕى به (سالَح)و په‌یامه‌که‌ى هێناوه، به‌هۆى بڕواهێنانى مێرده‌که‌ى به (سالَح) لێى جیابۆته‌وه‌و به‌جێى هێشتووه، دواتر داواى له یه‌کێ له کوڕه مامه‌کانى خۆى به‌ناوى (مصدع كوڕى مه‌رجى كوڕى المحيا) کردووه که ئه‌گه‌ر حوشتره‌که بکوژآو له‌ناوى به‌رێتو سه‌رى ببڕێت خۆى لێ ماره ئه‌کات و مێردى پێ ئه‌کت و ئه‌بێته ژنى.
وه هه‌روه‌ها ژنى دووه‌میشیان ناوى (عنیزه‌ى کچى غه‌ینمى کوڕى مجلز)ه که به دایکى غه‌نه‌مه یان دایکى عوسمان به ناوبانگ بوو، ئافره‌تێکى پیرو به‌سالآچوو بێ باوه‌ڕ بووه‌و چوار کچى زۆر جون و به قه‌دو قیافه‌ى له مێرده‌که‌ى به‌ناوى (ذؤابكوڕى عمرو) هه‌بووه که یه‌کێک بووه له سه‌رکرده‌کانى گه‌لى (سةموود) (قةدارى كوڕى ساليفى) سه‌رپشک کردووه له کچه‌کانى که ئه‌گه‌ر حوشتره‌که بکوژێت و نه‌یانهێڵێت، کام کچى ئه‌وێت بیداتێ.
ئه‌م دوو گه‌نجانه کێبڕکێ‌و ده‌ست پێشخه‌ریان ده‌کرد بۆ کوشتنى حوشتره‌که هه‌ریه‌که له ئاقار خۆیه‌وه له هه‌ول و کۆشش دابوون به مه‌به‌ستى به ده‌ست خستن و شادبوون به نیاز‌و مه‌رامه‌کانیان، وه نۆ که‌سیتر له گه‌نجه‌کانى هۆزى (سةموود) ئاماده باشى خۆیان ده‌ربڕى بۆ هاوبه‌شى کردن و راپه‌راندنى کوشتنى حوشترى خودا، هه‌روه‌ک له قورئانى پیرۆزیشدا باسى ئه‌و نۆ که‌سه کراوه وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ [وَكَانَ فِي الْمَدِينَةِ تِسْعَةُ رَهْطٍ يُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ] (النمل: ٤٨). واته: له شارى ساڵحدا (حيجر) له‌نێو گه‌لى (سةموود)دا نۆ پیاوى ده‌سه‌لآتدار هه‌بوو که سه‌رسه‌خترین بێ باوه‌ڕو به‌دکارترین که‌س بوون له‌سه‌ر زه‌وى، به‌لاى چاکه‌دا نه‌ئه‌چوون، فه‌ساد ببوویه پیشه‌یان، هه‌ر به فه‌رمان و هاوبه‌شى ئه‌وانیش بوو حوشتره‌که‌یان کوشت، ئه‌م ده‌سته‌و تاقمه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوون ته‌واوى هۆزى (سةموود) قه‌ناعه‌ت پێ بکه‌ن له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندى و پشتیوانى بۆ ئه‌نجامدانى کارى کوشتنى حوشتره‌که‌و له کۆتادا توانیان پاڵپشتى و هاوکارى زۆربه‌ى سه‌رانى گه‌لى (سةموود) مسۆگه‌ر بکه‌ن.
عبدالمنعیم الهاشمى ده‌ڵێت: له‌و کاته‌ى شه‌و به په‌رده‌ى تاریکى باڵى کێشا به‌سه‌ر شارى (سةموود)دا، شاخه‌کان به‌رزو بڵند باوه‌شیان کرد به بالآخانه هه‌ڵکۆڵراوه‌کان له به‌ردو چیاکان، ده‌رکه‌وت به روونى و ئاشکرایى بۆ بێ باوه‌ڕه‌کان که که‌س ناتوانێ له‌و قه‌لآیانه‌دا زیانیان پێ بگه‌یه‌نێ، له یه‌کێک له‌و کۆشکانه‌دا مه‌شخه‌ڵى چراکانیان داگیرساند‌و، سه‌رکرده‌کانى کوفر کۆبوونه‌وه‌و ده‌ستیان کرد به نۆشینى پیاڵه‌ى شه‌ڕابو خه‌مر، که گشت ده‌سه‌لآتدارو زلهێزه‌کانى هۆزى سه‌موود ئاماده‌ى ئه‌م ئێواره خوانه مه‌ترسیداره بوون، گفتوگۆکان ده‌ست پێ ده‌کات، ماوه‌یه‌کى زۆر ئه‌خایه‌نێت، له گه‌رمه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، یه‌کێ له سته‌مکارو بێ باوه‌ڕه‌کان ده‌ڵێت: [أَبَشَرًا مِّنَّا وَاحِدًا نَّتَّبِعُهُ إِنَّا إِذًا لَّفِي ضَلَالٍ وَسُعُرٍ] (القمر: ٢٤). واته: ئایا په‌یڕه‌وى له که‌سێک بکه‌ین و شوێنى بکه‌وین، که له‌ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌دا، که به قه‌ولى خۆیان، نه له پیاو ماقولآنه‌و نه سه‌روه‌تمه‌ندو ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌گه‌ر شوێنى که‌سێکى ئاوا بکه‌وین! که‌وابوو ئێمه له‌ناو هه‌ڵه‌و نه‌فامى و گومڕایى و شێتى داین.
هه‌ر له‌و کاته‌دا یه‌کێکى تر گووتى: [أَؤُلْقِيَ الذِّكْرُ عَلَيْهِ مِن بَيْنِنَا بَلْ هُوَ كَذَّابٌ أَشِرٌ] (القمر: ٢٥). واته: ئایا له‌نێو هۆزه‌که‌ماندا بۆچى وه‌حى بۆ ئه‌و کراوه، له کاتێکدا له‌وى شایسته‌ترو شیاوترمان هه‌یه، هه‌رگیز ئه‌و له ئێمه شیاوترو باشتر نییه، به‌ڵکو ئه‌و (سالَح) پیاوێکى درۆزن و به‌فیزه! ئه‌یه‌وێ به‌و درۆیانه خۆى ببێ به گه‌وره‌و سه‌رۆکمان.
دواى ئه‌و باس و خواسانه‌ى ده‌رباره‌ى (سالَح) پێغه‌مبه‌ر ئه‌نجامیاندا، گفتوگۆیه‌کان گواسترایه‌وه بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر (حوشترى خوا)و یه‌کێ له کافره‌کان گووتى: کاتێک هاوین هات حوشتره‌که ده‌چێته ژێر سێبه‌رى داره‌کانى شێوى سارد‌و فێنک و، ئاژه‌ل و گیانله‌به‌ره‌کان رائه‌که‌ن و هه‌ڵدێن بۆ ژێر جرقه‌ى گه‌رماى هه‌تاو. یه‌کێکى تر گووتى: گه‌ر زستان هات، حوشتره‌که له گه‌رمترین شوێن ده‌گه‌ڕێت بۆ ئاسووده‌ى و حه‌سانه‌وه‌و ئاژه‌ڵه‌کانى ئێمه‌ش رائه‌که‌ن له‌و شوێنانه‌و رووئه‌که‌نه سه‌رماو نه‌خۆش ده‌که‌ون و لاواز ده‌بن.
له گه‌رمه‌ى گفتوگۆکانیان هه‌ر هه‌موویان بێ هۆش و سه‌رخۆش بوون‌و پیاڵه‌و بتڵى بیره‌و ئاره‌ق کۆبوونه‌وه‌که‌یانى ده‌له‌رزاند، یه‌کێ له ده‌سه‌لآتداره‌کان ده‌نگى به‌رز کرده‌وه‌و هاوارى کرد به‌سسه سه‌ماو گۆرانى با که‌مێک بیربکه‌ینه‌وه‌و نه‌خشه‌یه‌ک داڕێژین، هه‌ر هه‌موویان بێ ده‌نگ بوون، ئینجا گووتى: ته‌نها یه‌ک چاره‌سه‌ر له به‌رده‌ممان دایه بۆ رزگاربوون له‌و ته‌نگژه‌ى که گه‌له‌که‌مان تێ ى که‌وتووه، ووتیان ئه‌و چاره‌سه‌ره چییه؟ ووتى: بایه‌که‌مجار حوشتره‌که بکوژین و سه‌رى ببڕین، دواتریش (سالَح) بکوژین، به جێبه‌جێ کردنى ئه‌م نه‌خشه‌و کاره ئاسووده ده‌بین، هه‌ر له‌گه‌ل گوێ بیست بوونى ئه‌و پیلانگێرى و پێشینازه، هه‌ربابایه له‌لاى خۆیه‌وه قسه‌ى ناشیرین و نابه‌جێیان به (سالَح) ده‌گووت، که‌سێکى تر ووتى: ئێمه تووشى نه‌گبه‌تى و شوومى بووین به‌هۆى (سالَح)و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵیدان و باوه‌ڕیان پێ هێناوه‌و به‌هۆى حوشتره‌که‌وه ئاژه‌ل و گیانله‌به‌رو مه‌ڕ ومالآتیشمان به‌دبه‌خت و نه‌گبه‌تى لێیداون.
ووتیان: بۆیه ته‌نها چاره‌سه‌ر بریتییه له کوشتن و سه‌ربڕینى حوشتره‌که، به‌و کاره‌ش هۆزه‌که‌مان خۆشحال و ئاسووده ئه‌بێت و سوپاسیشمان ده‌که‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پێشینازه‌و به‌رنامه رێژیان بۆکرد، ووتیان: با پیاوه بکوژه‌که دیار بکه‌ین، که که‌سێکى سته‌مکارو تاوانکار بێت و کار‌و پیشه‌ى فه‌سادو ئاژاوه‌و خراپه‌کارى بووبێت و باکى شه‌راب خواردن و کوشتن و وێرانکارى نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى که‌س نه‌توانى پێشى پێ بگرێت و رێگرى بکات، وه کۆمه‌ڵێک یاریده‌ده‌ریش هاوکارى بکه‌ن و ببنه که‌رسته‌ى به‌رده‌ستى جێبه‌ێکارى پیلانه‌که، شوێنێکى شیاو‌و گونجاو ده‌ست نیشان بکه‌ن بۆ راپه‌ڕاندنى سه‌ربڕینى (حوشترةكة).
له سپێده‌ى به‌یانى هه‌مان شه‌و (قةدارى كوڕى ساليف) جێبه‌جێکارى پیلانگێڕیه‌که‌یه، ده‌سه‌لآتدارو سه‌رکرده‌کانى کۆکرده‌وه‌و گشتیان به‌یه‌که‌وه رۆیشتن بۆ ئه‌و رێگه‌یه‌ى حوشتره‌که‌ى پێدا ره‌ت ده‌بوو، له چاوه‌ڕوانى هاتنى دابوون، له‌و کاته‌ى حوشتره‌که هات، یه‌کێک تیرێکى تێ گرت و به‌ر قاچى که‌وت و یه‌کسه‌ر که‌وته سه‌ر زه‌وى، (قةدارى كوڕى ساليف) شیرێکى به ده‌سته‌وه بوو زۆر به‌په‌له لێى نزیک بووه‌وه‌و خرێواندیه قاچى پێکراوو په‌ڕاندى و لێى کرده‌وه، به‌وه‌ش حوشتره‌که ئه‌ندامێکى گرنگى لاشه‌که‌ى له ده‌ستدا، دواى ئه‌وه‌ش سه‌رى بڕى و کوشتیه‌وه، به‌وه‌ش نه‌فره‌تى خوداى کرده به‌شى خۆى و تاوانێکى زۆر گه‌وره‌و قێزه‌وونى ئه‌نجامداو بووه که‌سێکى به‌دکارو سته‌مکار.
خواى کاربه‌جێ ده‌فه‌رمووێ: [كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِطَغْوَاهَا*إِذِ انبَعَثَ أَشْقَاهَا*فَقَالَ لَهُمْ رَسُولُ اللَّهِ نَاقَةَ اللَّهِ وَسُقْيَاهَا*فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا فَدَمْدَمَ عَلَيْهِمْ رَبُّهُم بِذَنبِهِمْ فَسَوَّاهَا] (الشمس: ١١-١٤).
واته: نه‌ته‌وه‌و گه‌لى (سةموود) (سالَح) پێغه‌مبه‌ریان به درۆزانى و لێى سه‌رکه‌شو یاخى بوون، ئه‌و کاته‌ى که زۆر به‌په‌له به‌دکارترین که‌سیان (قةدارى كوڕى ساليف) هه‌ستایه سه‌ر پێ بۆ کوشتنى حوشتره‌که، پێَغه‌مبه‌ره‌که‌ى خوا حه‌زره‌تى (سالَح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، پێى ووتن: ئه‌ى هۆزى (سةموود) خۆتان به دوور بگرن له ئازاردانى حوشتره‌که‌و ئاو خواردنه‌وه‌ى لێ مه‌نع مه‌که‌ن و ده‌ست مه‌هێننه رێگه‌ى، له‌سه‌ره ئاوى خۆیدا، با به ئاسووده‌یى ئاو بخواته‌وه، که‌چى بڕوایان به (سالَح) پێغه‌مبه‌ر نه‌کردوو، به درۆزنیان دانا، حوشتره‌که‌شیان کوشت.
به‌مه‌ش یه‌ک له پیرۆزیه‌کانى خوایان له‌ناوبرد له‌سه‌ر زه‌ویدا.
(قةدارى كوڕى ساليف) پیاوێکى به‌دکارو ره‌وشت نزم بوو، وه له‌لایه‌کى تریشه‌وه به‌هێزو گوێڕایه‌ل بوو بۆ گه‌ل و هۆزى، ره‌نگى سورو مه‌یله‌و شینى ئاسمانى بوو، له‌ناو قه‌ومه‌که‌ى به مناڵى زینا به‌ناوبانگ بوو. که (سالَح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت زانى رووداوێکى دڵته‌زێنن روویداوه‌و حوشتره‌که‌یان سه‌ربڕیوه، راسته‌وخۆ زۆر به‌په‌له رۆیشت بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ى و زۆر به توندى سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ى کردن له‌سه‌ر ئه‌و کاره خراپه‌ى که ئه‌نجامیان داوه‌و ئاگادارى و هۆشدارى پێدان که به‌هۆى کوشتنى حوشترى خودا‌و سه‌رپێچى فه‌رمانى په‌روه‌ردگارو به‌رده‌وامییان له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕى و خۆبه‌زلزانىو نیازى چه‌په‌ل و سه‌رشێتیان، سزا‌و تۆڵه‌ى خوا به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر ئه‌تان گرێته‌وه‌و رزگارتان نابێت، به‌و هۆشداریه‌ى ساڵح رق ئه‌ستوورترو یاخى تر ئه‌بوون و سوورتر ده‌بوون له‌سه‌ر به‌ره‌نگارى په‌یامى خوا.
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: [فَعَقَرُواْ النَّاقَةَ وَعَتَوْاْ عَنْ أَمْڕ رَبِّهِمْ وَقَالُواْ يَا صَالِحُ ائْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ] (الاعراف: ٧٧).
واته: بێ باکانه حوشتره‌که‌یان سه‌ربڕى، له فه‌رمانى په‌روه‌ردگاریان ده‌رچوون و یاخى بوون، دا‌واشیان له پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد که ئه‌و سزایه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى پێ لێ کردوون پێشیخات بۆیان، تاکو بۆیان بسه‌لمێت که ئه‌و خۆى پێغه‌مبه‌رێکه له‌لایه‌ن خوداوه بۆیان ره‌وانه کراوه، له ئاست ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانى کردنه‌یاندا به‌رامبه‌ر فه‌رمانى خودا.
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 1
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 2
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 3
ژیانی صاڵح علیه السلام به‌شی 4