
- سەرەتای پێغەمبەرێتی موسا.
- خودا فەرمان بە "موسا" دەکات بچێت بۆلای "فیرعەون".
- موسا و هارون پەیامی خودایان دەگەیەنن.
- وت و وێژێکی نێوان "موسا"و "فیرعەون" دەربارەی پەروەردگارێتیی خودا.
- "فیرعەون" فەرمان دەکات بە بنیات نانی کۆشکێک بۆ سەرکەوتن بۆ ئاسمان.
سەرەتای پێغەمبەرێتی موسا
کاتێک "موسا" ماوەی ئەو چەند ساڵە دیاریکراوەی لە خزمەتی پیاوە بە ساڵاچووەکەدا بردەسەر، ئارەزووی کرد کە بگەڕیتەوە بۆ ناو کەس وکاری خۆی لەبەر ئەوەی بیری دەکردن، خۆی و خێزانەکەی بەرەو (میسر) بەڕێکەوتن تا گەیشتنە کێوی (سيناء). لەوێ لە شەوێکی موبارەکدا خودا خواستی وابوو کە بە (ڕێزو شکۆ)و (پێغەمبەرێتی) و (فەرمایشتی خۆی) موسا بەهرەمەندکات. لەو کاتەشدا "موسا" ڕێی لێ هەڵە ببوو و شەویان بەسەردا هاتبوو و نەیاندەزانی ڕوو لەکوێ بکەن، تاکو لەم تەنگانەیەدا "موسا" ئاگرێکی بەدی کرد و بە هاوسەرەکەی خۆی گوت: ئێوە لێرە بمێننەوە، چونکە وا لە دوورەوە ئاگرێک بەدی دەکەم بەڵکو بەهۆی ئەو ئاگرەوە هەواڵێکی ڕێبەر دەریم دەست بکەوێت یاخود گڕێکتان بە کۆتەرە دارێکەوە بۆ بێنم تاکو خۆمانی پێ گەرم کەینەوە. [٣٥]
کاتێک "موسا" بەرەو ڕووناکییەکە ڕۆشت لە کەناری ڕاستی لای دۆڵەکەوە بانگ کرا و پێی گوترا: (ڕاوەستە ئەی موسا من خودای پەروەردگارتم) لە گەڵتا دەدوێم، تۆش دەبێت لەم جێگەیەدا پێڵاوەکانت دابکەنیت، چونکە تۆ لە دۆڵی پاککراوەی (طوى) دایت.
هەر لەوێش "موسا" ئەم فەرمایشتە گەورەیەی لە خودای خۆیەوە بیست دەربارەی مژدەی بوون بە پێغەمبەرو لە ئەستۆنانی کاروبارە سەنگینەکانی، هەروەک خودای گەورە پێی فەرموو:
(ئەی موسا من تۆم بۆ کاری پێغەمبەرێتیی هەڵبژاردووەو گوێ بگرە بە چاکی لەمەی بە سرووش بۆت دێت: من هەر خۆم خودام و ناوم (ألله)یەو هیچ خودایەکی پەرستراوی دیکە جگە لەمن نییەو تۆش هەر تەنها من بپەرستەو گوێڕایەڵی من بە، ئەوەش بزانە کە رۆژی قیامەت بەبێ هیچ گومانێک دێت و دەبێت هەموو کەسیک موحاسەبەو دادگایی لەسەر کردەوەکانی بکرێت، تۆش نەهێڵیت هیچ شتێک ئەو ڕۆژەت لەبیربباتەوەو ڕێی کارو کرداری چاکەت لەپێناویدا لێ بگرێت، هەر کەسێکیش باوەڕ بەهاتنەدیی وەها ڕۆژێک نەکات ئەوا خۆی شایستەی سزا سەختەکەی دەکات).
پاشان خودای گەورە هەندێک لە موعجیزەکانی خۆی پێشانی "موسا" دا، وەک ئەوەی داوای لێ کرد کە گۆچانەکەی دەستی (واتە دارەدەستەکەی) فڕێ داتە سەر زەوی و خێرا ببێت بە مارێکی ڕاستەقینەی گەورەو خۆی لوول کات و بجووڵێت و بزوێت و ترس و بیم بخاتە دڵی بینەرانیەوە.
هەروەها خودای گەورە داوای لێکرد دەستی بخاتە گیرفانییەوەو دوایی دەری بێنێتەوەو سەیری کات چۆن ڕەنگی دەستی سپی هەڵگەراوەو بە شێوەیەک دەدرەوشێتەوەو پرشنگ دەدا کە وەک مانگ و خۆر ڕەونەقێکی تایبەتیی وەرگرتووە.
ئینجا خودای گەورە فەرمانی پێدەکات کە دەبێت بەم دوو موعجیزە گەورەیەوە (داربەدەستەکەی و دەستی نێوگیرفانی)یەوە بچێت بۆلای (فیرعەون) و پەیامی خوداو ڕێی ڕاستی پێ ڕاگەیەنێت، چونکە بەڕاستی ئەو پادشایە لە سنووری خۆی تێپەریوەو لە زوڵم و ستەمدا ڕۆچووە.
جا لەبەر ئەوەی کاری بەرەو ڕوو بوونەوەی ستەمکارێکی وەک (فیرعەون)یش پێویستی بەو پەڕی ئازایەتی و چاوقایمیو چەلەنگی یە، "موسا" داوای لە پەروەردگاری کرد کە سینەی فراوان کات بۆ وەرگرتن و لە ئەستۆنانی ئەو پەیامە گەورەو گرانە و دەرکردنی هەر خەم و پەژارەیەک لە سینەی و یاریدەدەریشی بێت لە زمان ڕەوانیو دەربڕینی وتەکانیدا، هەروەها (هارون)ی براشی لەگەڵ دابنرێت و بیکاتە پاڵپشتێک بۆی لە گەیاندنی ئەو پەیامە قورسەدا، خودای گەورەش ئەم نزاو داواکاریانەی "موسا"ی پەسند کردو هەرچی داوای کردبوو پێی بەخشی بۆ ئاسان کردنی کارەکەی.
لەم ئایەتانەی خوارەوەشدا، خودای گەورە وەسفی سەرەتای پەیام و بوون بە پێغەمبەری "موسا"ی تێدا دەکات و بەشێوەیەک لەگوزارشت و دەربڕینی بێوێنە وەسفی دەکات کە سام و شکۆی مەقامی بەرزی پەروەردگارێتیی (ربوبية)ی خودا دەردەخات:
{{وَهَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ مُوسَىٰ ﴿٩﴾ إِذْ رَأَىٰ نَارًا فَقَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا إِنِّي آنَسْتُ نَارًا لَّعَلِّي آتِيكُم مِّنْهَا بِقَبَسٍ أَوْ أَجِدُ عَلَى النَّارِ هُدًى ﴿١٠﴾ فَلَمَّا أَتَاهَا نُودِيَ يَا مُوسَىٰ ﴿١١﴾ إِنِّي أَنَا رَبُّكَ فَاخْلَعْ نَعْلَيْكَ إِنَّكَ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى ﴿١٢﴾ وَأَنَا اخْتَرْتُكَ فَاسْتَمِعْ لِمَا يُوحَىٰ ﴿١٣﴾ إِنَّنِي أَنَا اللَّـهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي ﴿١٤﴾ إِنَّ السَّاعَةَ آتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَىٰ ﴿١٥﴾ فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنْهَا مَن لَّا يُؤْمِنُ بِهَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَتَرْدَىٰ ﴿١٦﴾ وَمَا تِلْكَ بِيَمِينِكَ يَا مُوسَىٰ ﴿١٧﴾ قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّأُ عَلَيْهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَىٰ غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَآرِبُ أُخْرَىٰ ﴿١٨﴾ قَالَ أَلْقِهَا يَا مُوسَىٰ ﴿١٩﴾ فَأَلْقَاهَا فَإِذَا هِيَ حَيَّةٌ تَسْعَىٰ ﴿٢٠﴾ قَالَ خُذْهَا وَلَا تَخَفْ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا الْأُولَىٰ ﴿٢١﴾ وَاضْمُمْ يَدَكَ إِلَىٰ جَنَاحِكَ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ مِنْ غَيْرِ سُوءٍ آيَةً أُخْرَىٰ ﴿٢٢﴾ لِنُرِيَكَ مِنْ آيَاتِنَا الْكُبْرَى ﴿٢٣﴾ اذْهَبْ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَىٰ ﴿٢٤﴾ قَالَ رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي ﴿٢٥﴾ وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي ﴿٢٦﴾ وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِّن لِّسَانِي ﴿٢٧﴾ يَفْقَهُوا قَوْلِي ﴿٢٨﴾ وَاجْعَل لِّي وَزِيرًا مِّنْ أَهْلِي ﴿٢٩﴾ هَارُونَ أَخِي ﴿٣٠﴾ اشْدُدْ بِهِ أَزْرِي ﴿٣١﴾ وَأَشْرِكْهُ فِي أَمْرِي ﴿٣٢﴾ كَيْ نُسَبِّحَكَ كَثِيرًا ﴿٣٣﴾ وَنَذْكُرَكَ كَثِيرًا ﴿٣٤﴾ إِنَّكَ كُنتَ بِنَا بَصِيرًا ﴿٣٥﴾ قَالَ قَدْ أُوتِيتَ سُؤْلَكَ يَا مُوسَىٰ ﴿٣٦﴾}} طه. [٣٦]
خودا فەرمان بە "موسا" دەکات بچێت بۆلای "فیرعەون".
خودای مەزن "موسا"ی سازو ئامادە کردبوو بۆ پێ سپاردنی پەیامەکەیو هەموو ئەو نزاو دواکاریانەشی بۆ جێبەجێ کرد لەئالیەتی گەیاندنی بانگەوازدا، ئەوە بوو "هارون"ی برایشی لەگەلدا ناردو فەرمانی پێکرد کە "موسا" خۆی و ئەو برایەی بچن بۆلای (فیرعەون) بەو موعجیزەو بەڵگە بەهێزانەوە.
هەروەها وریای کردنەوە لەوەی کە هیچ سستی و کەمتەرخەمییەک لە زیکرو یادی خوداو گەیاندنی پەیامیدا نەنوێنن. بەڵام داوای لێکردن کە بۆ مەبەستی گەیاندنی پەیام و بانگەواز بۆ سەر ئایین و ڕێبازی ڕاستی خودا یەکەم جار بەتایبەتی بۆ لای (فیرعەون) بچن چونکە هەر ئەوە لە ستەم و زۆرداریدا ڕۆچووەو زیادەرۆیی کردووەو سەرچاوەی هەموو بەدکاریو گومڕایییەکیشە
ئینجا خودای گەورە نێردراوانی خۆی (واتە موساو هارون)ی ڕاسپارد بەوەی کە زۆر بە نەرم و نیانی و بەگفتاری سادەو شیرین (فیرعەون) بدوێنن تاکو بەم شێوە ئاخاوتنە لە میزاج و سروشتی زۆردارییەکەی کەم بێتەوەو ئەویش بە نەرمی گوێ بگرێت، بەشکم وتەکان بە دڵ و دەروونی بگەن و ئەوانیش بە وتەی جوان و ناسک بچنە ناخی قوڵایی بیرو هۆشییەوە و بەم ڕەنگەش لە خودای گەورە بترسێت، ئەوەبوو (موساو هارون) بە خودای گەورەیان گوت: (ئێمە لە دڵڕەقیو دڕەندەییی (فیرعەون) دەترسین و گومانمان وایە گەر ئەم پەیامەی پێ بگەیەنین لەوانەیە بەهۆی ڕق و تووڕەییی زۆریەوە سزامان بدات یان زووتر دەستمان لێ بوەشێنیت) .. خودای گەورەش لە وەڵامی ئەو وتەیەیاندا فەرمووی: مەترسن لەو کارەساتەی کەوا گومان دەبەن بەسەرتان بێت چونکە من خۆم لەگەڵتانم و دەبیستم و دەبینم و لە زوڵمی ئەو دەتانپارێزم.
پاشان خودای گەورە داوای لێ کردن بە (فیرعەون) بڵێن: ئێمە دوو نێردراوی ئەو خودایەین کە تۆش بەندەیەکیت لە بەندەکانی، نەک بەپێی ئیددیعای خۆت خواوەندێک بیت. جا بۆت ڕەوا نییە کە نەوەی "ئیسرائیل" بە دیل و کۆیلە دابنێی و ئازادییان لێ زەوت بکەیت، بەڵکو دەبێت ئازادو سەربەستیان کەیت، تاکو بتوانن بە ئازادی و بەخواستی خۆیان لەگەل ئێمەدا بێن، هەروەها مافی ئەوەت نییە ئازاریان بدەیت لە کاری قورس و گراندا و بیان چەوسێنییەوە. ئێمەش بەڵگەی تەواوو ڕۆشنمان پێیە لەسەر ئەوەی کە ڕاسپێردراوین بە گەیاندنی ئەم وتانە بەتۆ، ئاشتی و بەختیاریش بۆ ئەو کەسەیە کە دوای هەق دەکەوێت و پەیڕەوی دەکات و باوەڕ بە خودای تاک و تەنها دێنێت.
ئەمەی پێشووش بەشێکی دیکەی بەسەرهاتەکە بوو کە خودا فەرمانی خۆی بەوان دەکات و دەفەرموێت:
{{اذْهَبْ أَنتَ وَأَخُوكَ بِآيَاتِي وَلَا تَنِيَا فِي ذِكْرِي ﴿٤٢﴾ اذْهَبَا إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَىٰ ﴿٤٣﴾ فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ ﴿٤٤﴾ قَالَا رَبَّنَا إِنَّنَا نَخَافُ أَن يَفْرُطَ عَلَيْنَا أَوْ أَن يَطْغَىٰ ﴿٤٥﴾ قَالَ لَا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَىٰ ﴿٤٦﴾ فَأْتِيَاهُ فَقُولَا إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرْسِلْ مَعَنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَا تُعَذِّبْهُمْ قَدْ جِئْنَاكَ بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكَ وَالسَّلَامُ عَلَىٰ مَنِ اتَّبَعَ الْهُدَىٰ ﴿٤٧﴾}} طه.
موسا و هارون پەیامی خودایان دەگەیەنن.
"موسا" و "هارون" بهدهم فهرمانی پهروهردگاریانهوه چوون و پهیامهکهیان گهیاند، لهو وتانهی که "موسا" به (فیرعهون)ی گهیاند ئهوهبوو ئهو بێجگه له وتهی ههق دهربارهی خودای گهوره، هیچی دی ناڵێت. خودای گهورهش به چهند (تایبهتمهندی و موعجیزهیهکی بهدهر لههێزو توانای مرۆڤ) پشتگیری کردووه بۆ شایهتی و بهڵگه لهسهر ئهوهی که به ڕاستی ئهو پێغهمبهری خودایه، ههروهها داوای له (فیرعهون) کرد ڕێ بدات (بنو اسرائیل) لهگهڵیدا بڕۆن بۆ (فهلهستین). خودای گهوره لهم بارهیهشهوه فهرموویه:
{{وَقَالَ مُوسَىٰ يَا فِرْعَوْنُ إِنِّي رَسُولٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ ﴿١٠٤﴾ حَقِيقٌ عَلَىٰ أَن لَّا أَقُولَ عَلَى اللهِ إِلَّا الْحَقَّ قَدْ جِئْتُكُم بِبَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَرْسِلْ مَعِيَ بَنِي إِسْرَائِيلَ ﴿١٠٥﴾}} الاعراف.
(فیرعەون) وتەکانی "موسا"ی لەلا سەیرو سەمەرە بوو، بۆیە لە وەڵامی وتەو داواکارییەکەیدا دەستی کرد بە منەت باران کردنی "موسا" و باس و خواسی چاکە لەگەڵکردنیو بەخێوکردنی لە ماڵەکەی خۆی لەکاتی منداڵیدا، دیارە ئەم هەموو منەت و پیاوەتیانەش وای لێ دەخوازن کە دەبێ بە وەفاو بە ئەمەک بێت بۆ (فیرعەون) و لەجیاتی ئەم بانگەوازە خۆی بەدوور بگرێت لە هەر هۆیەک کە وەڕسی بکات.
پاشان فیرعەون "موسا"ی بەوە تاوانبارکرد کە پیاوێکی لە گەلی (فیرعەون) کوشتووە و بەو کارەش کە تاوانێکی کوشتنە گوناهبار بووەو ناکەوێتە بەر ڕەحمەتی ئەو خودایەی داوای پەرستنی لێدەکات و شایانی ئەوەش نییە کە پڕوپاگەندەی (لە ئەستۆنانی ئەرکی پەیامی خودا) بۆ خۆی بکات و خۆی بە پێغەمبەرو نیردراوی ئەو دابنێت.
"موسا" لە وەڵامی ئەو قسانەی (فیرعەون) دا ئەوەی دووپات کردەوە کە ئەو هەرگیز مەبەستی کوشتنی کابرای (فیرعەونی) نەبووە، پاکانەی خۆیشی لە هەڵاتنیدا ئەوە بوو پێی گوت: ئیدی من دەترسام سزام بدەن لەسەر کوشتنێک کە هەگیز لەوەو پێش خۆم بۆ ئامادە نەکردووە. هەربۆیەش لە (میسر) دەرچووم و هەڵاتم لە دەستتان دوای ئەمەش خودای گەورە حیکمەت و زانستی پێ بەخشیم و هەڵی بژاردم بۆ کاری پێغەمبەرێتی.
لە وەڵامی ئەو منەت بارانەی (فیرعەون) کە گوایە بە منداڵی بەخیویان کردووە گوتی: ئایا تەنها بەخێوکردنی من لە منداڵیدا بەنازو نیعمەتیک دادەنێیت لە کاتێکدا تێکڕای نەوەکانی (بنو اسرائیل)ت دیل و یەخسیر کردووەو بەدەست سەرشۆڕی و ژێردەستەیی ژێر حوکمی تۆوە دەنالێنن؟ ئەم وتو وێژەش بەشێکی دیکەی چیرۆکەکە بوو کە شیکاری ئەم چەند ئایەتە بوو:
{{قَالَ أَلَمْ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدًا وَلَبِثْتَ فِينَا مِنْ عُمُرِكَ سِنِينَ ﴿١٨﴾ وَفَعَلْتَ فَعْلَتَكَ الَّتِي فَعَلْتَ وَأَنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ ﴿١٩﴾ قَالَ فَعَلْتُهَا إِذًا وَأَنَا مِنَ الضَّالِّينَ ﴿٢٠﴾ فَفَرَرْتُ مِنكُمْ لَمَّا خِفْتُكُمْ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكْمًا وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿٢١﴾ وَتِلْكَ نِعْمَةٌ تَمُنُّهَا عَلَيَّ أَنْ عَبَّدتَّ بَنِي إِسْرَائِيلَ ﴿٢٢﴾}} ألشعراء.
ژیانی موسا پێش پێغهمبهرایهتی بهشی 1
ژیانی موسا پێش پێغهمبهرایهتی بهشی 2
پێغهمبهرێتی موسا و هارون بهشی 1
پێغهمبهرێتی موسا و هارون بهشی 2
ژیان و خهباتی موسا و گهلهكهی
چارهنووسی فیرعهون و گهلهكهی