ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

    پێغه‌مبه‌رێتی موسا و هارون به‌شی دووه‌م

    پێغه‌مبه‌رێتی موسا و هارون به‌شی دووه‌م


     

    وت و وێژێکی نێوان "موسا"و "فیرعەون" دەربارەی پەروەردگارێتی‌ی خودا.

    (فیرعەون) پەیامی "موسا"ی بە شتێکی غەریب داناو دەستی کرد بەدەمەتەقێ‌و مشت‌ و مڕ لەسەر پەروەردگارێتیی (ربوبية)ی خوداو لە "موسا"ی پرسی: پەروەردگاری جیهانیان کێ‌یە؟ "موسا"ش بە (فیرعەون) و دەست و پێوەندکانی گوت: پەروەردگاری جیهانیان پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و هەموو ئەو شتانەی لە نێوانیان دایە گەر ئێوە پەی بە نهێنی توانای خودای تیاداببەن.

    لەوکاتەدا (فیرعەون) بە سەرسامی‌یەوە بە لایەنگرانی گوت: ئەرێ گوێتان لەو قسانەیە؟ "موسا"ش بەردەوام بوو لە وتەکانی‌داو گوتی: پەروەردگاری ئێوە پەروەردگاری باب و باپیرانی پێشینیشتانە.

    لە وەڵامی ئەم وتەیەشدا (فیرعەون) خۆی بۆ ڕانەگیراو وای لە قەڵەمدا کە "موسا" شێتە (چونکە دەربارەی جەند مەسەلەیەکی نادیار دەدوێت). بەڵام "موسا" لەدرێژەی وتەکانی‌دا گوتی: خودا پەروەردگاری خۆرهەڵات و خۆرئاواو هەموو ئەو ناوچانەی نێوانیشیانە گەر ئێوە ژیرو هۆشمەندبن.

    ئەمەش بەشێکی دیکەی بەسەرهاتەکەیە لە قورئاندا کە خوادی گەورە تێیدا دەربارەی ئەو دەمەتەقێ‌یەی نێوان (فیرعەون) و "موسا" دەفەرموێت:

    {{قَالَ فِرْعَوْنُ وَمَا رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴿٢٣﴾ قَالَ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ﴿٢٤﴾ قَالَ لِمَنْ حَوْلَهُ أَلَا تَسْتَمِعُونَ ﴿٢٥﴾ قَالَ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿٢٦﴾ قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ الَّذِي أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌ ﴿٢٧﴾ قَالَ رَبُّ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ }} ألشعراء.

    جا (موسا و هارون) کاتێک دیتیان ئەوا (فیرعەون) بەدەم بانگەوازەکەیانەوە ناچێت و ڕووی لێ وەردەگێڕێت هۆشدارییان پێ‌دا لەسەر ئەوەی کەوا خودا سرووشی بۆ ناردوون لەسەر هەواڵی سزادانی هەرکەسێک لەوانەی بەرپەرچی بانگەوازەکەیان دەداتەوەو پەسندی ناکات. لەو ساتەدا (فیرعەون) دەربارەی حەقیقەتی پەروەردگارەکەیان پرسیاری لێ‌کردن، ئەوانیش تێ‌یان گەیاند کە خودای پەروەردگار ئەو خودایەیە کە هەموو شتێکی دروست کردووە و ژیانی بە دروستکراوان و مەخلووقاتی داوەو پاشان ڕێنموونی‌ی کردوون بۆ پاراستنی ئەو ژیانەیان بە پێ‌ی ئەو شێوازو خواست و غەریزە تایبەتیانەی کە لەناخیاندا خوڵقاندوونی.

    پاشان (فیرعەون) پرسیاری دەربارەی حاڵ و کاروباری نەتەوەکانی پێش خۆیان کرد کە داخۆ چی‌یان پەرستبێت و ئایا دەکەونە بەر ڕەحمەت یان سزای خودا؟ دیارە (فیرعەون) بەم پرسیارە ویستوویەتی بابەتی گفتوگۆکە بگۆڕێت بەوەی تا "موسا" دوورخاتەوە لەناوەڕۆکی مەبەستی بنچینەیی‌یەکەی خۆی، یان بۆ ئەوەی داوای زانست و زانیاری لەسەر هەندێک مەسەلەی غەیبی لێ‌بکات.

    بەڵام "موسا" لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کاری زانینی بارودۆخی نەتەوەکانی پێش خۆیان دەباتەوە بۆ عیلمی خوداو کە هەر خودا خۆی دەزانێت چی‌یان پەرستووەو چارەنووسیان بەکوێ گەیشتووە! چونکە زانست و زانیاری لەو بارەیەوە تەنها لەلای خودایەو لە (أللوح المحفوظ)دا نوسراوەو خودای گەورەش لە حوکم و بڕیاری‌دا هیچ هەڵەیەک ناکات و (سبحان الله ـ لە هەموو ئەو جۆرە شتانە) هەروەها هیچ کەسێکیش لە بەندەکانی خۆی لەبیرناکات لە هەرکات و شوێنێکدا بووبن.

    پاشان "موسا" هەندێک لە نیشانەکانی قودرەتی خودای گەورەی بۆ ژماردن کە هەموویان بەڵگەن لەسەر وجودی خوداو هەموو کەسێکی ژیرو هۆشمەند دەرکی پێ‌دەکات.

    خودای گەورە فەرموویە:

    {{إِنَّا قَدْ أُوحِيَ إِلَيْنَا أَنَّ الْعَذَابَ عَلَىٰ مَن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ ﴿٤٨﴾ قَالَ فَمَن رَّبُّكُمَا يَا مُوسَىٰ ﴿٤٩﴾ قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَىٰ كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَىٰ ﴿٥٠﴾ قَالَ فَمَا بَالُ الْقُرُونِ الْأُولَىٰ ﴿٥١﴾ قَالَ عِلْمُهَا عِندَ رَبِّي فِي كِتَابٍ لَّا يَضِلُّ رَبِّي وَلَا يَنسَى ﴿٥٢﴾ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا وَسَلَكَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا وَأَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِّن نَّبَاتٍ شَتَّىٰ ﴿٥٣﴾ كُلُوا وَارْعَوْا أَنْعَامَكُمْ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّأُولِي النُّهَىٰ ﴿٥٤﴾}} طه.

    "فیرعەون" فەرمان دەکات بە بنیات نانی کۆشکێک بۆ سەرکەوتن بۆ ئاسمان.

    "موسا" بەوپەڕی ڕژدی و سووربوونەوە زۆر هەوڵ و تەقەللای‌‌دا کە (فیرعەون) بانگ بکات بۆ باوەڕهێنان بە خودا لەنێو کۆڕوکۆمەڵی خۆیدا و لەم ڕووەوە زۆر لەگەڵیدا خەریک بوو.

    بەڵام لەبەرئەوەی (فیرعەون) بەبۆچوونی خۆی وای گومان دەبرد کە ئەم باوەڕهێنانە لە شان و شەوکەتی دادەبەزێنێت و ترس و سامی لەلای خەڵکی کەم دەکاتەوەو ڕێزوشکۆی کاڵ دەکاتەوە، بۆیە فەرمانێکی بۆ وەزیرەکەی خۆی (هامان) دەرکردو گوتی: ئەی (هامان) تەلارێکی بەرزم بۆ بنیات بنێ بۆ ئەوەی هەندێک هۆکارم دەست بکەوێت، هۆکاری بەرزبوونەوە بۆ ئاسمانەکان، تا لەوێوە سەرکەوم و نهێنییەکان شارەزاببم تا سەردانێکی خودای موسا بکام و بیبینم!! هەرچەندە من دڵنیام کە "موسا" درۆزنە!!.

    دیارە (فیرعەون) بەو ڕادەیەش نەفام و ساویلکە نەبووە کە هیوای ئەوە بخوازێت بە ساختمانێکی بڵند ئاسمان بەیدەست کات، بەڵام بەم کارەی ویستوویەتی ئەو گەلەی خۆی فریوبدات و چەواشەیان بکات تاکو هیچ شک و گومانێکیان لە توانای (فیرعەون) بۆ دروست نەبێت.

    ڕاڤەکاران و خاوەنانی (تەفسیر) ئەوەیان باس کردووە کە کاتێک (هامان) ئەو کۆشک و تەلارە بڵندەی تەواو کردووەو هێندەی لە توانایدا بووبێت بەرزی کردۆتەوە (فیرعەون)یش دوای ئەوە چۆتە سەر بانیژەی دوایین باڵەخانەی کۆشکەکەو تیرێکی ئاڕاستەی ئاسمان کردووەو، گوایە لەکاتی هاتنەوەی تیرەکەی‌دا (سەری تیرەکە) خوێناوی بووە، ئینجا (فیرعەون هاواری کردووەو گوتوویەتی: ئاگاداربن ئەوا خوداکەی "موسا"م کوشت. [٣٧]

    ئەم چەند دێڕەی پێشووش قۆناغیکی چیرۆکەکە بوو و تەفسیرو شیکاری ئەم چەند ئایەتەش بوو کە ئەو بەشەی چیرۆکەکە دەگیڕنەوە و خودای گەورە تێیدا فەرموویەتی:

    {{وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَا هَامَانُ ابْنِ لِي صَرْحًا لَّعَلِّي أَبْلُغُ الْأَسْبَابَ ﴿٣٦﴾ أَسْبَابَ السَّمَاوَاتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰ إِلَـٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُ كَاذِبًا وَكَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِفِرْعَوْنَ سُوءُ عَمَلِهِ وَصُدَّ عَنِ السَّبِيلِ وَمَا كَيْدُ فِرْعَوْنَ إِلَّا فِي تَبَابٍ ﴿٣٧﴾}} غافر.


     

    ژیانی موسا علیه‌ السلام


    ژیانی موسا پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌شی 1


    ژیانی موسا پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌شی 2


    پێغه‌مبه‌رێتی موسا و هارون به‌شی 1


    پێغه‌مبه‌رێتی موسا و هارون به‌شی 2


    ژیان و خه‌باتی موسا و گه‌له‌كه‌ی


    چاره‌نووسی فیرعه‌ون و گه‌له‌كه‌ی


    په‌ند و وانه‌كان له‌ چیرۆكی موسا علیه‌ السلام

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام