ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 ئێستا له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنه‌👇 

    https://bit.ly/49og2eD

    چاره‌نووسی فیرعه‌ون و گه‌له‌كه‌ی

    چاره‌نووسی فیرعه‌ون و گه‌له‌كه‌ی


     

    ــ ئەو کارەساتانەی کە خودا تووشی کردن

    ــ دەرچوونی (بنو اسرائیل) و لەناوچوونی (فیرعەون)

    ــ چارەنووسی دەست و پێوەندەکەی (فیرعەون) لە ڕۆژی دواییدا

    ئەو کارەساتانەی کە خودا تووشی کردن

    پەندو ئامۆژگاری جوان و وتەی بە سوودی "موسا" کاری نەکردە سەر (فیرعەون)و نەیویست سوودێکیان لێ‌ببینیت، بەڵکو (فیرعەون) و گەلەکەشی زیاتر لە خۆیان بایی بوون لووت بەرز بوون و باوەڕدارانیشیان زیاتر ئازار دەدا و زوڵمیان لێ دەکردن. بەرامبەر ئەم ڕەوشتەدا "موسا" لە خودا پاڕایەوەو داوای لێکرد کە سزای (فیرعەون) و گەلەکەی بدات چونکە سەرەڕای ئەو نیعمەتانەی خودای گەورە پێ‌ی بەخشیون و لەجیاتی سوپاسگوزاری و پێزانین بەو نیعمەتانە، گومڕابوون و ڕوویان کردۆتە کفرو بێ‌باوەڕی. "هارون"ی برایشی لەکاتی خوێندنی دوعاکانی‌دا ئەویش هاوڕازو بیروڕای تەواوی بوو لەو داواکاری‌یانەدا. خودای گەورەش لەوەڵامی دوعاکانیاندا پێ‌ی فەرموون: ئەوا دوعاکانتانم گیرا کرد، ئێوەش بەردەوام بن لەسەر ڕۆیشتن بەو ڕێگە ڕاستەداو ڕێچکەی ئەو نەفام‌و بێ‌باوەڕانە فەرامۆش کەن کە ڕێگەی ڕاست و هەقی ڕوون کراوەی ئێوە نازانن:

    {{وَقَالَ مُوسَىٰ رَبَّنَا إِنَّكَ آتَيْتَ فِرْعَوْنَ وَمَلَأَهُ زِينَةً وَأَمْوَالًا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّوا عَن سَبِيلِكَ رَبَّنَا اطْمِسْ عَلَىٰ أَمْوَالِهِمْ وَاشْدُدْ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُوا حَتَّىٰ يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ ﴿٨٨﴾ قَالَ قَدْ أُجِيبَت دَّعْوَتُكُمَا فَاسْتَقِيمَا وَلَا تَتَّبِعَانِّ سَبِيلَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٨٩﴾}} ألإسراء.

    خودای گەورە نزاکەی "موسا"ی گیراکرد و دەستی کرد بە سزادانی (فیرعەون) و گەلەکەی، ئەوەبوو سەرەتا بە (وەرزی بێ‌بارانی و وشکەساڵی) و (کەم کردنەوەی بەروبوومی کشتوکاڵ و دارودرەخت) سزای دان بەو هۆیەی ببێتە پەندو عیبرەت وەرگرتن و بەدەم بانگەوازەکەی "موسا"وە بچن، بەڵام سروشت و نەریتی لووتبەرزییان هیچ پەندو عیبرەتێکیان ڕەچاو نەکرد لەو کارەساتەی تووشیان هات. ئەوان ئەگەر بکەوتنایە ناو خۆشی و زۆریی داهات دەیانگوت: ئێمە خۆمان شایستەی ئەوەین و، ئەگەریش هەر کارەساتێکیان لێ‌بقەومایە "موسا"و شوێنکەوتووەکانی‌یان تاوانبار دەکردو گوایە هەر ئوانن تووشی شوومی و نەگبەتییان دەکەن. ئەوان نیاندەزانی کە ئەو خێروبێرەی ڕوویان تێ‌دەکات یان ئەو شەڕوخراپەیەی تووشیان دەبێت هەمووی لەلای خوداوە تەقدیر کراوەو ڕادەو ماوەی بۆ داندراوە:

    {{وَلَقَدْ أَخَذْنَا آلَ فِرْعَوْنَ بِالسِّنِينَ وَنَقْصٍ مِّنَ الثَّمَرَاتِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ ﴿١٣٠﴾ فَإِذَا جَاءَتْهُمُ الْحَسَنَةُ قَالُوا لَنَا هَـٰذِهِ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَطَّيَّرُوا بِمُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُ أَلَا إِنَّمَا طَائِرُهُمْ عِندَ اللَّـهِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿١٣١﴾}} ألأعراف.

    دوای ئەوە خودای مەزن چەند جۆرە کارەساتێکی دی بۆ ناردن لەبەر ئەوەی بەردەوام بوون لە خراپەو تاوانکاریدا، لەو کارەساتانەی کە خودا بۆی ناردن لافاوێكێ ‌بۆ ناردن کە هەموو کەل و پەل و کێڵگەکانیشیان داپۆشێت، هەروەها کوللەی بۆ ناردن هەروەها سن و کیسەڵەشی بۆ ناردن (جانەوەرێکە بەروبوومی کشتوکاڵی دەشێوێنێت و زیان بە مرۆڤ و بە ئاژەلیش دەگەیەنێت)، پاشان بۆقێکی ئیجگار زۆری بۆ ناردن کە ژیانی لێ وەڕس کردن، دوای ئەوەش دەردو پەتایەکی بۆ ناردن کە خوێن لە دەم و لووتیانەوە دەردەچوو و لەش و لاریشیان لەڕو لاواز دەبوو.

    ئەوان هەر جارێک تووشی بەڵایەک دەبوون خێرا بە "موسا"یان دەگوت: ئەگەر خودا ئەو سزاو بەڵایەمان لەسەر هەڵگرێت ئەوا باوەڕی پێ دێنن و گەلەکەت لەگەڵ‌دا دەنێرین و ئازادیان دەکەین. کەچی هەر کە خودا سزاکەی لەسەر لادەبردن یەکسەر بەڵێنەکەی خۆیان دەشکاندو پەشیمان دەبوونەوەو باوەڕیان پشت گوێ دەخست:

    {{ وَقَالُوا مَهْمَا تَأْتِنَا بِهِ مِنْ آيَةٍ لِّتَسْحَرَنَا بِهَا فَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ ﴿١٣٢﴾ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ الطُّوفَانَ وَالْجَرَادَ وَالْقُمَّلَ وَالضَّفَادِعَ وَالدَّمَ آيَاتٍ مُّفَصَّلَاتٍ فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَوْمًا مُّجْرِمِينَ ﴿١٣٣﴾ وَلَمَّا وَقَعَ عَلَيْهِمُ الرِّجْزُ قَالُوا يَا مُوسَى ادْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ لَئِن كَشَفْتَ عَنَّا الرِّجْزَ لَنُؤْمِنَنَّ لَكَ وَلَنُرْسِلَنَّ مَعَكَ بَنِي إِسْرَائِيلَ ﴿١٣٤﴾ فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ الرِّجْزَ إِلَىٰ أَجَلٍ هُم بَالِغُوهُ إِذَا هُمْ يَنكُثُونَ ﴿١٣٥﴾ }} ألأعراف.

    دەرچوونی (بنو اسرائیل) و لەناوچوونی (فیرعەون)

    خودای گەورە فەرمانی بە "موسا" کرد کە دەرچن لە (میسر) ئەویش لەگەڵ (بنو اسرائیل)دا شەوێک بە نهێنی خاکی (میسر)یان جێهێشت و بەرەو (فەلەستین) ڕۆشتن.

    (فیرعەون) لەنێو خەڵکی (میسر)دا ئەوەی بڵاوکردەوە گوایە: هەڵاتووەکان چەند کەسێکی کەمن بەڵام تووڕەیان کردووین بەهۆی ئەوەی ماڵ و سامان و زێڕو خشڵی ئافرەتەکانمانیان دزیوە دەبێت دوایان کەوین و تۆڵەیان لێ‌کەینەوە.

    (فیرعەون) بەخۆی و سەربازانی سوپاکەی کەوتنە دوای "موسا"و گەلەکەی، کاتێک ئەوان گەیشتنە کەناری (دەریای سوور)، (فیرعەون)و سەربازەکانیشی لەگەڵ هەڵاتنی خۆر لە دەمەو بەیانی ئەو ڕۆژە بەدوایانەوە بوون، وایان زانی لەناودەچن و (فیرعەون) دەیانگرێت، بۆیە ترسیان لێ‌نیشت و بە "موسا"یان گوت: ئەوا (فیرعەون) پێمان دەگاتەوەو هیچ تواناو دەستەڵاتێکمان لە بەرامبەریدا نی‌یەو دەریاش لە بەردەممان دایە، جا چی‌بکەین؟

    لە وەڵامیاندا "موسا" گوتی: هیچ ترسێکتان نەبێت چونکە خودای پەروەردگارم لەگەڵ‌دایەو ڕێگەی ڕزگاربوونم پێشان دەدات.

    لەو ساتە وەختەشدا خودا سرووشی ئەوەی بە "موسا" دا کە داردەستەکەی (گۆچانەکەی) بەدەریادا بکێشێت، ئەویش وای کرد و ئاوی دەریاکە پارچە پارچە بوو و دوازدە ڕێگەی وشکانی‌ی لی پەیدا بوو (واتە بە ژمارەی هەر دوازدە نەوەکەی بنو اسرائیل)، ئاوەکەش لەنێوانیاندا وەک چیای بەرزی لێ‌هاتبوو، ئیدی هەموویان بەو ڕێگەکراوەوە ڕۆشتن و لە دەریا پەڕینەوە.

    هەر لەوساتەدا (فیرعەون) و تاقمەکەی گەیشتن و ڕێگەکانیان بەدی‌کرد و ویستیان پێیدا بڕۆن و دوایان کەون، بەڵام دەستبەجێ (ئاوەکە) یەکی گرتەوەو ڕێگەکان نەمان و (فیرعەون) و سەربازەکان هەموویان خنکان، بەم ڕەنگەش خودای گەورە "موسا"و هەموو ئەوانەی لە ــ بنو اسرائیل ــ لەگەڵی‌دا بوون ڕزگارکرد.

    ئەم ئایەتانەش کە دەیخوێنینەوە بەشێکی ئەم چیرۆکە وەسف دەکات:

    {{ وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِي إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ ﴿٥٢﴾فَأَرْسَلَ فِرْعَوْنُ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ ﴿٥٣﴾ إِنَّ هَـٰؤُلَاءِ لَشِرْذِمَةٌ قَلِيلُونَ ﴿٥٤﴾ وَإِنَّهُمْ لَنَا لَغَائِظُونَ ﴿٥٥﴾ وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَاذِرُونَ ﴿٥٦﴾ فَأَخْرَجْنَاهُم مِّن جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ﴿٥٧﴾ وَكُنُوزٍ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ ﴿٥٨﴾ كَذَٰلِكَ وَأَوْرَثْنَاهَا بَنِي إِسْرَائِيلَ ﴿٥٩﴾ فَأَتْبَعُوهُم مُّشْرِقِينَ ﴿٦٠﴾فَلَمَّا تَرَاءَى الْجَمْعَانِ قَالَ أَصْحَابُ مُوسَىٰ إِنَّا لَمُدْرَكُونَ ﴿٦١﴾ قَالَ كَلَّا إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ ﴿٦٢﴾ فَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ أَنِ اضْرِب بِّعَصَاكَ الْبَحْرَ فَانفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَالطَّوْدِ الْعَظِيمِ ﴿٦٣﴾ وَأَزْلَفْنَا ثَمَّ الْآخَرِينَ ﴿٦٤﴾ وَأَنجَيْنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُ أَجْمَعِينَ ﴿٦٥﴾ ثُمَّ أَغْرَقْنَا الْآخَرِينَ ﴿٦٦﴾ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٦٧﴾}} ألشعراء.

    هەروەها (قورئان) لە چەند جێگەی دیکەدا بەشێوەی دەربڕینێکی دی وەسفی ئەو گۆڕانکاریی‌یەی حاڵی (فیرعەون) و گەلەکەی دەکات لە ژیانی پڕ نازو نیعمەتەوە بۆ لەناوچوون و تەفرووتوونا بوون، هەرەوک لەئایەتی (٢٣ ــ ٣١) لە سوورەتی الدخان.

    ئینجا قورئان باسی ئاکامە چاکەکەی و خۆڕاگرتنی (بنو اسرائیل) دەکات لە ئایەتی ژمارە (١٣٧) لە سوورەتی الاعراف.

    پاشان قورئان کەسێتی‌ی (فیرعەون) دەردەخات و ئاماژە بۆ هێشتنەوەو مانەوەی تەرمەکەشی دەکات لە دنیادا کە تا ئەمڕۆش ئەو تەرمە وەک خۆی ماوەتەوە. ئەوە بوو (فیرعەون) پێش ئەوەی گیانی دەرچێت ئیمانە حەشاردراوەکەی نێو دڵی خۆی ئاشکرا دەکات و باوەڕ دێنێت تاکو خودای گەورە لەو مەرگەساتە ڕزگاری کات، بەڵام سوودی نەبوو و، خودای گەورە هەواڵی ئەوەی پێ‌دەدات کە دەبێت ئەو تەرمەی بهێلێتەوەو لاشەکەی بە مردوویی و بێ ئەوەی هیچ گۆڕانکاری‌یەکی بەسەردابێ پێشانی خەڵکی بدات:

    {{ وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُ بَغْيًا وَعَدْوًا حَتَّىٰ إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آمَنتُ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ ﴿٩٠﴾ آلْآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ ﴿٩١﴾ فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ ﴿٩٢﴾}} يونس.

    چارەنووسی دەست و پێوەندەکەی (فیرعەون) لە ڕۆژی دواییدا

    ئەمەبوو ئاکام و سەرەنجامی دەست و پێوەندی (فیرعەون) لەدنیادا کە لە دەریادا خنکێنران، بەڵام لە ڕۆژی دوایی‌دا سزای زۆر سەختیان بۆ داندراوە. خودای گەورە فەرموویە:

    {{فَوَقَاهُ اللَّـهُ سَيِّئَاتِ مَا مَكَرُوا وَحَاقَ بِآلِ فِرْعَوْنَ سُوءُ الْعَذَابِ ﴿٤٥﴾ النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ ﴿٤٦﴾ وَإِذْ يَتَحَاجُّونَ فِي النَّارِ فَيَقُولُ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا نَصِيبًا مِّنَ النَّارِ ﴿٤٧﴾}} غافر.


     

    ژیانی موسا علیه‌ السلام


    ژیانی موسا پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌شی 1


    ژیانی موسا پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌شی 2


    پێغه‌مبه‌رێتی موسا و هارون به‌شی 1


    پێغه‌مبه‌رێتی موسا و هارون به‌شی 2


    ژیان و خه‌باتی موسا و گه‌له‌كه‌ی


    چاره‌نووسی فیرعه‌ون و گه‌له‌كه‌ی


    په‌ند و وانه‌كان له‌ چیرۆكی موسا علیه‌ السلام

     بۆ پشتیوانیكردنی ماڵپه‌ڕ ڕۆژانه‌ 2 جار كلیك له‌م وێنه‌یه‌ بكه‌👇

     ده‌ته‌وێت له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پاره‌ به‌ده‌ست بهێنی ؟👇

    https://bit.ly/3IIfX9K

     بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌

     ته‌له‌گرام   مه‌سنجه‌ر   یوتوب   انسته‌گرام