ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

    یوسف علیه‌ السلام وه‌زیری پادشا

    یوسف علیه‌ السلام وه‌زیری پادشا


     

    - خەونی پادشا

    - سەرۆکی ئاوکێشەکان لەلای "یوسف"

    - "یوسف" خەونەکەی پادشا لێک دەداتەوە

    - لێکۆڵینەوە لە پیلانەکە

    - پادشا وەزارەتی دارایی بە "یوسف" دەسپێرێت

    خەونی پادشا

    دوای ئەو چەند ساڵەی کە (یوسف) لە زینداندا بەسەری برد خواستی سەرپەرشتی ی ئیلاهی وابوو لە زیندان دەربچێت و بەرزترین پلەی دنیاییشی پێ بسپێردرێت، خوادی گەورەش گەر ئیرادەی لەسەر شتێک هەبێت هۆکارەکانی بۆ دەستەبەردەکات.

    پادشا جارێکیان خەونێک دەبینێت و بێ ئارامی دەکات، دیارە خەونێکی سامناک بووە، بۆیە چەندین (کاهین) و ڕاوێژکار کۆدەکاتەوەو پێیان دەڵێت: من لە خەونمدا دیتم حەوت مانگای لەڕو لاواز حەوت مانگای قەڵەو دەخۆن. هەروەها حەوت گەڵەگەنمی سەوزو حەوتی وشکم بینی و، داوای لێکردن مانای خەونەکەی بۆ لێک بدەنەوە گەر توانای تەفسیرکردن و ڕوون کردنەوەی مەبەستەکەیان هەیە.

    ئەو کۆمەڵەش کە گوێیان لە پادشا گرتبوو بەو خەونەی ناوبراو پەشۆکان و سەریان لێ تێک چوو، دوایی وەڵامیکی وای پادشایان دایەوە کە لەجەهل و نەفامیی خۆیانەوەی سەرچاوەی گرتبوو، وەڵامەکەشیان ئەوەبوو گوایە ئەم جۆرە خەونانە لە خەونە بۆش و بێ ناوەڕۆکەکانە کە لەئەنجامی چەند خەووخەیالیکی پادشا خۆیەوە دروست بوون و ئاماژە بۆ هیچ شتێک ناکەن و دانیان بەوەدانا کە ئەوان هیچ زانستێکیان لە بارەی لێکدانەوەی خەونەوە نی یە:

    {{وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَىٰ سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي رُؤْيَايَ إِن كُنتُمْ لِلرُّؤْيَا تَعْبُرُونَ ﴿٤٣﴾ قَالُوا أَضْغَاثُ أَحْلَامٍ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ الْأَحْلَامِ بِعَالِمِينَ ﴿٤٤﴾}} يوسف.

    سەرۆکی ئاوکێشەکان لەلای "یوسف"

    سەرۆکی ئاوکێشەکان کاتێک گوێ ی لە پرسیاری پادشا بوو دەربارەی خەونەکەی و ئاگاداری وەڵامی (کاهین) و ڕاوێژکارەکان بوو لە شێوازی لێکدانەوەی خەونەکەیدا، خێرا (یوسف)ی بیرکەوتەوە و ڕووی کردە ئەو کۆمەڵەی کە چواردەوری پادشایان دابوو گوتی: من هەواڵی لێکدانەوەی خەونەکەتان پێ ڕادەگەیەنم، ئێوەش ڕێگام بۆ ئاسان کەن. پادشا قایل بوو بەوەی ئەو کابرایە (سەرۆکی ئاوکێشەکان) بنێرێ بۆ لای (یوسف) لە زینداندا.

    سەرۆکی ئاوکێشەکان بەرەو زیندان بەڕێ کەوت و لەوێ (یوسف)ی دیت دوای ئەو ماوە درێژەی کە لێ ی دابڕابوو و لە زیندان ئازاد کرابوو جارێکی دی بە دیداری گەشتەوە و پێی دەڵیت: ئەی پیاوی ڕاستگۆ، خەونێکمان هەیە بۆمان لێک بدەرەوە، خەونەکەش ئەمەیە: حەوت مانگای قەڵەویان لە خەودا بینیوە کە حەوت مانگای لەڕولاواز دەیانخۆن، هەروەها حەوت گوڵەگەنمی سەوزیان لەگەڵ حەوت گوڵەگەنمی وشکدا پێکەوە بینیوە لەهەمان خەوندا، هەواڵمان پێ بدە مانای ئەم شتانە چیە تاوەکو وەڵامەکەی بگەیەنمەوە بە خەڵکی و لێ یەوە شارەزابن.

    ئەم چەند دێرەی پێشووش واتای ئەو دوو ئایەتەی سوورەتەکەیە کە خودای گەورە تێیاندا فەرموویە:

    {{وَقَالَ الَّذِي نَجَا مِنْهُمَا وَادَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا أُنَبِّئُكُم بِتَأْوِيلِهِ فَأَرْسِلُونِ ﴿٤٥﴾ يُوسُفُ أَيُّهَا الصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِي سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ لَّعَلِّي أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿٤٦﴾}} يوسف. [٢٩]

    "یوسف" خەونەکەی پادشا لێک دەداتەوە

    "یوسف" دوای گوێگرتن بۆی دەردەکەوێت ئەوە هەواڵی چەند کارەساتێکی ناخۆشە لە داهاتوودا، ئەویش وێڕای ئەوەی لە سەرەتای لێکدانەوەی خەونەکەدا هەواڵی ئەو کارەساتەشیان پێ دەڵیت، بەڵام لەهەمان کاتیشدا چەند چارەیەکی پێویست و شیاویشیان بۆ دەخاتە ڕوو تا بتوانن لەو قەیرانە کوشندەیەی ئەو ڕۆژگارەی "میسر" دەربازبن.

    "یوسف" کەوتە لێکدانەوەی خەونەکەو فەرمووی: حەوت ساڵ بەردەوام کشتوکاڵ دەکەن و دانەوێلە دەچێنن، ئەوەشی دەیدروونەوە و لێتان زیادبوو بە گوڵەکانیانەوە بیهێڵنەوەو دەستی پیوەبگرن مەگەر ئەو بڕە کەمەی کە دەیخۆن، چونکە دوای ئەو حەوت ساڵە پڕ خێرو خۆشی و داهاتە، حەوت ساڵی وشکانی و بێ داهاتی و سەختی دێت، ئەوەی لەوەوپێش هەڵتان گرتووەو پاشەکەوتتان کردووە بەکاری دێنن و هیچی وای لێ ناهێڵنەوە مەگەر تەنها ئەوەندەی نەبێت کە ببێت بە تۆو بۆ چاندن، دوای ئەم حەوت ساڵی نەهاتی و نەبونی یەشتان ساڵێکی بەداهات و پڕ خێرو بێرتان بۆ دێت کە خەڵکی بە باران دەبووژێنەوەو زەوی و زاریش بە بەرهەم و داهاتی زۆر دەبوژێتەوەو خۆراک و هەر شتێکی وەک (ترێ و زەیتوون) کە ڕۆن و شەربەتیان هەبێت بۆ خەڵکی دەستەبەردەکات.

    {{قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِي سُنبُلِهِ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّا تَأْكُلُونَ ﴿٤٧﴾ ثُمَّ يَأْتِي مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّا تُحْصِنُونَ ﴿٤٨﴾ ثُمَّ يَأْتِي مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ ﴿٤٩﴾}} يوسف

    لێکۆڵینەوە لە پیلانەکە

    سەرۆکی ئاوکێشەکان تەفسیری خەونەکەی بۆ پادشا گێڕایەوە، پادشاش زانی کە ئەو لێکدانەوەیە لەگەڵ خەونەکەیدا دگونجێت و ئەوەش بەڵگەیە لەسەر تەواویی و کامڵیی عەقڵی لێکدەرەوەکەی، بۆیە فەرمانی کرد کە بچن ئەو کەسەی بۆ بهێنن.

    نێردراوی پادشا چوو بۆ لای یوسف و ئەو خواستەی پادشای پێ گەیاند، بەڵام (یوسف) نەیدەویست بەچاوپۆشیەکی پادشایانە ڕزگاری ببێت، بەڵکو داوای کرد ئەو تۆمەتە ناڕەوایەی لەسەر لاببرێت کە بە ناهەق خراوەتە پاڵی، دەنا هەر سوورە لەسەر مانەوە لە زینداندا، بۆیە بە نێردراوەکەی پادشای گوت کە بگەڕێتەوە بۆ لای پادشاو داوای لێ بکات لەو پیلانە بکۆڵیتەوە کە لەدژی هەڵبەسترابوو و ئەو ئافرەتانەش بانگ بکات کە لە داوەتی ژنەکەی (عەزیزی میسر)دا ئامادەببون و دەستی خۆیان تێدا بڕیبو و لێ یان بپرسێت هۆیەکانی زیندانی کردنی چی بوون تاکو چەند شاهیدێکی ئەو کێشەیەی بن.

    نێردراوەکە پەیامی (یوسف)ی بەپاشا گەیاند، دیارە پادشاش نوێنەری خۆی بۆلای ئافرەتەکان دەنێرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا و داوای ڕوون کردنەوەی حەقیقەتی ئەو مەسەلەیەی (یوسف)یان لێ دەکات، وادیارە ژنەکەی (عەزیزی میسر)یش لەگەڵیاندا ئامادە دەکرێت.

    نوێنەرەکەی پادشا بە ئافرەتەکەن دەڵێت: ئایا ئێوە بۆچی ویستووتانە (یوسف) فریوبدەن و تووشی هەڵەی بکەم؟ ئایا ئەو هیچ تاوانێکی هەبوو؟ ئافرەتەکان هەموویان بەیەکجار گوتیان: پەنا بەخوا دەگرین هیچ شتێکی خراپەمان لێ ی نەبینیوە و نەزانیوە.

    هاوسەرەکەی (عەزیزی میسر) هاتە قسەو گوتی: ئائێستا ڕاستی ڕوون بویەوەو ئاشکرابوو، من داوای بەدکرداریم لە (یوسف) کرد و گەر خواستەکەم جێ بەجێ نەکات زیندانی دەکرێت و ەخەتای من بوو کە یوسف زیندانی کرا لە کاتێکدا ئەو یەکێکە لە ڕاستگۆیان و داوێن پاکان. لە دواییشدا ژنەکەی (عەزیز) دەیەوێت داوای لێبووردن لەسەر ئەوە بکات کە بێگومان نەفسی مرۆڤ خوازیارو پەرۆشی خراپەکاری یە، تەنها ئەو نەفسە نەبێت کە خودا دەیپارێزێت و چاودێری ی دەکات بە رەحم و بەزەیی خۆی، خودای گەورەش لێبوردوو میهرەبانە بۆ تەوبەکاران:

    {{وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ فَلَمَّا جَاءَهُ الرَّسُولُ قَالَ ارْجِعْ إِلَىٰ رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ مَا بَالُ النِّسْوَةِ اللَّاتِي قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ إِنَّ رَبِّي بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌ ﴿٥٠﴾ قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَاوَدتُّنَّ يُوسُفَ عَن نَّفْسِهِ قُلْنَ حَاشَ لِلَّـهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِن سُوءٍ قَالَتِ امْرَأَتُ الْعَزِيزِ الْآنَ حَصْحَصَ الْحَقُّ أَنَا رَاوَدتُّهُ عَن نَّفْسِهِ وَإِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ ﴿٥١﴾ ذَٰلِكَ لِيَعْلَمَ أَنِّي لَمْ أَخُنْهُ بِالْغَيْبِ وَأَنَّ اللَّـهَ لَا يَهْدِي كَيْدَ الْخَائِنِينَ ﴿٥٢﴾ وَمَا أُبَرِّئُ نَفْسِي إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي إِنَّ رَبِّي غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٥٣﴾}} يوسف [٣٠]

    پادشا وەزارەتی دارایی بە "یوسف" دەسپێرێت

    کاتێک پادشا میسر ڕاستی ی بێ تاوانی ی (یوسف) و داوێن پاکی ی بۆ ڕوون بوویەوە، بەمەش متمانەی زیاتر بوو پێ ی و حەزی کرد لەخۆی نزیک بکاتەوە، بێگومان پێشتریش زیرەکی و تێگەیشتووی (یوسف)ی بەهۆی لێکدانەوەی خەونەکەیەوە بۆ دەرکەوتبوو، جگە لەو ڕاوێژو تەگبیرەش کە بۆی کردبوو سەبارەت بە ڕزگاربوون لەو تەنگژە ئابووری یەی کە لەو ڕۆژگارەدا تووشی میسر ببوو.

    بۆیە ئەم جارەیان پادشا گوتی: ئادەی بچن بۆمی بهێنن تا بیکەم بە ئەهلی مشۆرەت و ڕاوێژکاری تایبەتی خۆم و لەنزیکەکانی خۆم بێت. کاتێک (یوسف)یان هێنایە کۆشک، پادشا پێی گوت: ئەمڕۆ تۆ لەناوماندا خاوەنی پلەو پایەو جێگەی متمانەو باوەڕی. وە مەبەستی پادشا ئەوە بوو کە دەیەوێت جڵەوی کارێک بە (یوسف) بسپێرێ.

    پادشا و ڕاوژێکارەکانی تواناو لێهاتوویی (یوسف)یان نەدەزانی، بۆیە (یوسف) گوتی: پیم باشە بمکەیت بە سەرپەرشتیاری گەنجینەکانی وڵات، تا ئەرکی (سەرپەرشتی کردن و هەڵگرتنی خۆراک و پاشەکەوت کردنی بۆ ساڵانی وشکانی و نەهاتی) بگرێتە دەست. چونکە ئەم کاری سەرپەرشتیاری یە پێویستی ی بەدەستپاکی و زانست و شارەزای یەو ئەمیش (واتە یوسف) هەموو ئەم مەرجانەی تێدایەو پادشاش ئەمەی لێ بەدی کردووە.

    لەیەک ڕۆژدا خودای گەورە تەقدیری کرد (یوسف) لە ژووری تاریکی زیندانەوە چووە کۆشکی پادشاو لە بەندییەکەوە بوو بەسەرپەرشتیاری گەنجینەی وڵات. دیارە ئەمەش خواستی خودا خۆیەتی لەکاری بەندە چاکەکانی داو نیعمەتی خۆی بەو بەندە چاکانەی دەبەخشێت کە دەیانپاڵێوێت و هەڵیاندەبژێرێت بۆ ئەو کارە گرنگ و مەزنانە، لە دنیاشدا پاداشتیان لەسەر ئەو کارە چاک و بە ئەمەکانە دەداتەوە کە ئەنجامیان داوە، پاشان لە ڕۆژی دوایی (ئاخیرەت)دا پاداشتێکی چاکتر لەوەی دنیاشیان دەداتەوە، ئەو پاداشتەی ڕۆژی دوایی بۆ ئیمانداران و خواپەرستانە کە ئیمانی ڕاستیان پێ هێناوەو لە خودای خۆیان دەترسن و خۆیان لە هەموو جۆرە گوناه و سەرپێچی یەک و سزای خودا دەپارێزن:

    {{وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِي فَلَمَّا كَلَّمَهُ قَالَ إِنَّكَ الْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌ ﴿٥٤﴾ قَالَ اجْعَلْنِي عَلَىٰ خَزَائِنِ الْأَرْضِ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٌ ﴿٥٥﴾ وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي الْأَرْضِ يَتَبَوَّأُ مِنْهَا حَيْثُ يَشَاءُ نُصِيبُ بِرَحْمَتِنَا مَن نَّشَاءُ وَلَا نُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٦﴾ وَلَأَجْرُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ ﴿٥٧﴾}} يوسف


     

    ژیانی پێغه‌مبه‌ر یوسف علیه‌ السلام


    تاقی كردنه‌وه‌ی یوسف به‌ ئافره‌ت


    یوسف علیه‌ السلام له‌ زیندان


    یوسف علیه‌ السلام وه‌زیری پاشا


    یوسف علیه‌ السلام ناسینه‌وه‌ی براكانی


    به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی یه‌عقوب و یوسف


    چه‌ند په‌ند و وانه‌یه‌ك له‌ چیرۆكی یوسف علیه‌ السلام

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام