ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

    ژیانی موسا پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌شی دووه‌م

    ژیانی موسا پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌شی دووه‌م


     

    - "موسا" لە خاکی "مەدیەن" دا

    - ژنهێنانی "موسا"

    "موسا" لە خاکی "مەدیەن" دا

    دوای ماندوبونێکی زۆر "موسا" لە میسرەوە گەیشتە خاکی "مەدیەن" و ڕووی کردە سەرچاوەی ئاوەکەی تاکو ئاو بخواتەوە، لەو کاتەشدا دیتی ئەوا خەڵکیکی زۆر قەرەباڵغی‌یان لەسەری دروست کردووە بۆ ئەوەی مەڕوماڵاتیان تێراوبکەن، جگە لەوانەی سەر بیرەکەش دوو کچی دیت چاودێری مەڕەکانی خۆیان دەکردو نەیاندەهێشت لەگەڵ مەڕوماڵاتی شوانەکانی دیکە تێکەڵاو ببن، دوو کچی زۆر بەئەدەب و بەشەرم دیاربوون، "موسا" بەزەیی بە دوو کچەکەدا هاتەوە، جا کاتێک نزیک بۆوە تا لێیان بپرسێت بۆچی ناتوانن مەڕەکانیان ئاوبدەن؟ ئەوانیش لە وەڵامدا پێیان گوت: ئیمە لەبەر ئەو قەرەباڵغی‌یە زۆرەی پیاوان ناتوانین ئاوی مەڕەکانمان بدەین تاکو ئەو خەڵکە تەواو دەبن و سەر بیرەکە چۆڵ دەکەن چونکە ئێمە لاوازین و وەک ئەو شوانە پیاوانەمان پێ ناکرێت، باوکیشمان بەهۆی پیری‌یەوە لاوازو بێ توانا بوەو ناتوانێت لەگەڵماندا بێت، ئەم قسەیەش لە وتەکانیاندا وەک ئەوەیە کە ویستبێتیان ڕەحم و بەزەیی لە دڵی "موسا"دا بجوڵێنن، لێرەدا "موسا" هاوکاری کردن و مەڕەکانی بۆ تێراوکردن.

    دوای ئەوە "موسا" چووە بن سێبەری دارێک تاکو بحەسێتەوەو هێزی بەبەردا بێتەوە، بەدەم پشوودان و خۆحەساندنەشەوە سوپاسی خودای لەسەر ئەو هێزو بازووە بەتینەی کردووەو گوتوویەتی: خودایە من سەرەڕای ئەم هەموو هێزو توانا جەستەیی‌یەی پێت بەخشیوم هەر هەژارو فەقیری بەر قاپی تۆم و، هەردەم پێویستیم بەتۆیە. دوای ماوەیەکی کەم یەکێک لە کچەکان بە ڕووسوری‌و شەرم و شکۆوە دێت بۆلای "موسا"و پێ‌ی دەڵێت کە باوکی بانگی دەکات بۆلای خۆی تاکو پاداشتی ئەو کاری ئاودانەی بداتەوە لە یارمەتی دانی کچەکانیدا. "موسا" ش هاتە لای باوکی دوو کچەکە و لەگەلی دانیشت و وت و وێژێکی زۆری لەگەڵدا کردو بەسەرهاتی خۆی بۆ گێڕایەوە، کە چۆن و لەسەرچی لەدەست (فیرعەون) لە "میسر"ـەوە ڕای کردووە، پیاوە پیرەکەش دڵنەوایی کردو پێ‌ی گوت: مەترسە تازە تۆ ڕزگارت بوو لەو گەلە ستەمکارە و لەسنووری دەستەلاتی ئەوان و وڵاتی ئەواندا نەماویت.

    {{وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلْقَاءَ مَدْيَنَ قَالَ عَسَىٰ رَبِّي أَن يَهْدِيَنِي سَوَاءَ السَّبِيلِ ﴿٢٢﴾ وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِّنَ النَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ امْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّىٰ يُصْدِرَ الرِّعَاءُ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ ﴿٢٣﴾ فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰ إِلَى الظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ ﴿٢٤﴾ فَجَاءَتْهُ إِحْدَاهُمَا تَمْشِي عَلَى اسْتِحْيَاءٍ قَالَتْ إِنَّ أَبِي يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا سَقَيْتَ لَنَا فَلَمَّا جَاءَهُ وَقَصَّ عَلَيْهِ الْقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفْ نَجَوْتَ مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴿٢٥﴾}} ألقصص.

    ژنهێنانی "موسا"

    لەبەر ئەوەی "موسا" کوڕێکی گەنج و ژیرو ڕەوشتبەرز بوو، چ ئەو پیرەمیردەو چ هەردوو کچەکەیشی پێ‌ی دڵشادو خۆشحاڵ بوون، هەر بۆیەش یەکێک لە کچەکانی گوتی: بابە ئەم پیاوە بەکرێ بگرە بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکامنان تاکو بەدەرامەتی ئەو کارە بژێویمان بۆ دابین کات، چونکە بەڕاستی پیاوێکی بەهێزو دەستپاکیشە.

    باوکە پیرەکەشیان وای دەبینی کە ئیدی بە مەبەستێکی خوازراوی خۆی دەگات، بۆیە بە پەلە کەوتە جێ‌بەجێ کردنی خواستی کچەکانی و بۆ ئەم مەبەستەش مەرجێکی داناو داوای لە "موسا" کرد کە ماوەی هەشت سال کاریان لەلابکات و شوانی مەڕەکانیان بێت، لەبەرامبەر ئەم کارەشدا یەکێک لە کچەکانی‌ی لێ مارە دەکات، خۆ ئەگەر دوای ئەو ماوەی هەشت ساڵە دوو ساڵی دیکەش زیاد بکات و لە خزمەتیاندا بێت ئەوە چاکەیەکی جوان و خێرێکی زیادەیە کە بۆ خۆی دەکات.

    "موسا" ئەو مەرجەی پەسند کردو داواکاری‌ی پیرەمێردەکەی بەجێ‌هێناو سەرپشکی‌ی کرد لەسەر ئەوەی لەهەر ماوەیەکیاندا ئامادەیە لە خزمەتیاندا بێت واتە لە هەشت ساڵەکە یان لە دە ساڵەکەدا، ئیدی هەردووکیان لەسەر مەسەلەکە ڕێک کەوتن.

    خودای گەورە فەرموویە:

    {{قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ ﴿٢٦﴾ قَالَ إِنِّي أُرِيدُ أَنْ أُنكِحَكَ إِحْدَى ابْنَتَيَّ هَاتَيْنِ عَلَىٰ أَن تَأْجُرَنِي ثَمَانِيَ حِجَجٍ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًا فَمِنْ عِندِكَ وَمَا أُرِيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ سَتَجِدُنِي إِن شَاءَ اللَّـهُ مِنَ الصَّالِحِينَ ﴿٢٧﴾ قَالَ ذَٰلِكَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ أَيَّمَا الْأَجَلَيْنِ قَضَيْتُ فَلَا عُدْوَانَ عَلَيَّ وَاللَّـهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌ ﴿٢٨﴾ }} ألقصص.


     

    ژیانی موسا علیه‌ السلام


    ژیانی موسا پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌شی 1


    ژیانی موسا پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌شی 2


    پێغه‌مبه‌رێتی موسا و هارون به‌شی 1


    پێغه‌مبه‌رێتی موسا و هارون به‌شی 2


    ژیان و خه‌باتی موسا و گه‌له‌كه‌ی


    چاره‌نووسی فیرعه‌ون و گه‌له‌كه‌ی


    په‌ند و وانه‌كان له‌ چیرۆكی موسا علیه‌ السلام

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام