١ـ بێگومان ئەو گەلانەی کە ژیان لەژێر چنگی زۆڵم و ستەمکاریدا بەسەر دەبەن و مامەڵەی توندو ناخۆشیان لەلایەن حاکمەکانیانەوە لەگەڵدادەکرێت، ئەوا ڕەوشت و ئاکاریشیان تیک دەدرێت و فێری سەرشۆڕی و زەلیلی دەبن، بەم پێیەش زیاتر حوکمی ستەمکاران بەرقەرار و بەهێز دەکەن.
٢ـ بیروباوەڕی ساغ و عەقیدەی ڕاست گەر بەچاکی لە دەرووندا بچەسپێت و لەدڵدا جێگیربێت ئەوا هیچ هێزێکی ماددی جێی پێ لەق ناکات و لای نابات.
٣ـ چیرۆکی "موسا" ڕاستییەکی دیکەمان بۆ دووپات دەکاتەوە دەربارەی ئەوەی ناهەق "باطل" هەرچەندێک باڵادەست بووبێت و دۆست و لایەنگرو شویکەوتوانی زۆری لەدەوری خۆی کۆکردبێتەوە، هەردەبێت لەدواییدا لەبەردەم هەقدا ببەزێت.
٤ـ هەر لەو چیرۆکەی "موسا"دا بڕیاردانی مافی چارەنووسی و ئازادیی گەلان و مافی ڕزگاربوون لەدەست کۆیلایەتی و ژیانی ژێر حوکمی ستەمکارە دەستەڵاتدارەکان بەدی دەکرێت.
٥ـ سەرکەوتنی "موسا" بەسەر (فیرعەون)دا نموونەیەکی ئاشکرایە لەسەر ڕیشەکێش کردنی ستەم و قورئانی پیرۆز دەیخاتە بەر دیدەی هەر نەتەوەیەک کە حاکمەکەی ستەمی زۆر بکات و نەریتی لە ستەمدا ڕۆچوون (طغيان)ی هەبێت.
٦ـ پێغەمبەران (علیهم السلام) لە هەموو کەس زیاتر دڵنیان بە سەرکەوتنی خوایی و بەڵێنەکانی.
٧ـ دوعاکەی "موسا" لەسەر (فیرعەوەن) وەڵام درایەوە کە خودای گەورە سەروەت و سامانیان لەناو بەرێت و دڵ و دەروونیان ببەستێت.
٨ـ بەردەوامی لەسەر کردەوە چاکەکان لە کاتە خۆش و بێ گرفتەکاندا هۆکاری ڕزگاربوونە لە ناڕەحەتییەکان، وەک هەندێک لە پێشین گوتوویانە: لەکاتە خۆشەکاندا زۆر یادی خودا بکەن.
ژیانی موسا پێش پێغهمبهرایهتی بهشی 1
ژیانی موسا پێش پێغهمبهرایهتی بهشی 2
پێغهمبهرێتی موسا و هارون بهشی 1
پێغهمبهرێتی موسا و هارون بهشی 2
ژیان و خهباتی موسا و گهلهكهی
چارهنووسی فیرعهون و گهلهكهی